دووەم: ئەو خۆشوشتنانەی کەسوننەتن
بەروار: 2020/07/11سەردارن: 518نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم: خۆشوشتنی کافر کاتێ موسڵمان دەبێ : 

سوننەتە خۆ شوشتنی کەسی کافر کاتێک موسوڵمان دەبێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە: حەنەفیەکان ، وبۆچوونی مەشهورە لای مالکیەکان ، وەهەروەها مەزهەبی شافعیەکانیشە.

بەڵام هەندێکیان خۆشوشتن بەواجب دەزانن گەر لەحاڵەتی بێباوەڕیەکەیدا شتێکی کردبێت کەخۆشوشتن واجب بکات .

دووەم: خۆشوشتن لەبەر لەدەستدانی عەقڵ:
سوننەتە ئەو کەسەی کەبەهۆش خۆی هاتووەتەوە دوای لەدەست دانی عەقڵی خۆی بشوات گەر دڵنیا نەبوو لەوەی توشی لەشگرانی وحەیز بووە ، ئەمەشی دەقی قسەی :شافعیەکان ، وحەنبەلیەکانە ، وەهەریەک لە: الشوکاني ، وابن باز ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە.

ابن قدامة و جگە لەویش کۆدەنگیان نەقڵ کردووە لەسەر ئەوەی خۆشوشتن واجب نی یە لەسەر ئەو کەسەی هاتۆتەوە هۆش خۆی دوای لەدەست دانی عەقڵی گەر دڵنیا نەبوو لەوەی توشی لەشگرانی بووە.

سێیەم: خۆشوشتنی ڕۆژی هەینی (بەڵام بۆچونى تەواو ئەوەیە کە واجبە نەک سوننەت)
چوارەم: خۆشوشتنی هەر دوو جەژنەکە
پێنجەم: خۆشوشتن دوای شوشتنی مردوو
شەشەم: خۆشوشتن بۆ ئیحرام بەستن
حوتەم: خۆشوشتن بۆ چوونە نێو مەکەوە
هەشتەم: خۆشوشتن بۆ ڕۆژی عەرەفە

هەریەک لەمانە لەجێگای خۆیاندا باسی لێوە دەکەین ـ ٳن شاء الله ـ .