چوارەم: ئەحکامەکانی لەشگرانی
بەروار: 2020/07/11سەردارن: 4902نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم: ئەوەى کە حەرامە لەسەر کەسی لەشگران

1- نوێژ کردن
حەرامە لەسەر کەسێک کەلەشی گرانە نوێژ بکات ، و گەر بیشیکات لەسەری لاناچێت ، هەر یەک لە: ابن رشد ، والنووي ، وابن تيمية ، وابن جُزي کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە .

2- تەوافکردن بەدەوری کەعبەی پیرۆزدا
حەرامە لەسەر کەسێک کەلەشی گرانە تەواف بەدەوری کەعبەی پیرۆزدا بکات ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەکە .

3- مانەوە لەمزگەوتدا
حەرامە لەسەر کەسێک کەلەشی گرانە لەمزگەوتدا بمێنێتەوە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەکە.

حەنبەلیەکان شتێکیان جودا کردۆتەوە ئەوەش گەر دەست نوێژ بگرێت ، واتە: گەر کەسی لەشگران دەست نوێژ بگرێت دروستە بۆی لەمزگەوتدا بمێنێتەوە. 

ــ تێپەڕ بوون بەنێو مزگەوتدا
دروستە بۆ کەسێک کەلەشی گرانە بەنێو مزگەوتدا تێپەڕ ببێت ، ئەوەش مەزهەبی شافعی ، وحەنبەلیەکانە ، وبۆجوونی کومەڵێک لەسەلەفە ، وابن تيمية ، وابن باز ، وابن عثیمين هەڵیان بژاردووە.

4- دەست دان لەقورئان
حەرامە لەسەر کەسێک کەلەشی گرانە دەست بدات لەقورئان، ئەوەش بەکۆدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەکە.

5- خوێندنەوەی قورئان
زانایان خیلافیان هەیە لەبارەی حوکمی خوێندنەوەی قورئانەوە بەنیسبەت کەسی لەشگرانەوە وچەندان بۆچوونیان هەیە بەڵام بەهێزترینیان دوو بۆچوونە:
بۆچوونی یەکەم:حەرامە بۆ کەسی لەشگران قورئان بخوێنێتەوە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەکە ، وبۆچوونی زۆربەی زانایانیشە.

بۆچوونی دووەم: دروستە بۆ کەسی لەشگران قورئان بخوێنێتەوە ، ئەوەش مەزهەبی زاهیریەکانە ، وبۆچوونی هەندێک لەسەلەفە ، وە هەر یەک لە: البخري ، والطبري ، وابن المنذر ، والشوكاني هەڵیان بژاردووە.

6- قوت خواردنەوە لەئاوی وەستاودا:
مەکڕوهە بۆ کەسی لەشگران قوت بخواتەوە لەئاوی وەستاودا(وەک حەوزی ماڵان وهاوشێەکانی) ،ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە : مالکی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان .

دووەم: ئەو شتانەی کەسوننەتن بۆ کەسی لەشگران:
سوننەتە بۆ کەسی لەشگران لەکاتی خواردن ، وخواردنەوە ، ونوستن ، ودوو بارە کردنەوەی جیماع دا دەست نوێژ بگرێت. هەروەک پێشتر ولەبابەتی دەست نوێژدا باسمان لێوە کرد.

سێیەم: حوکمی ڕۆژووی کەسی لەشگران:
ڕۆژووی کەسی لەشگران دروستە ، هەر یەک لە: ابن العربي ، والنووي ، وابن حجر کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

ئەم حاڵەتە بەسەر کەسێکدا دێت بۆنموونە کەسێک شەو جیماع دەکات ویاخود خەونی بینیوە و توشی لەشگرانی بووەو بەیانی بەسەردا هاتووە وهێشتا خۆی نەشوشتووە ، ویاخود لەڕۆژدا لەکاتێکدا کەبەڕۆژووە نوستووە وتوشی لەشگرانی بووە.

چوارەم: لاشەی کەسی لەشگران وعەرەقەکەی:
لاشە وعەرەقی کەسی لەشگران پاکە ، هەر یەک لە: النووي ، ابن تيمية کۆدەنگیان لەم بارەی پاکێتی لاشەی کەسی لەشگرانەوە نەقڵ کردووە .
وەهەروەها هەریەک لە: ابن المنذر ، وابن عبدالبر ، والبغوي کۆدەنگیان لەم بارەی پاکێتی عەرەقی کەسی لەشگرانەوە نەقڵ کردووە .