یەکەم: پێناسەی تەیەمووم ، و دروستیەتی ، وئەحکامەکانی
بەروار: 2020/07/13سەردارن: 376نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم: پێناسەی تەیەمووم 
تەیەمووم لەڕووی زمانەوانیەوە بەمانای "القصد" دێت ، واتە: مەبەست.
تەیەمووم لەڕووی ئیستڵاح وعورفی بەکار هێنانەوە بریتی یە لە: بەندایەتی کردن بۆ خودا بەتەمووم کرد بە"الصعید الطیب" ئەرزێکی پاک ؛ بە مەسح کردنی هەردوو دەست ودەم وچاو.

الفیومي دەڵێت: ( "الصعید" لەزمانی عەرەبی دا بۆ چەند شتێک بەکار دێت لەوانە: خۆڵی سەر زەوی ، وڕووی ئەرز ، وڕێگا). [المصباح المنير : ۱ / ۳۳۹].
والشافعي دەڵێت: ( ناوی "الصعید" تەنها بۆ خۆڵێک بەکار دێت کەتۆزی هەبێت) . [ الٲم : ۱ / ٦٦].
وٲبو ٳسحاق الزجاج دەڵێت: (الصعید"  خۆڵ نی یە ، نا بەڵکوی ڕووی ئەرزە ، جا خۆڵ بێت یاخود هەرشتێکی تر) [معاني القرآن وٳعرابه : ۲ / ٥٦].

دووەم: دروستیەتی تەیەمووم کردن
تەیەمووم بۆ بێ دەست نوێژی دروستە بەو مەرجانەی کەهەن ، هەر یەک لە: النووي ، وابن قدامة کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

سێیەم: لابردنی بێ دەست نوێژی بەتەیەمووم
تەیەمووم بۆ ماوەیەکی کاتی بێ دەست نوێژی لادەبات تاوەکو ئەو کاتەی کە ئاو دەست دەکەوێت ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفیەکان ، وزاهیریەکانە ، وبۆچوونی کومەڵێک لەمالکیەکانە ، وڕیوایەتێکە لەئەحمەدەوە، وابن المنذر ، وابن تیمية ، والصنعاني ، والشنقیطي ، وابن باز ، وابن عثیمين هەڵیان بژاردووە.