دووەم: ئەو حاڵەتانەی کەتەیەمووم کردن تیایدا دروسته
بەروار: 2020/07/13سەردارن: 821نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم: تەیەمووم کردن بە بۆ بێ دەست نوێژی بچووک"الحدث الٲصغر":
دروستە تەیەمووم کردن بە بۆ بێ دەست نوێژی بچووک"الحدث الٲصغر" لەکاتێکدا کەئاو نەبێت ، ویاخود نەتوانرێت بەکار بهێندرێت ؛ هەر یەک لە: ابن قدامة ، والنووي ، والشنقیطي کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

دووەم: تەیەمووم کردن بۆ بێ دەست نوێژی گەوره"الحدث الٲکبر":
دروستە تەیەمووم کردن بۆ بێ دەست نوێژی گەورە"الحدث الٲکبر" وەک: لەشگرانی ، وحەیز ونیفاس لەکاتێکدا کەئاو نەبێت ، ویاخود نەتوانرێت بەکار بهێندرێت ؛ ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

سێیەم: جیماع کردنی کەسێک کەئاوی لا نەبێت:
هەرکەسێک پێشتر بەئاو خۆی شوشتبێت وئێستا ئاوی لەلا نەبێت دروستە بۆی جیماع بکات ، ودواتر تەیەمووم دەکات ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە، وبۆچوونی زاهیریەکان ، وبۆچوونی کۆمەڵێک لەسەلەفیشە. 

لەلای مالکیەکان مەکروهە بەئەنقەست ئەو کارە بکرێت.

چوارەم: خۆشوشتنی کەسی لەشگران گەر ئاوی دەست کەوتەوە:
گەر کەسی لەشگران بەتەیەمووم نوێژی کرد ، ودواتر ئاوی دەست کەوت ، ئەوا واجبە لەسەری خۆی بشوات ، هەر یەک لە: ابن عبدالبر ، والنووي ، والشوکاني کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

پێنجەم: تەیەمووم کردن لەترسی لەدەست چوونی نوێژی هەینی :
دروست نی یە بۆ کەسێک تەیەمووم بکات گەر ترسی ئەوەی هەبوو گەر خۆی سەرقاڵ کات بەدەست نوێژەوە نوێژی هەینی لەدەست بچێت ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

شەشەم: تەیەمووم کردن لەترسی نەمانی کاتی نوێژ:
گەر کەسێک ترسی نەمانی کاتی نوێژی هەبوو بەهۆی سەرقاڵ بوون بەدەست نوێژ وخۆشوشتنەوە ؛ ئەوا دەست نوێژ دەگرێت ویاخود خۆی دەشوات هەرچەند کاتەکەش نەمێنێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە: حەنەفی(۱) ، وشافعیەکان ، وحەنبەلیەکانە ، وبۆچوونێکیشە لای مالکیەکان ، وبۆچوونی زۆربەی زانایانیشە.

قاعیدەی حەنفیەکان لەم بابەتەدا ئەوەیە: تەیەمووم بۆ هەموو ئەو نوێژانە دەکرێت کەترسی لەدەس چوونیان هەیە ، وەک: نوێژی جەنازە وجەژن ، ودروست نی یە بۆ ئەو نوێژانە بکرێت کەترسی لەدەست چوونیان نی یە ، وەک : نوێژی سوننەت ، وەهەروەها بۆ ئەوانەش نابێت کەدەتوانرێت لەبری بکرێتەوە وەک پێنج نوێژەکە ونوێژی هەینی.

حەوتەم: تازەکردنەوەی تەیەمووم
تازەکردنەوەی تەیەمووم سوننەت نی یە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.