یەکەم: ئەحکامەکانی حەیز 
بەروار: 2020/07/14سەردارن: 3393نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم: پێناسەی حەیز وچۆنیەتی خوێنەکەی
حەیز لەڕووی زمانەوانیەوە بەمانای "السیلان" دێت ، واتە: هاتنە خوارە و ڕێ کردن ، دەوترێت : "حاض السیل ، ٳذا فاض " ئاوەکە هاتە خوارێ کاتێ کەزۆر بوو.
وە حەیز لەڕووی ئیستلاح وعورفی بەکار هێنانەوە بریتی یە : لەخوێنکی ئاسایی و ڕەحمی ئافرەت دەری دەدات لەڕێگای داوێنی ئافرەتی پێگەیشتووەوە ، ولەچەند ڕۆژێکی دیاری کراودا تووشی دەبێت.

دووەم: ئەو تەمەنەی کەئافرەت تیایدا توشی حەیز دەبێت:
هیچ تەمەنێکی دیاری کراو ــ نەلەڕووی کەمی ونەلەڕووی زۆریەوە ــ نی یە بۆ توش بوونی ئافرەت بەحەیز ، ئەوەش بۆچوونی: الدارمي ـە لەشافعیەکان ، وەهەریەک لە: ابن تیمیة  ، وابن باز ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە.

سێیەم: کەمترین ماوەی حەیز
کەمترین ماوەی حەیز کاتێکی دیاری کراوی نی یه ، ئەوەش مەزهەبی مالکیەکانە ، وبۆچوونی هەندێک لەسەلەفە ، وە هەریەک لە: ابن المنذر ،و ابن حزم ـی زاهری ، وابن تيمية ، وابن القيم ، والشوكاني ، وابن باز ، والٲلباني ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە.

چوارەم: زۆرترین ماوەی حەیز
 کاتێکی دیاری کراوی نی یه بۆ زۆرترین ماوەی حەیز ، ئەوەش لە مالکیەوە گێڕدراوەتەوە ، وبۆچوونی کۆمەڵێک لەسەلەفە ، وە هەریەک لە: ابن تيمية ، والشوكاني ، والٲلباني ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە.

پێنجەم: توش بوونی ئافرەتی دوو گیان بەحەیز:
زانایان خیلافیان هەیە لەبارەی توش بوونی ئافرەتی دوو گیان بەحەیز ودوو بۆچوونیان هەیە:
بۆچوونی یەکەم: ئافرەتی دوو گیان دەکرێت توشی حەیز ببێت(گەر لەڕووی زانستی تەندروستیەوە ئەوە یەکلا نەبێتەوە کەتوشی حەیز نابێت وناگونجێ توشی حەیز ببێت) ، ئەوەش مەزهەبی : مالکیەکان ، وشافعیەکانە ، وڕیوایەتێکیشە لەئەحمەدەوە ، وبۆچوونی کۆمەڵێک لەسەلەفە ، وە هەریەک لە: ابن تيمية ، وابن القیم ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە.

بۆچوونی دووەم: ئافرەتی دوو گیان توشی حەیز نابێت ،ئەوەش مەزهەبی حەنەفی ، وحەنبەلیەکانە ، وبۆچوونی کۆنی شافعیە ، وبۆچوونی کۆمەڵێک لەسەلەفە ، وە هەریەک لە: ابن المنذر ، وابن حزم هەڵیان بژاردووە ، وفەتوای لێژنە دائیمەشی لەسەرە.

زانای پایەبەرز ابن عثیمین ڕەحمەتى خواى لێ بێ فەرمویەتى : ( ئافرەتی دوو گیان زۆر جار ناکەوێتە حەیزەوە ؛ چونکە خوێن ـ بەویستی خودا ـ لەڕێگای ناوکەوە دەچێت بۆ منداڵەکە ، وبەدەمارەکاندا بڵاو دەبێتەوە وبەوە دەژی ؛ چونکە ناتوانێت لەسکی دایکی دا خواردن وخواردنەوە بخوات وبژی ؛ خۆ ئەگەر خواردن وخواردنەوەی بخواردایە ئەوا پێویست دەبوو ئەو خواردن وخواردنەوە دەرچوایە).[ الشرح الممتع: ۱ / ٤٦٤- ٤٦٥ ].

شەشەم: ئەحکامی ئەو ئافرەتەی تازە توشی حەیز دەبێت
1- ئەو ئافرەتەی تازە توشی حەیز دەبێت و جیاوازی دەکات لەنێوان جۆری خوێنەکاندا :
ئەم جۆرە ئافرەتەیە کار بەو جودا کاریە دەکات ، ئەوەش مەزهەبی: شافعی ، وحەنبەلیەکانە ، وبۆچوونی هەندێ لەمالکیەکانیشە ، هەریەک لە: الشوکاني ، وابن باز ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە.

ئەم جۆرە ئافرەتانە ئەوانەن کاتێ کەتوشی حەیز دەبن جودا کاری دەکەن لەنێوان خوێنەکاندا ، چونکە خوێنەکان هەندێکیان ڕەش وتۆخن وبۆنیان ناخۆشە ، وهەندێکی تریان سوور وکاڵن وبۆنیان نایه، جا ئەم ئافرەتە کاتێ کەخوێنەکە ڕەشی تۆخ بوو دەزانێت ئەوە خوێنی حەیزە ، وئەوەشی کەسووری کاڵ بوو دەزانێت ئەوا خوێنی نەخۆشی "الإستحاضة".

2- ئەو ئافرەتەی تازە توشی حەیز دەبێت و جیاوازی ناکات لەنێوان جۆری خوێنەکاندا :
ئەم جۆرە ئافرەت کار بەعادە وماوەی حەیزی ئافرەتانی خزم ونزیکی دەکات ، وەک : خوشک ودایک ، ئەوەش مەشهورە لەمەزهەبی: حەنبەلیەکانە ، وبۆچوونێکیشە لای شافعیەکان ،وە هەریەک لە: ابن تیمية ، والشوکاني ، وابن باز ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە.

وه هەندێکیان بەمەرجیان داناوە هاتنی خوێنەکە زیاتر نەبێت لەپازدە ڕۆژ.

حەوتەم: ئەو ئافرەتەی کەپێشتر توشی حەیز بووە وکاتی حەیزەکەی دەزانێت:
1- ئەوەی کەحەیزی پێ سابت دەبێت
لەحەیزدا عادەتەن بەسێ جار هاتن دوو بارە بوونەوە جێگیر وسابت دەبێت ، ئەوەش مەشهورە لەمەزهەبی: حەنبەلیەکانە ،وابن باز ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە.

2- ئەو ئافرەتەی کەپێشتر توشی حەیز بووە وکاتی حەیزەکەی دەزانێت لەحاڵەتێکدا گەر ماوەی خوێن هاتنەکەی زیادی کرد یاخود کەمی کرد ، ویاخود پێش کەوت ویاخود دوا کەوت:
هەر کەسێک کەپێشتر توشی حەیز بووە وکاتی حەیزەکەی دەزانی ، جا ئەم کەسە گەر ماوەی خوێن هاتنەکەی زیادی کرد یاخود کەمی کرد ، ویاخود پێش کەوت ویاخود دوا کەوت ئەوا بەحەیز ئەژمار دەکرێت ، وەهەرکات کۆتایی هات ئەوە پاک بووتەوە ، ئەوەش مەزهەبی شافعیەکانە ، وە هەریەک لە: ابن قدامة ، ابن تیمية ، وابن باز ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە.

هەشتەم: ئەحکامەکانی زەردای ولێڵایی
1- زەردای ولێڵایی داوێنی ئافرەت لەڕۆژانی حەیزدا
زەردای ولێڵایی لەڕۆژانی حەیزدا بەحەیز دادەنرێت ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.  ڕەنگێکە نزیکە لەڕەنگی ڕەش

2- زەردای ولێڵایی لەغەیری ڕۆژانی حەیزدا 
زەردای ولێڵایی لەغەیری ڕۆژانی حەیزدا بەحەیز دانانرێت ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفی ، وحەنبەلیەکانە ، وبۆچوونێکیشە لای مالکیەکان ، وشافعیەکان ، وابن تيمية ، وابن باز ، وابن عثيمين هەڵیان بژاردووە.

نۆیەم: حوکمی لاشە وعەرەقی ئافرەتێک کەلەحەیزدا بێت لەڕووی پاکێتی وپیسیەتیەوە:
لاشە وعەرەقی ئافرەتێک کەلەحەیزدا بێت پاکە ، هەر یەک لە: ابن جرير ، وابن المنذر ، وابن عبدالبر ، والبغوي ، ، وابن قدامة ، والنووي ، وابن تيمية كۆدەنگیان لەسەر پاکیەتی عەرەقەکەی نەقڵ کردووە چ جای لاشەی !.

دەیەم: ئەو شتانەی کەڕێگری دەکرێت لەئافرەتێک لەحەیزدا بێت بیکات وئەوانەش کەڕێگری لێ ناکرێت:
1- نوێژ 
ــ حوکمی نوێژی ئافرەتێک کە لەحەیزدایە
ــ حوکمی قەزا کردنەوەی نوێژی ئافرەتێک کە لەحەیزدایە
ــ گەر ئافرەت لەکاتی نوێژدا وپێش کردنی نوێژەکە کەوتە حەیزەوە ، ئایا واجبە لەسەری ئەو نوێژە قەزا بکاتەوە کاتێ کەپاک بووەوە ؟
هەموو ئەمانە لەبابەتی نوێژدا ڕوون دەکەینەوە.

ــ گەر پاک بووەوە پێش نەمانی کاتی نوێژ
گەر ئافرەت لەحەیز پاک بووەوە پێش دەرچوون ونەمانی کاتی نوێژ ، ئەوا تەنها ئەو نوێژەی لەسەرە کەلەکاتەکەیدا پاک بووەتەوە ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفی ، وزاهیریەکانە ، وبۆچوونی کۆمەڵێک لەسەلەفە ، وابن عثیمین هەڵی بژاردووە.

لەلای حەنەفیەکان نوێژ واجبە گەر ئافرەت لەحەیز پاک بێتەوە وئەوەندە کات مابێت خۆی بشوات وفریای (الله ٲکبر)ـی دەست پێ کردنی نوێژ بکەوێت .

2- ڕۆژوو
ــ حوکمی ڕۆژووی  ئافرەتێک کە لەحەیزدایە
ــ حوکمی قەزا کردنەوەی ڕۆژووی ئافرەتێک کە لەحەیزدایە
ــ حوکمی خۆ گرتنەوەی لەخواردن وخواردنەوە وئەو شتانەی کەڕۆژوو دەشکێنن بەنیسبەت ئافرەتێکەوە کەلەڕۆژی ڕەمەزاندا پاک دەبێتەوە .

هەموو ئەمانە لەبابەتی ڕۆژوودا قسەی لەسەر دەکرێت .

3- ئەحکامی ئافرەتێک کەلەحەیزدایە بەنیسبەت حەج وعەمرەوە
ــ ئیحرام بەستن
ــ خۆشوشتن بۆ ئیحرام
ــ تەواف کردن
ــ تەواف لەکاتی زەرورەتدا
ــ هاتن وچوون لەنێوان سەفا ومەڕوەدا
ــ تەوافی ماڵئاوی
هەموو ئەمانە لەبابەتی حەج دا قسەی لەسەر دەکرێت .

4- خوێندنی قورئان بۆ ئافرەتێک کەلەحەیزدایە
دروستە بۆ ئافرەتێک کەلەحەیزدایە قورئان بخوێنێت ، ئەوەش مەزهەبی مالکی ، وزاهیریەکانە ، وبۆچوونی کۆنی شافعی یە ، وڕیوایەتێکە لەئەحمەدەوە ، والطبري ، وابن تيمية ، وابن القيم ، وابن عثیمين هەڵیان بژاردووە ، وفەتوای لێژنە دائیمەشی لەسەرەوە.

5- دەست دان لەقورئان بەنیسبەت ئافرەتێکەوە کەلەحەیزدایە 
دروست نی یە بۆ ئەو ئافرەتەی کەلەحەیزدایە دەست بدات لەقورئان ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە ، وابن تیمیة لەکۆی گشتی زانایانەوە نەقڵی کردووە.

6- زیکر ویادی خودا بەنیسبەت ئافرەتێکەوە کەلەحەیزدایە 
دروستە بۆ ئافرەتێک کەلەحەیزدایە وتازە منداڵی بووە زیکر ویادی خودا بکات ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

7- مانەوە لەمزگەوتدا
دروست نی یە بۆ ئەو ئافرەتەی کەلەحەیزدایە لەمزگەوتدا بمێنێتەوە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

8- تێپەڕ بوون بەنێو مزگەوتدا
دروستە بۆ ئافرەتێک کەلەحەیزدایە بەنێو مزگەوتدا تێپەڕ ببێت بەمەرجێک ترسی ئەوەی نەبێت مزگەوت پیس بکات ،ئەوەش مەزهەبی شافعی ، وحەنبەلیەکانە ، وبۆچوونی کۆنی شافعی یە ، وڕیوایەتێکە لەئەحمەدەوە ، وهەریەک لە: الطبري ، وابن حزم ، وابن القيم ، وابن کثیر ، وابن باز ، وابن عثیمين هەڵیان بژاردووە .

9- جوت بوون لەگەڵ ئافرەتێکدا کەلەحەیزدایە
ــ حوکمی جوت بوون لەگەڵ ئافرەت کاتێ کەلەحەیزدایە
حەرامە جوت بوون لەگەڵ ئەو ئافرەتانەدا کەلەحەیزدان ، هەریەک لە: الطبري ، وابن المنذر ، وابن حزم ، وابن رشد ، وابن قدامة ، والقرطبي ، والنووي ، وابن تيمية کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

ــ چێژ وەرگرتن لە سەرووی ناوک وژێر ئەژنۆی ئافرەتێک کەلەحەیزدایە:
دروستە چێژ وەرگرتن لە سەرووی ناوک وژێر ئەژنۆی ئافرەتێک کەلەحەیزدایە ،هەریەک لە: ابن جرير الطبري ، وابن قدامة ، والنووي کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

ــ چێژ وەرگرتن لەخوار ناوکی ئافرەتێکەوە کەلەحەیزدایە:
دروستە چێژ وەرگرتن لەخوار ناوکەوە لە ئافرەتێک کەلەحەیزدایە ، هەر چەند جلیشی لەبەردا نەبێت ،بەڵام بەبێ جووت بوون ، ئەوەش مەزهەبی حەنبەلی ، وزاهیریەکانە ، وهەریەک لە: محمد بن الحسن الحنفي ، والطحاوي هەڵیان بژاردووە ، وئەمە بۆ چوونێکیشە لای مالکیەکان ، وشافعیەکان ، والنووي بەدروستی داناوە ، وبۆچوونی کۆمەڵێک لەسەلەفە ، وابن المنذر ، وابن عثیمين هەڵیان بژاردووە ، وفەتوای لێژنە دائیمەشی لەسەرە .

بەڵام پێویستە مرۆڤ ئیحتیاتی خۆی وەرگرێت وئاگاداری ئەم بابەتە بێت ، ودەست بازی لەگەڵ خێزانی نەکات کاتێ کەلەحەیزدایە مەگەر داوێنی داپۆشیبێت ، هەروەک چۆن پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرمانی بەوە بەخێزانەکانی دەکرد ، بەتایبەت جمهوری زانایان لە: حەنەفی ، ومالکی ، وشافعی یەکان دەڵێن: دروست نی یه چێژ وەرگرتن لەخوار ناوک بەبێ پەردە .

ــ جووت بوون لەگەڵ ئافرەتێک کەلەحەیز پاک بووتەوە پێش خۆشوشتنی:
دروستە نی یە جووت بوون لەگەڵ ئافرەت کاتێک کە لەحەیز پاک دەبێتەوە تاوەکو خۆی نەشوات ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە: مالکی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان ، وبۆچوونی زوفەرە لەحەنەفیەکان.

10- تەڵاق دانی ئافرەتێک کەلەحەیزدایە
ــ حوکمی تەڵاق دانی ئافرەتێک کەلەحەیزدایە:
حەرامە تەڵاق دانی ئافرەت کاتێ کەلەحەیزدایە.

ــ کەوتنی تەڵاق دانی ئافرەتێک کەلەحەیزدایە:
ئافرەت کاتێک کەلەحەیزدایە گەر تەڵاق بدرێت تەڵەقەکە دەکەوێت.

ــ حوکمی خولع کردن لەگەڵ ئافرەتێک کەلەحەیزدایە:
دروستە خولع کردن لەگەڵ ئافرەتێک کەلەحەیزدایە .

11- خواردن لێنان وهەویر شێلانی ئافرەتێک کەلەحەیزدایە:
ئافرەت کاتێک کەلەحەیزدایە ڕێگری لێ ناکرێت لەخواردن لێنان وهەویر شێلان، ودەست خستنە هەر شتێکی تری شل ، هەریەک لە: ابن جریري الطبري ، والنووي کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

12- خواردنی دەرمان بۆ دوا خستنی حەیز
دروستە دەرمان بخورێت لەپێناو دوا خستنی حەیزدا ، گەر دڵنیا بوو لەوەی زیانی نی یە، ئەمەش دەقی قسەی حەنبەلیەکانە ، وابن باز هەڵی بژاردووە.

لەکتابی [ المواهب الجلیل : ۱ / ٥۳۸ ]ـی الحطاب دا هاتووە: ( ابن رشد دەڵێت: پرسیار لەمالیک کرا لەبارەی ئافرەتێکەوە کەترسی هەیە حەیزەکەی پێش کەوێت ، وباسی  جۆرە خواردنەوەیەکیان بۆ کردووە بۆ دوا خستنی حەیز ؟
گوتی: ئەوە کارێکی باش وگونجاو نی یە ، وپێی باش نەبوو. جا ابن رشد دەڵێت: بۆیە پێی باش نەبوو لەترسی ئەوەی نەوەک بەو هۆیەوە ئافرەتەکە زیان بەلاشەی خۆی بگەیەنێت).