یەکەم: پێناسەی نیفاس وزەیستانی
نیفاس لەڕووی زامانەوانیەوە لە"النفس" هاتووە ، جا یەکێک لەماناکانی "النفس": خوێنە ، وبۆیە ناوی نراوە "النفساء" چونکەخوێنی لێ دێت ، یاخود بەهۆی ئەوەی ڕزگاری بووە لەو ناخۆشیەکەی کەتێدا بووە پێشتر بەهۆی بوونی منداڵ لەسکی دا.
وە نیفاس لەڕوو ئیستڵاح وعورفی بەکار هێناوە: خوێنێکه ڕەحم دەری دەدات ؛ بەهۆی نزیک بوونەوەی منداڵ بوونەوە یاخود بەهۆی منداڵ بوونەوە .
دووەم: خوێنی دەرچوو پێش منداڵ بوون لەگەڵ بوونی ئازاردا:
ئەو خوێنەی کەپێش منداڵ بوون دەردەچێت ، وئازاری لەگەڵە ، بەنیفاس ئەژمار دەکرێت ، ئەوەش مەزهەبی حەنبەلیەکانە ، وبۆچوونێکیشە لای مالکیەکان ، وشافعیەکان، وبۆچوونی اسحاق بن راهویە یـە ، وابن تيمية ، وابن باز ، وابن عثیمين هەڵیان بژاردووە.
سێیەم: ئەو خوێنەی کەلەگەڵ منداڵدا دەردەچێت:
ئەو خوێنەی کەلەگەڵ منداڵدا دەردەچێت ، بەنیفاس ئەژمار دەکرێت ، ئەوەش مەزهەبی مالکیەکان ، حەنبەلیەکانە ، وبۆچوونێکیشە لای شافعیەکان، وهەندێ لەحەنەفیەکان ، وابن تيمية ، وابن عثیمين هەڵیان بژاردووە.
چوارەم:ئەو خوێنەی کە لەدوای منداڵ بوون دەردەچێت:
ئەو خوێنەی کەلەدوای منداڵ بوون دەردەچێت ، بەنیفاس ئەژمار دەکرێت ، هەریەک لە: ابن حزم ، والنووي ، والرافعي گۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.
پێنجەم: یەکەم نیفاسی ئافرەتێک کە پێکەوە دوو منداڵی دەبێت:
زانایان جیاوازن لەبارەی یەکەم وکۆتا توش بوونی بەنیفاسی ئافرەتێکەوە هەیە کە پێکەوە دوو منداڵی بووە وچەندان بۆچوونیان هەیە ، ودوو بۆچوونیان بەهێزترینیانە:
بۆچوونی یەکەم: گەر ئافرەت پێکەوە دوو منداڵی بوو ؛ ئەوا یەکەم توش بوونی بە نیفاس وکۆتایی توش بوونی لەگەڵ منداڵی یەکەمدایە ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە : حەنەفی ، ومالکی ، وحەنبەلیەکان ، وبۆچوونێکیشە لای شافعیەکان.
مالکیەکان یەک حاڵەتیان جودا کردووەتەوە ، ئەوەش ئەوەیە گەر لەنێوان دوو منداڵەکدا خوێن بۆ ماوەی دوو مانگ یاخود زیاتر بەردەوام بوو ، ئەوا لەم حاڵەتەدا بەدوو نیفاس حسابە ، وهەریەکەیان نیفاسێکی تایبەت وسەربەخۆیە.
بۆچوونی دووەم: گەر ئافرەت پێکەوە دوو منداڵی بوو ؛ ئەوا یەکەم توش بوونی بە نیفاس لەگەڵ منداڵی یەکەمدایە ،وکۆتاییەکەشی لەگەڵ منداڵی دووەم دایە ئەوەش بۆچوونێکە لای مالکیەکان ، وڕیوایەتێکە لەئەحمەدەوە ، وابن عثیمين هەڵی بژاردووە.
شەشەم: زۆرترین ماوەی نیفاس وەهەروەها کەمترین ماوەی:
1-زۆرترین ماوەی نیفاس:
زۆرترین ماوەی نیفاس چل ڕۆژە ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفی ، وحەنبەلیەکانە ، وابن عبدالبر هەڵی بژاردووە ، والشوکاني مەیلی بەلایدا هەبووە ، وفەتوای لێژنەی دائیمەی لەسەرە ، وبۆچوونی زۆربەی زانایانە ، وەهەریەک لە: الترمذي ، وابن عبدالبر کۆدەنگی هاوەڵانیان لەسەر نەقڵ کردووە.
2- کەمترین ماوەی نیفاس:
لایەنی کەمییەکەی حەدێکی دیاری کراوی نی یە ، ئەوەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە ، وابن حزم ئەم بۆچوونەی هەڵبژاردووە.
حەوتەم: ئەو ئەحکامانەی بەهۆی نیفاسەوە سابت دەبن ودێنە جێ:
گەر ئافرەت توشی نیفاس بوو ئەوا لەهەموو ڕوویەکەوە حوکمی ئافرەتێکی هەیە کەلەحەیزدایە ، ئەو شتانە حەرامە لەسەری کەلەسەر ئافرەتێک حەرامە کەلەحەیزدایە ، وەک: نویژ ، وڕۆژوو ، وتەوافی ماڵئاوایی ، وجووت بوون ، وحەرامە لەسەر مێردەکەی تەڵاقی بدات ، وپێویستە کاتێک پاک بووەوە خۆی بشوات ، وڕۆژووەکانی پێویستە بگێڕێتەوە ، ونوێژەکانی قەزا ناکاتەوە ، هەریەک لە: ابن جریر الطبري ، وابن حزم ـ جگە لەتەواف کردن ـ ، وابن رشد ، وابن قدامة ، والشوكاني کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.