سێیەم: ئەحکامەکانی پاک بوونەوە لەحەیز ونیفاس
بەروار: 2020/07/14سەردارن: 1679نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم: زۆرترین ماوەی پاکیەتی:
زۆرترین ماوەی پاکیەتی حەدێکی دیاری کراوی نی یە ، هەر یەک لە: الكاساني ، والنووي ، وابن تيمية ، والشنقیطي کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

دووەم: کەمترین ماوەی پاکیەتی:
کەمترین ماوەی پاکیەتی حەدێکی دیاری کراوی نی یە ، ئەوەش مەزهەبی زاهیریەکان ، وبۆچوونێکیشە لای شافعیەکانە ، وڕیوایەتێکیشە لەئەحمەدەوە ، والمرداوي بەتەواوی داناوە ، و هەر یەک لە: ابن تيمية ، وابن باز ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە.

سێیەم: نیشانەکانی پاک بوونەوە لەحەیز
1- لێمانە سپیەکە " القصة البیضاء " 
هەرکات ئافرەت لێمانە سپیەکە " القصة البیضاء " ـی بینی ، ئەوا پاک بووەتەوە ، ئەوەش بەکۆ دەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

" القصة البیضاء "شتێکە وەک خێتی سپی وایە ، ڕەحم دەری دەدات دوای کۆتایی هاتنی خوێن بەتەواوی .

2- وشک بوون
گەر ئافرەت پارچەیەک پەڕۆی خستە داوێنیەوە ودەری هێنا  و وشک بوو ، ئەوا لەحەیز پاک بووەتەوە ، ئەوەش بەکۆ دەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

چوارەم: خۆ شوشتن دوای پاک بوونەوە لەحەیز .

دواى پاک بونەوە لە حەیز و نیفاس واجبە ئافرەت خۆی بشوات ، پێشتر لەباسی ئەو شتانەی کەخۆشوشتن واجب دەکەن باسمان لێوە کرد.