چوارەم: ئەحکامەکانی خوێنی نەخۆشی
بەروار: 2020/07/14سەردارن: 2229نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەکەم: پێناسەی "الٳستحاضة" 
"الٳستحاضة" لەڕووی زمانەوانیەوە: ئەوەیە کە دوای تەواو بوونی کاتی دیاری کراوی حەیز هەر خوێن بەردەوام بێت ، لەدەمارێکەوە کەپێی دەوترێت"العاذل" جگە لەدەماری حەیز .
و"الٳستحاضة" لەڕووی ئیستڵاح وعورفی بەکار هێنانەوە:
هاتنی خوێنە لەجگە لەکاتی خۆیدا لەنزیکترین شوێنی ڕەحمەوە نەک قوڵاییەکەی.

زۆر جار زانایان بەو خوێنە دەڵێن کەدوای تەواو بوونی حەیز دێت ، ویاخود گەر هاتنی خوێن دوای تەواو بوونی ماوەی حەیز هەر بەردەوام بوو.

دووەم: شێوەی خوێنی "الٳستحاضة"
خوێنکی کاڵە وتۆخ نی یە ، وبۆنی نی یە ، وکاتێ کەدەر دەچێت دەمەیەت.

سێیەم: ئەو ئافرەتەی کەتوشی"الٳستحاضة"بووە وجۆری خوێنەکان لێک جودا دەکاتەوە وماوەی دیاری کراوی حەیزیشی هەبووە پێشتر:
ئەم جۆرە لەئافرەتە کار بەماوە دیاری کراوەکەی دەکات نەک جۆری خوێنەکە ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفی ، حەنبەلیەکانە ، وبۆچوونێکیشە لای شافعیەکان ، وابن تيمية پشتوانی لێ کردووە ، وابن عثیمین هەڵی بژاردووە.

چوارەم: ئەو ئافرەتەی کەتوشی"الٳستحاضة"بووە وجۆری خوێنەکان لێک جودا ناکاتەوە وکاتێکی دیاری کراوشی هەیە لەتوش بوون بەحەیز:
ئەم جۆرە ئافرەتانە بەئەندازەی توش بوون بەحەیز چاوەڕێ دەکات ، پاشان خۆی دەشوات ونوێژ دەکات ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە: حەنەفی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان.

پێنجەم: ئەو ئافرەتەی کەتوشی"الٳستحاضة"بووە وجۆری خوێنەکان لێک جودا دەکاتەوە بەڵام پێشتر ماوەی دیاری کراوی حەیزی نەبووە:
هەر ئافرەتێک خوێنەکان لێک جودا بکاتەوە ، وپێشتر عادەیەکی دیاری کراوی نەبووبێت ، یاخود توشی حەیز نەبووبێت ، ئەوا کار بەو جوداکاریە دەکات ، ئەوەش مەزهەبی شافعی ، وحەنبەلیەکانە ، وابن تيمية ، والشوکاني ، وابن باز ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە.

شەشەم: ئەو ئافرەتەی کەتوشی"الٳستحاضة"بووە ، جا نەجۆری خوێنەکان لێک جودا دەکاتەوە ونە پێشتر ماوەی دیاری کراوی حەیزی هەبووە:
هەر ئافرەتێک ماوەی دیاری کراوی حەیزی نەبێت ، وجیاوازیش نەکات لەنێوان جۆری خوێنەکاندا ، ئەوا کار بەعادەی زۆرینەی ئافرەتانی خزمی دەکات ، وحەیزەکەی بۆ هەر مانگێک بەشەش ڕۆژ یاخود حەوت ڕۆژ دەست نیشان دەکرێت  ، لەیەکەم ڕۆژی بینینی خوێنەکەوە دەست پێ دەکات تاوەکو شەش یاخود حەوت ڕۆژ ، وئەوەی کەلەو ماوەی تێپەڕ دەبێت بە"الٳستحاضة" حسابە ، ئەوەش مەزهەبی حەنبەلیەکانە ، وبۆچوونێکە لای شافعیەکان ، وابن تيمية ، وابن رجب ، وابن باز ، وابن عثیمین هەڵیان بژاردووە.

حەوتەم: ئەحکامەکانی ئەو ئافرەتەی کەتوشی "الٳستحاضة"بووە:
1- جیاوازی نێوان حوکمی "الٳستحاضة" ـە وحەیز:
خوێنی "الٳستحاضة" حوکمی خوێنی حەیزی نی یە ، ونابێتە ڕێگر لەو شتانەدا کەحەیز دەبێت ڕێگر بۆی ، هەر یەکە لە: ابن جریر ، وابن المنذر ، وابن عبدالبر ، والمرغیناني ، والنووي ، وابن تيمية ، والعيني کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

2-  دەست نوێژ گرتنی ئەو ئافرەتەی کە توشی "الٳستحاضة"بووە:

ئەو ئافرەتانەی كە تووشی حاڵ و باری ئیستیحازە دەبن بۆ هەموو نوێژێك دەست نوێژ دەگرن .

4- واجبی خۆپاراستنی ئەو ئافرەتەی کە توشی "الٳستحاضة"بووە :
پێویستە لەسەر ئەو ئافرەتەی کە توشی "الٳستحاضة"بووە خۆی بپارێزێت لەوەی خوێن بەر لاشەو جلەکانی بکەوێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە: حەنەفی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان.

ئەو ئافرەتەی کە توشی "الٳستحاضة"بووە داوێنی بەشتێک دەبەستێت ، وەهەروەها ئەو پیاوەی کەتوشی میزە چورکێ وزۆر هاتنی مەزی بووە سەری زەکەری بەشتێک دەبەستێت بەو شێوەیەیی کەدەگونجێت ، وبەهەمان شێوە ئەو کەسەش کەبرین بەلاشەوەیەتی وبۆنی لێ دێت ، خۆ ئەگەر بەهۆی برینەکەیەوە نەیدەتوانێت بیبەستێت ، ویاخود ئەوانەی کەتوشی مایەسیری بوون ومەجالی بەستنیان نی یه ، ئەوا بەو حاڵەوە نوێژەکانی دەکات.  

5- گەر دوای بەستن وتوند کردنی داوێن هەر خوێن دەهات:
گەر دوای بەستن وتوند کردنی داوێن هەر خوێن دەهات ئەوا زیانی نی یە ، ئەوەش بەکۆ دەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە .

بەڵام لەم حاڵەتەدا لای شافعیەکان نابێت بەیەک دەست نوێژ زیاد لەنوێژکی فەرز بکرێت ، جا جیاوازی نی یە ئەو نوێژە لەکاتی خۆیدا بێت یاخود قەزاکردنەوە بێت.

6- خۆشوشتنی ئەو ئافرەتەی کە توشی "الٳستحاضة"بووە:
واجب نی یە لەسەر ئەو ئافرەتەی کە توشی "الٳستحاضة"بووە جگە لەیەک جار ئەوەش دوای تەواو بوونی حەیز بۆ هیچ یەکێک لەنوێژەکان خۆی بشوات ، ئەوەش بەکۆ دەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

7- جووت بوون لەگەڵ ئەو ئافرەتەی کە توشی "الٳستحاضة"بووە :
دروستە جووت بوون لەگەڵ ئەو ئافرەتەدا کە توشی "الٳستحاضة"بووە ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە: حەنەفی ، وشافعی ، وشافعیەکان ، وڕیوایەتێکیشە لەئەحەمەدەوە ، وبۆجوونی کۆمەڵێک لەسەلەفه ، وابن حزم ـی زاهیری هەڵی بژاردووە.