یەكەم: مەرجەكانى گوێزەبانە ، وە كێ گوێزەبانە بۆ منداڵى لەدایك بوو دەكات. 
بەروار: 2020/08/08سەردارن: 598نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەكەم: مەرجەكانى گوێزەبانە، وە كێ گوێزەبانە بۆ منداڵى لەدایك بوو دەكات؟
باسی یەكەم: مەرجەكانى گوێزەبانە. 
باسی دووەم: کێ گوێزەبانەكە دەكات بۆ منداڵە تازە لەدایك بووەكە؟ 
باسی یەكەم: مەرجەكانى گوێزەبانە. 

خاڵى یەكەم: گوێزەبانەش هەمان مەرجەكانى قوربانى كردنى هەیە. 
خاڵى دووەم: گوێزەبانە دەبێت لە ( وشتر و مانگا و مەڕ و بزن) بێـت. 

 خاڵى یەكەم: گوێزەبانەش هەمان مەرجەكانى قوربانى كردنى هەیە.
 مەرجەكانى گوێزەبانە هەمان مەرجەكانى قوربانى كردنە(1)، و ئەوەش مەزهەبی زۆرینەى زانایانە(2): مالكیەكان(3)، و شافعیەكان(4)، و حەنبەلیەكان(5)، و تەنانەت ئیجماعیشیان لەسەر گێڕاوەتەوە(6)؛و ئەوەش وەكو قیاسێك لەسەر قوربانى بەبیانوى نزیكی هەریەكەیان لە سەربڕینەوە(7).

 خاڵى دووەم: گوێزەبانە دەبێت لە ( وشتر و مانگا و مەڕ و بزن) بێـت.
مەرجە لە گوێزەبانەدا كە دەبێـت ئاژەڵەكە یەكێك بێت لەم جۆرانە (وشتر، مانگا، مەڕ، بــزن) ئەوەش بە یەكدەنگى و سازانى هەر چوار مەزهەبە فیقهیەكە: حەنەفیەكان(8)،و مالكیەكان(9)،و شافعیەكان (10)،و حەنبەلیەكان(11)،و ئیجماعیشی لەسەر گێڕدراوەتەوە(12).
 بەڵگەكان:
 یەكەم: لە سوننەتدا 
لە سەلمانى كوڕى عامرەوە ڕەزاى خواى لێ بێ كە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتى: ((مع الغُلامِ عَقيقةٌ، فأَهْرِيقوا عنه دَمًا، وأَمِيطوا عنه الأَذَى)) (13).واتە: لەگەڵ لەدایك بوونى كۆرپەدا ئاەژڵێك سەردەبڕدرێت و خوێنەكەى لەبرى بڕێژن و ئەو تووكەى سەریشی لابدەن و لێى بكەنەوە.
 جا لە فەرموودەكەدا كە دەڵێت: (فأَهْريقوا عنه دَمًا)؛ ئەو لەفزە رەهایە وهەموو خوێنێك دەگرێتەوە كە شەرع بەڕەواى دانابێت بڕێژرێت لە مەڕو بزن ووشتر ومانگا (14).
دووەم : لە وتەى زانایاندا: 
لە قەتادەوە: ( ئەنەسی كوڕى مالك وشترى بۆ كوڕەكانى دەكرد بە گوێزەبانە )(15).
سێیەم: وەكو قیاسێك لەسەر قوربانى و بەهۆى هەبوونى خاڵێكى هاوبەش لەنێوانیاندا ئەویش لەخوانزیك بوونەوەیە بە سەربڕینى ئاژەڵێك(16).

 باسی دووەم: کێ گوێزەبانەكە دەكات بۆ منداڵى تازە لە دایك بوو؟ 

 ئەو كەسەى كە گوێزەبانەكە دەكات باوكە ،و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەى زانایانە لە مالكیەكان(17)، و شافعیەكان(18)،و حەنبەلیەكان (19)؛ ئەمەش لەبەر ئەوەى نەفەقە و بژێوى منداڵ لەسەر باوكە (20).


(1) پێشەوا ابن عوسەیمین دەڵێت: ( كە دەوترێت " حوكمى گوێزەبانە هەروەكو قوربانى وەهایە " واتە: حوكمى گوێزەبانە هەروەكو حوكمى قوربانى كردن وەهایە لە زۆربەى حوكمەكانیدا، لەوانە:
یەكەم: دەبێت یەكێك بێت لەم ئاژەڵانە " وشتر ومانگا ومەڕ وبزن" ... 
دووەم: دەبێت گەیشتبێ بەو تەمەنەى بۆى دیاری كراوە، كە شەش مانگە لە مەڕدا و ساڵێكە لە بزندا و دوو ساڵە لە مانگادا و پێنج ساڵە وشتردا. 
سێیەم: ساغ و بێ كەموكورتى بێت لەو عەیبانەى كە دروست نییە تێیدا هەبن وەكو: كوێریەكى دیار ونەخۆشیەكى دیار و شەلیەكى دیار و هاوشێوەكانى.
لەهەمان كاتیشدا جیاوازە لە قوربانى لەچەند بابەتێكدا ، لەوانە: لێنانى باشترە لە لەدابەش كردنى بە كاڵى وگۆشتی ، چونكە ئاسانترە بۆ ئەو كەسەى كە بۆى دروست دەكرێت.. هەروەها وەكو نووسەر ئاماژەى بۆ كردووە نابێت دوو منداڵ یەك گوێزەبانەیان بۆ بكرێت و هاوبەشی كردن دروست نییە) ((الشرح الممتع)) (7/499).
(2) پێشەوا ابن عبدالبـر دەڵێت: ( زۆربەى زانایان دەڵێن لە گوێزەبانەدا دەبێت لەو عەیبە وناتەواویانە دووربكەویتەوە كە بۆ ئاژەڵى قوربانى لێى دووردەكەویتەوە، وە لێى دەخورێت و لێى دەبەخشرێت و بە دیاریش دەدرێت بە دراوسێ ) ((الاستذكار)) (5/321). 
(3) ((حاشية العدوي على كفاية الطالب الرباني)) (1/592).
(4) ((المجموع)) للنَّووي (8/429).
(5) ((كشَّاف القِناع)) للبُهُوتي (3/31).
(6) ابن روشد دەڵێت: ( تەمەن وسیفەتى ئاژەڵى گوێزەبانە هەمان تەمەن وسیفەتى ئاژەڵى قوربانیە، واتە دەبێت ساغ بێت لە كەموكورتى هەروەكو چۆن قوربانى دەبێت ساغ بێت لە كەموكورتى و ناتەواوى، وە هیچ راجیاوازیەك نازانم هەبێت لە نێو چوار مەزهەبەكەدا و جگە لەوانیش )((بداية المجتهد)) (3/15). 
(7) ((موطأ الإمام مالك)) (2/501)، ((فتح الباري)) لابن حجر (9/592، 593).
(8) ((البحر الرائق شرح كنز الدقائق ومنحة الخالق)) لابن نُجَيْم (2/387)، ((الدر المختار وحاشية ابن عابدين)) (2/543)، ((الفتاوى الهندية)) (5/304).
(9) ((التاج والإكليل)) للموَّاق (3/255)، ((الشرح الكبير للدردير وحاشية الدسوقي)) (2/126)، ويُنظر: ((البيان والتحصيل)) لابن رُشْدٍ الجد (3/353 ،354).
(10) ((مغني المحتاج)) للشربيني (4/293). 
(11) ((الإنصاف)) للمَرْداوي (4/80)، ((كشَّاف القِناع)) للبُهُوتي (3/25). 
(12) پێشەوا ابن عبدالبـر دەڵێت: ( زانایان یەكدەنگن لەوەدا كە ئەو ئاژەڵانەى بۆ قوربانى دروستن هەر ئەو ئاژەڵانەشن كە بۆ گوێزەبانە دروستن ودەشێن، كەمێكى شاز نەبێت راجیاوازن كە رەچاوناكرێن ) ((الاستذكار)) (5/321).
پێشەوا ابن قەتتان دەڵێت: (زانایان یەكدەنگن لەوەدا كە ئەو ئاژەڵانەى بۆ قوربانى دروستن هەر ئەو ئاژەڵانەشن كە بۆ گوێزەبانە دروستن ودەشێن، كەمێكى شاز نەبێت راجیاوازن كە رەچاوناكرێن ) ((الإقناع في مسائل الإجماع)) (1/306). بەڵام پێشەوا ابن حەزم دەڵێت: ( بۆ گوێزەبانە تەنها ئەو ئاژەڵە دروستە و دەشێت كە پێى دەوترێت - شاة – ئیتر یان مەڕ بێت یاخود بزن، جا بۆیە جگە لەوەى كە باسمان كرد دروست نییە وناشێت، نە وشتر و نە مانگا ونە جگە لەوانیش ) ((المحلى)) (6/234).
(13) أخرجه البُخاريُّ مُعلَّقًا بصيغة الجَزمِ (5472)، وأخرجه موصولًا: أبو داودَ (2839)، والتِّرمِذيُّ (1515)، وابنُ ماجَهْ (3164) واللَّفظُ لهم، والنَّسائيُّ (4214)، وأحمدُ (16238) باختلافٍ يسير. وقال التِّرمِذيُّ: حسَنٌ صحيحٌ. وقال ابنُ عبدِ البَرِّ في ((التمهيد)) (4/306)، وابنُ العربي في ((القبس)) (2/649): ثابِتٌ. وقال ابن حجر في ((فتح الباري)) (9/505): المحفوظ عن محمَّدِ بنِ سيرينَ عن سَلْمانَ بنِ عامرٍ. وصحَّحه الألبانيُّ في ((صحيح سنن ابن ماجه)) (3164).
(14) ((تحفة المودود بأحكام المولود)) لابن القيِّم (ص: 84). 
(15) أخرجه الطَّبَرانيُّ (1/244) (688). وقال الهَيْثَميُّ في ((مَجْمَع الزَّوائد)) (4/62): رجالُه رجالُ الصَّحيحِ. 
(16) ((الموطَّأ)) للإمام مالك (2/501)، ((روضة الطَّالبين) للنَّووي (3/230). 
(17) ((التاج والإكليل)) للموَّاق (3/255)، ((شرح الزُّرْقاني على مختصر خليل)) (3/80)، ((مِنَح الجليل)) لعُلَيْش (2/490)، ((حاشية العدوي على كفاية الطالب الرباني)) (1/592). 
(18) ئەو كەسەى كە گوێزەبانەكەى لەسەرە بەلاى ئەوانەوە ئەو كەسەیە كە بژێوى ونەفەقەى منداڵەكەى دەكەوێتە سەر لەكاتى هەژاریدا ، ئەوەش بەمەرجى ئەوەى كەسەكە حاڵ وگوزەرانى باش بێت، جا بۆیە باوك دەگرێتەوە هەرچەند منداڵەكە بەرەوخواریش بێت – منداڵى كوڕ و ...... - . ((المجموع)) للنَّووي (8/432)، ((نهاية المحتاج)) للرَّمْلي (8/146)، ((حاشيتا قليوبي وعميرة)) (4/256).
(19) ((الفروع)) لابن مفلح (6/111)، ((الإنصاف)) للمَرْداوي (4/82). 
(20) ((تحفة المحتاج)) لابن حجر الهَيْتَمي (9/370)، ((نهاية المحتاج)) للرَّمْلي (8/146)، ((فتاوى اللَّجنة الدَّائمة - المجموعة الثَّانية)) (10/454).