دووەم: چاكێتى ئەنجامدانى گوێزەبانە بەبەراورد بەوەى كە بەنرخەكەى صەدەقەبكەیت و حوكمى قەرزكردن بۆى.
بەروار: 2020/08/08سەردارن: 396نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

دووەم: چاكێتى ئەنجامدانى گوێزەبانە بەبەراورد بەوەى كە بەنرخەكەى صەدەقەبكرێت و حوكمى قەرزكردن بۆى.

 باسی یەكەم: گوێزەبانە باشترە لەوەى بە بەهاكەى خێر و صەدەقە بكرێت. 
باسی دووەم: قەرزكردن بۆ گوێزەبانە بۆ كەسێك كە پارەى دەست نەكەوێت. 

باسی یەكەم: گوێزەبانە باشترە لەوەى بە بەهاكەى خێر وصەدەقە بكرێت. 

 سەربڕینى ئاژەڵ بۆ گوێزەبانە باشتر و چاكترە لە بەخشینى نرخ وبەهاكەى وەكو صەدەقە و ئەمەش مەزهەبی شافعیەكان(١)،و حەنبەلیەكان(٢)،ووتەى إسحاقی كوڕی راهەوەیە(٣)،و وتەى پەسەندكراوى ابن تیمیەیە(٤)،و هەروەها ابن القییمە(٥).
 ئەوەش لەبەر ئەمانەى خوارەوە: 
 یەكەم: ئەمە جۆرە ئاژەڵ سەربڕینێكە كە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرمانى پێ كردووە, بۆیە ئەمە لەپێشترە, هەروەكو وەلیمە وقوربانى(٦).
 دووەم: زیندووكردنەوە وشوێنكەوتنى سوننەت چاكتر ولەپێشترە, وە چەندین هەواڵ لەبارەیەوە هاتوون كە جەختى لەسەردەكەنەوە كەلەبارەى بابەتى ترەوە نەهاتوون (٧).

باسی دووەم: قەرزكردن بۆ ئەنجام دانى گوێزەبانە بۆ كەسێك كە پارەى دەست نەكەوێت: 
 ئەگەر سەرپەرشتیارى ماڵ پارەى لەبەردەستدا نەبوو بۆ گوێزەبانە ئەوا بۆى هەیە قەرزبكات وئەمەش مەزهەبی مالكیەكان(٨)،و حەنبەلیەكان(٩)،و وتەى پەسەندكراوى ابن تیمیە(١٠)،و ابن عوسەیمینە(١١)؛ئەوەش لەبەر ئەوەى زیندووكردنەوەى سوننەتى پێغەمبەرى خواى تێدایە صلى الله علیه وسلم(١٢).


(١) ((المجموع)) للنَّووي (8/433)، ((تحفة المحتاج)) لابن حجر الهَيْتَمي (9/369). 
(٢) ((الإنصاف)) للمَرْداوي (4/77)، ((الإقناع)) للحَجَّاوي (1/408).
(٣) پێشەوا ابنُ المُنذِرِ دەڵێت: ( هەریەك لە پێشەوا ئەحمەد وإسحاق وتوویانە: ئەنجامدانى گوێزەبانە لام خۆشەویستترە لەوەى پارەكەى ببەخشرێت بەسەر هەژاراندا )  ((الإشراف)) (3/421). 
(٤) پێشەوا ابن تیمیە دەڵێت: ( قوربانى و گوێزەبانە باشتر وچاكترە لە بەخشینى پارەكەى وەكو صەدەقە ) ((الفتاوى الكبرى)) (5/382). هەروەها دەڵێت: ( گوێزەبانە سوننەتە, وە راجیاوازى هەیە لەسەر واجب بوونى لەنێو دوو ووتەدا لە مەزهەبی ئەحمەد و جگە لەودا, هەرچەندە هەندێك لە ئەهلى عێراق نایزانن, بەلآم ئەمە باشترە لە صەدەقە ) ((المستدرك على مجموع الفتاوى)) (3/202). 
(٥) پێشەوا ابن القییم دەڵێت: ( ئاژەڵ سەربڕین لەشوێنى خۆیدا چاكتر وخێرترە لە بەخشینى بەهاكەى وەكو صەدەقە ئەگەرچی زیاتریش بێت, وەكو هەدیە وقوربانى ) ((تحفة المودود)) (ص 65).
(٦) ((المغني)) لابن قُدامةَ (9/460)، ((تحفة المودود)) لابن القيِّم (ص 65). 
(٧) ((المغني)) لابن قُدامةَ (9/460).
(٨) ((شرح الزُّرْقاني على مختصر خليل)) (3/80)، ((حاشية العدوي على كفاية الطالب الرباني)) (1/592). 
(٩) ((الإنصاف)) للمَرْداوي (4/80)، ((كشَّاف القِناع)) للبُهُوتي (3/25). 
(١٠) پێشەوا ابن تیمیە دەڵێت: ( هەركەس پارەى نەبوو بۆ قوربانى و گوێزەبانە ئەوا قەرزدەكات  وقوربانى وگوێزەبانە ئەنجام دەدات ) ((الفتاوى الكبرى)) (5/385). پێشەوا ابن المفلح دەڵێت: ( ئەگەر پارەى نەبوو ئەوا قەرز دەكات. شێخ تقی الدین دەڵێت: ئەگەر قەرزەكە بداتەوە وتواناى هەبێـت ) ((المبدع)) (3/221). 
(١١) پێشەوا ابن عوسەیمین دەڵێت: ( قەرزكردن بۆ گوێزەبانە سەیر دەكرێت: ئەگەر ئومێدى دانەوەى قەرزەكەى هەبوو وەكو ئەوەى كە فەرمانبەر بوو وە كاتى گوێزەبانەكە وارێككەوت كە پارەى بەدەستەوە نەبوو ئەوا قەرزدەكات هەتا مووچەكەى دێت, و ئەمە هیچی تێدا نییە وئاساییە. بەلآم ئەگەر نەیتوانى قەرزەكە بداتەوە وهیچ سەرچاوەیەكیشی نەبوو كە ئومێدى دانەوەى پێ هەبێت ئەوا ئەم جۆرە كەسە بۆى نییە قەرز بكـــات ) ((مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين)) (25/211). 
(١٢) ((كشَّاف القِناع)) للبُهُوتي (3/25).