سێیەم: كاتى گوێزەبانە. 
بەروار: 2020/08/08سەردارن: 417نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

 سێیەم: كــاتــى گوێزەبانە
باسی یەكەم: حوكمى سەربڕینى ئاژەڵى گوێزەبانە لە رۆژى حەوتەمدا. 
باسی دووەم: حوكمى سەربڕینى ئاژەڵى گوێزەبانە پێش یان پاشی رۆژى حەوتەم. 
باسی سێیەم: ئایا رۆژى لەدایك بوونەكە لە رۆژانى حەوتدا هەژماردەكرێت یان نا؟ 
باسی چوارەم: كۆتا كاتى گوێزەبانە. 
باسی یەكەم: حوكمى سەربڕینى ئاژەڵى گوێزەبانە لە رۆژى حەوتەمدا. 

 سوننەتە سەربڕینى ئاژەڵى گوێزەبانە لە رۆژى حەوتەمى لەدایك بووندا بێت(١)، و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەى زانایانە لە مالیكیەكان (٢)،و شافعیەكان(٣)،و حەنبەلیەكان(٤)،و تەنانەت ئیجماعى زانایانیشی لەسەر گێڕدراوەتەوە(٥).
بەڵگە لە سوننەتدا:
 لە سەمورەوە رضي الله عنه دەڵێت: پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووى: ((الغلامُ مُرتَهَنٌ بعَقيقتِه؛ يُذبحُ عنه يومَ السَّابعِ، ويُسمَّى، ويُحلَقُ رأسُه)) (٦).واتە: منداڵى تازە لەدایك بوو بەستراوەتەوە بە گوێزەبانەكەیەوە, لەرۆژى حەوتەمدا بۆى سەردەبڕدرێت و ناوى لێ دەنرێت وسەری دەتاشرێت.
باسی دووەم: حوكمى سەربڕینى ئاژەڵى گوێزەبانە پێش یان پاش رۆژى حەوتەم 
 دروستە ئاژەڵى گوێزەبانە پێش یان پاش حەوتەم رۆژ سەرببڕدرێت و ئەوەش مەزهەبی شافعیەكان(٧)، و حەنبەلیەكان(٨)،و وتەى هەندێ لە سەلەفە(٩)،و وتەى پەسەند كراوى ابن القییم(١٠)،و ابن عوسەیمینە(١١)،و لیژنەى هەمیشەییش فەتواى بەمە داوە(١٢).
ئەوەش لەبەر ئەمانەى خوارەوە:
 یەكەم: ئەنجام دانى كارێكە پێش هۆكارەكەى, و ئەوەش دروستە, هەروەكو پێشخستنى كەفارەت دان پێش سوێند شكاندن(١٣).
دووەم: لەبەر ئەوەى لەدایك بوون هۆكارى گوێزەبانەكەیە و هەر لە روودانیەوە دەچێتە ناو كاتەكەیەوە(١٤).
 باسی سێیەم: ئایا رۆژى لەدایك بوونەكەى لەگەڵ حەوت رۆژەكەدا هەژمار دەكرێت یان نا؟ 
 رۆژى لەدایك بوونەكەى لەگەڵ حەوت رۆژەكەدا هەژمار دەكرێت(١٥)،و ئەوەش مەزهەبی شافعیەكانە بەپێى بۆچونى راست(١٦)، و حەنبەلیەكان(١٧)،و وتەى ابن الماجشونە لە مالیكیەكان (١٨)،و وتەى زۆرینەى زانایانە(١٩)،و وتەى پەسەند كراوى ابن حەزم(٢٠)، و ابن باز (٢١)،و ابن عوسەیمین (٢٢)،و فەتواى لیژنەى هەمیشەییشە (٢٣).
بەڵگە لە سوننەتدا: 
لە سەمورەوە رضي الله عنه دەڵێت: پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووى: ((الغلامُ مُرتَهَنٌ بعَقيقتِه؛ يُذبحُ عنه يومَ السَّابعِ، ويُسمَّى، ويُحلَقُ رأسُه))(٢٤). واتە: منداڵى تازە لەدایك بوو بەستراوەتەوە بە گوێزەبانەكەیەوە, لەرۆژى حەوتەمدا بۆى سەردەبڕدرێت و ناوى لێ دەنرێت وسەری دەتاشرێت.
باسی چوارەم: كۆتا كاتى گوێزەبانە 
 كۆتا كاتى بۆ نییە بۆ ئەنجامدانى گوێزەبانە و ئەوەش مەزهەبی شافعیەكان(٢٥)،و حەنبەلیەكان(٢٦)،و وتەى كۆمەڵێكە لە سەلەف (٢٧)،و وتەى پەسەندكراوى ابن حەزم(٢٨)، و وابن القییم (٢٩)،و ابن باز(٣٠)،و فەتواى لیژنەى هەمیشەییشە(٣١)؛ئەوەش لەبەر ئەوەى مەبەستەكە بریتیە لە سەربڕینى ئاژەڵە لەهەركاتێكدا بێت ئەگەرچى كاتەكەشی بەسەرچووبێت(٣٢). 


(١) دروستە لەهەر شارێكدا بێت سەرى ببڕدرێت. لە فەتواكانى لیژنەى هەمیشەییدا هاتووە: ( گوێزەبانە سوننەتە بۆ كەسێك كە بتوانێت, وە باشترە پەلە بكات و لەرۆژى حەوتەمدا یان دواتر ئەنجامى بدات, ئیتر لە شارەكەى خۆت سەرى ببڕیت یان شارێكى تر هەر دروستە و دەبێت ) ((فتاوى اللَّجنة الدَّائمة)) (10/449). بەلآم هێنانى خوێنى ئاژەڵەكە بەسەر منداڵەكەدا ئەم كارە هیچی لەسەر نەهاتووە لە سوننەتى صەحیحدا, وە ئیجماعى زانایان گێردراوەتە لەسەرى كە ئەوە كارێكى سەردەمى نەفامیە وبەهاتنى ئیسلام هەڵوەشاوەتەوە, ابن روشد دەڵێت: ( هەموو زانایان لەسەر ئەوەن كە لەسەردەمى جاهلى ونەفامیدا خوێنى ئاژەڵەكەیان دەهێنا بەسەرى منداڵەكەدا و ئەو كارە بەهاتنى ئیسلام هەڵوەشایەوە... ) ((بداية المجتهد)) (3/16). پێشەوا ابن عبدالبـر دەڵێت: ( نازانم هیچ یەكێك لە ئەهلى عیلم وتبێتى: خوێن دەهێنرێت بەسەرى منداڵەكەدا جگە لە حەسەن وقەتادە نەبێت, چونكە هەردووكیان وتویانە: خوێنى ئاژەڵەكە دەهێنرێت بەسەرى منداڵەكەدا ! بەلآم تەواوى زانایانى تر ئەو كارەیان بەنامۆ داناوە وئینكاریان كردووە  ) ((التمهيد)) (4/318).
(٢) ((الكافي)) لابنِ عبدِ البَرِّ (1/425)، ((الرسالة)) للقَيْرواني (ص: 82)، ((مواهب الجليل)) للحَطَّاب (4/389)، ((حاشية العدوي على كفاية الطالب الرباني)) (1/592).
(٣) ((روضة الطالبين)) للنَّووي (3/229). ويُنظر: ((المهذَّب)) للشِّيرازي (1/439). 
(٤) ((الفروع)) لابن مفلح (6/104)، ((الإنصاف)) للمَرْداوي (4/80)، ((مطالب أولي النُّهى)) للرُّحيباني (2/489). 
(٥) پێشەوا ابن قدامە دەڵێـت: ( هیچ راجیاوازیەك نازانین هەبێت لەنێو زانایاندا لەسەر مەشروعیەت وسوننەتێتى گوێزەبانەكە لەرۆژى حەوتەمدا  ) ((المغني)) (9/461). پێشەوا ابن القییم دەڵێت: ( چوار كار هەیە كە پەیوەستن بە رۆژى چوارەمەوە: ئەنجامدانى گوێزەبانەكە, سەرتاشینى, ناونانى, خەتەنەكردنى. دوو یەكەمەكە ئەوا بە یەكدەنگى زانایان لەرۆژى حەوتەمدا سوننەتە ) ((تحفة المودود)) (ص 94).
(٦) أخرجه أبو داودَ (2837) بلفظ: ((ويُدَمَّى)) بدلًا مِن: ((ويُسمَّى))، والتِّرمِذيُّ (1522) واللَّفظُ له، والنَّسائيُّ (4220)، وابنُ ماجَهْ (3165)، وأحمدُ (20139). وقال ابنُ العربيِّ في ((عارضة الأحوذي)) (5/431): أَصحُّ ما يُروَى. وصحَّح إسنادَه النَّوويُّ في ((المجموع)) (8/435)، وصحَّحه ابنُ دقيقِ العيدِ في ((الاقتراح)) (121)، وابنُ المُلقِّنِ في ((البدر المنير)) (9/333). ووَثَّق رجالَه ابنُ حجرٍ في ((فتح الباري)) (9/507). وقال الشَّوْكانيُّ في ((السَّيل الجَرَّار)) (4/89): لا عِلَّةَ فيه. وصحَّح إسنادَه ابنُ بازٍ في ((مجموع الفتاوى)) (18/49). وصحَّحه الألبانيُّ في ((صحيح سنن التِّرمذي)) (1522)، والوادِعيُّ في ((الصحيح المسند)) (455). 
(٧) ((المجموع)) للنَّووي (8/431)، ((تحفة المحتاج)) لابن حجر الهَيْتَمي (9/370)، ((الغرر البهية)) لزكريا الأنصاري (5/171). 
(٨) ((الإقناع)) للحَجَّاوي (1/409)، ((كشَّاف القِناع)) للبُهُوتي (3/25).
(٩) پێشەوا ابن حەزم دەڵێت: ( لە ابن سیرینەوە گێڕاومانەتەوە بەوەى كە ئەو گوێى پێ نەداوە كە ئاژەڵى گوێزەبانە لە پێش یان پاش حەوتەم رۆژ سەرببردرێت ) ((المحلى)) (6/239)، ويُنظر: ((المصنَّف)) لابن أبي شَيْبةَ (24739). پێشەوا ابن عبدالبر دەڵێت: ( لەیس وتوویەتى: گوێزەبانە بۆ منداڵ دروستە لە هەركام لەو حەوت رۆژەدا ئەنجام بدرێت, جا ئەگەر لە رۆژى حەوتەمدا بۆیان نەكرا وئامادە نەبوو ئەوا هیچی تێدا نییە و دروستە ئەگەر لە پاش ئەوەش بكرێت ) ((الاستذكار)) (5/317). هەروەها دەڵێت: ( گوێزەبانە بۆ منداڵ لە رۆژانى حەوتەمدا دەكرێت ئیتر لە هەر رۆژێكدا ئەنجام بدرێت هەردروستە و تەنانەت ئەگەر دواى ئەو رۆژانەش بكرێت هەر دەشێت, وە واجب نییە دواى ئەو حەوت رۆژە بۆى بكرێت ) ((التَّمهيد لما في الموطَّأ من المعاني والأسانيد)) (4/311).
(١٠)پێشەوا ابن القییم دەڵێت: ( ئەو مەرجەى كە دەڵێت لەرۆژى حەوتەمدا دەبێت بكرێت ئەوا سوننەتە, چونكە ئاساییە ئەگەر سەبڕینەكە لە رۆژى چوارەم یان هەشتەم یان دەیەم یان دواتر بكرێت دروستە وهیچی تێدا نییە ) ((تحفة المودود بأحكام المولود)) (ص 63). 
(١١) پێشەوا ابن عوسەیمین دەڵێت: ( چاكتر وایە لە رۆژى حەوتەمدا بێت, زانایان دەڵێن: ئەگەر لە رۆژى حەوتەمدا نەكرا ئەوا با لە رۆژى چواردەیەمدا بكرێت, ئەگەر ئەویش نەكرا ئەوا لە رۆژى بیست ویەكدا و ئەگەر ئەویش نەكرا ئەوا لەهەركاتێكدا هەر دروستە بكرێت, وە هەروەها پێش ئەوەش هەر دروستە واتە لە رۆژى شەشەم یان پێنجەم یان وە دەیەم و دوازدەیەم, بەلآم كاتە باش وچاكەكان بریتین لە رۆژانى حەوتەم وچواردەیەم و بیست ویەك )((مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين)) (25/215). هەروەها دەڵێت: ( ئەوەش لەبەر ئەوەى گوێزەبانە لەرۆژى حەوتەمدا سوننەتە و ئەگەریش لە رۆژانى تردا ئەنجام بدرێت هەر دروستە و دەبێت ) ((مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين)) (25/229).
(١٢) لە فەتواى لیژنەى هەمیشەیی فەتوادا بەم شێوەیە هاتووە: ( ئەنجام دانى گوێزەبانە لە رۆژى حەوتەمدا ماناى ئەوە نییە كە گوێزەبانە لە رۆژى حەوتەمدا نەبێت دەست پێ ناكرێت, چونكە خودى لەدایك بوونەكە هۆكارى ئەنجام دانى گوێزەبانەكەیە و رۆژى حەوتەم باشترین كاتە بۆ جێ بەجێكردنى  ئەم خواپەرستیە و بەلآم ئەگەریش پێش ئەو رۆژە بكرێت هەر دروستە و هیچی تێدا نییە وەكو ابن القییم ئاماژەى پێ دەكات و هەروەها ئەو زانایانەشی كە هاوڕاى ئەون لەمەدا ) ((فتاوى اللَّجنة الدَّائمة)) (11/445، 446).
(١٣) ((الكافي)) لابن قُدامةَ (1/547)، ((فتاوى اللَّجنة الدَّائمة)) (11/445، 446).
(١٤) ((فتاوى اللَّجنة الدَّائمة)) (11/445، 446). 
(١٥) پێشەوا ابن روشد دەڵێت: ( كاتى ئەم خواپەرستیەلەسەر ڕاى زۆرینەى زانایان بریتیە لە رۆژى حەوتەم ) ((بداية المجتهد)) (1/464). 
(١٦) ((المجموع)) للنَّووي (8/431)، ((روضة الطالبين)) للنَّووي (3/229)، ((مغني المحتاج)) للشربيني (4/294). 
(١٧) ((الإقناع)) للحَجَّاوي (1/409)، ((كشَّاف القِناع)) للبُهُوتي (3/25)، ((شرح منتهى الإرادات)) للبُهُوتي (1/614).
(١٨) پێشەوا ابن روشد دەڵێت: (كاتى ئەم خواپەرستیەلەسەر ڕاى زۆرینەى زانایان بریتیە لە رۆژى حەوتەم, بەلآم پێشەوا مالك ئەو رۆژەى كە منداڵەكە تێدا لەدایك بووە هەژمارى نەكردووە لە حەوت رۆژەكەدا ئەگەر لە رۆژدا لەدایك بووبێت, بەلآم عبدالملك ى كوڕى ماجشون حیسابی كردووە ) ((بداية المجتهد)) (1/464). 
١٩) ((بداية المجتهد)) (1/464).
(٢٠)پێشەوا ابن حەزم دەڵێت: (ئەو رۆژەى منداڵەكەى تێدا لەدایك دەبێت هەژمار دەكرێت لەگەڵ حەوت رۆژەكەدا لاى ئەو زانایانەى كە باسمان كردن , تەنانەت ئەگەر هەندىَ كەمیشی لە رۆژەكە مابێت) ((المحلى)) (6/234). 
(٢١) پێشەوا ابن باز دەڵێت: ( ئەگەر منداڵەكە لە بەرەبەیانى رۆژەكەدا لەدایك بوو ئەوا ئەو رۆژە حیساب دەكرێت, وەكو رۆژى دووشەممە پێش نیوەڕۆ ین یان پێش عەسر, ئەمە بە رۆژێك هەژمار دەكرێت, وە ئەگەریش بەشەو لەدایك بوو وەكو شەوى دووشەممە ئەوا رۆژەكەى كەبەدوایدا دێت هەژمار دەكرێت و تا دەگاتە حەوتەم رۆژ و تێیدا ناوى لێ دەنرێت وگوێزەبانەى بۆ دەكرێت ) ((فتاوى نور على الدرب)) (18/212). 
(٢٢) پێشەوا ابن عوسەیمین دەڵێت: ( ئەو بڕگەیەى كە دەڵێت " لە رۆژى حەوتەمدا ئاژەڵى گوێزەبانە سەردەبڕدرێت " واتە: سوننەتە لە رۆژى حەوتەمدا سەرببردرێت, جا ئەگەر لە رۆژى شەممەدا لەدایك بوو ئەوا رۆژى هەینى گوێزەبانەى بۆ دەكرێت, واتە رۆژێك پێش رۆژی لەدایك بوونى, و ئەمەش رێسا و قاعیدەكەیەتى, بۆ نمونە ئەگەر رۆژى پێنج شەممە لەدایك بوو ئەوا چوار شەممە گوێزەبانەى بۆ دەكرێت وبەو شێوەیە ) ((الشرح الممتع)) (7/493). 
(٢٣) لە فەتواى لیژنەى هەمیشەییدا هاتووە: ( لە رۆژى حەوتەمى لەدایك بوونى منداڵەكەدا ئاژەڵى گوێزەبانە سەردەبردرێت ) ((فتاوى اللَّجنة الدَّائمة)) (7/279). 
(٢٤) أخرجه أبو داودَ (2837) بلفظ: ((ويُدَمَّى)) بدلًا مِن: ((ويُسمَّى))، والتِّرمِذيُّ (1522) واللَّفظُ له، والنَّسائيُّ (4220)، وابنُ ماجَهْ (3165)، وأحمدُ (20139). وقال ابنُ العربيِّ في ((عارضة الأحوذي)) (5/431): أَصحُّ ما يُروَى. وصحَّح إسنادَه النَّوويُّ في ((المجموع)) (8/435)، وصحَّحه ابنُ دقيقِ العيدِ في ((الاقتراح)) (121)، وابنُ المُلقِّنِ في ((البدر المنير)) (9/333). ووَثَّق رجالَه ابنُ حجرٍ في ((فتح الباري)) (9/507). وقال الشَّوْكانيُّ في ((السَّيل الجَرَّار)) (4/89): لا عِلَّةَ فيه. وصحَّح إسنادَه ابنُ بازٍ في ((مجموع الفتاوى)) (18/49). وصحَّحه الألبانيُّ في ((صحيح سنن التِّرمذي)) (1522)، والوادِعيُّ في ((الصحيح المسند)) (455). 
(٢٥) سوننەت وایە دواى نەخات بۆ تەمەنى باڵغ بوون, و ئەگەریش گەیشتە ئەو تەمەنە ئەوا لەسەر بژێوى دەرەكە دەكەوێت و خۆى سەرپشكە لەوەى گوێزەبانە بۆ خۆى بكات و هەندێ لە زانایانیش بەباشیان زانیوە بیكات. ((المجموع)) للنَّووي (8/431،448)، ((روضة الطالبين)) للنَّووي (3/229)، ((نهاية المحتاج)) للرَّمْلي (8/146).  
(٢٦) ((المبدع)) لابن مفلح (3/224، 225)، ((كشَّاف القِناع)) للبُهُوتي (3/29).
(٢٧) پێشەوا نەوەوى دەڵێت: ( مەزهەبی ئێمە وایە كە گوێزەبانە لەسەرى ناكەوێت بە دواكەوتنى لە رۆژى حەوتەمدا, وە زۆرینەى زانایانیش هەر هەمان قسەیان هەیە لەوانە: عائیشە و عەتاْ  و إسحاق ) ((المجموع)) (8/448). وە پێشەوا ابن حەزم دەڵێت: ( لە ابن سیرینەوە گێڕاومانەتەوە بەوەى كە ئەو گوێى پێ نەداوە كە ئاژەڵى گوێزەبانە لە پێش یان پاش حەوتەم رۆژ سەرببردرێت ) ((المحلى)) (6/239). ويُنظر: ((المصنَّف)) لابن أبي شَيْبةَ (24739).  
(٢٨) پێشەوا ابن حەزم دەڵێت: ( ئاژەڵەكە لە رۆژى حەوتەمى لەدایك بوونیدا سەردەبردرێت, بەهیچ شێوەیەك پێش رۆژى حەوتەم دروست نییە, وە ئەگەریش لە رۆژى حەوتەمدا نەكرا ئەوا لە پاش ئەوە هەركاتێك گونجا ئەنجام دەدرێت ) ((المحلى)) (6/234).  
(٢٩) پێشەوا ابن القییم دەڵێت: ( ئەوەى زاهیرە لەو مەرجەى كە باس كراوە كە دەڵێت رۆژى حەوتەم بێت ئەوا بۆ سوننەتە, و ئەگەریش رۆژى چوارەم یان هەشتەم یان دەیەم ودواتریش بكرێت هەر دروستە ) ((تحفة المودود بأحكام المولود)) (ص 63).
(٣٠) پێشەوا ابن باز دەڵێت: ( كاتى گوێزەبانە رۆژى حەوتەمە وئەمە باشترینە, وە ئەگەریش دواى ئەوەش ئەنجام بدرێت هەر دروستە وئاساییە وتەنانەت ئەگەر پاش ساڵێك یان دووساڵیش بێت ) ((فتاوى نور على الدرب)) (18/219).  
(٣١) لە فەتواى لیژنەی هەمیشەیی فەتوادا بەم شێوەیە هاتووە: ( گوێزەبانە سوننەتێكى جەخت لەسەركراوە, بۆ كوڕ دوو ئاژەڵ وبۆ كچ یەك دانە, و لەرۆژى حەوتەمدا سەردەبڕدرێت, و ئەگەریش دواخرا لەو كاتە ئەوا لەهەر كاتێكدا بێت هەر دروستە وتاوانبار نابێت بەهۆى دواخستنیەوە بەلآم كاتى سوننەتەكەى لەدەست چووە و باشتر وایە هەتا بتوانرێت لەكاتى خۆیدا بكرێت )  ((فتاوى اللَّجنة الدَّائمة)) (11/439).هەروەها دیسان هاتووە دەڵێت: ( مەبەستەكە كە سەربڕینى ئاژەڵەكەیە هەركاتێك بكرێت هەر دروستە وئاساییە, بەلآم كاتى سوننەتەكەى لەدەست دەردەچێت ) ((فتاوى اللَّجنة الدَّائمة)) (10/453).
(٣٢) ((فتاوى اللَّجنة الدَّائمة)) (10/453).