شەشەم: حوكمى كۆبوونەوەى گوێزەبانە و قوربانى لەیەك كاتدا، وە هاوبەشى كردن لە گوێزەبانەدا. 
بەروار: 2020/08/08سەردارن: 355نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

شەشەم: حوكمى كۆبوونەوەى گوێزەبانە و قوربانى پێكەوە لەیەك كاتدا و هاوبەشی كردن لە گوێزەبانەدا 

 باسی یەكەم: حوكمى كۆبوونەوەى گوێزەبانە لەگەڵ قوربانى لەیەك كاتدا. 
باسی دووەم: هاوبەشی كردن لە گوێزەبانەدا لە وشتر و مانگادا. 
باسی یەكەم: حوكمى كۆبوونەوەى گوێزەبانە لەگەڵ قوربانى لەیەك كاتدا.  
 ئەگەر گوێزەبانە و قوربانى كەوتنە یەك كاتەوە, ئەوا یەك ئاژەڵ بەس نییە لەبرى هەردووكیان وئەوەش مەزهەبی مالیكیەكان(١)،و شافعیەكان(٢)،و ریوایەتێكە لە حەنبەلیەكان(٣)،و وتەى قەتادە(٤)،و ابن عوسەیمینە(٥).
ئەوەش لەبەر ئەمانەى لاى خوارەوە:
 یەكەم: چونكە هەر ئاژەڵە وبۆ مەبەست وهۆكارێكى جیاواز سەردەبڕدرێت, و یەك دانە لەبرى هەردوو هۆكارەكە نابێت(٦).
دووەم: چونكە هەریەكەیان بۆ خۆى سوننەتێكى دیارى كراو وسەربەخۆیە(٧).
باسی دووەم: هاوبەشى كردن لە گوێزەبانەدا لە وشتــر و مانگادا 
 دروست نییە دوو كەس یان زیاتر هاوبەشى بكەن لە گوێزەبانەدا, ئیتر ئەگەر وشتر بێت یان مانگا وئەوەش مەزهەبی مالیكیەكان(٨)، و حەنبەلیەكان(٩)،و وتەى پەسەندكراوى ابن القییم(١٠)،و ابن عوسەیمینە(١١).
بەڵگەكان: 
یەكەم: لە سوننەتدا 

1 - لە سەلمانى كوڕى عامرى الضَّبِّيِّ رضي الله عنه، دەڵێت: لە پێغەمبەرى خواوە صلى الله عليه وسلم بیستم كە دەیفەرموو: ((مع الغلامِ عَقيقةٌ، فأَهْريقوا عنه دَمًا، وأَمِيطوا عنه الأذَى)) (١٢).واتە: لەگەڵ لەدایك بوونى كۆرپەدا ئاەژڵێك سەردەبڕدرێت و خوێنەكەى لەبرى بڕێژن و ئەو تووكەى سەریشی لابدەن و لێى بكەنەوە.
2 - لە حەسەنەوە, ئەویش لە سەمورەوە رضي الله عنه دەڵێت: پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووى: ((الغلامُ مُرتَهَنٌ بعَقيقتِه؛ يُذبَحُ عنه يومَ السَّابعِ ويُسمَّى، ويُحلَقُ رأسُه)) (١٣).واتە: كۆرپە بارمتەى ئەو ئاژەڵەیە كەبۆى سەردەبڕدرێت, لە رۆژى حەوتەمى لەدایك بوونیەوە بۆى سەردەبڕدرێت و ناوى لێ دەنرێت و سەریشی دەتاشرێت. 
 لە فەرموودەكەدا فەرمان دەكات بەوەى كە بۆ هەر منداڵێك گوێزەبانەیەكى بۆ هەیە و ئەمەش ئەوەى لێ دەخوێنرێتەوە كە نابێت كەسی ترى لەگەڵدا بەشدار بێت.
دووەم: نەبوونى بەڵگە لەسەر هاوبەشى كردن لەم كارەدا, و هاوەلآن و تابعینیش ئەم جۆرە كارەیان نەكردووە(١٤).
سێ یەم: گوێزەبانە فیدیەى گیانە, و دەبێت ئاژەڵ سەربڕینێكى تەواوەتى بێت, چونكە فیدیە پارچەپارچە ناكرێـت(١٥).
چوارەم: ئەگەر هاوبەشی كردن دروست بووایە ئەوا مەبەست لە خوێن رشتنەكە نەدەهاتە دی بۆ منداڵەكە, چونكە خوێن رشتنەكە بۆ یەك منداڵە و ئەوانى تر تەنها گۆشت بەخشینەكەیان بەردەكەوێت نەك خوێن رشتنەكە وئەمە لەكاتێكدا هەر یەك منداڵ و خوێن رشتنێكى بۆ هەیە لەئاژەڵ(١٦).


(١) ((مواهب الجليل)) للحَطَّاب (4/393)، ويُنظر: ((الذَّخيرة)) للقَرافي (4/166).  
(٢) ((تحفة المحتاج)) لابن حجر الهَيْتَمي (9/369)، ((حاشية الشرْواني على تحفة المحتاج)) (9/370)، ويُنظر: ((حاشية البُجَيْرَمي)) (4/302).  
(٣) ((الفروع)) لابن مفلح (6/112)، ((الإنصاف)) للمَرْداوي (4/81)، ويُنظر: ((تحفة المودود)) لابن القيِّم (ص: 87). 
(٤) روَى ابنُ أبي شَيْبةَ عن قَتادةَ، قال: (لا تُجزِئُ عنه حتَّى يَعُقَّ عنه). ((المصنَّف)) (5/116).
(٥) پێشەوا ابن عوسەیمین دەڵێت: ( وتەى راست ودروست ئەوەیە كە دروست و رێگەپێدراو نییە كە نییەتى قوربانى و گوێزەبانە پێكەوە كۆبكەیتەوە لەیەك كاتدا بەهەمان شێوە نییەتى قوربانى و وەلیمەش, وە ئەم قسانە هەمووى بۆ كاتێكە كە قوربانیەكە لاى خۆى بێت, بەڵام ئەگەر وەسیەت بێت ئەوە بێگومان نابێت ) ((مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين)) (25/108).  
(٦) ((تحفة المودود)) لابن القيِّمِ (ص 87).   
(٧) ((تحفة المحتاج)) لابن حجرٍ الهَيْتَمي (9/370).  
(٨) ((التاج والإكليل)) للموَّاق (3/255)، ((الشرح الكبير للدردير وحاشية الدسوقي)) (2/126).  
(٩) ((الإنصاف)) للمَرْداوي (4/80)، ((كشَّاف القِناع)) للبُهُوتي (3/25).
(١٠) پێشەوا ابن القییم دەڵێت: ( ئاژەڵێك بۆ كەسێك نەبێت دروست نییە, و ئەمەش جیاوازە وەكو گوێزەبانە و هەدى و قوربانى ) ((تحفة المودود)) (ص 82).  
(١١) پێشەوا ابن عوسەیمین دەڵێت: ( گوێزەبانە دروست نییە هاوبەشی تێدا بكرێت, وشترێك نابێت بۆ دوو كەس, هەروەها مانگاش نابێت بۆ دوو كەس وسیان وچوار و... ) ((الشرح الممتع)) (7/500).  
(١٢) أخرجه البُخاريُّ مُعلَّقًا بصيغةِ الجَزمِ (5472)، وأخرَجه موصولًا: أبو داودَ (2839)، والتِّرمِذيُّ (1515)، وابنُ ماجَهْ (3164) واللَّفظُ لهم، والنَّسائيُّ (4214)، وأحمدُ (16238) باختلافٍ يسيرٍ. وقال التِّرمِذي: حسَنٌ صحيحٌ. وقال ابنُ عبدِ البَرِّ في ((التمهيد)) (4/306)، وابنُ العربيِّ في ((القبس)) (2/649): ثابتٌ. وصحَّحه الألبانيُّ في ((صحيح سنن ابن ماجه)) (3164).
(١٣) أخرجه أبو داودَ (2837)، والتِّرمِذيُّ (1522)، واللَّفظُ له، والنَّسائيُّ (4220)، وابنُ ماجَهْ (3165)، وأحمدُ (20139). قال ابنُ العربيِّ في ((عارضة الأحوذي)) (5/431): أَصحُّ ما يُروَى، وصحَّح إسنادَه النَّوويُّ في ((المجموع)) (8/435)، وصحَّحه ابنُ دقيقِ العيدِ في ((الاقتراح)) (121)، وابنُ المُلقِّنِ في ((البدر المنير)) (9/333)، ووَثَّق رجالَه ابنُ حجرٍ في ((فتح الباري)) (9/507). وقال الشَّوْكانيُّ في ((السَّيل الجَرَّار)) (4/89): (لا عِلَّةَ فيه)، وصحَّح إسنادَه ابنُ باز في ((مجموع الفتاوى)) (18/49)، وصحَّحه الألبانيُّ في ((صحيح سنن التِّرمذي)) (1522)، والوادعيُّ في ((الصحيح المسند)) (455). 
(١٤) ((حاشية الرَّوض المُرْبِع)) لابن قاسم (4/251).   
(١٥) ((تحفة المودود)) لابن القيِّم (ص 82).
(١٦) ((تحفة المودود)) لابن القيِّم (ص 82).