حەوتەم: حوكمى شكانى ئێسكى ئاژەڵەكە و كردنى بەچێشت و دابەشكردنى. 
بەروار: 2020/08/08سەردارن: 395نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

حەوتەم: حوكمى شكاندنى ئێسكى ئاژەڵى گوێزەبانە ولێنانى و دابەش كردنى

باسی یەكەم: شكاندنى ئێسكى ئاژەڵى گوێزەبانە. 
باسی دووەم: حوكمى لێنانى گۆشتەكەى. 
باسی سێیەم: دابەشكردنى گۆشتى گوێزەبانە وكردنى بە وەلیمە.

باسی یەكەم: شكاندنى ئێسكى ئاژەڵى گوێزەبانە

 دروستە ئێسكى ئاژەڵى گوێزەبانە بشكێنرێت لەدواى سەربڕینى و ئەمەش مەزهەبی مالیكیەكان(١)، و شافعیەكان (على الأصحِّ)(٢)،و وتەى زوهریەو(٣)،و وتەى پەسەندكراوى ابنُ المُنذِرِ(٤) ، و ابن حەزم(٥) ، و ابن عوسەیمینە(٦).
ئەوەش لەبەر ئەمانەى خوارەوە:
یەكەم: هیچ شتێك بە راستى و دروستى نەهاتووە لەرێگرى كردن لەوە و تەنانەت لەسەر مەكروه بوونیشی بۆیە ئاساییە ورێگەپێدراوە(٧).
دووەم: عادەت وایە كە ئێسكى ناوگۆشت هەر دەشكێنرێت, ئەوەش لەبەر ئەوەى بەتەواوى سوود لەو خواردنە وەربگیرێ و هیچ بەرژەوەندیەك لەوەشدا نییە كە رێگری لەوە بكرێت(٨).
سێ یەم: سەربڕینى ئاژەڵەكە گەورەترە لە شكانى ئێسكەكەى(٩).

باسی دووەم: حوكمى لێنانى گۆشتى گوێزەبانە 

بەچێشت كردن ولێنانى گۆشتى گوێزەبانە باشتر وچاكترە لەوەى هەر بە گۆشتى دابەش بكرێت و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەى زانایانە لە مالیكیەكان(١٠)،و شافعیەكان(١١)،و حەنبەلیەكان(١٢)؛و ئەوەش لەبەر ئەوەى ئەگەر بیكات بە چێشت ئەوا تێچوى بەچێشت كردنى لەسەر هەژاران و دراوسێ دەكەوێت و زێدە چاكەیەكە و شوكرى ئەو نیعمەتەشە(١٣).

باسی سێیەم: دابەش كردنى گۆشتى گوێزەبانە و كردنى بە وەلیمە 
 حەڵاڵ ورێگەپێدراوە گۆشتى گوێزەبانە دابەش بكرێت یاخود بكرێت بەچێشت و وەلیمە وئارەزومەندانەیە(١٤)، و وئەمەش مەزهەبی حەنەفیەكان(١٥)، و وتەى ابن باز(١٦)، و ابن عوسەیمینە(١٧)؛و ئەوەش لەبەر ئەوەى هیچ نەهاتوە لە پێغەمبەرى خواوە كە ئاماژە بێت بۆ ئەمە یان ئەوەیان(١٨). 


(١) ((التاج والإكليل)) للموَّاق (3/257)، ((حاشية العدوي على كفاية الطالب الرَّبَّاني)) (1/593، 594).  
(٢) ((المجموع)) للنَّووي (8/430)، ((روضة الطَّالبين)) للنَّووي (3/231).
(٣)پێشەوا نەوەوى دەڵێت: ( پێشەوا ابن المنزر دەڵێت: پێشەوا زوهرى رێگەى داوە كە ئێسكى ئاژەڵى گوێزەبانە بشكێنرێت ) ((المجموع)) (8/448).
(٤) پێشەوا ابنُ المُنذِرِ دەڵێت: ( ئەگەر ویستى دەتوانێ ئێسكەكەى بشكێنێت و ئەگەریش نەیویست ئەوا نایشكێنێت ) ((الإقناع)) (1/380).
(٥) پێشەوا ابن حەزم دەڵێت: ( شكاندنى ئێسكەكەى هیچی تێدا نییە وئاساییە )  ((المحلى)) (6/234). وە دەڵێت: ( هیچ هەواڵێكى راست ودروست نەهاتووە لەسەر رێگرى كردن لە شكاندنى ئێسكەكەى ) ((المحلى)) (6/234).
(٦) پێشەوا ابن عوسەیمین دەڵێت: ( ئەگەر ئێسكەكەى بشكێنرێت ئەوا ئاساییە وهیچی تێدا نییە ) ((مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين)) (25/284).  
(٧) ((المجموع)) للنَّووي (8/430)، ((تحفة المودود)) لابن القيِّم (ص 79).
(٨) ((تحفة المودود)) لابن القيِّم (ص 79).  
(٩) ((الحاوي الكبير)) للماوَرْدي (15/130).
(١٠) ((التاج والإكليل)) للموَّاق (3/257)، ((مِنَح الجليل)) لعُلَيْش (2/491). 
(١١) ((الفروع)) لابن مفلح (6/113)، ((كشَّاف القِناع)) للبُهُوتي (3/30). 
(١٢) ((تحفة المودود)) لابن القيِّم (ص 76). 
(١٣) ((الغرر البهية)) لزكريا الأنصاري (5/173). 
(١٤) مالیكیەكان بە مەكروهیان زانیوە كە بكرێت بە وەلیمە و بكرێتە چێشت و خەڵكى بۆ بانگ بكرێت لەترسی تووش بوون بە خۆهەڵكێشان و شانازى كردن. ((التَّاج والإكليل)) للموَّاق (3/257)، ((حاشية العدوي على كفاية الطالب الرَّبَّاني)) (1/746). پێشەوا نەوەوى دەڵێت: ( بەخشینەوەى گۆشت وشلەكەى بەسەر هەژاران و ناردنى بۆیان باشترە لەوەى ئەوانى بۆ بانگ بكرێت و ئەگەریش بانگیشیان بكا بۆى هەر ئاسایی و رێگەپێدراوە ) ((روضة الطالبين)) (3/231). 
(١٥) ((حاشية ابن عابدين)) (6/336).
(١٦) پێشەوا ابن باز دەڵێت: ( گوێزەبانە بابەتەكەى فراوانە و هیچ لە پێغەمبەرى خواوە صلى الله علیه وسلم نەهاتووە كەبەڵگەبێت لەسەر ئەمە یان ئەوەیان, بەڵكو سەرى دەبڕێت و ئەگەر ویستت دابەشی بكە بەسەر دراوسێ و خزم و هەژاراندا و ئەگەریش ویستت هەندێكى ببەخشە و هەندێكیشی بكە بەچێشت ودۆست ودراوسێ بۆ بانگ بكە بۆ ئەوەى ماوەتەوە, دەشتوانى هەمووى بكەى بەچێشت, جا هەمووى خێر وچاكە ولێى بخۆى ولێى بدەى بەدەرخوارى خەڵكى) ((فتاوى نور على الدرب)) (18/217). 
(١٧) پێشەوا ابن عوسەیمین دەڵێت: ( لێى دەخورێت و بەهەدیە دەدرێت و لێیشی دەبەخشرێت وەكو صەدەقە, وە ئەندازەیەكى دیارى كراو نییە لەوبارەیەوە كەپێوەى پابەند بین, هەرچەند دەتوانرێت لێى دەخورێت و هەرچەند دەكرێ لێى ببەخشرێ و هەرچەندێكیش دەتوانێ بیدات بەهەدیە وپێشكەشی كەسانى ترى بكات, وە دەشتوانێت خزمان و دۆستانى بۆ كۆبكاتەوە ئیتر لەنێو شاربن یان دەرەوەى شار, بەلآم لەم حاڵەتەدا دەبێت هەر بەشێك بۆ هەژاران دابنرێت, وە ئاساییشە ئەگەر بكرێت بە چێشت و ببەخشرێت یاخود هەر بەكاڵى ببەخشرێت, هەموو ئەمانە دەتوانىَ وئارەزومەندانەیە ) ((مجموع فتاوى ورسائل العُثيمين)) (25/206).
(١٨) ((فتاوى نور على الدرب)) لابن باز (18/217).