هەشتەم: حوكمى وەڵامدانەوەى بانگهێشتى گوێزەبانە.
بەروار: 2020/08/08سەردارن: 386نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

هەشتەم: حوكمى وەڵامدانەوەى بانگهێشتى گوێزەبانە 
سووننەتە موسڵمان وەڵامى بانگهێشتى خواردنى گوێزەبانە بداتەوە ئەگەر تاوانى تێدا نەبوو, ئەوەش بە كۆڕاى هەر چوار مەزهەبە فیقهیەكەى حەنەفیەكان(١)،و مالیكیەكان(٢)،و شافعیەكان(٣)،و حەنبەلیەكان(٤).
بەڵگەكان: 
یەكەم : لە سوننەتدا

1- لە بەرائی كوڕى عازبەوە رضي الله عنه دەڵێت: پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرمانى پێ كردین بە حەوت شت و نەهى حەوت شتیشی لێ كردین: فەرمانى پێ كردین بە شوێن كەوتنى جەنازە و سەردانى كردنى نەخۆش و وەڵام دانەوەى بانگهێشت و سەرخستنى ستەم لێكراو و بەجێگەیاندنى سوێندى ئەو كەسەى سوێندت لەسەردەخوات و وەڵامدانەوەى سەلام و وەڵامدانەوەى ئەو كەسەى كە دەپژمێت و دەڵێت "الحمد لله".... (٥).
2- لە جابرى كوڕى عبدالله وە رضي الله عنه دەڵێت: پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووى: ((إذا دُعِيَ أحدُكُم إلى طعامٍ فلْيُجِبْ، فإنْ شاء طَعِمَ، وإنْ شاء تَرَكَ))(٦). واتە: ئەگەر یەكێكتان بانگهێشت كرا بۆ خواردنێك با بڕوات, جا ئەگەر ویستى ئەوا نان دەخوات و ئەگەریش نەیویست ئەوا نایخوات و وازى لێ دەهێنێت.
دووەم: لە وەڵامدانەوەى بانگهێشتدا ڕاگرتنى دڵى كەسەكەى تێدایە و ڕەچاوى هەست وسۆزى دەكرێت(٧).


(١) ((البناية شرح الهداية)) للعَيْني (12/84)، ((حاشية ابن عابدين)) (6/347). 
(٢) ((الشرح الكبير للدردير وحاشية الدسوقي)) (2/337)، ((الاستذكار)) لابن عبدالبر (5/532). 
(٣) ((تحفة المحتاج)) لابن حجر الهَيْتَمي (7/426)، ((حاشيتا قليوبي وعميرة)) (3/296
(٤) ((شرح منتهى الإرادات)) للبُهُوتي (3/33)، ((مطالب أولي النُّهى)) للرُّحيباني (5/234).
(٥) أخرجه البُخاريُّ (1239) واللَّفظُ له، ومسلمٌ (2066). 
(٦) أخرجه مسلم (1430).    
(٧) ((شرح منتهى الإرادات)) للبُهُوتي (3/33).