دووەم: تاشینى قژى منداڵى كوڕ
بەروار: 2020/08/08سەردارن: 408نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

 سوننەتە لە رۆژى حەوتەمدا مووى سەرى منداڵى كوڕى تازە لەدایك بوو بتاشرێت وئەمەش مەزهەبی حەنبەلیەكان(1)،و وتەى پەسەندكراوى ابنِ المُنذِرِ(2)،و ابن عبدالبـر(3)،و ابن بــاز(4)،و ابن عوسەیمین(5)،و لیژنەى هەمیشەییشە(6).
بەڵگە لە سوننەتدا:
لە سەمورەى كوڕى جوندوبەوە ڕەزاى خواى لێ بێ كە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتى: ((كلُّ غُلامٍ رَهينةٌ بعقيقتِه، تُذبحُ عنه يومَ سابِعِه، ويُحْلَقُ، ويُسمَّى)) (7).واتە: هەموو منداڵێكى تازە لەدایك بوو بارمتەى ئەو ئاژەڵەیە كە دەكرێت بە گوێزەبانە بۆى و لە رۆژى حەوتەمیدا سەردەبردرێت بۆى و سەرى دەتاشرێت و ناوى لێ دەنرێت.


(1) ((الإقناع)) للحَجَّاوي (1/411)، ((كشَّاف القِناع)) للبُهُوتي (3/29). 
(2)پێشەوا ابنُ المُنذِرِ دەڵێت: ( سوننەتە لە رۆژى حەوتەمدا منداڵ گوێزەبانەى بۆ بكرێ و ناوى لێ بنرێـت و سەرى بتاشرێت )  ((الإقناع)) (1/379). 
(3)پێشەوا ابو عومەر دەڵێت: ( سەرتاشینى منداڵ لەكاتى گوێزەبانەدا، ئەوا زانایان بەباش وسوننەتیان زانیوە و هەروەها سابتیش بووە لە پێغەمبەرى خواوە صلى الله علیه وسلم كە فەرموویەتى: سەرى دەتاشرێت و ناوى لێ دەنرێت )  ((التَّمهيد لما في الموطأ من المعاني والأسانيد)) (4/318). 
(4)پێشەوا ابن باز دەڵێت: ( منداڵى كوڕى تازە لەدایك بوو لە رۆژى حەوتەمدا سەرى دەتاشرێت و منداڵى كچ قژى ناتاشرێ مەگەر بۆ چارەسەر نەبێت وەكو ئەوەى لەسەریدا نەخۆشیەك هەبێت ئەوا ئەو كاتە بۆ چارەسەر ئاساییە ) ((فتاوى نور على الدرب)) (18/239). هەروەها دەڵێت: ( سەرى منداڵى تازە لەدایك بووى كوڕ دەتاشرێت وهى كچ ناتاشرێت.... وە فەرموودەى صەدەقەكردن بە كێشى قژە تاشراوەكە لاوازە, و قژ وموو هیچ كێشی نییە و مووتاشینى سەر تایبەتە بە كوڕ ) ((مسائل الإمام ابن باز)) (ص: 201). 
(5)پێشەوا ابن عوسەیمین دەڵێت: ( مووى سەرى منداڵى تازە لەدایك بووى كوڕ لە رۆژى حەوتەمدا دەتاشرێت و هی كچ ناتاشرێت، وە ئەگەر مووى سەرى كوڕەكە تاشرا ئەوا بە ئەندازەى كێشەكەى زیو دەكرێت بە خێر و صەدەقە وەكو لە فەرموودەدا هاتووە وباشتریش وایە لە رۆژى حەوتەمدا بێت ) ((مجموع فتاوى ورسائل العثيمين)) (25/215).
(6)لە فەتواى لیژنەى هەمیشەییدا هاتووە: ( سەبارەت بە قژتاشینى منداڵ لە رۆژى حەوتەمدا دوو فەرموودە هاتووە: یەكێكیان: " كاتێك فاتیمە رەزاى خواى لێ بێت حەسەنى بوو پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم پێى فەرموو: سەرى بتاشە.... " وە فەرموودەى دووەم: فەرموودەكەى سەمورەیە كە دەڵێـت " هەموو منداڵێكى تازە لەدایك بوو بارمتەى ئەو ئاژەڵەیە كە دەكرێت بە گوێزەبانە بۆى و لە رۆژى حەوتەمیدا سەردەبردرێت بۆى و سەرى دەتاشرێت و ناوى لێ دەنرێت" جا فەرموودەى یەكەم لەكاتى لەدایك بوونى حەسەندا بوو, وە فەرموودەى دووەم بە لەفزى" غلام " واتە كوڕ هاتووە وتایبەتە بە كوڕەوە نەوەك كچ، بۆیە شەرعى نییە كە قژى منداڵى كچ بتاشرێت )((فتاوى اللَّجنة الدَّائمة - المجموعة الثَّانية )) (10/468).

هەروەها هاتووە: ( سوننەتە سەرى منداڵى كوڕى تازەلەدایك بوو لە رۆژى حەوتەمدا بتاشرێت و گوێزەبانەى بۆ بكرێت و بە ئەندازەى كێشی قژەكەى ئاڵتون ببەخشرێت ) ((فتاوى اللَّجنة الدَّائمة - المجموعة الثَّانية )) (10/15).
(7) أخرجه أبو داودَ (2838) واللَّفظُ له، والتِّرمِذيُّ (1522)، والنَّسائيُّ (4220)، وابنُ ماجَهْ (3165)، وأحمدُ (20139). قال التِّرمِذيُّ: حسَنٌ صحيحٌ. وقال ابنُ العربيِّ في ((عارضة الأحوذي)) (5/431): أصحُّ ما يُروَى. وصحَّح إسنادَه النَّوويُّ في ((المجموع)) (8/435)، وصحَّحه ابنُ دقيقِ العيدِ في ((الاقتراح)) (121)، وابنُ المُلقِّنِ في ((البدر المنير)) (9/333). ووَثَّق رجالَه ابنُ حجرٍ في ((فتح الباري)) (9/507). وقال الشَّوْكانيُّ في ((السَّيل الجَرَّار)) (4/89): لا عِلَّةَ فيه. وصحَّح إسنادَه ابنُ بازٍ في ((مجموع الفتاوى)) (18/49). وصحَّحه الألبانيُّ في ((صحيح سنن أبي داود)) (2838)، والوادِعيُّ في ((الصحيح المسند)) (455).