مرۆڤ ئه‌گه‌ر ته‌ندروست و له‌شساغ بو، ئه‌و بۆی هه‌یه به هه‌مو ئازادیه‌كه‌وه هه‌ڵس وكه‌وت له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بكات له سنوری ڕێگه‌دانی شه‌رع.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بو، ئه‌وا له دو حاڵه‌ت به ده‌ر نیه؛ یان مه‌ترسی له سه‌ر نیه واته: مه‌ترسی نیه به هۆیه‌وه بمرێت وه‌ك ئازاری كاكیله وپه‌نجه‌كان وسه‌ر ئێشه وئازاره‌كانی لاشه كه كاریگه‌ری نیه، وئه‌كرێ شیفای بێت وچاك ببێته‌وه، ئه‌م نه‌خۆشه هه‌ڵس وكه‌وتی په‌یوه‌ست (لازم)ه وه‌ك هه‌ڵس وكه‌وتی ساغ، جا به‌خشین ودیاری له ماڵه‌كه‌ى دروست ئه‌بێت، ئه‌گه‌ریش په‌ره‌ی سه‌ند بۆ نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیدار وبه‌هۆیه‌وه مرد، ئه‌وا عیبره‌ت به كاتی به‌خشین ودیاریه‌كه‌یه وله‌و كاته‌ش حوكمی له‌ش ساغی هه‌یه.
ئه‌گه‌ریش نه‌خۆشیه‌كه مه‌ترسیدار بو وه‌ك ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانی مردنی لێ بكرێت وه‌ك نه‌خۆشیه مه‌ترسیدار وبێ چاره‌سه‌ره‌كان، له‌م كاته‌دا به‌خشینه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كرێت له یه‌ك له سه‌ر سێ، نه‌ك له ده‌ست مایه‌كه، جا ئه‌گه‌ر له ده‌وری یه‌ك له سه‌ر سێ وكه‌متر بو جێ به جێ ده‌بێت. ئه‌گه‌ریش زیاتر بو له‌مه ئه‌وا جێ به‌جێ ناكرێت مه‌گه‌ر به هێڵانی وه‌ره‌سه‌كه دوای مردنی. له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ (1 ): «إِنَّ اللهَ تَصَدَّقَ عَلَيْكُمْ بِثُلُثِ أَمْوَالِكُمْ عِنْدَ وَفَاتِكُمْ، زِيَادَةً فِي حَسَنَاتِكُمْ؛ لِيَجْعَلَهَا لَكُمْ زَكَاةً فِي أَعْمَالِكُمْ» «خوای گه‌وره صه‌ده‌قه‌ى به سه‌ردا كردون به سێیه‌كی ماڵه‌كانتان له كاتی مردنتاندا، ئه‌مه‌ش وه‌ك زیاتركردنی چاكه‌كانتان تا بیكاته مایه‌ی پاك بونه‌وه وزیادكردنی كاره‌كانتان».
ئه‌م فه‌رموده وهاو واتاكانی تری به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی دروسته نه‌خۆش له نه‌خۆشی مردن هه‌ڵس وكه‌وت بكات له سێ یه‌كی ماڵه‌كه‌ى، چونكه به‌خشینی له هه‌مو ماڵه‌كه زیان به وه‌ره‌سه ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه هێنرایه‌وه بۆ سێیه‌ك وه‌ك وه‌سیه‌ت.
ئه‌گه‌ریش نه‌خۆشیه‌كه درێژخایه‌ن بو به‌ڵام مه‌ترسی له سه‌ر نه‌بو ونه‌یخسته سه‌ر جێگا، وه‌ك نه‌خۆشی شه‌كره وهتد، له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌خشینه‌كانی دروست ئه‌بێت له هه‌مو ماڵه‌كه‌ى وه‌ك كه‌سی له‌ش ساغ چونكه مه‌ترسی زو مردنی لێ ناكرێت وه‌ك پیاوی پیر.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر خستیه سه‌ر جێگا ئه‌وا نه به‌خشین ونه وه‌سیه‌ته‌كانی دروست نابێت مه‌گه‌ر له سنوری یه‌ك له سێ ئه‌ویش بۆ جگه له وه‌ره‌سه، چونكه نه‌خۆشه وكه‌وتۆته سه‌ر جێگا ومه‌ترسی مردنی لێ ده‌كرێت، بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا عیبره‌ت به هه‌ڵس وكه‌وت وبه‌خشینه‌كانی نیه وه‌ك نه‌خۆش له نه‌خۆشی مردن.
(1) أخرجه ابن ماجه (2709) [من حديث أبي هريرة]، وأحمد في مسنده (27482) ط الرسالة [من حديث أبي الدرداء]، والدارقطني (5/263) ط الرسالة [واللفظ له من حديث معاذ]، والبيهقي (6/264) [من حديث أبي الدرداء]، وهو حديث حسن، انظر: «الإروا‌ء» (6/77).