دو پرسی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: ماناى وه‌سیه‌ت، وبه‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی:
1- واتاكه‌ی:
وه‌سیه‌ت له زماندا: واتا ڕاسپاردن به كه‌سی تر، یان فه‌رمان كردن. له شه‌رعیشدا: بریتیه له‌وه‌ی مرۆڤ زات یان قه‌رز یان سودێك ببه‌خشێته كه‌سێكی تر كه به‌خشراوه‌كه دوای مردنی وه‌سیه‌تكه‌ر وه‌سیه‌ت بۆ كراوه‌كه ئه‌بێته خاوه‌نی.
وه‌سیه‌تكردن له‌مه زیاتریش ده‌گرێته‌وه، جا به واتای فه‌رمانكردن به هه‌ڵس وكه‌وت كردن دوای مردنیش دێت -وه‌ك هه‌ندێك وا پێناسه‌ی ده‌كه‌ن- بۆیه وه‌سیه‌تكردن بۆ كه‌سێك بیشۆرێته‌وه ده‌گرێته‌وه، یا به‌رنوێژی له سه‌ر بكات، یان به‌شێك له ماڵه‌كه‌ى بدرێته لایه‌نێك.
2- به‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی:
شه‌رعیه به قورئان وسوننه‌ت وكۆ ده‌نگی. له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿كُتِبَ عَلَيْكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ إِنْ تَرَكَ خَيْرًا الْوَصِيَّةُ لِلْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ بِالْمَعْرُوفِ حَقًّا عَلَى الْمُتَّقِينَ﴾ [البقرة:180] «وه‌سیه‌تكردن فه‌رزكراوه له سه‌رتان ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان نیشانه وپێشه‌كیه‌كانی مردنی لێ ده‌ركه‌وت -ماڵێكی به جێهێشتبو- ئه‌وه ئه‌وه‌سیه‌ت فه‌رزكراوه به به‌شێك له ماڵه‌كه‌ى بۆ دایك وباوك وخزمان ونزیكان له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی دادگه‌ریدا، نه‌ڕوا هه‌ژار وێڵ بكا وه‌سیه‌ت بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده بكات وبا له یه‌ك له سه‌ر سێ زیاتر نه‌بێت، ئه‌مه‌ش مافێكی چه‌سپاوه ته‌قواكاران ئیشی پێده‌كه‌ن كه له خوا ده‌ترسن». وله‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن عومه‌ر رضي الله عنه، په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «مَا حَقُّ امْرِئٍ مُسْلِمٍ يَبِيتُ لَيْلَتَيْنِ وَلَهُ شَيْءٌ يُوصِي فِيهِ إِلَّا وصِيَّتُهُ مَكْتُوبَةٌ عِنْدَهُ» متفق عليه: أخرجه البخاري (2738)، ومسلم (1627). «شیاو نیه موسڵمان دو شه‌وی به سه‌ردا بێت وشتێكی هه‌بێت پێویست به وه‌سیه‌ت بكات مه‌گه‌ر ئه‌بێت وه‌سیه‌ته‌كه‌ى لای نوسرابێت».
پرسى دوه‌م: ئه‌و حوكمانه‌ى په‌یوه‌ستن به وه‌سیه‌ته‌وه:
ئه‌م حوكمانه‌ى خواره‌وه‌ش په‌یوه‌ستن به وه‌سیه‌ته‌وه:
1- پێویسته له سه‌ر موسڵمانان ئه‌و مافه‌ى ها به سه‌ریه‌وه وئه‌وه‌شی ها لای خه‌ڵكه‌وه له وه‌سیه‌تێكدا بینوسێ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن عومه‌ری پێش‌و رضي الله عنهما.
2- سوننه‌ته هه‌ندێكی ماڵ بكرێته وه‌سیه‌ت بۆ خه‌رجكردنی له ڕێگاكانی خێر وچاكه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ى پاداشته‌كه‌ى دوای مردنه‌كه‌ى پێ بگات، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو ده‌ردائی ـ رضي الله عنه ـ پێشتر كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «خوای گه‌وره صه‌ده‌قه‌ى به سه‌ردا كردون به سێیه‌كی ماڵه‌كانتان له كاتی مردنتاندا، ئه‌مه‌ش وه‌ك زیاتركردنی چاكه‌كانتان تا بیكاته مایه‌ی پاك بونه‌وه وزیادكردنی كاره‌كانتان».
3- دروسته سێیه‌ك وكه‌متر بكرێته وه‌سیه‌ت، سه‌باره‌ت به دروستێتی یه‌ك له سێ فه‌رموده‌كه‌ى سه‌عدی كوڕی ئه‌بو وه‌قاصه كاتێك له نه‌خۆشكه‌وتنی مردنه‌كه‌یدا پرسیاری له په‌یامبه‌ری خوا كرد: دو له سێی ماڵه‌كه‌م بكه‌مه خێر؟ فه‌رموی: «نه‌خێر»، وتم: ئه‌ى نیوه‌ى؟ فه‌رموی: «نه‌خێر»، وتم: ئه‌ى سێیه‌ك؟ فه‌رموی: «با سێیه‌ك بێت، ئه‌گه‌رچی زۆریشه». سه‌باره‌ت به سوننه‌تیه‌تی كه‌متر له سێیه‌ك؛ له‌به‌ر وته‌كه‌ى ئیبن عه‌بباس رضي الله عنهما (1): ئه‌گه‌ر خه‌ڵك چاوپۆشیان له سێیه‌ك بكردایه بۆ چواریه‌ك باشتر بو، چونكه په‌یامبه‌ر فه‌رموی: «با سێیه‌ك بێت، ئه‌گه‌رچی زۆریشه».
4- كه‌سێك میراتگری هه‌بێت وه‌سیه‌تكردن به زیاتر له سێیه‌ك دروست نابێت، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى سه‌عدی كوڕی ئه‌بو وه‌قاصی پێشتر، مه‌گه‌ر وه‌ره‌سه ڕێگا به‌وه بده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر میراتگری نه‌بو ئه‌وه به هه‌مو ماڵه‌كه‌شی دروست ئه‌بێت.
5- وه‌سیه‌ت بۆ هیچ كام له میراتگره‌كان دروست نابێت، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو ئومامه ـ رضي الله عنه ـ ، كه په‌یامبه‌ری خوا فه‌رمویه‌تی ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «إِنَّ اللهَ قَدْ أَعْطَى كُلَّ ذِي حَقٍّ حَقَّهُ، فَلَا وَصِيَّةَ لِوَارِثٍ» «خواى گه‌وره مافی به هه‌مو خاوه‌ن مافێك به‌خشیوه، جا وه‌سیه‌ت بۆ میراتگر ناكرێت»( 2).
6- حه‌رامه وه‌سیه‌ت بكرێت به شتێك سه‌رپێچی تێدا بێت، چونكه دانراوه بۆ زیاتركردنی چاكه‌ى وه‌سیه‌تكه‌ر وه‌ك له فه‌رموده‌كه‌ى پێشتری ئه‌بو ده‌ردائدا هاتبو.
7- قه‌رز واجبه شه‌رعیه‌كان وه‌ك زه‌كات وحه‌ج وكه‌فاره‌ته‌كان ده‌خرێته پێش وه‌سیه‌ته‌وه، له به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِي بِهَا أَوْ دَيْنٍ﴾ [النساء:11]، «له دوای به جێهنانی وه‌سیه‌تێك كه كردویه‌تی یان دانه‌وه‌ى قه‌رزێك كه له سه‌ریه‌تی»، عه‌لیش ـ رضي الله عنه ـ ئه‌ڵێ: «قَضَى النَّبِيّ ـ صلی الله علیه وسلم ـ بِالدَّيْنِ قَبْلَ الوَصِيَّة» «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ بڕیاریدا قه‌رزدانه‌وه پێش جێبه‌جێكردنی وه‌سیه‌ت بێت»( 3).
8- مه‌رجه وه‌سیه‌تكه‌ر هه‌ڵس وكه‌وت دروست بێت له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا؛ ژیر وپێگه‌یشتو وئازاد وبه ویستی خۆی بێت.
9- حه‌رامه وه‌سیه‌ت بكات بۆ لایه‌نێك سه‌رپێچی بێت، وه‌ك وه‌سیه‌ت كردن بۆ په‌رستگای بێ باوه‌ڕان، یان كڕینی ئامێری مۆسیقا وهاوشێوه‌كانی، ئه‌وه وه‌سیه‌تی باتڵه.
10- وه‌سیه‌تكردن سوننه‌ته ئه‌گه‌ر ماڵێكی زۆری هه‌بو ومیراتگره‌كانیشی پێویستیان نه‌بو، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ : ﴿كُتِبَ عَلَيْكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ إِنْ تَرَكَ خَيْرًا الْوَصِيَّةُ﴾ [البقرة:180]، خێریش لێره بریتیه له ماڵی زۆر، وكه‌سێكیش ماڵی كه‌م بێت ومیراتگره‌كانی پێویستیان هه‌بێت كه‌ڕاهه‌تی هه‌یه، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «إِنَّكَ إِنْ تَذَرْ وَرَثَتَكَ أَغْنِيَاءَ خَيْرٌ مِنْ أَنْ تَذَرَهُمْ عَالَةً يَتَكَفَّفُونَ النَّاسَ» «ئه‌گه‌ر میراتگره‌كانت به ده‌وڵه‌مه‌ندی به جێ بهێڵێیت باشتره له‌وه‌ى به هه‌ژاری به جێیان بهێڵیت ده‌ست له خه‌ڵك پان بكه‌نه‌وه»( 4)، وزۆرێك له هاوه‌ڵانی په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ مردن وهیچ وه‌سیه‌تیشیان نه‌كرد.
11- وه‌سیه‌تكردن حه‌رامه ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تكه‌ر مه‌به‌ستی زیانگه‌یاندن بێت به وه‌ره‌سه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿غَيْرَ مُضَارٍّ﴾ [النساء: 12] «به بێ زیان گه‌یاندن».
12- وه‌رگرتنی وه‌سیه‌ت وخاوه‌ندارێتی كردنی دروست نابێت مه‌گه‌ر دوای مردنی وه‌سیه‌تكه‌ره‌كه، چونكه ئه‌وه كاتی مسۆگه‌ر بونی هه‌قه‌كه‌یه‌تی، ئه‌مه ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌ته‌كه بۆ دیاریكراوێك بو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ دیاری كراوێك نه‌بو وه‌ك هه‌ژاران ونه‌داران، یان فێرخوازان، ومزگه‌وته‌كان وخانه‌ى هه‌تیوان، له‌و كاته‌دا پێویستی به وه‌رگرتن نیه هه‌ر به مردن په‌یوه‌ست ده‌بێت.
13- دروسته وه‌سیه‌تكه‌ر له هه‌مو وه‌سیه‌ته‌كه‌ى یان هه‌ندێكی په‌شیمان ببێته‌وه، یان هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه. عومه‌ر ـ رضي الله عنه ـ ئه‌ڵێ: كابرا چی بوێت له وه‌سیه‌ته‌كه‌ى ده‌یگۆڕێت( 5).
14- وه‌سیه‌تكردن دروسته بۆ هه‌مو كه‌سێك كه خاوه‌نداری كردنی دروست بێت ئیتر موسڵمان بێت یان كافر، له‌به‌ر ئایه‌تی: ﴿إِلَّا أَنْ تَفْعَلُوا إِلَى أَوْلِيَائِكُمْ مَعْرُوفًا﴾ [الأحزاب:6] «مه‌گه‌ر ئه‌ى موسڵمانان چاكه بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی وه‌ره‌سه نین به سه‌رخستن وچاكه‌كردن وپه‌یوه‌ندی خزمایه‌تی گه‌یاندن ووه‌سیه‌تكردن».
( 1) متفق عليه: أخرجه البخاري (5/363)، ومسلم (1628).
(2 ) أخرجه أبو داود (2853)، والترمذي (2203)، وابن ماجه (2713)، وصححه الألباني «صحيح ابن ماجه» (2193).
(3 ) [أخرجه البخاري تعليقًا بصيغة التمريض قبل رقم: (2750)، وأخرجه أحمد (605)، والترمذي (2094)، وابن ماجه (2715)].
( 4) أخرجه البخاري (1295)، ومسلم (1628).
( 5) سنن البيهقي: (6/281). وأخرجه عبد الرزاق (9/71) من قول عطاء وطاوس وأبي الشعثاء.