باسى سێ یه‌م : كۆیله ئازاد كردن، و نوسراو له‌گه‌ڵ كردن و ئازاد كردن له‌دوای خۆ «العِتْق، والكِتَابَة، والتَّدْبِير»
چه‌ند پرسێكی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ی ئازادكردن، وشه‌رعی بونی، وفه‌زڵه‌كه‌ى، وحیكمه‌ت له شه‌رعی بونی:
1- پێناسه‌ی «العتق»:
له زماندا به كه‌سره‌ى عه‌ینه‌كه وسكونی تائه‌كه: ئازادكردن وڕزگاربونه، له‌و قسه‌یه وه‌رگیراوه كه ئه‌ڵێ: «عَتَق الفرس= وڵاخه‌كه ئازاد بو» ئه‌گه‌ر پێش بكه‌وێت، و«عتَق الفَرْخ= جوجه‌ڵه‌كه ئازاد بو» ئه‌گه‌ر بفڕێ وسه‌ر به‌خۆ ونجاتی ببێت. له شه‌رعیشدا: بریتیه له ئازادكردنی گه‌ردن وڕزگاركردنی له كۆیلایه‌تی وله ژێر خاوه‌ندارێتی لای بده‌یت، ئازادی بۆ چه‌سپاندنی.
2- به‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی:
بنه‌ما له‌مه‌ڕ شه‌رعی بونی ئازادكردن: قورئان وفه‌رموده وكۆ ده‌نگیه؛ سه‌باره‌ت به قورئان: فه‌رمایشته‌كه‌ى خوایه : ﴿فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ﴾ [النساء:92]، «ئه‌وا كۆیله‌یه‌ك ئازاد بكه‌ن»، هه‌روه‌ها خواى گەورە ئه‌فه‌رموێ: ﴿فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَتَمَاسَّا﴾ [المجادلة:3] «ئه‌وا كۆیله‌یه‌ك ئازاد بكه‌ن پێش جوت بون».
سه‌باره‌ت به سوننه‌تیش: له ئه‌بو هوره‌یره‌وه ـ رضي الله عنه ـ ئه‌ڵێ: له په‌یامبه‌ری خواوه ـ صلی الله علیه وسلم ـ ( 1): «مَنْ أَعْتَقَ رَقَبَةً أَعْتَقَ اللهُ بِكُلِّ عُضْوٍ مِنْهَا عُضْوًا مِنْ أَعْضَائِهِ مِنَ النَّارِ حَتَّى فَرْجَهُ بِفَرْجِهِ» «هه‌ر كه‌س گه‌ردنێك ئازاد بكات، ئه‌وا خوا به هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌و كۆیله ئه‌ندامێكی ئه‌م له ئاگر ڕزگار ده‌كات، ته‌نانه‌ت دامێنی به دامێنی». ئوممه‌تیش كۆكن له سه‌ر ئه‌وه‌ى ئازادكردن دروست ئه‌بێت، وبه‌نده له خواوه پێی نزیك ده‌بێته‌وه.
3- فه‌زڵه‌كه‌ى:
ئازادكردن له باشترین نزیكبونه‌وه‌كان ومه‌زنترین په‌رستنه‌كانه، له‌به‌ر ئه‌و ده‌قانه‌ى له‌م باره‌وه هاتون، وه‌ك فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿فَكُّ رَقَبَةٍ﴾ [البلد:13] «به‌نده‌یه‌ك ئازاد بكه‌ن» یانی: ڕزگاركردنی كه‌سه‌كه له كۆیلایه‌تی، ئه‌م ئایه‌ته‌ش له باسی ئه‌و ڕێگایانه‌دا هاتوه كه ڕزگاربون وخێری تێدایه بۆ كه‌سێك بیگرێته به‌ر، ئه‌ویش بریتیه له كۆیله ئازادكردن. پێشتریش باسی فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو هوره‌یره كرا له‌باره‌ى فه‌زڵی ئازادكرنه‌وه، هه‌روه‌ها له ئه‌بو ئومامه‌وه ـ رضي الله عنه ـ له په‌یامبه‌ری خواوه ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «أَيُّمَا امْرِئٍ مُسْلِمٍ أَعْتَقَ امْرَأً مُسْلِمًا ؛ كَانَ فَكَاكَهُ مِنَ النَّارِ...» «هه‌ر موسڵمانێك كۆیله‌یه‌كی موسڵمان ڕزگار بكات، ئه‌وا ئه‌بێته مایه‌ی ڕزگاركردنی له ئاگر» تا كۆتایی( 2).
ده‌قه‌كانیش له باره‌ى ئازادكردنه‌وه زۆر زۆره. ئازاد كردنی پیاویش باشتره له ئازاد كرنی ئافره‌ت، وگه‌ردنی گرانت ر وبه نرخ تر لای خاوه‌نه‌كه‌ى باشتره له هی تر.
4- حیكمه‌ت له شه‌رعی بونی:
ئازادكردن له ئیسلامدا بۆ چه‌ندین ئامانجی مه‌زن ومه‌به‌ستی باڵا دانراوه، له‌وانه: ڕزگاركردنی ئاده‌میزادێكی خوێنپارێزراو له زیانی كۆیلایه‌تی، وببێته خاوه‌نی خۆی، وده‌سه‌ڵاتی پێ بده‌ى بتوانێت هه‌ڵس وكه‌وت بكات بۆ خۆی وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی به ویست وهه‌ڵبژاردنی خۆی. هه‌روه‌ها خوای گه‌وره كردویه‌تی به كه‌فاره‌ت بۆ: كوشتن، وجوت بون له ڕه‌مه‌زان، وسوێنده‌كان.
پرسى دوه‌م: پایه‌كانی ئازادكردن ومه‌رجه‌كانی وصیغه‌كه‌ى وله‌فزه‌كه‌ى:
1- پایه‌كانی ئازادكردن: پایه‌كانی سیانه:
أ. ئازاد كه‌ر (الْمُعتِق): ئه‌و كه‌سه‌یه كه كه‌سێكی تر ئازاد ده‌كات.
ب. ئازاد كرا‌و (الْمُعتِق): ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئازاد كراوه یا ئازاد كردنه‌كه به ئه‌و دا ڕویداوه.
ج. صیغه‌كه‌ى: ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌یه كه ئازاد كردنه‌كه‌ى پێ ڕو ده‌دات.
2- مه‌رجه‌كانی:
بۆ ئه‌وه‌ى ئازادكردنه‌كه دروست بێت وڕو بدات، ئه‌مانه مه‌رجه:
- ئه‌بێت ئازادكه‌ره‌كه هه‌ڵس وكه‌وت دروست بێت كه بریتیه له پێگه‌یشتویه‌كی ژیری سه‌ر ڕاستی سه‌ر پشك، جا ئازادكردن نه له لایه‌ن منداڵ ونه شێت ونه تێكچو ونه زۆر لێكراوه‌وه دروست نابێت، له‌به‌ر فه‌موده‌ى پێشتر: «پێنوس هه‌ڵگیراوه له سه‌ر سیان: له سه‌ر منداڵ تا باڵغ ده‌بێت، وشێت تا هۆشی دێته‌وه، وخه‌وتو تا هه‌ڵده‌ستێت». ونه ئازادكردنی زۆرلێكراو نه هیچ هه‌ڵس وكه‌وتێكی تری دروست نابێت.
- ئه‌بێت خاوه‌نی ئه‌وه بێ كه ئازادی ده‌كات، جا ئازادكردن له لایه‌ن جگه له خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه دروست نابێت.
- ئه‌بێت ئازادكرا‌و هیچ مافێكی لازمی پێوه په‌یوه‌ست نه‌بێت ببێته ڕێگری ئازاد كردنه‌كه‌ى، وه‌ك قه‌رز وده‌ست درێژی، جا ئازاد كردنه‌كه‌ى دروست نابێت تا قه‌رزه‌كه‌ى ده‌درێته‌وه یان خوێن بایی ده‌ست درێژیه‌كه‌ى ده‌درێت.
- ئه‌بێت ئازاد كردنه‌كه به ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ڕاشكاوانه یان جێگره‌وه‌ى له نا ڕاشكاوه‌كان بێ، وته‌نها نیه‌تبون به‌س نیه، چونكه نه‌هێشتنی خاوه‌ندارێتیه جا نیه‌تی په‌تی به‌س نیه.
3- صیغه وده‌سته‌واژه‌كانی:
- ده‌سته‌واژه‌كانی یان ڕاشكاوانه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به له‌فزی ئازاد كردن یا به‌ڕه‌ڵا كردن ولێ ده‌رهێنراوه‌كانی بێت؛ وه‌ك: تۆ ئازادیت، یا ئازاد كراویت، یان: ئازادم كردیت.
- یان نا ڕاشكاوانه‌یه، وه‌ك بڵێ: بۆ كوێ ئه‌ڕۆی بڕۆ، یان: ئیتر من ده‌سه‌ڵاتم نیه به سه‌رته‌وه، یان: ون به، یان: لێم دور بكه‌وه، یان: وازم لێ هێنای، وهاوشێوه‌كانی. ئه‌م ئاماژانه‌ش ئازادكردنی پێ به‌دی نایه‌ت مه‌گه‌ر كه‌سه‌كه مه‌به‌ستی ئازادكردن بێت.
پرسى سێیه‌م: له حوكمه‌كانی ئازادكردن:
1- كۆیله وكه‌نیزه‌ك دروسته زیاتر له كه‌سێك به‌شدار بن له خاوه‌ندارێتی كردنیان.
2- له كۆیله‌یه‌كی هاوبه‌شدا ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان له به شه‌كه‌ى خۆی ئازادی كرد، ئه‌وه له‌و به‌شه ئازاد بوه، ئه‌گه‌ریش ئازادكراوه‌كه دارا بو ئه‌وا له به‌شى هاوبه‌شه‌كه‌ى تریش ئازاد ده‌بێت، به‌شی شه‌ریكه‌كه‌ی تر ده‌خه‌مڵێنرێت بایی چه‌نده، پێی ده‌درێت. ئه‌گه‌ریش نه‌دار بو ئه‌وا له به‌شه‌كه‌ى تر ئازاد نابێت، وكۆیله‌كه هه‌وڵی په‌یداكردنی نرخی به‌شى ئه‌م شه‌ریكه ده‌دات، دوای ته‌سلیمكردنی ئه‌و به‌شه ئازاد ده‌بێت، ئه‌و كاته‌ش وه‌ك كۆیله‌ى موكاته‌ب وایه [كه دوایی باسیان دێت]. به‌ڵگه‌ى ئه‌مه‌ش: فه‌رمایشته‌كه‌ى په‌یامبه‌ره ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «مَنْ أَعْتَقَ شِرْكًا لَهُ فِي عَبْدٍ، فَكَانَ لَهُ مَالٌ يَبْلُغُ ثَمَنَ الْعَبْدِ، قُوِّمَ عَلَيْهِ قِيمَةَ الْعَدْلِ، فَأَعْطَى شُرَكَاءَهُ حِصَصَهُمْ، وَعَتَقَ عَلَيْهِ الْعَبْدُ، وَإِلَّا فَقَدْ عَتَقَ مِنْهُ مَا عَتَقَ» «هه‌ر كه‌س له به‌شی خۆی كۆیله‌یه‌كی موڵك هاوبه‌ش ئازاد بكات، كۆیله‌كه‌ش ئه‌وه‌نده‌ى هه‌بو بگاته نرخی كۆیله‌یه‌ك، ئه‌وا به دادگه‌ری نرخه‌كه‌ى ده‌خه‌مڵێنرێت له‌وه‌ى ماوه، ئه‌وسا شه‌ریكه‌كان به‌شه‌كانی خۆیان پێ ده‌درێت، وبه‌نده‌كه‌ى پێ ئازاد ده‌بێت، وه‌گه‌رنا ئه‌وه‌نده‌ى ئازاد بوه كه ئازاد بوه»(3 ).
هه‌روه‌ها په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ ئه‌فه‌رموێ: «مَنْ أَعْتَقَ نَصِيبًا، أَوْ شَقِيصًا فِي مَمْلُوكٍ، فَخَلَاصُهُ عَلَيْهِ فِي مَالِهِ، إِنْ كَانَ لَهُ مَالٌ، وَإِلَّا قُوِّمَ عَلَيْهِ، فَاسْتُسْعِيَ بِهِ غَيْرَ مَشْقُوقٍ عَلَيْهِ» «هه‌ر كه‌س به‌شه‌كه‌ى خۆی له كۆیله هاوبه‌شه‌كه‌ى ڕزگار كرد، ئه‌وه نجات بونی هه‌ر به ماڵه‌كه‌ى خۆی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ماڵی هه‌بو، وه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ى ماوه نرخی له سه‌ر داده‌نرێت وهه‌وڵ وته‌قه‌لا ده‌درێت، وئه‌رك ناخرێته سه‌ری ونرخه‌كه‌ى له سه‌ر گران بكرێت»(4 ). وه‌ك ده‌ریش ده‌كه‌وێت ئه‌مه به ڕه‌زامه‌ندی به‌نده‌كه‌یه.
3- ئازادكه‌ر هه‌مو میراتی ئازادكرا‌و ده‌بات به بێ پێچه‌وانه، چونكه ئازادكرا‌و وه‌لائو دۆستایه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سه‌یه ئازادی كردوه، وه‌ك په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی( 5): «الوَلاءُ لِمَنْ أَعْتَق» «وه‌لائو دۆستایه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سه‌یه ئازادی كردوه». هه‌روه‌ها( 6) په‌یامبه‌ر وه‌لائی وه‌ك پشت وڕه‌چه‌ڵه‌ك لێكردوه، وه‌ك ئه‌فه‌رموێ: «الوَلاءُ لُحْمةٌ كَلُحْمةِ النَّسَبِ» «وه‌لاء تێكه‌ڵبون وگۆشتێكه وه‌ك گۆشت وتێكه‌ڵبونی ڕه‌چه‌ڵه‌ك».
4- هه‌ر كه‌س بدات له كۆیله‌كه‌ی به سته‌م، یان لێدانێكی به ئازار، یان شێواندنی لێ بكات، یان تێكی بدات، یان ئه‌ندامێكی ببڕێت وهاوشێوه‌كانی، ئه‌وا له سه‌ر ئه‌مانه ئازاد ده‌كرێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «مَنْ ضَرَبَ غُلَامًا لَهُ حَدًّا لَمْ يَأْتِهِ أَوْ لَطَمَهُ، فَإِنَّ كَفَّارَتَهُ أَنْ يُعْتِقَهُ» «ئه‌گه‌ر كه‌سێك حه‌ددێك له سه‌ر كۆیله‌یه‌ك جێبه‌جێ بكات وشیاوی ئه‌وه‌ش نه‌بێت، یان زلله‌ى پیا بكێشێت، ئه‌وه كه‌فاره‌ته‌كه‌ى ئازادكردنیه‌تی»( 7)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێ دانێكی سوك بو بۆ ئه‌ده‌ب دان ئه‌وه هیچی تێدا نیه.
پرسى چواره‌م: ئازادكردن له دوای خۆ «التَّدبیر».
1- پێناسه‌كه‌ى:
ته‌دبیر، بریتیه له به‌ستنه‌وه‌ى ئازادكردنی كۆیله به مردنی خاوه‌نه‌كه‌ى. ئه‌وترێ: «دَبَّر الرَّجُلُ عَبْدَه تَدْبِيرًا» ئه‌گه‌ر دوای مردنی خۆی كۆیله‌كه‌ى ئازاد بكات، به هه‌مان شێوه كه وترا: «أعتَقَه عن دُبُرٍ». «الْمُدَبَّر= دواخراو»یش: ئه‌و كۆیله‌یه‌یه كه ته‌دبیره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كراوه، واشی پێوتراوه چونكه ئازادكردنی خراوه‌ته دوای ژیانی خاوه‌نه‌كه‌ى، جا مردن دوای ژیانه.
2- حوكمه‌كه‌ى، وبه‌ڵگه‌كه‌ى:
ته‌دبیر دروسته، وبه كۆ ده‌نگی زانایانیش صه‌حیحه، بنه‌ماش تێیدا فه‌رموده‌كه‌ى جابره، كه ئه‌نصاریه‌ك كۆیله‌یه‌كی خۆی به ته‌دبیر ئازاد كردوه، هیچ ماڵ وسامانێكیشی نه‌بوه جگه له‌و، ئه‌مه گه‌یشته په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ ، فه‌رموی: «مَنْ يَشْتَريه منِّي؟» «كێ لێمی ده‌كڕێت؟» ئه‌وه‌بو نوعه‌یمی كوڕی عه‌بدوڵا به هه‌شت سه‌د درهه‌م كڕی، په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ پاره‌كه‌ى هێنا ودایه ده‌ستیه‌وه(8 ).
3- له حوكمه‌كانی كۆیله‌ى دواخراو «المدَّبر»:
- فرۆشتنی دواخراو به ڕه‌هایی دروسته له به‌ر پێویستی، هه‌ندێكی تری زانایان به ڕه‌هایی فرۆشتنی پێ دروسته پێویستی هه‌بێت یان نا، له به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى جابری پێش‌و.
- دواخراو له سێیه‌كه‌كه ئازاد ده‌كرێت، نه‌ك له ده‌ستمایه، چونكه حوكمی وه‌سیه‌تی هه‌یه، جا هه‌ر دوكیان جێبه‌جێ ناكرێت تا دوای مردن.
- خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌توانێت بیبه‌خشێته‌وه، چونكه دیاری وه‌ك فرۆشتن وایه.
- دروسته بۆ خاوه‌ن كه‌نیزه‌كی ته‌دبیركراو جوت ببێت له‌گه‌ڵیدا، چونكه ئه‌م خاوه‌نیه‌تی، له‌به‌ر: ﴿إِلَّا عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ﴾ [المؤمنون:6]. «دامێنیان ده‌پارێزن مه‌گه‌ر بۆ ژن وكه‌نیزه‌كانیان ئه‌وه لۆمه وتاوانیان له سه‌ر نیه».
پرسى پێنجه‌م: له باره‌ى كۆیله‌ى نوسراو له‌گه‌ڵ كرا‌و «الْمُكاتَب»:
1- پێناسه‌كه‌ی:
«الكِتَابَة» و«المُكَاتَبَة» له زماندا: له «كَتَبَ= نوسیه‌وه» وه‌رگیراوه، واتا: پێویستی وئیلزامی كرد. له شه‌رعیشدا خۆ ئازاد كردنی كۆیله‌یه له ده‌ست خاوه‌نه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌ك كه له ئه‌ستۆیه‌تی، به قه‌رز پێی ده‌دات. له شه‌رعیشدا موكاته‌ب -به فه‌تحه‌ى تائه‌كه-: ئه‌و كۆیله‌یه‌یه ئازادكردنی به‌ستراوه‌ته‌وه به پاره وماڵێك كه ده‌یداته خاوه‌نه‌كه‌ى. به كه‌سره‌ش خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی. پێشی وتراوه نوسراو (كتابة)؛ چونكه خاوه‌نه‌كه‌ى له نێوان خۆی وبه‌نده‌كه‌ى نوسراوێك ده‌نوسێت له مه‌ڕ ئه‌وه‌ى له سه‌ری ڕێككه‌وتون.
2- حوكمی موكاته‌به، وبه‌ڵگه‌كه‌ى:
نوسراو له‌گه‌ڵ كۆیله كردن دروست وسوننه‌ته ئه‌گه‌ر كۆیله‌یه‌كی ڕاستگۆی كاسب بو، توانای ئه‌و پاره‌یه‌شی هه‌بو كه خاوه‌نه‌كه‌ى كردبویه مه‌رج به سه‌ریه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ی خوا : ﴿وَالَّذِينَ يَبْتَغُونَ الْكِتَابَ مِمَّا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ فَكَاتِبُوهُمْ إِنْ عَلِمْتُمْ فِيهِمْ خَيْرًا﴾ [النور: 33] «وئه‌و كۆیلانه‌ى ئه‌یانه‌وێت ئازاد ببن وداوای نوسراو ده‌كه‌ن له خاوه‌نه‌كانیان به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌ك پێیانی ده‌ده‌ن له ئاینده‌دا، ئه‌وا له سه‌ر خاوه‌نه‌كانیانه نوسراویان له‌گه‌ڵ بنوسن ئه‌گه‌ر بینیان خێریان تێدایه؛ وه‌ك سه‌ر ڕاستی وتوانای كه‌سابه‌ت وبه دین بون و...».
3- له حوكمه‌كانی موكاته‌به:
- كۆیله وكه‌نیزه‌ك كه‌ى ئه‌وه‌یان به جێ گه‌یاند كه ڕێككه‌وتبون له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كانیان ده‌بنه ئازاد، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ ( 9): «الْمُكَاتَبُ عَبْدٌ مَا بَقِيَ عَلَيْهِ مِنْ مُكَاتَبَتِهِ دِرْهَمٌ» «موكاته‌ب هه‌ر به كۆیله‌یی ده‌مێنێته‌وه تا درهه‌مێكی له سه‌ر مابێت». مه‌فهومی ئه‌م فه‌رموده ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر هه‌موی به جێ گه‌یاند له كۆیله‌یی ده‌ر ده‌چێت وده‌بێته ئازاد به نه كردنی.
- كۆیله ئازاد نابێت تا هه‌مو ئه‌وه نه‌دات كه نوسراوه، له به‌ر فه‌رموده‌ى پێش‌و.
- وه‌لائی موكاته‌ب بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى خۆی ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌مو ئه‌وه‌ى له سه‌ری بو دابوی، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى [پێشتری] په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «وه‌لائی بۆ ئه‌وه‌یه ئازادی كردوه».
- له سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی هه‌ندێك له‌و پاره‌یه دابشكێنێت كه له‌گه‌ڵی ڕێككه‌وتوه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿وَآَتُوهُمْ مِنْ مَالِ اللَّهِ الَّذِي آَتَاكُمْ﴾ «ئه‌مه هه‌ر درێژه‌ده‌ری ئایه‌تی پێشوه، واته: وپێیان بده‌ن له‌و ماڵه‌ى خوا پێی داون». ئیبن عه‌بباس له سه‌ر ئه‌م ئایه‌ته ئه‌ڵێ: هه‌ندێك له‌وه دابشكێنن كه نوسراوتان له‌گه‌ڵ نوسیون( 10). خاوه‌نه‌كه‌شی سه‌ر پشكه له نێوان داشكاندن، وله نێوان لێ وه‌رگرتن وپێدانه‌وه‌ی.
- پاره‌كه ده‌كرێته قیست(11 ) (مُنَجَّمًا)، دو قیست وبه‌ره‌و سه‌ره‌وه، به‌و مه‌رجه‌ى قیسته‌كان دیاری كرا‌و بێت، وله هه‌ر قیستێكدا ئه‌ندازه‌ى پاره‌كه ته‌سلیمكراوه‌كه بزانرێ.
- بۆ موكاته‌ب نیه ژن بهێنێت مه‌گه‌ر به هێڵانی خاوه‌نه‌كه‌ى، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ (12 ): «أَيُّمَا عَبْدٍ تَزَوَّجَ بِغَيْرِ إِذْنِ مَوَالِيهِ فَهُوَ عَاهِرٌ» «هه‌ر كۆیله‌یه‌ك به بێ هێڵانی خاوه‌نه‌كه‌ى ژن بهێنیت ئه‌وه زیناكاره». شو كردنیش به هه‌مان شێوه.
- دروسته موكاته‌ب بفرۆشرێت، ونوسراوه‌كه ده‌مێنێت له ده‌ست كڕیاره‌كه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى له سه‌ری بو هه‌موی ته‌سلیم كرد ئازاد ده‌بێت، وه‌لائیشی بۆ كڕیاره‌كه‌یه‌تی، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ی په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ له چیرۆكی به‌ریره به عائیشه‌ى فه‌رمو: «اِشْتَريها وَأَعتِقيها... فَإِنَّ الوَلَاءَ لِمَنْ أَعْتَق» «بیكڕه وئازادی بكه... چونكه وه‌لاء بۆ ئه‌و كه‌سه‌یه ئازادی كردوه»(13 ).
(1 ) أخرجه البخاري (2517)، ومسلم (1509)-22، واللفظ له.
(2 ) أخرجه الترمذي (1547) وصححه، وصححه الألباني «صحيح سنن الترمذي» (1252).
(3 ) أخرجه البخاري (2522)، ومسلم (1501) [واللفظ له].
( 4) أخرجه البخاري (2527)، ومسلم (1503).
( 5) أخرجه البخاري (1493)، ومسلم (1505).
(6 ) أخرجه الشافعي في الأم (1232)، والحاكم (4/341) وصححه، والبيهقي (10/292)، وصححه الألباني «صحيح الجامع» (7157)، و«الإروا‌ء» (6/109). واللُّحمة: القرابة.
( 7) أخرجه مسلم (1657)-30.
(8 ) أخرجه البخاري (2534)، ومسلم (997) واللفظ له.
(9 ) أخرجه أبو داود (3926) واللفظ له، والترمذي (1260) وحسنه والألباني في «الإروا‌ء» (1674).
(10 ) أخرجه البيهقي في «سننه» (10/330). وانظر: «المغني» لابن قدامة (10/342).
( 11) النَّجم: كاتی هاتنی پاره‌دانه‌كه‌یه، ئه‌وترێ: «نَجّمت عليه الدين»، ئه‌گه‌ر به‌ش به‌ش بكرێت.
( 12) أخرجه أبو داود (2078)، والترمذي (1111) وحسَّنه، والألباني «صحيح سنن الترمذي» (887). عاهر: زانٍ.
( 13) أخرجه البخاري (2565)، ومسلم (1504)-12.