چه‌ند پرسێكی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: واتاى میرات، وهاندان بۆ فێربونی:
میراتزانی له گرنكترین زانسته‌كانه، جا پێویسته له سه‌ر موسڵمانان بایه‌خی پێ بده‌ن وتێی بگه‌ن، چونكه خه‌ڵك پێویستیان زۆر پێ ده‌كه‌وێت. ئه‌م زانسته‌ش پێی ده‌وترێت: «الفرائض» كۆی «فريضة»یه، له «الفرض»ه‌وه وه‌رگیراوه كه بریتیه له ئه‌ندازه‌گیری، وه‌ك په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ: ﴿فَنِصْفُ مَا فَرَضْتُمْ﴾ [البقرة:237] یانی: «نیوه‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌ندازه‌تان بۆ داناوه». «الفَرْض»یش له شه‌رعدا به‌شێكی له شه‌رع دیاری كراوه بۆ ئه‌وه‌ى شایسته‌یه‌تی.
زانستی میراتیش: بریتیه له‌وه‌ى زانستت به میرات هه‌بێت له ڕوانگه‌ى تێگه‌یشتن له حوكمه‌كانی، وله ڕوانگه‌ى زانینی هه‌ژماردن كه ده‌ت گه‌یه‌نێت به چۆنێتی دابه‌ش كردنی.
«الميراث»یش كۆی «الميراث»ـه، بریتیه له‌و مافه‌ی له مردوه‌كه به جێماوه وده‌گوازرێته‌وه بۆ وه‌ره‌سه.
وپێویسته له سه‌ر موسڵمان كه بایه‌خ به پرسی میرات بدات، وهه‌ڵس وكه‌وتێكی تێدا نه‌كات ببێته مایه‌ی گۆڕینی له‌و شێوه‌یه‌ی شه‌رع دایناوه؛ كه یه‌كێك میرات نابات به‌شداری بكات، یان ئه‌وه‌ى میرات به‌ره بێبه‌شی بكات یان به‌شێكی مافه‌كه‌ى پێ بدات، به‌مه‌ش خۆی توشی توڕه‌یی وسزای خوا ده‌كات.
پرسى دوه‌م: ئه‌و مافانه‌ى په‌یوه‌ستن به پاشماوه‌وه، وهۆكاره‌كانی میرت بردن، وڕێ گره‌كانی:
1. مافه‌كانی ماڵی به جێماو (التركة):
ته‌ریكه بریتیه له‌وه‌ى مردو به جێی ده‌هێڵێت له ماڵی نه‌ختی ونانه‌ختی (النقدية والعينية) ومافه‌كان، وبه جێماوی مردوش چوار مافی پێوه په‌یوه‌سته:
أ. خه‌رجی ئاماده‌كردنی له پاره‌ى كفن وعه‌تر وكرێی شۆردن وناشتن وجگه له‌مانه‌ش.
ب. دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان، وقه‌رزی خواش له پێشتره وه‌ك زه‌كات وسه‌ر فتره وكه‌فاره‌ت ونه‌زر، دوای ئه‌وه قه‌رزی ئاده‌میزاده‌كان.
ج. ده‌ركردنی ئه‌وه‌ى وه‌سیه‌تی كردوه به مه‌رجێك له ده‌وری سێیه‌ك وكه‌متر بێت,
د. میرات: هه‌رچی مایه‌وه به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی دابه‌ش ده‌كرێت به سه‌ر میرات گره‌كان.
میراتیش: بریتیه له گواستنه‌وه‌ى ماڵی مردو دوای خۆی بۆ زیندوان، به گوێره‌ى ئه‌وه‌ى له وقورئان وفه‌رموده‌دا هاتوه.
هه‌ندێك جاریش مافی كه‌سی تر له كاتی ژیانیدا په‌یوه‌ست ده‌بێت به پاشماوه‌وه، ئه‌مه‌ش بریتیه له مافه نانه‌ختیه‌كان، وه‌ك مافی كڕیار له ته‌سلیم كردنی فرۆشراوه‌كه، ومافی خاوه‌ن بارمته له بارمته‌كه، ئه‌مانه ده‌خرێته پێش ئاماده‌كردنی مردو، چونكه په‌یوه‌سته به خودی ماڵه‌كه‌وه پێش ئه‌وه‌ى ببێته به جێماو وته‌ریكه.
2. هۆكاره‌كانی میرات بردن:
ئه‌و هۆكارانه‌ى ئه‌بنه مایه‌ی میرات بردن سیانه:
یه‌كه‌م: هاوسه‌ر گیری (النكاح): ئه‌مه‌ش گرێ به‌ستێكی دروستی هاوسه‌رگیریه به ئاماده‌بونی دو شاهید وكار به ده‌سته‌كه‌ى، جا جوت بون وته‌نیا كه‌وتنیش ڕوی نه‌دا بێت، له به‌ر گشتێتی فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿وَلَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ أَزْوَاجُكُمْ﴾ [النساء:12] «ونیوه‌ى ئه‌وه‌تان بۆ هه‌یه كه له هاوسه‌ره‌كانتان به جێ ده‌مێنێت».
دوه‌م: ڕه‌چه‌ڵه‌ك (النسب): یانی نزیكه‌كانی مردو، ئه‌مه‌ش: بنه‌وان وچڵ وپه‌راوێزه‌كان ده‌گرێته‌وه (الأصول، والفروع، والحواشي)
بنچینه‌كانیش بریتین له: باوكان وباپیران وبه‌ره‌و سه‌ره‌وه به نێرینه‌ى په‌تی.
چڵه‌كانیش بریتین له: منداڵه‌كان ومنداڵی كوڕه‌كان وبه‌ره‌و خواره‌وه.
په‌راوێزه‌كانیش بریتین له: براكان وكوڕه‌كانیان وبه‌ره‌و خواره‌وه، هه‌روه‌ها مامه‌كان وبه‌ره‌و سه‌ره‌وه، وكوڕه‌كانیان وبه‌ره‌و خواره‌وه.
سێیه‌م: وه‌لاء: ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كه هۆكاره‌كه‌ى چاكه كاری ئازاد كه‌ره‌كه‌یه به سه‌ر كۆیله‌كه‌یدا به هۆی ئازاد كردنه‌وه، جا ئازاد كرا‌و میرات له ئازادكه‌ر نابات به كۆ ده‌نگی.
جا هۆكاره‌كانی میراتبردن له‌م سیانه كورت هه‌ڵهات: ڕه‌چه‌ڵه‌ك، وهاوسه‌رگیری دروست، وه‌لاء.
3. ڕێگره‌كانی میرات بردن: ڕێگره‌كانی به‌رده‌م میراتبردن دیسانه‌وه سیانه:
أ. كوشتن: زانایان كۆكن له سه‌ر ئه‌وه‌ى كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی حه‌رام ڕێگره له میرات، جا هه‌ر كه‌س میرات لێ به‌ره‌كه‌ی به سته‌م بكوژێت میراتی لێ نابات، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ (1 ): «لَيْسَ لِلْقَاتِل مِنَ المِيرَاثِ شَيْءٌ» «بكوژ هیچی له میرات بۆ نیه».
ب. كۆیله بون: جا كۆیله میرات له نزیكه‌كه‌ى خۆی نابات، چونكه میراتیشیی پێ بدرێ ده‌بێته هی خاوه‌نه‌كه‌ى نه‌ك ئه‌و، هه‌روه‌ها میراتیشی لێ نابرێت چونكه موڵكی نیه.
ج. جیاوازی دینی میرات لێ براو ومیرات به‌ر: ئه‌مه‌ش ڕێگره له میرات بردن، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «لَا يَرِثُ الْكَافِرُ الْمُسْلِمَ، وَلَا الْمُسْلِمُ الْكَافِرَ» «بێ باوه‌ڕ میرات له موسڵمان نابات، موسڵمانیش هه‌روه‌ها میرات له بێ باوه‌ڕ نابات»(2 ).
پرسى سێیه‌م: به‌شه‌كانی میراتگر [له ڕوانگه‌ى نێرینه ومێینه‌وه]:
میرات به‌ره‌كان دو به‌شن: نێر ومێ:
میرات به‌ره نێرینه‌كان، ده‌ن:
1، 2- كوڕ وكوڕه‌كه‌ى وبه‌ره‌و خواره‌وه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿يُوصِيكُمُ اللَّهُ فِي أَوْلَادِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ﴾ [النساء:11] «له‌باره‌ى منداڵه‌كانتانه‌وه خوا ئامۆژگاریتان ده‌كات وفه‌رمانتان پێده‌كات، ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان منداڵی به جێهێشت: نێر ومێ بون، ئه‌وا هه‌مو میراته‌كه بۆ ئه‌وانه، هه‌ر نێرینه‌یه‌كیان وه‌ك به‌شی دو مێینه‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر میرات به‌ری تر نه‌بو».
3، 4- باوك وباوكی باوك وبه‌ره‌و سه‌ره‌وه، وه‌ك باوكی باوك، وباوكی باپیر، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿وَلِأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِنْ كَانَ لَهُ وَلَدٌ﴾ [النساء:11] «وبۆ دایك وباوكی مردوه‌كه هه‌ر یه‌كه‌یان شه‌ش یه‌كی بۆ هه‌یه ئه‌گه‌ر منداڵی هه‌بو نێر یان مێ، یه‌كێك یان زیاتر». باپیریش باوكه وپه‌یامبه‌ریش ـ صلی الله علیه وسلم ـ شه‌ش یه‌كی پێ به‌خشیوه.
4- برا له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت، دایك وباوكی بێت، یان له باوكه‌وه یان له دایكه‌وه بێ، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ : ﴿إِنِ امْرُؤٌ هَلَكَ لَيْسَ لَهُ وَلَدٌ وَلَهُ أُخْتٌ فَلَهَا نِصْفُ مَا تَرَكَ وَهُوَ يَرِثُهَا إِنْ لَمْ يَكُنْ لَهَا وَلَدٌ﴾ [النساء:176] «ئه‌گه‌ر كه‌سێك مرد نه باوكی هه‌بو نه كوڕ، وخوشكی دایك وباوكی یان باوكی هه‌بو، ئه‌وا نیوه‌ى به جێماوه‌كه‌ى بۆ هه‌یه، وبراش دایك وباوكی بێت یان باوكی هه‌مو ماڵه‌كه به میراتی ده‌بات، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته مردوه‌كه نه باوكی هه‌بو، نه كوڕ». هه‌روه‌ها خواى گەورە ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَإِنْ كَانَ رَجُلٌ يُورَثُ كَلَالَةً أَوِ امْرَأَةٌ وَلَهُ أَخٌ أَوْ أُخْتٌ فَلِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ﴾ [النساء:12] «وئه‌گه‌ر پیاوێك یان ئافره‌تێك مرد ونه باوكی هه‌بو نه كوڕ، به‌ڵام برای دایكی یان خوشكی دایكی هه‌بو ئه‌وا هه‌ر یه‌كه‌یان شه‌ش یه‌كی بۆ هه‌یه».
6- كوڕی برا، له دایكه‌وه نا، چونكه كوڕ برای دایكی میراتی ناكه‌وێت چونكه له خزمان (ذو الأرحام)ـه.
7، 8- مامه‌ی دایك وباوكی یان له باوكه‌وه -نه‌ك له دایكه‌وه چونكه له خزمانه-، هه‌روه‌ها كوڕی مام له باوكه‌وه.
9- مێرد: له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿وَلَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ أَزْوَاجُكُمْ﴾ [النساء:12] «ونیوه‌ى ئه‌وه‌تان بۆ هه‌یه كه ژنه‌كانتان به جێی ده‌هێڵێت».
10- ئازادكه‌ری كۆیله یان جێگره‌وه‌كه‌ى: له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى [پێشتری] په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «وه‌لاء تێكه‌ڵ بونی وه‌ك تێكه‌ڵ بونی گۆشت وڕه‌چه‌ڵه‌ك وایه». هه‌روه‌ها ـ صلی الله علیه وسلم ـ ئه‌فه‌رموێ: «وه‌لاء بۆ ئه‌و كه‌سه‌یه ئازادی كردوه».
میرات به‌ره مێینه‌كانیش، حه‌وتن:
1، 2- كچ وكچی كوڕ وبه‌ره‌و خواره‌وه به نێرینه‌ى په‌تی، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿يُوصِيكُمُ اللَّهُ فِي أَوْلَادِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ فَإِنْ كُنَّ نِسَاءً فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ وَإِنْ كَانَتْ وَاحِدَةً فَلَهَا النِّصْفُ﴾ [النساء:11] «له‌باره‌ى منداڵه‌كانتانه‌وه خوا ئامۆژگاریتان ده‌كات وفه‌رمانتان پێده‌كات، ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان منداڵی به جێهێشت: نێر ومێ بون، ئه‌وا هه‌مو میراته‌كه بۆ ئه‌وانه، هه‌ر نێرینه‌یه‌كیان وه‌ك به‌شی دو مێینه‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر میرات به‌ری تر نه‌بو، ئه‌گه‌ریش ته‌نها كچ وبه‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ى به جێ هێشتبو ئه‌وا دو كچ وبه‌ره‌و سه‌ره‌وه دو له سه‌ر سێی بۆ هه‌یه، ئه‌گه‌ریش یه‌ك كچ بو نیوه‌ى بۆ هه‌یه».
3- دایك: له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ : ﴿وَلِأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِنْ كَانَ لَهُ وَلَدٌ فَإِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُ وَلَدٌ ورِثَهُ أَبَوَاهُ فَلِأُمِّهِ الثُّلُثُ فَإِنْ كَانَ لَهُ إِخْوَةٌ فَلِأُمِّهِ السُّدُسُ﴾ [النساء: 11] «وبۆ دایك وباوكی مردوه‌كه هه‌ر یه‌كه‌یان شه‌ش یه‌كی بۆ هه‌یه ئه‌گه‌ر منداڵی هه‌بو نێر یان مێ یه‌كێك یان زیاتر، ئه‌گه‌ریش منداڵی نه‌بو دایك وباوكی میراتیان برد ئه‌وا دایكی سێ یه‌كی بۆ هه‌یه، وباوكیشی باقیه‌كه‌ى، ئه‌گه‌ریش مردوه‌كه دو برا یان زیاتری هه‌بو نێر بون یان مێ ئه‌وا دایكی شه‌ش یه‌ك ده‌بات وباقیه‌كه‌شی بۆ باوكه وبراكانیش هیچیان پێ نادرێت».
4- داپیر: خواى دانا شه‌ش یه‌كی بۆ داناوه، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى بوره‌یده ـ رضي الله عنه ـ : «أَنَّ النَّبِيَّ ـ صلی الله علیه وسلم ـ جَعَلَ لِلْجَدَّةِ السُّدُسَ إِذَا لَمْ تَكُنْ دُونَهَا أُمٌّ» «په‌یامبه‌ر خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ شه‌ش یه‌كی به‌خشیوه به داپیر ئه‌گه‌ر دایك نه‌بو»( 3). جا شه‌ش یه‌كی بۆ هه‌یه ئه‌گه‌ر دایك نه‌بێت.
5- خوشك: له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت، دایك وباوكی یان باوكی بێت، یان دایكی له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿وَإِنْ كَانَ رَجُلٌ يُورَثُ كَلَالَةً أَوِ امْرَأَةٌ وَلَهُ أَخٌ أَوْ أُخْتٌ فَلِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ﴾ [النساء:12] «وئه‌گه‌ر پیاوێك یان ئافره‌تێك مرد ونه باوكی هه‌بو نه كوڕ، به‌ڵام برای دایكی یان خوشكی دایكی هه‌بو ئه‌وا بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان شه‌ش یه‌ك هه‌یه». هه‌روه‌ها خواى گەورە ئه‌فه‌رموێ: ﴿إِنِ امْرُؤٌ هَلَكَ لَيْسَ لَهُ وَلَدٌ وَلَهُ أُخْتٌ فَلَهَا نِصْفُ﴾ [النساء:176]. له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿فَإِنْ كَانَتَا اثْنَتَيْنِ فَلَهُمَا الثُّلُثَانِ مِمَّا تَرَكَ﴾ [النساء:176] «ئه‌گه‌ریش ئه‌وه‌ى مردبو نه باوكی هه‌بو نه منداڵ ودو خوشكی هه‌بو ئه‌وه دو له سێی به جێماوه‌كه‌ی بۆ هه‌یه».
6- ژن (هاوسه‌ر): له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿وَلَهُنَّ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْتُمْ﴾ [النساء:12] «وژنه‌كانتان چواریه‌كیان بۆ هه‌یه له‌وه‌ى به جێتان هێشتوه».
7- ئازادكه‌ری كۆیله (الْمُعتِقة): له‌به‌ر فه‌رموده‌ى: «وه‌لاء بۆ ئه‌وه‌یه ئازادی كردوه».
پرسى چواره‌م: به‌شه‌كانی میرات به‌ران له ڕوانگه‌ى میرات بردنه‌وه:
به‌شی یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ى ته‌نها به ئه‌ندازه‌یه‌كی دیاری كرا‌و (فَرْض) میرات ده‌بات، ئه‌مانه‌ش حه‌وتن: ژن ومێرد، باپیر وداپیر، ودایك، وبرای دایكی وخوشكی دایكی.
به‌شی دوه‌م: ئه‌وه‌ى ته‌نها به ته‌عصیب -یانی: بێ ئه‌ندازه‌یه‌كی دیاری كرا‌و- میرات ده‌بات، بریتین له دوانزه: كوڕی وكوڕه‌كه‌ى، برای دایك وباوكی وكوڕه‌كه‌ى، وبرای باوكی وكوڕه‌كه‌ى، ومامه‌ى دایك وباوكی وكوڕه‌كه‌ى، ومامه‌ى باوكی وكوڕه‌كه‌ى، وئازادكه‌ری پیاو وژن.
به‌شی سێیه‌م: ئه‌وه‌ى كه هه‌ندێك جار به ته‌عصیب میرات ده‌بات وهه‌ندێك جاریش به ئه‌ندازه، هه‌ندێك جاریش به هه‌ردوكیان، ئه‌وانیش بریتین له: باوك وباپیر.
به‌شی چواره‌م: ئه‌وه‌ى كه هه‌ندێك جار به ته‌عصیب وهه‌ندێك جاریش به ئه‌ندازه میرات ده‌بات، به‌ڵام پێكه‌وه نا، ئه‌وانیش بریتین له: ئه‌وانه‌ى نیوه ده‌به‌ن -جگه له مێرد-، وئه‌وانه‌ى دو له سێ ده‌به‌ن.
كه‌واته ئه‌وانه‌ى به ئه‌ندازه میرات ده‌به‌ن بیست ویه‌كن.
ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌شی دیاری كراوه بۆ خاوه‌ن ئه‌ندازه‌كان شه‌شه، بریتیه له: نیوه 12 ، چوار یه‌ك 14 ، هه‌شت یه‌ك 18 ، دو له سێ 23 ، سێ یه‌ك 13 ، شه‌ش یه‌ك 16 .
• یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ش نیوه ده‌به‌ن، پێنجن:
1- مێرد: به مه‌رجێك لقی میرات به‌ر نه‌بێ نێر یان مێ، له‌م مێرده بێت یان نا.
2- كچ: به مه‌رجێك ته‌نها بێت نه هاوبه‌ش له خوشك، نه ته‌عصیبكه‌ر له برای له‌گه‌ڵدا نه‌بێت.
3- كچی كوڕ: به مه‌رجێك نه هاوبه‌شی هه‌بێت، نه ته‌عصیبكه‌ر، ونه لقی میرات به‌ر.
4- برای دایك وباوكی: به مه‌رجێك نه ته‌عصیبكه‌ر هه‌بێت، نه هاوبه‌ش، ونه لقی میرات به‌ر، ونه بنچینه‌ى میرات به‌ر.
5- خوشكی باوكی: به مه‌رجێك نه ته‌عصیبكه‌ر، ونه هاوبه‌ش، ونه لقی میرات به‌ر، ونه بنچینه‌ى میرات به‌ر، ونه برای دایك وباوكی ونه خوشكی دایك وباوكی هه‌بێت.
• دوه‌م: ئه‌وانه‌ى چوار یه‌ك ده‌به‌ن، ئه‌مانه‌ش دوانن:
1- مێرد: به مه‌رجێك لقی میرات به‌ر هه‌بێت.
2- هاوسه‌ر: به مه‌رجێك لقی میرات به‌ر نه‌بێت.
• سێیه‌م: ئه‌وانه‌ى هه‌شت یه‌ك ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه:
هاوسه‌رێك وزیاتر به مه‌رجێك لقی میرات به‌ر هه‌بێت.
• چواره‌م: ئه‌وانه‌ى دو له سێ ده‌به‌ن، ئه‌مانه‌ش چوارن:
1- كچان: به مه‌رجێك ته‌عصیبكه‌ر نه‌بێت كه بریتیه له كوڕی پشتی مردوه‌كه، هه‌روه‌ها دوان وبه‌ره‌و سه‌ره‌وه بن، واته: كۆ بن.
2- كچانی كوڕ: به مه‌رجێك ته‌عصیبكه‌ر نه‌بێت كه بریتیه له كوڕی كوڕ، هه‌روه‌ها لقی میرات به‌ر نه‌بێت، هه‌روه‌ها دوان وبه‌ره‌و سه‌ره‌وه بن.
3- خوشكی دایك وباوكی: به مه‌رجێك ته‌عصیبكه‌ریان نه‌بێت كه بریتیه له برای دایك وباوكی، هه‌روه‌ها لقی میرات به‌ر نه‌بێت كه بریتیه له منداڵ ومنداڵی كوڕ، هه‌روه‌ها دوان وبه‌ره‌و سه‌ره‌وه بن.
4- خوشكانی باوك: به مه‌رجێك ته‌عصیبكه‌ر، ولقی میرات به‌ر نه‌بێت، هه‌روه‌ها دوان وبه‌ره‌و سه‌ره‌وه بن، هه‌روه‌ها برای دایك وباوكی وخوشكی دایك وباوكی نه‌بێت.
• پێنجه‌م: ئه‌وانه‌ى سێ یه‌ك ده‌به‌ن، ئه‌مانه‌ش دوانن:
1- دایك: به مه‌رجێك لقی میرات به‌ر نه‌بێت، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك برا وخوشكی نه‌بێت.
2- برای دایكی: به مه‌رجێك لقی میرات به‌ری له منداڵ ومنداڵی كوڕانی نه‌بێت، هه‌روه‌ها دوان به‌ره‌و سه‌ره‌وه بن، هه‌روه‌ها بنچینه‌ى میرات به‌ری نێر نه‌بێت كه باوك وباپیره
• شه‌شه‌م: ئه‌وانه‌ى شه‌ش یه‌ك ده‌به‌ن، ئه‌مانه‌ش حه‌وتن:
1- باوك: به مه‌رجێك لقی میرات به‌ر هه‌بێت له منداڵ ومنداڵی كوڕان.
2- باپیر: به مه‌رجێك لقی میرات به‌ر هه‌بێت له منداڵ ومنداڵی كوڕان.
3- دایك: به مه‌رجێك لقی میرات به‌ر هه‌بێت، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك برا هه‌بێت.
4- داپیر: به مه‌رجێك دایك نه‌بێت.
5- كچی كوڕ: به مه‌رجێك نه ته‌عصیبكه‌ر، ونه لقی میرات به‌ری له خۆی به‌رزتر هه‌بێت جگه له مێینه‌یه‌كی خاوه‌ن نیوه، چونكه ئه‌م شه‌شیه‌ك نابات مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌ودا.
6- خوشكی باوكی: به مه‌رجێك ته‌عصیبكه‌ر نه‌بێت كه براكه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها ئه‌بێت خوشكێكی دایك وباوكی له‌گه‌ڵدا بێت كه یه‌ك له شه‌ش وه‌ك ئه‌ندازه ده‌بات.
7- برا وخوشكی دایكی: به مه‌رجێك لقی میرات به‌ر، وبنچینه‌ى نێری میرات به‌ریش نه‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌بێت ته‌نها بێت.
پرسى پێنجه‌م: له باره‌ى ته‌عصیبكردنه‌وه:
عه‌صه‌به: ئه‌وانه‌ن به‌بێ ئه‌ندازه میرات ده‌به‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌نها بكه‌وێت هه‌مو ماڵه‌كه ده‌بات، ئه‌گه‌ریش خاوه‌ن ئه‌ندازه‌یه‌كی له‌گه‌ڵدا بێت هه‌رچی بمێنێته‌وه ده‌یبات. له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «أَلْحِقُوا الْفَرَائِضَ بِأَهْلِهَا، فَمَا بَقِيَ فَلِأَوْلَى رَجُلٍ ذَكَرٍ» «یه‌كه‌م جار به‌شی خاوه‌ن ئه‌ندازه‌كان بده‌ن، ئینجا چی مایه‌وه ده‌درێته له پێشتریش نێرینه»(4)، یانی: نزیكرین پیاو.
عه‌صه‌به‌ش ئه‌بێته سێ به‌شه‌وه: هه‌ر به خۆی عه‌صه‌به‌یه (عصبة بالنفس)، وعه‌صه‌به‌یه به جگه له خۆی (عصبة بالغير)، وعه‌صه‌به‌یه له‌گه‌ڵ جگه له خۆی (عصبة مع الغير).
1- عه‌صه‌به به خۆ: بریتین له كوڕ وكوڕه‌كه‌ى وبه‌ره‌و خواره‌وه، وباوك وباپیر له دیوی باوكه‌وه وبه‌ره‌و سه‌ره‌وه، وبرای دایك وباوكی وبرای باوكی وكوڕه‌كانی هه‌ردوكیان وبه‌ره‌و خواره‌وه، ومامه‌ى دایك وباوكی ومامه‌ى باوكی وبه‌ره‌و سه‌ره‌وه ومنداڵه‌كانیان وبه‌ره‌و خواره‌وه، وئازادكه‌ری نێر، وه مێ، جا كێ له‌مانه ته‌نها بكه‌وێت هه‌مو ماڵه‌كه ده‌بات، ئه‌گه‌ریش له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ئه‌ندازه‌كاندا بون ئه‌وه‌ى بمێنێته‌وه ده‌یبه‌ن، نه‌شمایه‌وه هیچ نابه‌ن.
2- عه‌صه‌به به غه‌یر: بریتین له كچ، وكچی كوڕ، وخوشكی دایك وباوكی وخوشكی باوكی، هه‌ر یه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ براكه‌یدا ئه‌بێته عه‌صه‌به، كچی كوڕ زیاتر له‌مه شێكی تریشی هه‌یه؛ كوڕی كوڕێكی هاو پله‌ى خۆی -واته براكه‌ى- به ڕه‌هایی ته‌عصیبی ده‌كات، یان كوڕی مامه‌كه‌ى وكوڕی كوڕه‌كه‌ى كه له خۆی خوارتره ئه‌گه‌ر پێویستی پێكه‌وت. ئه‌م نێرینانه‌ی لێ ده‌ر بكه، ئه‌وانی تر خوشكه‌كانیان هیچ نابه‌ن له‌گه‌ڵیاندا، وه‌ك كوڕانی برا ومامه‌كان، وكوڕانی مام.
3- عه‌صه‌به له‌گه‌ل غه‌یر: بریتین له: خوشكانی دایك وباوكی له‌گه‌ڵ كچان وكچانی كوڕدا.
ئه‌گه‌ریش دو عه‌صه‌به وبه‌ره‌و سه‌ره‌وه‌مان هه‌بو، ئه‌گه‌ر له دیو وهێز وپله (الجهة والقوة والدرجة)دا یه‌كسان بون، ئه‌وا میرات پێكه‌وه ده‌به‌ن، وه‌ك كوڕان وبراكان، ئه‌گه‌ریش له دیودا یه‌كسان بون ئه‌وا به‌هێزه‌كه‌یان پێش ده‌خرێ وه‌ك كوڕ وباوك، ئه‌گه‌ریش یه‌ك دیویان هه‌بو به‌ڵام له پله‌دا جیاواز بون ئه‌وه نزیكترین پله پێش ده‌خرێ، وه‌ك كوڕ له‌گه‌ڵ كوڕی كوڕدا، ئه‌گه‌ریش له دیو وپله‌دا یه‌كسان بون به‌ڵام له هێزدا جیاواز بون ئه‌وا به‌هێزتر پێش ده‌خرێ وه‌ك برای دایك وباوكی له‌گه‌ڵ برای باوكی.
پرسى شه‌شه‌م: بێ به‌شكردن (الْحَجْبُ):
بێبه‌شكردن: بریتیه له بێبه‌شكردن له هه‌مو میرات یان هه‌ندێكی به هۆی بونی كه‌سێكی له‌و له پێشتر.
ئه‌شبێته دو به‌شه‌وه:
1- بێ به‌شكردنی وه‌سفی (حَجْبُ الأَوْصَاف): ئه‌مه‌ش به‌وه‌یه كه‌سه‌كه ڕێگریه‌ك له ڕێگریه‌كانی میراتی تێدا بێت كه بریتیه له كۆیلایه‌تی وكوشتن وجیاوازی ئایین، جا هه‌ر كه‌س یه‌كێك له‌م وه‌سفانه‌ى تێدا بێت میرات نابات وبونی وه‌ك نه‌بونی وایه، ئه‌مه‌ش ئه‌كرێ به سه‌ر هه‌مو میرات به‌ره‌كاندا بێت.
2- بێ به‌شكردنی كه‌سی (حَجْبُ الأَشْخَاص): كه بشوترێ بێبه‌شكردن وحه‌جب بیر بۆ ئه‌مه ده‌ڕوات، ئه‌شبێته دو به‌شه‌وه:
یه‌كه‌م: بێبه‌شكردنی یه‌كجاری (حجب حرمان): بریتیه له ڕێگری كردنی كه‌سێكی دیاری كرا‌و به یه‌كجاری، ئه‌مه‌ش ئه‌كرێ به سه‌ر هه‌مو وه‌ره‌سه‌دا بێت جگه له شه‌ش كه‌س: باوك، ودایك، وكوڕ، وكچ، ومێرد، وژن.
دوه‌م: بێبه‌شكردنی نوقسان: ئه‌مه‌ش بێبه‌ش كردنیه‌تی له به‌شێكی زیاتره بۆ كه‌متر. هۆكاری ئه‌م بێبه‌شكردنه‌ش: بونی كه‌سێكی له‌و شایسته‌تره، بۆیه پێی وتراوه بێبه‌شكردنی كه‌سی. ئه‌شبێته حه‌وت به‌شه‌وه:
1- گواستنه‌وه له ئه‌ندازه‌یه‌كه‌وه بۆ ئه‌ندازه‌یه‌كی كه‌متر له‌وه، ئه‌مه ده‌رهه‌ق ئه‌وانه‌یه دو ئه‌ندازه‌یان هه‌یه، وه‌ك ژن ومێرد، ودایك، وكچی كوڕ، وخوشكی باوكی.
2- گواستنه‌وه له ئه‌ندازه‌یه‌كه‌وه بۆ ته‌عصیب، ئه‌مه‌ش ده‌رهه‌ق خاوه‌ن نیوه ودو له سێكانه، ئه‌گه‌ر ته‌عصیبكه‌ریان له‌گه‌ڵدا بو.
3- گواستنه‌وه له ته‌عصیبه‌وه بۆ فه‌رزێكی كه‌متر، ئه‌مه‌ش ده‌رهه‌ق باوك وباپیر، له میراتبردن به ته‌عصیب دێن بۆ میراتبردن به فه‌رز.
4- گواستنه‌وه له ته‌عصیبه‌وه بۆ ته‌عصیبێكی كه‌متر. ئه‌مه‌ش ده‌رهه‌ق خوشكی دایك وباوكی یان خوشكی باوكیه، چونكه له‌گه‌ڵ براكه‌یاندا كه‌متر له‌وه‌یان بۆ هه‌یه كه له‌گه‌ڵ كچ وكچی كوڕدا هه‌یانه.
5- قه‌ره‌بارغی له ئه‌ندازه‌یه‌ك دا، وه‌ك كۆبونه‌وه‌ى دو ژن له چوار یه‌ك، یان چه‌ند داپیرێك له شه‌ش یه‌ك.
6- قه‌ره‌بارغی له ته‌عصیبدا، وه‌ك كۆبونه‌وه‌ى عه‌صه‌به‌كان له ماڵه‌كه‌دا یان له‌وه‌ى له خاوه‌ن ئه‌ندازه‌كان ماوه‌ته‌وه.
7- قه‌ره‌بارغی له عه‌ولدا(5) ده‌رهه‌ق خاوه‌ن ئه‌ندازه‌كان ئه‌مه‌ش له‌و بنه‌مایانه‌ى عه‌ولی به سه‌ردا دێت.
بۆیه ئه‌ڵێین: هه‌ر كه‌س به واسیته‌ی كه‌سێكه‌وه شۆڕ ببێته‌وه (الإدلاء)(6)، ئه‌وا ئه‌و واسیته بێ به‌شی ده‌كات. وبنچینه‌كان هیچ بێبه‌شیان ناكات مه‌گه‌ر خودی بنچینه‌كان. ولقه‌كان هیچ بێبه‌شیان ناكات مه‌گه‌ر لقێكی له خۆی به‌رزتر. به‌ڵام په‌راوێزه‌كانیش بنچینه ولق وپه‌راوێزه‌كان بێبه‌شیان ده‌كه‌ن.
پرسى حه‌وته‌م: له باره‌ى میراتی خزمانه‌وه:
ذَوُو الأرحام: هه‌مو ئه‌و خزمانه‌یه كه نه خاوه‌ن ئه‌ندازه‌یه ونه عه‌صه‌به‌یه، ئه‌مانه‌ش ئه‌بنه چوار به‌شه‌وه:
1- ئه‌وانه‌ى نه‌سه‌بیان ده‌گاته مردوه‌كه، كه بریتین له منداڵه‌كانی كچ ومنداڵه‌كانی كچی كوڕ وبه‌ره‌و خواره‌وه.
2- ئه‌وانه‌ى مردو نه‌سه‌بی ده‌گاته‌وه پێیان، كه بریتین له باپیره وداپیره «بێ به‌شه‌كان» وبه‌ره‌و سه‌ره‌وه.
3- ئه‌وانه‌ى نه‌سه‌بیان ده‌گاته‌وه دایك وباوكی مردوه‌كه، كه بریتین له منداڵه‌كانی خوشك وكچه‌كانی برا ومنداڵه‌كانی برای دایكی وئه‌وانه‌شی به‌مان شۆڕ ده‌بنه‌وه، وبه‌ره‌و خواره‌وه.
4- ئه‌وانه ده‌گه‌نه‌وه باپیر وداپیری مردوه‌كه، كه بریتین له مامه‌ی دایكیی وخوشكی باوك (پور) به ڕه‌هایی، وكچه‌كانی مامه به ڕه‌هایی، ولاله (خاڵۆ)كان چه‌ند دو‌ریش بن، ومنداڵه‌كانیان، وبه‌ره‌و خواره‌وه، به‌ڵگه‌ى میرات به‌ركه‌وتنیشیان، فه‌رمایشته‌كه‌ى خوایه : ﴿وَأُولُو الْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَى بِبَعْضٍ فِي كِتَابِ اللَّهِ﴾ [الأنفال:75] «وخزمان هه‌ندێكیان له پێشترین به هه‌ندێكی تریان له میراتبردندا له حوكمی خوادا». وقال ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «وَالْخَالُ وَارِثُ مَنْ لَا وَارِثَ لَهُ» «لاله میرات به‌ری ئه‌وه‌یه كه میرات به‌ری نیه»(7). شێوازی میراتبردنه‌كه‌شیان ئه‌وه‌یه هه‌ر یه‌كێكیان ئه‌خرێته شوێن ئه‌وه‌ی پێیدا شۆڕ بۆته‌وه، وبه‌شی ئه‌وی پێ ده‌درێت. خواش زاناتره(8).
(1) أخرجه الدارقطني (4102) والبيهقي (6/220) [والنسائي في الكبرى وهو أولى بالعزو إليه]، وصححه الألباني «الإروا‌ء» (1671).
(2) أخرجه [البخاري (6764)، و]مسلم (1614).
(3) أخرجه أبو داود (2894)، وابن ماجه (2724)، والترمذي (2101)، قال الحافظ ابن حجر: «صححه ابن خزيمة وابن الجارود، وقوَّاه ابن عديّ». «بلوغ المرام» رقم: (896).
(4) أخرجه البخاري (6732)، ومسلم (1615).
(5) عه‌ول: بریتیه له زیادكردنی به‌شی خاوه‌ن ئه‌ندازه‌كان، وكه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌ندازه‌ى به‌شه‌كانیان له میرتدا.
(6) شۆڕبونه‌وه (الإدلاء): بریتیه له په‌یوه‌ندی هه‌بون به مردوه‌وه ئیتر ڕاسته‌وخۆ بێت به خودی خۆ وه‌ك باوك ودایك وكوڕ وكچ، یان ناڕاسته‌وخۆ وه‌ك په‌یوه‌ندی كوڕی كوڕی به كوڕه‌وه هه‌روه‌ها كچی كوڕ به كوڕه‌وه.
(7) أخرجه أحمد (1/28)، وأبو داود (2899)، والترمذي (2103) وقال: «حديث حسن صحيح»، وصححه الشيخ الألباني «صحيح سنن الترمذي» (1709).
(8) بۆ چونێكی تر هه‌یه وهێزیشی تێدایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه میراتی به‌ر ناكه‌وێت. وه‌رگێڕ