چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ى نیكاح، وبه‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی:
أ- پێناسه‌ی نیكاح: «النكاح» له زماندا: كۆ كردنه‌وه وگرتنه خۆ وچونه ناو یه‌كه، ئه‌وترێ: «تناكحت الأشجار= داره‌كان نیكاحیان كرد»، ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیان چونه ناو هه‌ندێكی تریان، یان: «نكح المطر الأرض= باران نیكاحی زه‌وی كرد» ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵی خاكه‌كه‌ى بو.
ب- به‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی هاوسه‌رگیری: بنه‌ما له‌مه‌ڕ شه‌رعی بونی ژنهێنان: قورئان وفه‌رموده وكۆ ده‌نگیه. جا زۆر ئایه‌ت به‌ڵگه‌یه له سه‌ر شه‌رعی بونی هاوسه‌رگیری؛ له‌وانه فه‌رمایشته‌كه‌ى خوای دانایه: ﴿فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَى وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ﴾ [النساء:3] «ئه‌وا هاوسه‌رگیری بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی به‌ده‌ر له هه‌تیوه‌كان: دوان یان سیان یان چوار، ئه‌گه‌ریش ترسان دادگه‌ر نه‌بن له نێوانیان دا ئه‌وا ته‌نها یه‌ك دانه به‌سه یان كه‌نیزه‌كه‌كانتان به‌سه». هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَأَنْكِحُوا الْأَيَامَى(١) مِنْكُمْ وَالصَّالِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ﴾ [النور:32] «هاوسه‌ر گیری بكه‌ن -ئه‌ى باوه‌ڕداران- له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌تان هاوسه‌ریان نیه له ئازاد وكۆیله وكه‌نیزه‌كه چاكه‌كانتان». هه‌روه‌ها فه‌رموده‌یه‌كی زۆریش، له‌وانه: فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن مه‌سعود ـ رضي الله عنه ـ له په‌یامبه‌ره‌وه ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «يَا مَعْشَرَ الشَّبَابِ، مَنِ اسْتَطَاعَ مِنْكُمُ الْبَاءَةَ فَلْيَتَزَوَّجْ، وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَعَلَيْهِ بِالصَّوْمِ؛ فَإِنَّهُ لَهُ وِجَاءٌ» «ئه‌ى گرۆی گه‌نجان! كێ له ئێوه توانای ژنهێنانی هه‌بو با بیهێنێت یانی: خه‌رجی وتێچوی ژنهێنان، كێش نه‌یتوانی ئه‌وا با ڕۆژو بگرێت چونكه شه‌هوه‌تی كپ ده‌كاته‌وه»( ٢). هه‌روه‌ها فه‌رموده‌كه‌ى مه‌عقیلی كوڕی یه‌ساره ـ رضي الله عنه ـ ، كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «تَزَوَّجُوا الْوَدُودَ الْوَلُودَ فَإِنِّي مُكَاثِرٌ بِكُمُ الْأُمَمَ» «ئه‌و ئافره‌تانه بخوازن كه ڕوخۆشن ومنداڵیان ده‌بێت، چونكه من له دوا ڕۆژدا شانازی به زۆریتانه‌وه ده‌كه‌م»(٣).
موسڵمانانیش كۆكن له سه‌ر شه‌رعیه‌تی هاوسه‌رگیری.
پرسى دوه‌م: حیكمه‌ت له شه‌رعی بونی هاوسه‌ر گیری:
خواى دانا له به‌ر زۆر حیكمه‌تی باڵا هاوسه‌رگیری شه‌رعكردوه، ده‌كرێ له‌مانه‌ى خواره‌وه گردی بكه‌ینه‌وه:
1- داوێن پاكی، چونكه خوای گه‌وره مرۆڤی دروستكردوه، وغه‌ریزه‌ى ڕه‌گه‌زی وتێدا داناوه، جا هاوسه‌ر گیری داناوه بۆ پڕ كردنه‌وه‌ى ئه‌و عه‌ریزه وحه‌زه، وبۆ ئه‌وه‌ى یاری پێ نه‌كرێت.
2- به‌دیهاتنی ئارامی وهۆگری وئاسوده‌یی وڕاحه‌تی وئۆقره‌یی له نێوان ژن ومێرددا، خوا صلى الله علیه وسلم ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَمِنْ آَيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً﴾ [الروم:21] «وله نیشانه‌كانی مه‌زنی ده‌سه‌ڵات وته‌واوی توانای خوا ئه‌وه‌یه: بۆ ئێوه‌ی پیاوان هاوسه‌ری دروستكردوه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رونتان ئاسوده بێت وئۆقره بگرێت، وله نێوان ئافره‌ت ومێرده‌كه‌یدا خۆشه‌ویستی وسۆزی داناوه».
3- پاراستنی وه‌چه وڕه‌چه‌ڵه‌ك، وبه‌ستنه‌وه‌ی كه‌س وخزمه‌كان به یه‌كتره‌وه.
4- هێشتنه‌وه‌ى وه‌چه‌ی مرۆڤایه‌تی وزیاتركردنی ژماره‌ى موسڵمانان، بۆ توڕه‌كردنی بێ باوه‌ڕان وبڵاوكردنه‌وه‌ى دینی خوا.
5- پارێزگاری كردن له ڕه‌وشته‌كان له تێكچونی وداڕمانی بۆ نێو چاڵی داوێن پیسی وپه‌یوه‌ندیه گوماناویه‌كان.
پرسى سێیه‌م: حوكمی هاوسه‌رگیری وهه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر:
1- حوكمی هاوسه‌رگیری:
حوكمی هاوسه‌رگیری له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت:
یه‌كه‌م: ده‌بێته واجب ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه له خۆی ترسا توشی داوێن پیسی ببێت، وتوانای تێچون وخه‌رجیه‌كانی هاوسه‌رگیری هه‌بو، چونكه هاوسه‌ر گیری ڕێگای داوێن پاكی وپاراستنێتی له توش حه‌رام هاتن، ئه‌گه‌ریش نه‌یتوانی ئه‌وا له سه‌ریه‌تی ڕۆژو بگرێت وبا داوێنی خۆی پاك بگرێت تا خوا به فه‌زڵی خۆی بێ‌نیازی ده‌كات.
دوه‌م: ده‌بێته سوننه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه شه‌هوه‌تی هه‌بو وتوانای خه‌رجی هاوسه‌رگیریشی هه‌بو به‌ڵام ترسی له خۆی نیه توش داوێن پیسی ببێت، ئه‌مه‌ش له به‌ر گشتیه‌تی ئه‌و ئایه‌ت وفه‌رمودانه‌ى كه هاتون له باره‌ی هاندان بۆ هاو سه‌ر گیری هاتون.
سێیه‌م: ئه‌بێته مه‌كڕوه، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه پێویستی پێ نه‌بو، وه‌ك: (العِنِّين) ئه‌وه‌ى نه‌توانێت بچێته لای ئافره‌تان یان شه‌هوه‌تی بۆیان ناڕوات،، یان به ته‌مه‌ن بێت، یان نه‌خۆشێك كه شه‌هوه‌تی نه‌هێشتبو.
2- هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر وئه‌و شتانه‌ى له سه‌ر ڕاوه‌ستاوه:
سوننه‌ته ئافره‌تێكی دیندار وداوێن پاك، وبنه‌چه وناوبانگ پاك، وجوان هه‌ڵبژێرێت، له به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو هوره‌یره ـ رضي الله عنه ـ ، په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «تُنْكَحُ الْمَرْأَةُ لِأَرْبَعٍ: لِمَالِهَا، وَلِحَسَبِهَا، وَجَمَالِهَا، وَلِدِينِهَا، فَاظْفَرْ بِذَاتِ الدِّينِ تَرِبَتْ يَدَاكَ» «ئافره‌ت له به‌ر چوار شت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كرێت: له‌به‌ر ماڵه‌كه‌ى، وله‌به‌ر بنه‌ماڵه وله‌به‌ر به‌ناوبانگیه‌كه‌ى، وله‌به‌ر جوانیه‌كه‌ی، وله‌به‌ر دینه‌كه‌ى، دینداره‌كه هه‌ڵبژێرن ده‌ستت خۆلآوی بێت»(٤). جا له پله‌ى یه‌كه‌م سور ده‌بێت له سه‌ر دیندار، ئه‌مه‌ش ئه‌كاته بنه‌مای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى نه‌ك شتی تر، هه‌روه‌ها سوننه‌ته ئافره‌تێك بهێنێت منداڵی ببێت، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌نه‌س ـ رضي الله عنه ـ له په‌یامبه‌ره‌وه ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «تَزَوَّجُوا الْوَدُودَ الْوَلُودَ، إِنِّي مُكَاثِرٌ بِكُمُ الْأَنْبِيَاءَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ» «ئه‌و ئافره‌تانه بخوازن كه ڕوخۆشن ومنداڵیان ده‌بێت، چونكه من له دوا ڕۆژدا له ناو په‌یامبه‌ران شانازی به زۆریتانه‌وه ده‌كه‌م»(٥). سوننه‌تیشه كیژه عازه‌ب بێت، له به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى جابر ـ رضي الله عنه ـ كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ پێی فه‌رموه: «فَهَلَّا بِكْرًا تُلاعِبُها وتُلَاعِبُك» «ئه‌ی بۆ كیژه عازه‌بێكت نه‌هێنا یاری له‌گه‌ڵدا بكه‌یت ویاریت له‌گه‌ڵدا بكات»(٦). مه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك هه‌بێت وا بكات بێوه‌ژن هێنان چاكتر بێت، ئه‌و كاته بێوه‌ژن هێنان له پێشتره، وجوان هه‌ڵ ده‌بژێردرێت چونكه بۆ دڵ وده‌رونی ئارام تره، وبۆ چاوی پارێزرواو تره، وزیاتر ئه‌بێته مایه‌ی خۆشویستنی.
پرسى چواره‌م: له حوكمه‌كانی داواكردن، وئادابه‌كانی:
له حوكم وئادابه‌كانی داواكاری:
1- حه‌رامه موسڵمان داوای ژن بكات به سه‌ر داوای براكه‌یدا كه وه‌ڵامی داواكه‌ى دراوه‌ته‌وه با به ماناشه‌وه بێت، ودوه‌میش بزانێت یه‌كه‌م وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «وَلَا يَخْطُبُ الرَّجُلُ عَلَى خِطْبَةِ أَخِيهِ حَتَّى يَنْكِحَ أَوْ يَتْرُكَ» «وكابرا داواكاری ناكاته سه‌ر داواكاری براكه‌ى هه‌تا پێی ده‌درێت یان وازی لێ ده‌هێنێت»(٧). ئه‌مه‌ش چونكه چونه پێشه‌وه بۆ داواكاری له‌م كاته‌دا كاره‌كه له كه‌سی یه‌كه‌م تێك ده‌دات وڕقه به‌رایه‌تیشی لێ ده‌بێته‌وه.
2- حه‌رامه به ڕاشكاوانه داوای ئافره‌تێك بكرێت له عیدده‌دا بێت له ته‌ڵاقی بائن، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ : ﴿وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا عَرَّضْتُمْ بِهِ مِنْ خِطْبَةِ النِّسَاءِ﴾ [البقرة: 235] «وتاوانتان ناگات ئه‌ى پیاوان ئه‌گه‌ر به ماناوه داوای هاو سه‌ر گیری له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه بكه‌ن كه مێرده‌كانیان مردوه یان ته‌ڵاق دروان (ته‌ڵاقی بائن) له كاتی عیدده‌كه‌ی دا». جا دروسته بۆی مانا بهێنێت، وه‌ك بڵێ: حه‌زم ده‌كرد خوا ئافره‌تێكی چاكی بۆ ئاسان بكردایه‌م، یان: ئه‌مه‌وێت ژن بهێنم، جا مادام فه‌رمایشته‌كه تاوانی هه‌ڵ گرت له سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی مانا ئه‌هێنێت به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ى ڕاشكاوی دروست نیه، چونكه له‌وانه‌یه سور بون له سه‌ر شو كردنه‌وه وای لێ بكات پێش ته‌واو بونی عیدده‌كه‌ى بڵێ ته‌واو بوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ى له عیدده‌ى ته‌ڵاقی ڕه‌جعی بێت، حه‌رامه به ماناشه‌وه داوا بكرێت، چونكه حوكمی ژن وهاوسه‌ره‌كانی هه‌یه.
3- هه‌ر كه‌س ڕاوێژی پێ كرا له باره‌ى داواكه‌رێك یان داواكراوێك واجبه له سه‌ری باسی ئه‌و چاكی وخراپیه بكات كه تێیاندا هه‌یه، ئه‌مه‌ش نابێته غه‌یبه‌ت به‌ڵكو له‌و دڵسۆزی ونه‌سیحه‌ته‌یه كه ئیسلام هانی بۆ لا داناوه.
4- پێ دان ودیاری كردن (الخِطْبَة)(٨) ته‌نها به‌ڵێنێكه به هاوسه‌رگیری، وده‌ربڕینی حه‌زه بۆی، هاوسه‌رگیری نیه، بۆیه هه‌ر یه‌ك له داواكه‌ر وداواكراو بۆ یه‌كتر به بێگانه‌یی ده‌مێننه‌وه.
پرسى پێنجه‌م: حوكمی ته‌ماشاكردنی داواكراو:
هه‌ر كه‌س ویستی داوای ئافره‌تێك بكات شه‌رعیه وسوننه‌ته ته‌ماشای ئه‌وه‌ى بكات عاده‌ته‌ن ده‌ر ده‌كه‌وێت، وه‌ك ده‌م وچاوی وده‌سته‌كانی وپێكانی، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى سه‌هلی كوڕی سه‌عد ـ رضي الله عنه ـ : «أَنَّ امْرَأَةً جَاءَتْ رَسُولَ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ ، فَقَالَتْ: يَا رَسُولَ اللهِ! جِئْتُ لِأَهَبَ لَكَ نَفْسِي، فَنَظَرَ إِلَيْهَا رَسُولُ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ ، فَصَعَّدَ النَّظَرَ إِلَيْهَا وَصَوَّبَهُ، ثُمَّ طَأْطَأَ رَأْسَهُ» «ئافره‌تێك هاته خزمه‌تی په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ وتی: ئه‌ی په‌یامبه‌ری خوا! هاتوم خۆمم پێبه‌خشیوی، ئه‌ویش ته‌ماشای كرد وچاوی تێبڕی، پاشان له شه‌رما سه‌ری كرده خوار»(٩). هه‌روه‌ها فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو هوره‌یره‌یه ـ رضي الله عنه ـ ئه‌ڵێ: له خزمه‌ت په‌یامبه‌ر بوم ـ صلی الله علیه وسلم ـ پیاوێك هاته خزمه‌تی وپێی وت كه ئافره‌تێكی ئه‌نصاری هێناوه، ئه‌ویش پێی فه‌رمو: «أَنَظَرْتَ إِلَيْهَا؟» «بینیوته؟» وتی: نه‌خێر، فه‌رموی: «فَاذْهَبْ، فَانْظُرْ إِلَيْهَا، فَإِنَّ فِي أَعْيُنِ الْأَنْصَارِ شَيْئًا» «بڕۆ بیبینه، چونكه ئه‌نصاریه‌كان شتێك له چاویاندا هه‌یه» (١٠). هه‌روه‌ها فه‌رموده‌كه‌ى جابره رضی الله عنه، كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «إِذَا خَطَبَ أَحَدُكُمُ الْمَرْأَةَ فَإِنِ اسْتَطَاعَ أَنْ يَنْظُرَ إِلَى مَا يَدْعُوهُ إِلَى نِكَاحِهَا فَلْيَفْعَلْ» «ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان داوای ئافره‌تێكی كرد، ئه‌گه‌ر توانی ته‌ماشای ئه‌وه‌ى بكات هانی ده‌دات بۆ هاوسه‌رگیری كردن له‌گه‌ڵیدا ئه‌وا با بیكات» ئه‌ڵێ: جا داوای ئافره‌تێكم كرد، ئه‌وه‌بو خۆم بۆی ده‌شارده‌وه، تا ئه‌وه‌م لێ بینی هانیدام هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكه‌م»(١١).
حیكمه‌تیش له‌مه‌دا: ته‌ماشا كردن ئه‌بێته مایه‌ی زیاتر خۆش ویستنی، هه‌روه‌ها زیاتر بچێت دڵیه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی زیاتر هۆگری ودۆستایه‌تی وبه‌رده‌وامی خۆشه‌ویستی نێوانیان، وه‌كو په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ به موغیره‌ى ـ رضي الله عنه ـ فه‌رمو: «انْظُرْ إِلَيْهَا، فَإِنَّهُ أَحْرَى أَنْ يُؤْدَمَ بَيْنَكُمَا» «ته‌ماشای بكه، ئه‌وه ئه‌بێته مایه‌ی زیاتر ڕێك هاتن ودروست بونی خۆشه‌ویستی»(١٢).
پرسى شه‌شه‌م: مه‌رجه‌كانی هاوسه‌رگیری وپایه‌كانی:
یه‌كه‌م: مه‌رجه‌كانی هاوسه‌ر گیری:
ئه‌بێت له هاوسه‌رگیریدا ئه‌م مه‌رجانه هه‌بێت:
1- دیاری بونی ژن ومێرده‌كه: جا گرێ به‌ستی هاوسه‌رگیری دروست نابێت له سه‌ر كه‌سێك به بێ دیاری كردن، وه‌ك بڵێت: «كچه‌كه‌ى خۆمم لێ ماره كردی» ئه‌گه‌ر زیاتر له كچێكی هه‌بێت، یان بڵێ: «ئه‌وه له كوڕه‌كه‌تم ماره كرد» ئه‌گه‌ر زیاتر له كوڕێكی هه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌بێت به ناو كوڕه‌كه دیاری بكات، وه‌ك: فاتیمه وموحه‌ممه‌د، یان به سیفه‌ت، وه‌ك: گه‌وره‌كه، بچكۆله‌كه.
2- ڕازی بونی ژن ومێرده‌كه به یه‌كتر: جا هاوسه‌رگیری به زۆر دروست نابێت، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو هوره‌یره ـ رضي الله عنه ـ ، كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «لَا تُنْكَحُ الْأَيِّمُ حَتَّى تُسْتَأْمَرَ، وَلَا تُنْكَحُ الْبِكْرُ حَتَّى تُسْتَأْذَنَ» «بێوه‌ژن ماره ناكرێت تا خۆی فه‌رمان ده‌كات، كیژیش ماره ناكرێت تا داوای ئیزنی لێ نه‌كرێت»(١٣).
3- كار به ده‌ستی له هاوسه‌رگیریدا: جا كه‌س بۆی نیه گرێ به‌سته‌كه گرێ بدات مه‌گه‌ر كار به ده‌سته‌كه‌ى، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «لَا نِكَاحَ إِلَّا بِوَلِيّ» «هاوسه‌رگیری نیه مه‌گه‌ر به بونی كار به‌ده‌سته‌كه‌ى»(١٤). مه‌رجیشه كار به ده‌سته‌كه: پیاو، وپێگه‌یشتو، وژیر، وئازاد، ودادگه‌ر بێت با به ڕوكه‌شیش بێ.
4- شایه‌تگرتن له سه‌ر گرێ به‌ستی هاوسه‌رگیری: جا هاوسه‌ر گیری دروست نابێت مه‌گه‌ر به بونی دو شایه‌تی موسڵمان، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «لَا نِكَاحَ إِلَّا بِوَلِيٍّ وَشَاهِدَيْ عَدْلٍ، وَمَا كَانَ مِنْ نِكَاحٍ عَلَى غَيْرِ ذَلِكَ فَهُوَ بَاطِلٌ» «هاوسه‌ر گیری نیه مه‌گه‌ر به بونی كار به ده‌ست ودو شاهیدی دادگه‌ر، هه‌ر هاوسه‌ر گیریه‌ك له سه‌ر جگه له‌مه بێت ئه‌وا پوچه»(١٥). تورمزی ئه‌ڵێ: «ئیشی زانایان له سه‌ر ئه‌مه‌یه هه‌ر له سه‌رده‌می هاوه‌ڵانی په‌یامبه‌ره‌وه ـ صلی الله علیه وسلم ـ ودوای ئه‌وانیش له شوێنه‌كه‌وتوان وجگه له‌وانیش، وتویانه: هاوسه‌رگیری نیه به بێ شایه‌ت» به مه‌رج گرتنی شایه‌تیش له هاوسه‌ر گیری دا ئیحتیا‌ت كردنه بۆ وه‌چه، نه‌وه‌ك دوایی بدات له ژێری.
5- بوك وزاواكه هیچ ڕێگریه‌كی هاوسه‌ر گیریان تێدا نه‌بێت؛ ڕێگری ڕه‌چه‌ڵه‌ك یان هۆكار، وه‌ك شیردان وژن وژن خوازی وجیاوازی ئایین، وهاوشێوه‌ى ئه‌م هۆكارانه، وه‌ك ئه‌وه‌ى یه‌كێكیان له ئیحرامدا بێت هی حه‌ج یان وعومره.
دوه‌م: پایه‌كانی هاوسه‌رگیری: ئه‌و پایانه‌ى كه بون وڕاوه‌ستانی هاوسه‌ر گیری له سه‌ره، ئه‌مانه‌یه:
1- هه‌ر دو گرێ ده‌ره‌كه: كه بریتیه له‌و ژن ومێرده‌ی هیچ ڕێگریه‌كی هاوسه‌ر گیریان تێدا نیه كه پێشتر باس كرا وئه‌وانه‌شی دواتر دێت له باسی مه‌حره‌مه‌كان.
2- ئیجاب كردن: كه بریتیه له‌و له‌فزه‌ى له كار به ده‌سته‌كه‌وه ده‌ر ده‌چێت یان ئه‌وه‌ی له جێگه‌یه‌تی (وه‌كو بریكار)، به له‌فزی: به شودان ویان به هاوسه‌ر كردن.
3- قه‌بوڵ كردن: كه بریتیه له‌و له‌فزه‌ى له مێرده‌كه‌وه یان جێگر (بریكار)ه‌كه‌ی ده‌ر ده‌چێت، به له‌فزی: قه‌بوڵم كرد، یان: ڕازیم به‌م هاوسه‌رگیریه.
وئه‌بێت ئیجاب كردن پێش قه‌بوڵكردن بێت.
پرسى حه‌وته‌م: مه‌حره‌مه‌كان له هاوسه‌رگیریدا:
مه‌حره‌مه‌كان له هاوسه‌رگیریدا دو به‌شن: به‌شێك مه‌حره‌می هه‌میشه‌ییه، وبه‌شێكیشی مه‌حره‌می كاتیه.
به‌شی یه‌كه‌م: مه‌حره‌مه هه‌میشه‌ییه‌كان:
چوارده ئافره‌ت بۆ هه‌میشه حه‌رامن، حه‌وتیان به هۆی ڕه‌چه‌ڵه‌كه‌وه حه‌رامن وحه‌فتی تریشیان به هۆی هۆكار (سَبَب)ه‌وه، مه‌به‌ستیش له هه‌میشه‌یی ئه‌وه‌یه بۆ هه‌تا هه‌تایه دروست نیه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكرێت له هه‌ر حاڵ وبارێكدا بێت، ئه‌م حه‌رامێتیه‌ش سێ هۆكاری هه‌یه: نزیكی، ژن وژن خوازی، وشیردان.
یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ى به هۆی نزیكیه‌وه مه‌حره‌من:
1- دایك، ودایكی دایك، ودایكی باوك. بنه‌چه‌ى مرۆڤیشیان پێ ده‌وترێت.
2- كچ، وكچی كچ، وكچی كوڕ. لقی مرۆڤیشیان پێ ده‌وترێت.
3- خوشكی دایك وباوكی، یان باوكی، یان دایكی. لقی دایك وباوكیشیان پێ ئه‌وترێت.
4- كچی خوشكی دایك وباوكی، وكچی برای باوكی، وكچی برای دایكی.
5- كچی خوشكی دایك وباوكی، یان باوكی، یان دایكی.
6- پور؛ خوشكی باوك، به هه‌مان شێوه پوری باوك وپوری دایك. پێشیان ده‌وترێت لقه‌كانی باپیر وداپیر له دیوی باوكه‌وه.
7- پور؛ خوشكی دایك، به هه‌مان شێوه پوری دایك وپوری باوك. پێشیان ده‌وترێت لقه‌كانی باپیر وداپیر له دیوی دایكه‌وه.
ئه‌م ئافره‌تانه دروست نیه هیچ كامیان ماره بكرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿حُرِّمَتْ عَلَيْكُمْ أُمَّهَاتُكُمْ وَبَنَاتُكُمْ وَأَخَوَاتُكُمْ وَعَمَّاتُكُمْ وَخَالَاتُكُمْ وَبَنَاتُ الْأَخِ وَبَنَاتُ الْأُخْتِ﴾ [النساء: 23] «خوای دانا هاوسه‌رگیری كردنی له سه‌رتان حه‌رام كردوه له‌گه‌ڵ: دایكانتان (داپیرانیش له دیوی باوك یان دایكه‌وه ده‌گرێته‌وه)، وكچه‌كانتان (وكچی منداڵ وڕۆڵه‌كان وبه‌ره‌و خواره‌ش ده‌گرێته‌وه)، وخوشكه‌كانتان له دایك وباوكه‌وه بێت یان له دایكه‌وه یان له باوكه‌وه، هه‌روه‌ها خوشكانی باوكان وباپیرانتان، هه‌روه‌ها پوره‌كانتان؛ خوشكانی دایكان وداپیرانتان، هه‌روه‌ها كچی براكانتان، هه‌روه‌ها كچی خوشكه‌كانتان (منداڵه‌كانیشیان ده‌گرێته‌وه)»
دوه‌م: ئه‌وانه‌ى به هۆی ژن خوازیه‌وه مه‌حره‌من:
وئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ى پێ حه‌رام ده‌بێت:
1- ژنی باوك، به هه‌مان شێوه ژنی باوكی باوك، وژنی باوكی دایك. پێشیان ده‌وترێت هاوسه‌ری بنچینه‌كان. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿وَلَا تَنْكِحُوا مَا نَكَحَ آَبَاؤُكُمْ مِنَ النِّسَاءِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَمَقْتًا وَسَاءَ سَبِيلًا﴾ [النساء:22]. «وهاوسه‌رگیری مه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى باوكانتان له‌گه‌ڵیاندا هاوسه‌رگیریان كردوه مه‌گه‌ر پێشتر كردبێتتان له سه‌رده‌می نه‌فامیدا ئه‌وا لێتان ناگیرێت، ئه‌م هاوسه‌رگیریه شتێكی زۆر گه‌ن وزۆر خراپه، وخواش توڕه ده‌كات، به ڕاستی كارێكی خراپ بو له نه‌فامیدا ده‌تان كرد».
2- هاوسه‌ری كوڕ، وهاوسه‌ری كوڕی كوڕ، وكوڕی كچیش، به هه‌مان شێوه هاوسه‌ری لقه‌كانی تریش. له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿وَحَلَائِلُ أَبْنَائِكُمُ الَّذِينَ مِنْ أَصْلَابِكُمْ﴾ [النساء:23]. «هه‌روه‌ها حه‌رامه له سه‌رتان هاوسه‌رگیری بكه‌ن له‌گه‌ڵ ژنی كوڕه پشتیه‌كانتاندا (كوڕی شیریش ده‌گرێته) ئه‌مه‌ش هه‌ر به گرێ به‌ست كردن حه‌رام ده‌بێت».
3- دایكی هاوسه‌ر، به هه‌مان شێوه هه‌مو بنچینه‌كانی له ئافره‌تان وه‌ك دایكی دایكی هاوسه‌ر، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿وَأُمَّهَاتُ نِسَائِكُمْ﴾ [النساء:23] «هه‌روه‌ها دایكانی هاوسه‌ره‌كانتان حه‌رامن له سه‌رتان».
ئه‌م سیانه ته‌نها به گرێ به‌ست كردن حه‌رام ده‌بن، ئیتر گواستبێتیه‌وه یان نا.
4- كچی هاوسه‌ر، كه پێی ده‌وترێت زڕكچ، جا ئه‌م، مه‌حره‌می مێرده‌كه‌ى دایكیه‌تی، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿وَرَبَائِبُكُمُ اللَّاتِي فِي حُجُورِكُمْ مِنْ نِسَائِكُمُ اللَّاتِي دَخَلْتُمْ بِهِنَّ﴾ [النساء:23] «هه‌روه‌ها هاوسه‌رگیری حه‌رامه له‌گه‌ڵ كچانی ژنه‌كانتان كه له خۆتان نین، كه زۆرجار له ماڵی ئێوه وله ژێر چاودێری خۆتان په‌روه‌رده ده‌بن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى جوت بوبێتن له‌گه‌ڵ دایكانیاندا». بۆ حه‌رامێتیش مه‌رج نیه زڕكچه‌كه له ماڵی مێرده‌كه‌ى دایكی‌دا گه‌وره بو بێت، له ئایه‌ته‌كه‌ش بۆ زۆری هاتوه. جا ئه‌م كچه ئه‌بێته مه‌حره‌می ئه‌و پیاوه‌ى كه له‌گه‌ڵ دایكی‌دا هاوسه‌ر گیری كردوه وجوت بوه، جا ئه‌گه‌ر جوت نه‌بو بو له‌گه‌ڵیدا وه‌ك ئه‌وه‌ى دایكی ته‌ڵاق دابێت یان مردبێت پێش گواستنه‌وه، ئه‌وا بۆی دروسته كچه‌كه‌ى ماره بكات، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿فَإِنْ لَمْ تَكُونُوا دَخَلْتُمْ بِهِنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ﴾ [النساء:23] «جا ئه‌گه‌ر نه‌چوبونه لای دایكانیان وته‌ڵاقیانتان داب‌و، یان مردبو، ئه‌وا دروسته بۆتان هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵیاندا بكه‌ن».
5- له سه‌ر ئافره‌ت ئه‌مانه حه‌رامن: مێردی دایكی، ومێردی كچه‌كه‌ى، وكوڕی مێرده‌كه‌ى، وباوكی مێرده‌كه‌ى.
سێیه‌م: ئه‌وانه‌ى به هۆی شیردانه‌وه مه‌حره‌من:
به شیردان حه‌وت ئافره‌ت حه‌رام ده‌بن، قورئان باسی دوانی بۆ كردوین، سوننه‌تیش پێنجی تری خستۆته پاڵیان.
أ- ئه‌وانه‌ى قورئان حه‌رامی كردون:
1- دایكی شیری، كه ئه‌و ئافره‌ته‌یه شیری پێداوی، دایكی ودایكی دایكی ودایكی باوكیشی ده‌گرێته‌وه.
2- خوشكی شیری، كه ئه‌و ئافره‌ته‌یه شیری دایكتی خواردوه، یان تۆ شیری دایكیت خواردوه، یان تۆ وئه‌و شیری یه‌ك ئافره‌تتان خواردوه، یان شیری هاوسه‌ره‌كه‌ى باوكیت خواردوه، یان ئه‌و شیری هاوسه‌ره‌كه‌ى باوكتی خواردوه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا ـ رضي الله عنه ـ : ﴿وَأُمَّهَاتُكُمُ اللَّاتِي أَرْضَعْنَكُمْ وَأَخَوَاتُكُمْ مِنَ الرَّضَاعَةِ﴾ [النساء:23]. «ودایكانتان كه شیریان پێتان داوه، هه‌روه‌ها خوشكانی شیریتان».
ب- ئه‌وانه‌ى فه‌ردموه‌ی پیرۆز حه‌رامی كردون:
1- كچی شیری كوڕ.
2- كچی شیری خوشك.
3- خوشكی شیری باوك، ئه‌وه‌ى كه له‌گه‌ڵ باوكتدا شیری خواردوه.
4- خوشكی شیری دایك، ئه‌وه‌ى كه له‌گه‌ڵ دایكتدا شیری خواردوه.
5- كچی شیری، ئه‌وه‌ى كه شیری ژنه‌كه‌تی خواردوه، جا پیاوه‌كه ئه‌بێته باوكی شیری ئه‌و.
به‌ڵگه‌ى حه‌رام بونی ئه‌مانه‌ش له سوننه‌تدا، فه‌رموده‌كه‌ى عائیشه‌یه رضی الله عنها، په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «إِنَّ الرَّضَاعَةَ تُحَرِّمُ مَا تُحَرِّمُ الْوِلَادَةُ» «شیر ئه‌وه حه‌رام ده‌كات كه له دایكبون حه‌رامی ده‌كات»(١٦). هه‌روه‌ها فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن عه‌بباس رضی الله عنه، كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ له باره‌ى كچه‌كه‌ى حه‌مزه‌وه رضی الله عنه فه‌رمویه‌تی: «إِنَّهَا لَا تَحِلُّ لِي، إِنَّهَا ابْنَةُ أَخِي مِنَ الرَّضَاعَةِ، وَيَحْرُمُ مِنَ الرَّضَاعَةِ مَا يَحْرُمُ مِنَ الرَّحِمِ» «ئه‌و بۆ من حه‌ڵاڵ نیه، ئه‌و كچی برای شیریمه، به شیریش ئه‌وه حه‌رام ده‌بێت كه به پشت حه‌رام بوه»(١٧).
پرسى دوه‌م: ئه‌وانه‌ى مه‌حره‌من بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و، به هۆی هۆكارێكه‌وه كه نامێنێت:
چه‌ندین ئافره‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی حه‌رام ده‌بن، ئه‌كرێ بكرێنه دو جۆره‌وه:
جۆری یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ى حه‌رامه به هۆی كۆكردنه‌وه‌وه.
جۆری دوه‌م: ئه‌وه‌ى حه‌رامیه‌كه‌ى به هۆی پێشهاتێكه‌وه‌یه.
جۆری یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ى حه‌رامه به هۆی كۆكردنه‌وه‌وه:
1- كۆكردنه‌وه‌ى نێوان دو خوشك، ئیتر له پشته‌وه یان له شیریه‌وه، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هه‌ردوكیاندا پێكه‌وه كردبێت یا به جیا، له به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا: ﴿وَأَنْ تَجْمَعُوا بَيْنَ الْأُخْتَيْنِ﴾ [النساء:23] «هه‌روه‌ها حه‌رامه دو خوشك پێكه‌وه كۆ بكه‌نه‌وه».
2- كۆ كردنه‌وه‌ى نێوان ئافره‌تێك وخوشكی باوكی، وئافره‌تێك وخوشكی دایكی، وئافره‌تێك وكچی خوشكه‌كه‌ى، وئافرتێك وكچی براكه‌ی، وئافره‌تێك وكچی كوڕه‌كه‌ى، وئافره‌تێك وكچی كچه‌كه‌ى.
یاساكه‌ش لێره‌دا ئه‌وه‌یه: كۆكردنه‌وه حه‌رامه له نێوان هه‌مو دو ئافره‌تێكدا ئه‌گه‌ر گریمانه یه‌كێكیان بكه‌یته نێرینه ئه‌وا بۆی دروست نیه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌وی تردا بكات. به‌ڵگه‌ى ئه‌مه‌ش فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو هوره‌یره‌یه ـ رضي الله عنه ـ ، په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «لَا يُجْمَعُ بَيْنَ الْمَرْأَةِ وَعَمَّتِهَا، وَلَا بَيْنَ الْمَرْأَةِ وَخَالَتِهَا» «ئافره‌ت وخوشكه‌كه‌ى باوكی، وئافره‌ت وخوشكه‌كه‌ى دایكی كۆ ناكرێته‌وه»(١٨). هه‌روه‌ها فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو هوره‌یره‌یه ـ رضي الله عنه ـ ، ئه‌ڵێ: «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ ڕێگری كرد هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا بكرێت به سه‌ر خوشكی باوكه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها خوشكی باوك به سه‌ر كچی براكه‌یدا، هه‌روه‌ها ئافره‌ت به سه‌ر خوشكی دایكی‌دا، وخوشكی دایكیش به سه‌ر كچی خوشكه‌كه‌یدا، هه‌روه‌ها خوشكی گه‌وره ناهێنرێت به سه‌ر خوشكی بچوكدا، وبچوكیش ناهێنرێت به سه‌ر خوشكی گه‌وره‌دا»(١٩). وه‌كو چۆن زانایانیش كۆكن له سه‌ر ئه‌م حه‌رام بونه.
جۆری دوه‌م: ئه‌وه‌ى به هۆی پێشهاتێكه‌وه حه‌رامه:
1- حه‌رامه ئافره‌تێك بخوازرێت كه له عیدده‌ى پیاوێكی تره، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿وَلَا تَعْزِمُوا عُقْدَةَ النِّكَاحِ حَتَّى يَبْلُغَ الْكِتَابُ أَجَلَه﴾ [البقرة:235]. «وجه‌خت له گرێ به‌ستی هاوسه‌رگیری مه‌كه‌نه‌وه له كاتی عیدده‌دا تا ماوه‌كه‌ى ته‌واو ده‌بێت».
2- حه‌رامه ئافره‌تێك ماره بكات كه سێ جار ته‌ڵاقی داوه مه‌گه‌ر مێردێكی تر له‌گه‌ڵیدا جوت ببێت به گرێ به‌ستێكی دروست، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا: ﴿فَإِنْ طَلَّقَهَا فَلَا تَحِلُّ لَهُ مِنْ بَعْدُ حَتَّى تَنْكِحَ زَوْجًا غَيْرَهُ﴾ [البقرة: 230]. «جا ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه بۆ جاری سێ یه‌م ژنه‌كه‌ى خۆی ته‌ڵاقدا، ئه‌وا بۆی حه‌ڵاڵ نابێته‌وه مه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته شو به پیاوێكی تر بكاته‌وه به گرێ به‌ستێكی دروست وله‌گه‌ڵیدا جوت ببێت، وهاوسه‌ر گیریه‌كه به حه‌زی هه‌ر دو لا بێت نه‌ك به نیه‌تی حه‌ڵاڵ كردنی ئافره‌ته‌كه بۆ پیاوی یه‌كه‌می».
3- حه‌رامه ئافره‌ت له ئیحرامدا ماره بكرێت تا خۆی له ئیحرام ده‌كاته‌وه، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى عوسمان ـ رضي الله عنه ـ ، په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «لَا يَنْكِحُ الْمُحْرِمُ، وَلَا يُنْكِحُ، وَلَا يَخْطُبُ» «له ئیحرام ژن ناهێنێت، وئافره‌تیش به شو نادات، وداواشی ناكات»(٢٠).
4- حه‌رامه كافر ئافره‌تی موسڵمانان بخوازێت، له به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوای دانا: ﴿وَلَا تُنْكِحُوا الْمُشْرِكِينَ حَتَّى يُؤْمِنُوا﴾ [البقرة:221] «وئافره‌ته باوه‌ڕداره‌كانتان ئازاد بون یان كه‌نیزه‌ك مه‌ده‌ن به بێ باوه‌ڕان تا بڕوا ده‌هێنن وده‌بنه موسڵمان».
5- حه‌رامه موسڵمان ئافره‌تی كافر بهێنێت مه‌گه‌ر له خاوه‌ن كتێبه‌كان، ئه‌وه بۆی دروسته بیخوازێت، له‌به‌ر ئایه‌تی: ﴿وَلَا تَنْكِحُوا الْمُشْرِكَاتِ حَتَّى يُؤْمِنَّ﴾ [البقرة:221]، «وئافره‌تی موسڵمان مه‌ده‌ن به هاوبه‌شدانه‌ران تا باوه‌ڕ ده‌هێنن»، وفه‌رمایشتی: ﴿وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكُمْ﴾ [المائدة: 5] «وله ته‌واوكردنی نیعمه‌ت وبه‌خششه‌كانی خوا به سه‌رتانه‌وه ئه‌وه‌یه: ... ئه‌ى باوه‌ڕداران خواستنی ئافره‌تانی خاوه‌ن كتێبه‌كانی پێش خۆتانی بۆ حه‌ڵاڵ كردون كه ئازاد وداوێن پاكن».
6- حه‌رامه موسڵمانی ئازاد، كه‌نیزه‌كی موسڵمان بخوازێت مه‌گه‌ر له خۆی بترسێ زینا بكات، وتوانای ماره‌یی ئافره‌تێكی ئازاد یان نرخی كڕینی كه‌نیزه‌كیشی نه‌بێت، ئه‌مه‌ش له به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا: ﴿وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ مِنْكُمْ طَوْلًا أَنْ يَنْكِحَ الْمُحْصَنَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ فَمِنْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ مِنْ فَتَيَاتِكُمُ الْمُؤْمِنَاتِ﴾ [النساء: 25] «كامیشتان توانای ماره‌یی ئافره‌تی ئازادی باوه‌ڕداری نه‌بو ئه‌وا بۆی هه‌یه ئه‌وانی تر بخوازێت له له كه‌نیزه‌كه‌كان، خواش زانایه به ڕاستی باوه‌ڕه‌كه‌تان» تا ئه‌وه‌ى ئه‌فه‌رموێ: ﴿ذَلِكَ لِمَنْ خَشِيَ الْعَنَتَ مِنْكُمْ﴾ [النساء: 25] «ئه‌مه‌ى بۆتان حه‌ڵاڵكرا له خواستنی كه‌نیزه‌ك ئه‌و كاته‌یه بترسێ توشی زینا ببێت، وقورسه له سه‌ری خۆ گرتنه‌وه له جوت بون».
7- حه‌رامه له سه‌ر كۆیله‌ى موسڵمان خاوه‌نه ئافره‌ته‌كه‌ى خۆی بخوازێت، چونكه زانایان كۆكن له سه‌ر ئه‌مه، هه‌روه‌ها ناكرێت هه‌م كۆیله‌ى بێت وهه‌م مێردی بێت.
8- حه‌رامه له سه‌ر خاوه‌ن كۆیله، كه‌نیزه‌كه‌كه‌ى بخوازێت، چونكه گرێ به‌ستی خاوه‌نداریه‌تی به هێزتره له گرێ به‌ستی هاوسه‌رگیری.
پرسى هه‌شته‌م: حوكمی خواستنی ئافره‌تانی خاوه‌ن كتێب:
ئیسلام خواستنی ئافره‌تانی ئازادی خاوه‌ن كتێبی حه‌ڵاڵ كردوه، له‌به‌ر فه‌رمایشتی: ﴿الْيَوْمَ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حِلٌّ لَكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلٌّ لَهُمْ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ الْمُؤْمِنَاتِ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكُمْ إِذَا آَتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ﴾ [المائدة: 5] «وله ته‌واوكردنی نیعمه‌ت وبه‌خششه‌كانی خوا به سه‌رتانه‌وه ئه‌وه‌یه -ئه‌ى باوه‌ڕداران- ڕێگه‌ى داوه به حه‌ڵاڵ وپاك بۆتان، هه‌روه‌ها سه‌ر بڕینه‌كانی جوله‌كه وگاوره‌كانی بۆ حه‌ڵاڵ كردون -ئه‌گه‌ر به گوێره‌ى شه‌رعی خۆیان سه‌ریان بڕی- وسه‌ر بڕاوی ئێوه‌ش حه‌ڵاڵه بۆ ئه‌وان، هه‌روه‌ها خواستنی ئافره‌تانی باوه‌ڕداری ئازادی داوێن پاكی بۆ حه‌ڵاڵ كردون به هه‌مان شێوه خواستنی ئافره‌تانی خاوه‌ن كتێبه‌كانی پێش خۆتان كه ئازاد وداوێن پاك بن».
زانایانیش كۆكن له سه‌ر دروستێتی هاوسه‌رگیری كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی خاوه‌ن كتێب.
مه‌به‌ستیش له خاوه‌ن كتێبه‌كان كه دروسته هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵدا بكرێت: ئه‌وانه‌ن خاوه‌نی ته‌ورات یا ئینجیلن، ئه‌مه‌ش له به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا: ﴿أَنْ تَقُولُوا إِنَّمَا أُنْزِلَ الْكِتَابُ عَلَى طَائِفَتَيْنِ مِنْ قَبْلِنَا﴾ [الأنعام: 156] «وئه‌م قورئانه‌مان دابه‌زاندوه، بۆ ئه‌وه‌ی -ئه‌ى عه‌ره‌به بێ باوه‌ڕه‌كان- نه‌ڵێن: كتێب له ئاسمانه‌وه ته‌نها بۆ جوله‌كه وگاور دابه‌زیوه».
(١) الأيامى: كۆی «أَيم»ـه، ئه‌و پیاو وژنه‌یه كه هاوسه‌ریان نیه. «النظم المستعذب» (2/126).
(٢) أخرجه البخاري (5066)، ومسلم (1400)، والمراد بالصوم وجاء: أي قاطع لشهوة النكاح.
(٣) أخرجه أبو داود (2035)، والنسائي (6516) وصححه الألباني، انظر: «صحيح النسائي» (3026).
(٤) متفق عليه: أخرجه البخاري (5090)، ومسلم (1466). و«ده‌ستت خۆلآوی بێت»: یانی: ده‌ستت هه‌ژار بێت، وبه خۆڵه‌وه بنوسێت. ئه‌مه‌ش ڕسته‌یه‌كه مه‌به‌ست پێی هاندانه نه‌ك دوعا لێ‌كردن.
(٥) أخرجه أحمد (12613، 13569)، وصححه الألباني «الإروا‌ء» (1784).
(٦) متفق عليه: أخرجه البخاري (5079)، ومسلم (715).
(٧) أخرجه البخاري (5144).
(٨) [ئه‌وه‌ى كه به ناڕه‌وا پێی ده‌وترێت: «شیر بایی بڕین»، بێگومان ماره‌یی نه بایی شیره‌كه‌یه ونه كرێیه‌تی!].
(٩) أخرجه البخاري (5087)، ومسلم (1425).
(١٠) أخرجه مسلم (1424). و«شتێك»: وتراوه: مه‌به‌ست پێی: بچوكیه، وتروایشه: شینایی.
(١١) أخرجه أبو داود (2082)، وأحمد (3/334)، والحاكم (2/165) وقال: «صحيح على شرط مسلم» وافقه الذهبي، وصححه الشيخ الألباني «السلسلة الصحيحة» (99).
(١٢) أخرجه الترمذي (1087) وحسنه، وابن ماجه (1865)، وصححه الألباني «صحيح سنن الترمذي» (868).
(١٣) متفق عليه: أخرجه البخاري (5136)، ومسلم (1419).
(١٤) أخرجه الترمذي (1101)، وأبو داود (2085)، وابن ماجه (1907، 1908)، وصححه الشيخ الألباني «صحيح سنن ابن ماجه» (1537، 1538).
(١٥) أخرجه ابن حبان في صحيحه (4075) [هذا لفظه]، وصححه ابن حزم في المحلى (9/3465).
(١٦) أخرجه البخاري (5099)، ومسلم (1444).
(١٧) أخرجه البخاري (5100)، ومسلم (1447) واللفظ لمسلم.
(١٨) أخرجه البخاري (5109)، ومسلم (1408).
(١٩) أخرجه أبو داود (2065)، والنسائي (6/96)، والترمذي (1126)، وقال: «حسن صحيح». وصححه الشيخ الألباني «الإروا‌ء» (6/290).
(٢٠) أخرجه مسلم (1409).