چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی تێدایه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ى ماره‌یی، شه‌رعی بونی، وحیكمه‌ت لێی:
أ- پێناسه‌ی «الصداق»:
له زماندا: له «صدق=ڕاست»ه‌وه وه‌رگیراوه، دژی درۆ.
له شه‌رعیشدا: بریتیه له‌و ماڵه‌ى كه واجبه له سه‌ر مێرد بیدات به هاوسه‌ره‌كه‌ى، به هۆی گرێ به‌ستی هاوسه‌رگیریه‌وه.
پێشی وتراوه «صَداق=ڕاست» له به‌ر ڕاستێتی ڕه‌غبه‌ت وحه‌زی به‌خشه‌ره‌كه‌ى بۆ هاوسه‌رگیری، هه‌روه‌ها «الْمهر» و«النِّحلة» و«العُقْر»یشی پێ ده‌ڵێن.
ب- شه‌رعی بونی:
بنه‌ما له باره‌ى شه‌رعی بونیه‌وه قورئان وفه‌رموده وكۆ ده‌نگیه وه‌ك ڕون ده‌كرێته‌وه له باسی حوكمی ماره‌یی.
ج- حوكمه‌كه‌ى: پێویسته له سه‌ر مێرد ماڵێك ببه‌خشێت له‌گه‌ڵ ته‌واو بونی گریبه‌سته‌كه‌دا، ودروستیش نیه ئه‌و مافه بخرێت، به به‌ڵگه‌ى فه‌رمایشتی: ﴿وَآَتُوا النِّسَاءَ صَدُقَاتِهِنَّ نِحْلَةً﴾ [النساء:4] «وماره‌یی ئافره‌تان بده‌ن، پێدانێك كه فه‌رز واجبه به دڵێكی ڕازیه‌وه»، هه‌روه‌ها فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿فَمَا اسْتَمْتَعْتُمْ بِهِ مِنْهُنَّ فَآَتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ فَرِيضَةً﴾ [النساء:24] «ئه‌وانه‌ى چێژیان لێ ده‌بینن به هاوسه‌ر گیریه‌كی دروست ئه‌وا ماره‌ییه‌كانیان بده‌ن كه خوا فه‌رزی كردوه له سه‌رتان»، هه‌روه‌ها خوا ئه‌فه‌رموێ: ﴿لَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِنْ طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ مَا لَمْ تَمَسُّوهُنَّ أَوْ تَفْرِضُوا لَهُنَّ فَرِيضَةً﴾ [البقرة:236] «ئه‌ى مێرده‌كان تاوانتان ناگات ئه‌گه‌ر ئافره‌تان ته‌ڵاق بده‌ن دوای گریبَه‌ست له‌گه‌ڵ كردن وپێش جوت بون یان دیاری كردنی ماره‌یی». هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى سه‌هلی كوڕی سه‌عد ـ رضي الله عنه ـ ، ئه‌ڵێ: «ئافره‌تێك هاته خزمه‌تی په‌یامبه‌ر وتی: من خۆم به‌خشیوه‌ته خوا وپه‌یامبه‌ره‌كه‌ى، په‌یامبه‌ریش ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: هیچ پێویستیه‌كم به ئافره‌تان نیه، پیاوێك وتی: له من ماره‌ی بكه، فه‌رموی: كراسێكی پێ ببه‌خشه... تا كۆتایی فه‌رموده‌كه»(١). هه‌روه‌ها فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌نه‌سی كوڕی مالكه ـ رضي الله عنه ـ : «كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ شوێنه‌واری زه‌عفه‌رانی به عه‌بدولڕه‌حمانی كوڕی عه‌وفه‌وه بینیوه، پێی فه‌رموه: چیه‌وه وچیت كردوه؟ وتی: ئه‌ی په‌یامبه‌ری خوا! ژنم هێناوه، فه‌رموی: چیت كرده ماره‌ییه‌كه‌ى؟ وتی: كێشی ناوكێك له زێڕ، فه‌رموی: سا خوا به‌ره‌كه‌ت وفه‌ڕداری بكات بۆت، خواردن بده ئه‌گه‌ر به شه‌كێكیش بوه»(٢). موسڵمانانیش كۆكن له سه‌ر شه‌رعی بونی ماره‌یی له هاوسه‌رگیریدا.
پرسى دوه‌م: ئه‌ندازه‌كه‌ی وحیكمه‌ته‌كه‌یی وناو لێ نانه‌كه‌ى:
أ- ئه‌ندازه‌ى ماره‌یی: سنورێك نیه نه بۆ كه‌مترین نه بۆ زۆرترین ماره‌یی، جا هه‌ر چی دروست بێت ببێته نرخ یان كرێ دروست ئه‌بێت ببێته ماره‌یی، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا: ﴿وَأُحِلَّ لَكُمْ مَا وَرَاءَ ذَلِكُمْ أَنْ تَبْتَغُوا بِأَمْوَالِكُمْ﴾ [النساء: 24] «وبۆتان حه‌ڵاڵه هاوسه‌رگیری بكه‌ن له‌گه‌ڵ جگه له‌وانه‌ى باس كران، له‌وانه‌ى خوا بۆی حه‌ڵاڵ كردون، كه به ماڵه‌كانتان خواز بێنی بكه‌ن ومه‌به‌ستتان داوێن پاكی بێت»، ده‌بینی به ڕه‌هایی باسی ماڵی كرد وئه‌ندازه‌یه‌كی بۆ دیاری نه‌كرد، هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رموده‌ى سه‌هلی كوڕی سه‌عدی ـ رضي الله عنه ـ پێش‌و كه تێیدا هاتوه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ له باره‌ی ئافره‌ته خۆ به‌خشه‌كه‌وه فه‌رموی: «پێی ببه‌خشه ئه‌گه‌ر كلوانكه‌یه‌كی ئاسنینیش بوه». ئه‌مه‌شه به‌ڵگه‌یه له سه‌ر دروستێتی كه‌مترین شتێك ماڵی پێ بوترێت. سه‌باره‌ت به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى دروسته ئه‌گه‌ر زۆریش بێت، فه‌رمایشته‌كه‌ى خوایه: ﴿وَإِنْ أَرَدْتُمُ اسْتِبْدَالَ زَوْجٍ مَكَانَ زَوْجٍ وَآَتَيْتُمْ إِحْدَاهُنَّ قِنْطَارًا فَلَا تَأْخُذُوا مِنْهُ شَيْئًا﴾ [النساء:20] «ئه‌گه‌ریش ویستتان هاوسه‌رێك بخه‌نه شوێن یه‌كێكی تر، به‌وه‌ى: ئه‌تانه‌وێت ته‌ڵاقی بده‌ن، وپێشتر ماره‌یی زۆرتان داوه، ئه‌وا بۆتان حه‌ڵاڵ نیه هیچی لێ دا بشكێنن، ئه‌یبه‌ن به درۆ وبوهتانێكی ئاشكرا!؟».
ب- حیكمه‌ت له شه‌رعی بونی ماره‌یی:
حیكمه‌ت له شه‌رعی بونی ماره‌یی بریتیه له ده‌رخستنی ڕه‌غبه‌تی مێرد له تێكه‌ڵی كردنێكی شه‌ریفانه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى، وه‌كو چۆن سه‌ربه‌رزی تێدایه بۆ ئافره‌ت وڕێزێكه بۆی، وای لێ ده‌كات بتوانێت ئاماده‌ى هاوسه‌رگیری بێت به‌و شتانه‌ى پێویستی پێیه‌تی له كه‌ل وپه‌ل وبژێوی.
ج- حیكمه‌ت له‌وه‌ى ماره‌یی له ده‌ست پیاوه:
ئیسلام ماره‌یی له سه‌ر پیاو داناوه چونكه ئه‌یه‌وێت ئافره‌ت بپارێزێت له‌وه‌ى كه‌رامه‌تی سوك ببێت به كۆكردنه‌وه‌ى پاره تا بیداته ماره‌یی پیاو، هه‌روه‌ها ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ما ته‌شریعیه‌ش یه‌ك ده‌گرێته‌وه كه پیاو ته‌كلیف لێكراوه به واجبه‌كانی خه‌رجی كێشان وبژێوی دان، نه‌ك ئافره‌ت.
د- خاوه‌ندارێتی ماره‌یی: ماره‌یی موڵكی هاوسه‌ره به ته‌نها، مافی كه‌س له كار به ده‌سته‌كانی وی تێدا نیه، ئه‌گه‌رچی مافی گرتنه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌ویش ده‌یگرنه‌وه بۆ ئه‌و وبۆ خاوه‌ندارێتی ئه‌و، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿فَإِنْ طِبْنَ لَكُمْ عَنْ شَيْءٍ مِنْهُ نَفْسًا فَكُلُوهُ هَنِيئًا مَرِيئًا﴾ [النساء:4] «وئه‌گه‌ر ئافره‌تان به دڵێكی ڕازیه‌وه خۆیان شتێكیان له ماره‌یی پێ به‌خشین ئه‌وه بیبه‌ن وهه‌ڵس وكه‌وتی ته‌واوی پێوه بكه‌ن، ئه‌وا حه‌ڵاڵ وپاكه»، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: ﴿فَلَا تَأْخُذُوا مِنْهُ شَيْئًا أَتَأْخُذُونَهُ بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُبِينًا﴾ [النساء:20].
ه- دیاری كردنی ماره‌یی له گرێبسته‌كه‌دا: سوننه‌ته له گرێ به‌سته‌كه‌دا ماره‌یی ناو بنرێت ودیاری بكرێت، چونكه په‌یامبه‌ری خوا هیچ گرێ به‌ستێك نه‌بوه ماره‌یی تێدا دیاری نه‌كرابێت، هه‌روه‌ها له دیاری كردنیدا كێشه ودوبه‌ره‌كی له نێوان ژن ومێرددا ناهێڵێت.
و- مه‌رجه‌كانی ماره‌یی، وئه‌وه‌ی ئه‌بێته ماره‌یی وئه‌وه‌شی نابێت:
1- ئه‌بێت ماڵێكی نرخدار وحه‌ڵاڵ بێت، له‌وانه‌ى دروست بێت خاوه‌ندارێتی بكرێت وبفرۆشرێت وكه‌ڵكی لێ وه‌ر بگیرێت، جا دروست نیه به مه‌ی وبه‌راز وماڵی زه‌وتكراو هه‌ر دو لاش پێی بزانن.
2- ئه‌بێت فریودانی تێدا نه‌بێت، به‌وه‌ى زانراو ودیاری كرا‌و بێت، جا دروست نیه به نه‌زانراو وه‌ك ماڵێكی دیاری نه‌كراو، یان ئاژه‌ڵێك به ڕه‌هایی، یان به‌رهه‌می داره‌كانی، یان هی ئه‌م ساڵ وهاوشێوه‌ى ئه‌مانه. له سه‌ر ئه‌مه‌ش بێت ماره‌یی دروست ئه‌بێت به هه‌ر شتێك بكرێت نرخ یان كرێ بێت، له زات وخودی شتێك بێت یان قه‌رز یان سودێكی زانراو.
ز- پێشخستنی ماره‌یی ودواخستنی: دروسته ماره‌یی پێش بخرێت ودروستیشه دوا بخرێت، به گوێره‌ى دابونه‌ریتی خه‌ڵك، به مه‌رجێك دواخستنه‌كه نه‌زانراو نه‌بێت نه‌زانینێكی گه‌ن، هه‌روه‌ها ماوه‌كه زۆر دور نه‌بێت، چونكه ئه‌وه گومانی كه‌وتنی ماره‌ییه‌كه‌ى لێ ده‌كرێت.
پرسى سێیه‌م: حوكمی ماره‌یی زۆر دانان:
سوننه‌ته ماره‌یی زۆر دانه‌نرێت له به‌ر ئه‌مانه‌ى خواره‌وه:
1- فه‌رموده‌كه‌ى عائیشه رضی الله عنها، له په‌یامبه‌ره‌وه ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «مِنْ يُمْنِ الْمَرْأَةِ تَسْهِيلُ أَمْرِهَا وَقِلَّةُ صَدَاقِهَا» «له به‌ركه‌ت وفه‌ڕداری ئافره‌ت: ئاسان به شودانێتی، وكه‌می ماره‌ییه‌كه‌یه‌تی»(٣).
2- له عومه‌ره‌وه ـ رضي الله عنه ـ ئه‌ڵێ: «وریا بن! ماره‌یی زۆر دامه‌نێن، ئه‌گه‌ر ڕێز بوایه له دونیا یان ته‌قوا بوایه له لای خوا، ئه‌وا په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ له پێشتر بو پێی؛ په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ هیچ هاوسه‌رێكی وهیچ كام له كچه‌كانیشی له دوانزه وه‌قه زیاتری بۆ دانه‌ناون، كابرا جاری وا هه‌یه ماره‌یی زیاتر ده‌دات، ڕقی له دڵ دروست ده‌كات به‌رامبه‌ر ژنه‌كه‌ى، تا ئه‌ڵێ: له‌به‌ر تۆ زۆرم كێشا ته‌نانه‌ت په‌تی مه‌شكه‌شم ته‌حه‌مول كرد»(٤).
3- وله ئه‌بو سه‌له‌مه‌وه، ئه‌ڵێ: «پرسیارم كرد له عائیشه له باره‌ى ماره‌یی په‌یامبه‌ره‌وه ـ صلی الله علیه وسلم ـ ؟ وتی: دوانزه وه‌قه ونه‌ششێك بو. وتی: ده‌زانی نه‌ش چیه؟ وتم: نازانم. وتی: نیو وه‌قه‌یه»(٥).
پرسى چواره‌م: مافه‌كانی هاوسه‌ر:
ئه‌گه‌ر گرێ به‌ستی هاوسه‌رگیری دروست بێت زۆر مافی له نێوان ژن ومێردی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، كه ئه‌مانه‌یه:
یه‌كه‌م: مافه‌كانی هاوسه‌ر:
هاوسه‌ر به سه‌ر مێرده‌كه‌ى خۆیه‌وه كۆمه‌ڵێك مافی دارایی هه‌یه وه‌ك ماره‌یی وبژێوی، وكۆمه‌ڵێك مافی مه‌عنه‌وی نادارایی وه‌ك دادگه‌ریی وچاك تێكه‌ڵی كردن، وخۆش مامه‌ڵه كردن، ورده‌كاریه‌كه‌شی به‌م شێوازه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
1- ماره‌یی: ئه‌مه‌ش مافی هاوسه‌ره به سه‌ر مێرده‌كه‌یه‌وه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿وَآَتُوا النِّسَاءَ صَدُقَاتِهِنَّ نِحْلَةً﴾ [النساء:4] به‌ڵگه‌كانی تریش كه باس كرا.
2- خه‌رجی وبه‌رگ ونیشته‌جێ: جا پێویسته له سه‌ر مێرد بۆی فه‌راهه‌م بكات، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿وَالْوَالِدَاتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَادَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ لِمَنْ أَرَادَ أَنْ يُتِمَّ الرَّضَاعَةَ وَعَلَى الْمَوْلُودِ لَهُ رِزْقُهُنَّ وَكِسْوَتُهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ﴾ [البقرة:233] «وله سه‌ر دایكانه شیر بده‌ن به منداڵه‌كانیان بۆ ماوه‌ى دو ساڵی ته‌واو بۆ ئه‌وانه‌ى ئه‌یانه‌وێت به ته‌واوی شیر بده‌ن، پێویستیشه له سه‌ر باوكان خه‌رجی شیرده‌ره ته‌ڵاقدراوه‌كان بكێشن له خواردن وبه‌رگ به شێوه‌یه‌ك شه‌رع ونه‌ریت پێی چاكه»، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ: ﴿الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنْفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ﴾ [النساء:34] «پیاوان به‌ڕێوه‌به‌رن به سه‌ر ئاراسته‌كردنی ئافره‌تان به هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى خوا تایبه‌تی كردون به به‌ڕێوبه‌رێتی وفه‌زڵدان، هه‌روه‌ها ئه‌و خه‌رجیه‌ی ده‌یكێشن له ماره‌یی وبژێویی دان». وله‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى حه‌كیمی كوڕی موعاویه‌ی قوشه‌یری له باوكیه‌وه ـ رضي الله عنه ـ ، ئه‌ڵێ: «وتم ئه‌ی په‌یامبه‌ری خوا! چی مافی هاوسه‌ره؟ فه‌رموی: «أَنْ تُطْعِمَهَا إِذَا طَعِمْتَ، وَتَكْسُوَهَا إِذَا اكْتَسَيْتَ» «كه پێویستی بو خواردنی بۆ دابین بكه‌یت، وكه‌ل وپه‌لی بۆ بكه‌یت كه‌ى داوای كرد»(٦). وله‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى جابر ـ رضي الله عنه ـ له باره‌ى وتاره‌كه‌ى په‌یامبه‌ره‌وه ـ صلی الله علیه وسلم ـ تێیدا هاتوه: «وَلَهُنَّ عَلَيْكُمْ رِزْقُهُنَّ، وَكِسْوَتُهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ» «مافی ئه‌وانه به سه‌رتانه‌وه بژێوی وبه‌رگیان بۆ دابین بكه‌ن به چاكی»(٧).
3- داوێن پاك ڕاگرتنی هاوسه‌ر به جوت بون له گه‌ڵیدا، وه‌كو ڕه‌چاو كردنی مافی ئه‌و وبه‌رژه‌وه‌ندی وی له شو كردن دا، له‌به‌ر گشتێتی فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّه﴾ [البقرة:222] «جا ئه‌گه‌ر پاك بونه‌وه ئه‌وا له‌و شوێنه‌ى خوا فه‌رمانی پێكردون بڕۆنه لایان». هه‌روه‌ها فه‌رمایشتی: ﴿نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ﴾ [البقرة:223] «ژنه‌كانتان شوێنی كێڵگه‌ى ئێوه‌ن، تۆوی خۆتان له دامێنیان داده‌نێن، كه به ویستی خوا منداڵ به‌رهه‌م ده‌هێنێت، جا له‌و شوێنه‌ى به‌رهه‌م داره چۆنتان ویست جوت ببن له‌گه‌ڵیاندا». هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «وَفِي بُضْعِ أَحَدِكُمْ صَدَقَةٌ» «وله جوت بونتان له‌گه‌ڵ هاو سه‌ره‌كانتاندا صه‌ده‌قه هه‌یه»(٨).
4- باش تێكه‌ڵاوی كردن ومامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كردنی به چاكی: له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ﴾ [النساء:19] «وبه چاكی تێكه‌ڵاویان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن». جا ڕه‌وشت جوان ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا، نه‌رم وخۆڕاگر ده‌بێت له‌وه‌ى لێی ده‌وه‌شێته‌وه، گومانی چاكی پێ ببات. په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ ده‌فه‌رموێت: «خَيْرُكم خَيْرُكم لِأَهْلِه» «باشترینتان باشترینتانه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ى»(٩).
5- دادگه‌ر بێت له نێوان هاوسه‌ره‌كانی دا له مانه‌وه وخه‌رجی دا، ئه‌گه‌ر زیاتر له هاو سه‌رێكی هه‌بو، له‌به‌ر ئایه‌تی: ﴿فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً…﴾ [النساء:3] «جا ئه‌گه‌ر ترسان دادگه‌ر نه‌بن ئه‌وا ته‌نها یه‌ك هاوسه‌ر بهێنن». هه‌روه‌ها له ئه‌نه‌سه‌وه ئه‌ڵێ: «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ نۆ هاوسه‌ری هه‌بو، جا كه دابه‌شی ده‌كرد نۆبه‌ى ئافره‌تی یه‌كه‌مه كه نه‌ده‌هاته‌وه مه‌گه‌ر دوای نۆ شه‌و»(١٠).
6- [پاراستنی نهێنیه‌كانى وئاشكرا نه‌كردنی، وه‌ك تۆزێكی تر باس ده‌كرێت].
دوه‌م: مافی مێرد:
مافی مێردیش به سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه گه‌وره‌تره له مافی ئه‌و به‌سه‌ریه‌وه، له‌به‌ر فه‌رمایشتی: ﴿وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ﴾ [البقرة:228]، «وپیاوانیش پله‌یه‌كیان هه‌یه به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه»، هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «لَوْ كُنْتُ آمِرًا أَحَدًا أَنْ يَسْجُدَ لِأَحَدٍ لَأَمَرْتُ الْمَرْأَةَ أَنْ تَسْجُدَ لِزَوْجِهَا، وَلَا تُؤَدِّي الْمَرْأَةُ حَقَّ اللهِ عَزَّ وَجَلَّ عَلَيْهَا كُلَّهُ حَتَّى تُؤَدِّيَ حَقَّ زَوْجِهَا عَلَيْهَا كُلَّهُ» «ئه‌گه‌ر فه‌رمانم به كه‌سێك بكردایه سوژده بۆ كه‌سێك ببات، ئه‌وا فه‌رمانم ده‌كرد به ئافره‌ت سوژده بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ى ببات، وئافره‌ت هه‌مو مافی خوا نادات به‌سه‌ریه‌وه هه‌تا هه‌مو مافی پیاوه‌كه‌ى نه‌دات»(١١).
له مافه‌كانی مێرد به سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه:
1- پاراستنی نهێنیه‌كانى وئاشكرا نه‌كردنی بۆ كه‌س، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لِلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللَّهُ﴾ [النساء:34] «جا ئه‌و ئافره‌تانه‌ى پابه‌ندن به شه‌رعه‌وه، گوێڕایه‌ڵی خوا ومێرده‌كان، وپارێزه‌ری نهێنیه‌كانن به هۆی سپارده‌ى خوا به پاراستنی».
2- واجبێتی گویڕایه‌ڵی كردنی له چاكه‌دا، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاء﴾ [النساء:34].
3- ڕێگه‌دان به مێرد ئه‌گه‌ر بانگی كرد بۆ سه‌ر جێگه‌یی ئه‌گه‌ر ڕێگرێكی شه‌رعی نه‌بو، له‌به‌ر فه‌رموده‌ى: «إِذَا دَعَا الرَّجُلُ امْرَأَتَهُ إِلَى فِرَاشِهِ فَأَبَتْ أَنْ تَجِيءَ، لَعَنَتْهَا الْمَلَائِكَةُ حَتَّى تُصْبِحَ» «ئه‌گه‌ر پیاو هاوسه‌ره‌كه‌ى بانگ كرد بۆ سه‌ر جێگه‌یی وئه‌ویش ڕازی نه‌بو، ئه‌وا فریشته نه‌فره‌تی لێ ده‌كه‌ن تا به‌یانی ده‌كاته‌وه»(١٢).
4- پارێزگاری كردن له خان‌و وماڵ ومنداڵه‌كانی وباش په‌روه‌رده‌كردنیان، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «كُلُّكُمْ رَاعٍ، وَكُلُّكُمْ مَسْؤُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ... وَالْمَرْأَةُ رَاعِيَةٌ فِي بَيْتِ زَوْجِهَا، وَمَسْؤُولَةٌ عَنْ رَعِيَّتِهَا» «هه‌موتان سه‌رپه‌رشتیارن وهه‌موشتان به‌ر پرسیارن له به‌رامبه‌ر ژێر ده‌سته‌كانتان... وئافره‌تیش سه‌ر په‌رشتیاره له ماڵی مێرده‌كه‌ی دا وبه‌ر پرسیاره له‌وه‌ى ژێر ده‌ستی»(١٣). هه‌روه‌ها په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ ئه‌فه‌رموێت: «وَلَكُمْ عَلَيْهِنَّ أَنْ لَا يُوطِئْنَ فُرُشَكُمْ أَحَدًا تَكْرَهُونَهُ» «ومافی ئێوه‌ش به‌سه‌ریانه‌وه ئه‌وه‌یه كه‌سێك نه‌هێننه ماڵتانه‌وه وله ماڵتان دابنیشن كه ئێوه حه‌زی لێ نه‌كه‌ن»(١٤).
5- تێكه‌ڵاوی كردن به چاكه، وڕه‌وشت جوانی، وئازار نه‌دانی، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «لَا تُؤْذِي امْرَأَةٌ زَوْجَهَا فِي الدُّنْيَا إِلَّا قَالَتْ زَوْجَتُهُ مِنَ الْحُورِ الْعِينِ: لَا تُؤْذِيهِ قَاتَلَكِ اللهُ، فَإِنَّمَا هُوَ عِنْدَكِ دَخِيلٌ يُوشِكُ أَنْ يُفَارِقَكِ إِلَيْنَا» «هیچ ئافره‌تێك ئازاری مێرده‌كه‌ی نادات له دونیادا مه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى له حۆریه چاو ڕه‌شه‌كان ئه‌ڵێ: ئازاری مه‌ده‌ن خوا بتكوژێت، ئه‌وه لای تۆ میوانه ونزیكه جێت بهێڵێت»(١٥).
سێیه‌م: مافه هاوبه‌شه‌كانی نێوان ژن ومێرد:
زۆربه‌ى ئه‌و مافانه‌ى باس كران مافانێكی هاوبه‌شن له نێوان هه‌ردوكیاندا، به تایبه‌ت مافی چێژ وه‌رگرتن، وئه‌وانه‌ى تری وه‌ك ئه‌و، هه‌روه‌ها چاككردنی ڕه‌وشتی خۆیان به‌رامبه‌ر یه‌كتر، وخۆڕاگری به‌رامبه‌ر ئازاره‌كانی وتێكه‌ڵاوی كردنی به چاكی، مافه‌كانی دواناخات وڕقی لێ هه‌ڵناگرێت به هۆی به‌خشینه‌كانیه‌وه، ومنه‌تی به‌سه‌ردا ناكات وئازاری نادات، له‌به‌ر ئایه‌تی: ﴿وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ﴾ [النساء:19]، «وبه باشی تێكه‌ڵاویان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن»، هه‌روه‌ها خوا جل جلاله ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ﴾ [البقرة:228]، «وبۆ ئافره‌تانیش ماف هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌ركیان له سه‌ره به شێوه‌یه‌كی چاك»، هه‌روه‌ها په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ ئه‌فه‌رموێ [وه‌ك باس كرا]: «باشترینتان باشترینتانه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ى». هه‌ر وه‌ك چۆن سوننه‌ته مێرد ژنه‌كه‌ى ته‌ڵاق نه‌دات ئه‌گه‌ر ڕقیشی لێ بو، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله : ﴿وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ فَإِنْ كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئاً وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْراً كَثِيرًا﴾ [النساء:19] «وبا تێكه‌ڵاویتان له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا له سه‌ر بنه‌مای ڕێز لێ گرتن وخۆشه‌ویستی ومافدان بێت، ئه‌گه‌ریش ڕقتان لێیان بو به هۆی شتێكی دونیاییه‌وه، ئه‌وا خۆ ڕاگر بن، چونكه له‌وانه‌یه ڕقتان له شتێك بێت وخێرێكی زۆری تێدا بێت».
پرسى پێنجه‌م: ڕاگه‌یاندنی هاوسه‌رگیری:
سوننه‌ته هاوسه‌ر گیری ئاشكرا بكرێت وڕابگه‌یه‌نرێت وبڵاو بكرێته‌وه، وله ده‌ف بدرێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «فَصْلُ مَا بَيْنَ الْحَرَامِ وَالْحَلَالِ الدُّفُّ وَالصَّوْتُ» «جیاوازی نێوان حه‌ڵاڵ وحه‌رام ده‌نگ وله ده‌فدانه له هاوسه‌رگیریدا»(١٦). ولێدان به ده‌ف بۆ ئافره‌تانه به بێ پیاوان به مه‌رجێك قسه‌ى نه‌شیاو یان پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی تێدا نه‌بێت.
پرسى شه‌شه‌م: خواردندان (الوليمة) له هاوسه‌رگیریدا:
وه‌لیمه: خواردنی هاوسه‌رگیریه كه خه‌ڵكی بۆ بانگ ده‌كرێت وبۆی كۆ ده‌كرێنه‌وه.
سوننه‌تیشه وه‌لیمه بكرێت بۆ هاوسه‌رگیری، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى [پێشتری] عه‌بدولڕه‌حمانی كوڕی عه‌وف ـ رضي الله عنه ـ ، كه ئافره‌تێكی خواستوه، په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ پێی فه‌رموه: «به شه‌كێكیش بوه وه‌لیمه بكه»، هه‌روه‌ها(١٧): «وپه‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ نان وگۆشتی كرده وه‌لیمه بۆ زه‌ینه‌ب»، و«په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ بۆ هه‌ندێك له خێزانه‌كانی دو مشت جۆی كرده وه‌لیمه بۆی»(١٨).
پرسى حه‌وته‌م: حوكمی وەڵام دانه‌وه‌ى ده‌عوه‌تی هاوسه‌ر گیری:
پێویسته له سه‌ر كه‌سێك ده‌عوه‌ت كرا بۆ وه‌لیمه‌ی هاوسه‌رگیری وه‌ڵام بداته‌وه، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن عومه‌ر رضی الله عنهم، په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «إِذَا دُعِيَ أَحدُكم إِلى الوَلِيمة فَلْيَأتِها» «ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان ده‌عوه‌ت كرا بۆ وه‌لیمه ئه‌وه با وه‌ڵام بداته‌وه»( ١٩)، هه‌روه‌ها فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو هوره‌یره‌یه ـ رضي الله عنه ـ ، په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «مَنْ لَمْ يُجِبِ الدَّعْوَةَ فَقَدْ عَصَى اللهَ وَرَسُولَهُ» «هه‌ر كه‌س وه‌ڵامی ده‌عوه‌تی نه‌داته‌وه ئه‌وا سه‌رپێچی خوا وپه‌یامبه‌ری كردوه»(٢٠).
مه‌رجه‌كانی وەڵام دانه‌وه‌ى وه‌لیمه‌ى هاوسه‌ر گیری:
1- ئه‌بێت یه‌كه‌م وه‌لیمه بێت، ئه‌گه‌ر زیاتر له ڕۆژێك وه‌لیمه‌ى كرد، له ڕۆژی دوه‌م ئه‌بێته سوننه‌ت، وله ڕۆژی سێیه‌م ئه‌بێته مه‌كڕوه، له به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى یبن مه‌سعود ـ رضي الله عنه ـ ، كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی(٢١): «طَعَامُ أَوَّلِ يَوْمٍ حَقٌّ، وَطَعَامُ يَوْمِ الثَّانِي سُنَّةٌ، وَطَعَامُ يَوْمِ الثَّالِثِ سُمْعَةٌ، وَمَنْ سَمَّعَ سَمَّعَ اللهُ بِهِ» «خواردنی یه‌كه‌م ڕۆژ هه‌قه، وه‌ی دوه‌م سوننه‌ته، وه‌ی سێیه‌م ڕوپامایی وباسكردنه وكێش ڕوپامایی بكات خوا ئابڕوی ده‌بات».
2- ئه‌بێت ده‌عوه‌تكار موسڵمان بێ، جا وه‌ڵام دانه‌وه‌ى ده‌عوه‌تی كافر واجب نیه.
3- ئه‌بێت ده‌عه‌ت كاره‌كه له‌وانه نه‌بێت سه‌ر پێچی به ئاشكرا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌بێت سته‌م كار یان ماڵی حه‌رام نه‌بێت.
4- ئه‌بێت بانگ كردنه‌كه به تایبه‌ت بێت، جا ئه‌گه‌ر ده‌عوه‌تی كرد له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك دا ئه‌وا وه‌ڵام دانه‌وه‌ى واجب نیه(٢٢).
5- ئه‌بێت مه‌به‌ست له ده‌عوه‌تیه‌كه دۆستایه‌تی ونزیك بونه‌وه بێت، جا ئه‌گه‌ر ده‌عوه‌تی كرد له ترسی دا، یان به ته‌مای پله وپۆستێك بو، ئه‌وا واجب نیه.
6- ئه‌بێت له وه‌لیمه‌كه دا خراپه نه‌بێت، وه‌ك مه‌ی وگۆرانی ومۆسیقا وتێكه‌ڵاوی پیاو وژن، جا ئه‌گه‌ر شتێك له‌مانه‌ى بینی ئه‌وا ده‌عوه‌تی واجب نیه، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى جابر ـ رضي الله عنه ـ كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَلَا يَقْعُدْ عَلَى مَائِدَةٍ يُدَارُ عَلَيْهَا الْخَمْرُ» «هه‌ر كه‌س بڕوای به خوا وڕۆژی دوایی هه‌یه با له سه‌ر خوانێك دانه‌نیشێت مه‌ى تێدا ده‌گێڕدرێت»(٢٣). جا ئه‌گه‌ر ده‌عوه‌ت كرا‌و به ئاماده بونی ده‌یتوانی ئه‌و خراپه‌یه بگۆڕێت ئه‌وا پێویسته له سه‌ری وه‌ڵام بداته‌وه وئه‌و خراپه لا بدات، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو سه‌عید خودری ـ رضي الله عنه ـ ، له په‌یامبه‌ره‌وه ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «مَنْ رَأَى مِنْكُمْ مُنْكَرًا فَلْيُغَيِّرْهُ بِيَدِهِ، فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِلِسَانِهِ، فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِقَلْبِهِ، وَذَلِكَ أَضْعَفُ الْإِيمَانِ» «كێ له ئێوه خراپه‌یه‌كی بینی با به ده‌ستی بیگۆڕێت، نه‌یتوانی با به ده‌می، ئه‌ویشی نه‌توانی ئه‌وا با به دڵی، ئه‌مه‌ش لاواز ترینی باوه‌ڕه»(٢٤).
(١) أخرجه البخاري (5149)، ومسلم (1425).
(٢) أخرجه البخاري (5153)، ومسلم (1427).
(٣) أخرجه ابن حبان (4095)، والحاكم (2/181)، وصححه على شرط مسلم، وحسنه الألباني (انظر. «الضعيفة» (3/244).
(٤) أخرجه أبو داود (2106)، وأحمد (1/40)، والترمذي (1114)، وابن ماجه (1887)، وقال الألباني: حسن صحيح. «صحيح الترمذي» (1532). [«كَلَفتُ فيك عَلَقَ القِرْبة»] و«عَلَقَ»ى مه‌شكه: بریتیه له‌و په‌ته‌ی پێی هه‌ڵده‌واسرێ، مه‌به‌سته‌كه‌ش: له پێناوی تۆ ته‌حه‌مولی هه‌مو شتێكم كردوه ته‌نانه‌ت په‌تی مه‌شكه‌ش. به ڕائیش ده‌گێڕدرێته‌وه «عَرَق».
(٥) أخرجه مسلم (1426).
(٦) أخرجه أبو داود (2142)، وأحمد (4/447)، والحاكم (2/187) وصححه، والألباني «الإروا‌ء» (2033).
(٧) أخرجه مسلم (1218).
(٨) أخرجه مسلم (1006).
(٩) أخرجه أحمد (2/472)، وأبو داود (4682)، وصححه الألباني «الضعيفة» (2/242).
(١٠) أخرجه مسلم (1462).
(١١) أخرجه ابن ماجه (1852)، والبيهقي (7/292)، وصحح الألباني إسناده على شرط مسلم «الصحيحة» (3/202).
(١٢) أخرجه البخاري (5193، 5194)، ومسلم (1436) -122
(١٣) أخرجه البخاري (893)، مسلم (1829).
(١٤) أخرجه مسلم (1218).
(١٥) أخرجه أحمد (5/242)، وابن ماجه رقم (2014)، وصححه الألباني (الصحيحة 173).
(١٦) أخرجه أحمد (3/418)، والنسائي (2/91)، والترمذي (1088) وحسنه، والألباني في «الإروا‌ء» (1994).
(١٧) أخرجه البخاري (5154)، ومسلم (1428).
(١٨) أخرجه البخاري (5172).
(١٩) أخرجه البخاري (5173)، ومسلم (1429).
(٢٠) أخرجه مسلم (1432).
(٢١) أخرجه الترمذي (1097)، وبمعناه أحمد (5/28)، وضعفه الألباني «الإروا‌ء» (1950)، وذهب الحافظ إلى أن مجموع الأحاديث في هذا المعنى وإن كان في كل منها مقال يدل على أن له أصلًا. «الفتح» (9/151).
(٢٢) [وه‌ك ئه‌وه‌ى له ناو كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك دا بڵێت: خه‌ڵكینه هه‌موتان ده‌عوه‌تن، بێ دیاری كردن وناو هێنان].
(٢٣) أخرجه أحمد (1/20)، وصححه الألباني في الإروا‌ء (1949).
(٢٤) أخرجه مسلم (49).