دو پرسی تێدایه:
پرسى یه‌كه‌م: واتاى خولع، وبه‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی:
أ- پێناسه‌ی «الخلع»:
له زماندا: له «خلع الثوب=به‌رگ داكه‌ندن»ه‌وه وه‌رگیراوه، چونكه هه‌ر یه‌ك له ژن ومێرد به‌رگی ئه‌وی تریانن.
له شه‌رعیشدا: جیابونه‌وه‌یه‌كه له نێوان ژن ومێرد دا ڕو ده‌دات به به‌رامبه‌رێك كه ژنه‌كه به مێرده‌كه‌ى ده‌دات، به له‌فزێكی دیاری كرا‌و.
ب- شه‌رعی بونی خولع:
خولع شه‌رعیه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ اللَّهِ فَلا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا فِيمَا افْتَدَتْ بِهِ﴾ [البقرة:229] «ئه‌گه‌ریش كار به ده‌ستانی هه‌ر دو لا ترسان له نه‌پاراستنی سنوری خوا له نێوانیاندا، ئه‌وا هیچ تاوانێك نیه له سه‌ر ژن ومێرد له‌و ماڵه‌ى ژنه‌كه ده‌یدات به پیاوه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ته‌ڵاق دانی»، وله‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن عه‌بباس رضی الله عنها، ئه‌ڵێ: «ژنه‌كه‌ى سابتی كوڕی قه‌یس هاته خزمه‌تی په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ وتی: ئه‌ی په‌یامبه‌ری خوا! گله‌یی ڕه‌وشت ودینم له سابتی كوڕی قه‌یس نیه، به‌ڵام حه‌زم له سپڵه‌یی وماف شاردنه‌وه نیه له ئیسلامدا (الكفر)(١)، په‌یامبه‌ریش ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «أَتَرُدِّين عليه حديقتَه؟» «باخه‌كه‌ى بۆ ده‌گێڕیته‌وه؟» وتی: به‌ڵێ، فه‌رموی: «اِقْبَل الحَديقةَ، وَطَلِّقْهَا تَطْلِيقَةً» «باخه‌كه وه‌ر بگره ویه‌ك ته‌ڵاقێكی بده»(٢).
پرسى دوه‌م: ئه‌و حوكمانه‌ى په‌یوه‌ستن به خولعه‌وه، وحیكمه‌ت لێی:
أ- حوكمه‌كانی خولع:
حوكمه‌كانی خولع له‌مانه‌ى خواره‌وه پوخت ده‌بێته‌وه:
1- خولع دروسته ئه‌گه‌ر به هۆی خراپی تێكه‌ڵاوی بو له نێوان ژن ومێرددا، ڕوش نادات مه‌گه‌ر له سه‌ر به‌رامبه‌رێكی ماددی، كه بێ مێرد له سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى دایده‌نێت.
2- له جگه له هاوسه‌رێكی سه‌ر ڕاسته‌وه ڕو نادات، چونكه ناسه‌ر ڕاست هه‌ڵس وكه‌وتی نیه چونكه شیاو بونی ته‌واو نه‌بوه.
3- ئه‌گه‌ر پیاو خولعی له ژنه‌كه‌ى كرد، ئه‌وا ئیتر ژنه‌كه سڵای به ده‌ستی خۆی ده‌بێت، وهیچ سڵایه‌كی به ده‌ست مێرده‌كه‌ى نابێت، وگێڕانه‌وه‌شی له ده‌ستی نیه.
4- خولع كردن نادرێته پاڵ ته‌ڵاق وزیهار وسوێند خواردن له كاتی عیدده‌گرتنی له‌و مێرده‌ی خولعی لێكردوه، چونكه ئه‌م ئه‌بێته بێگانه له مێرده‌كه‌ى.
5- خولع كردن دروسته له كاتی عاده دا، هه‌روه‌ها له كاتی په‌كیه‌ك كه له گه‌ڵیدا جوت بوه، چونكه هیچ زیانێكی به‌ر ناكه‌وێت، خوای گه‌وره‌ش به ڕه‌هایی باسی كردوه وبه‌ندی نه‌كردۆته‌وه به كاتێكه‌وه.
6- حه‌رامه له سه‌ر پیاو ئازاری هاوسه‌ره‌كه‌ى بدات وله مافه‌كانی بیگرێته‌وه تا ناچاری بكات خولعی لێ بكات، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿وَلا تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُوا بِبَعْضِ مَا آتَيْتُمُوهُنَّ إِلَّا أَنْ يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُبَيِّنَةٍ﴾ [النساء:19] «ئه‌ى باوه‌ڕداران... بۆشتان دروست نیه زیان بگه‌یه‌نن به هاوسه‌ره‌كانتان كه حه‌زیان لێ ناكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نازول بكه‌ن له هه‌ندێكی ماره‌ییه‌كه وهاوشێوه‌كانی مه‌گه‌ر خراپه‌كاریه‌كی ئاشكرایان كردبێت».
7- كه‌ڕاهه‌تی هه‌یه وقه‌ده‌غه‌یه له ئافره‌ت خولع له مێرده‌كه‌ى بكات له كاتێكدا كه‌سێكی ڕێك بێت وهۆكارێك نه‌بێت خولع بخوازێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی مێرده‌كه عه‌یبێكی جه‌سته‌یی هه‌بێت وئافره‌ته‌كه توانای مانه‌وه‌ى نیه له‌گه‌ڵیدا، یان ڕه‌وشتی ناشیرین بێت، یان بترسێت سنوری خوا نه‌پارێزێت.
ب- حیكمه‌ت له شه‌رعی بونی خولع:
زانراوه كه هاوسه‌رگیری په‌یوه‌ندی وپه‌یوه‌ستیه له نێوان ژن ومێرد دا وتێكه‌ڵاوی كردنه به باشی، خوا جل جلاله ده‌فه‌رموێ: ﴿وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجاً لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً﴾ [الروم:21]. جا ئه‌مه به‌ر وبومی هاوسه‌رگیریه، ئه‌گه‌ر ئه‌م مانایه به‌دی نه‌هات خۆشه‌ویستی له نێوان هه‌ر دو لادا به دی نایه‌ت یان له مێرده‌كه‌وه به‌دی نه‌هات، ئه‌وسا تێكه‌ڵاویه‌كه تێك ده‌چێت وچاره‌سه‌ریشی قورس ئه‌بێت، جا مێرد فه‌رمانی پێكراوه به چاكی ده‌ستبه‌رداری هاوسه‌ره‌كه‌ى بێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله : ﴿فَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌ بِإِحْسَانٍ﴾ [البقرة: 229] «جا حوكمی خوا دوای هه‌ر ته‌ڵاق دانێك ئه‌وه‌یه: كه ئافره‌ته‌كه به چاكی بباته‌وه، وباش پێكه‌وه بژین دوای گه‌ڕانه‌وه‌ى، یان ده‌ستبه‌رداری بێت به چاكی به‌وه‌ى مافه‌كانی وبدات، وبه خراپه باسی نه‌كات»، ئه‌گه‌ریش خۆشه‌ویستی له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌وه هه‌بو، به‌ڵام له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌وه نه‌بو بۆ نمونه حه‌ز له ڕه‌وشتی پیاوه‌كه‌ى نه‌كات یان ڕقی دێته‌وه له كه‌می دینى مێرده‌كه‌ى، یان ترسا تاوان بار ببێت به ماف نه‌دانی، ئه‌وا له‌م كاته‌دا بۆ ئافره‌ت حه‌ڵاڵه داوای جیا بونه‌وه بكات له مێرده‌كه‌ى له سه‌ر به‌رامبه‌رێك كه پێی ده‌یدات وله بریتی ئه‌وه‌ى سڵای بكه‌وێته ده‌ست خۆی، خوا جل جلاله ئه‌فه‌رموێ: ﴿فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ اللَّهِ فَلا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا فِيمَا افْتَدَتْ بِهِ﴾ [البقرة:229].
(١) یانی: پێی ناخۆشه توشی سپڵه‌یی بێت به‌رامبه‌ر مێرده‌كه‌ى، وكه‌م ته‌رخه‌می كردن ده‌رهه‌ق به مافه‌كانی وی به سه‌ریه‌وه، ئه‌مه‌ش به هۆی زۆری ڕقی له سابت، نه‌ك عه‌یبێك هه‌بێت له دین وڕه‌وشتیدا.
(٢) أخرجه البخاري (5273).