چه‌ند پرسێكی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: واتاى تەڵاق، وبه‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی، وحیكمه‌ته‌كه‌ى:
أ- پێناسه‌ی «الطلاق»:
له زماندا: وێڵ كردنه، ئه‌وترێ: «طلقت الناقة» ئه‌گه‌ر به‌ڕەڵای بكات بۆ هه‌ر كوێ بۆ خۆی ده‌چێت.
له شه‌رعیشدا: كردنه‌وه‌ى هه‌مو یان هه‌ندێكی گرێ به‌ستی هاوسه‌رگیریه.
ب- كێ تەڵاقی دروست ئه‌بێت؟
له مێردێكی ژیری پێگه‌یشتوی جیاكار ته‌ڵاق دروست ئه‌بێت ئه‌گه‌ر به ویستی خۆی بێت وهۆشی لای خۆی بێت، یان بریكاره‌كه‌ى؛ جا نه ته‌ڵاقی جگه له مێرد، نه منداڵ، نه شێت، نه سه‌ر خۆش، نه زۆر لێ كرا‌و، ونه توڕه‌یه‌كی زۆر كه نازانێت چی ده‌ڵێت= ناكه‌وێت.
ج- شه‌رعی بونی تەڵاق:
بنه‌ما له هاوسه‌ر گیریدا به‌رده‌وام بونی ژیانی ژن ومێردایه‌تیه له نێوانیان دا، خواش جل جلاله له هاوسه‌ر گیریدا زۆر حوكم وفره ئادابی داناوه تا به‌رده‌وام بێت وزه‌مانه‌تی مانه‌وه‌ى بكات. به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌م ئادابانه له‌لایه‌ن ژن ومێرده‌وه یان یه‌كێكیانه‌وه ڕه‌چاو نه‌كرێت، ئه‌وسا پشت له یه‌كتر ده‌كه‌ن به ڕاده‌یه‌ك بوارێك بۆ چاكسازی نامێنێته‌وه، بۆیه ئه‌بێت كۆمه‌ڵێك حوكم دابنرێت ببێته مایه‌ی كردنه‌وه‌ى گرێی هاوسه‌رێتی به شێوه‌یه‌ك مافی هیچ كام له ژن ومێردی تێدا نه‌فه‌وتێت چونكه هیچ هۆكارێكی پێكه‌وه بون نه‌ماوه.
ته‌ڵاقیش ڕێگه‌پێدراوه به قورئان وسوننه‌ت وكۆ ده‌نگی.
سه‌باره‌ت به قورئان: خوا جل جلاله ئه‌فه‌رموێ: ﴿الطَّلاقُ مَرَّتَانِ فَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌ بِإِحْسَانٍ﴾ [البقرة:229]. هه‌روه‌ها خوا جل جلاله ئه‌فه‌رموێ: ﴿يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ﴾ [الطلاق:1] «ئه‌ى په‌یامبه‌ری خوا -ئێوه‌ش ئه‌ى باوه‌ڕداران- ئه‌گه‌ر ژنه‌كانی خۆتان ته‌ڵاقدا ئه‌وا له عیدده‌ى خۆیاندا ته‌ڵاقیان بده‌ن». له سوننه‌تیشدا فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن عومه‌ره رضی الله عنه، كه ژنه‌كه‌ى خۆی له سوڕی مانگانه‌دا ته‌ڵاقداوه، په‌یامبه‌ریش ـ صلی الله علیه وسلم ـ به عومه‌ری فه‌رموه: «لِيُرَاجِعْهَا، فَإِذَا طَهُرَتْ فَإِنْ شَاءَ فَلْيُطَلِّقْهَا» «با بیگێڕێته‌وه، كه پاك بویه‌وه ئه‌گه‌ر ویستی با ته‌ڵاقی بدات»(١). زانایانیش كۆكن له سه‌ر دروستی ته‌ڵاق وشه‌رعی بونی.
د- دانایی له شه‌رعی بونی:
ڕێگه به ته‌ڵاق دراوه له كاتی پێویستدا چونكه چاره‌سه‌ر كردنی كێشه خێزانیه‌كانی تێدایه، به تایبه‌ت له كاتی نه‌گونجان وڕق له‌یه‌ك بونێك كه ژن ومێرده‌كه ناتوانن سنوری خوا بپارێزن ودرێژه به ژیانی خێزانیان بده‌ن، به‌مه‌ش ته‌ڵاق یه‌كێكه له جوانیه‌كانی دینی ئیسلام.
پرسى دوه‌م: حوكمی تەڵاق، وبه ده‌ستی كێ ده‌بێت؟
بنه‌ما له ته‌ڵاقدا ئه‌وه‌یه دروست وحه‌ڵاڵ بێت، كه‌ى زه‌رور یان پێویست بو پیاو پێی هه‌ڵده‌ستێت، وه‌ك هه‌ڵس وكه‌وت خراپی ئافره‌ت، وئه‌گه‌ر پێویست نه‌بێت كه‌ڕاهه‌تی هه‌یه، چونكه ئه‌و هاوسه‌رگیریه ناهێڵێت كه كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندی تێدایه هانی بۆ لا دراوه: وه‌ك داوێن پاكی وه‌چه خستنه‌وه وه‌ی تریش. هه‌ندێك جاریش حه‌رامه وه‌ك له باسی ته‌ڵاقی بیدعه‌ییدا دێت، هه‌ندێك جاریش ئه‌بێته واجب به سه‌ر كه‌سه‌كه‌وه، وه‌ك بزانێت ژنه‌كه‌ى داوێن پیسی كردوه، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته قه‌واد، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى منداڵێكی پێوه نه‌لكێت له‌و نیه، به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر هاتو ژنه‌كه دیندارێكی ڕێك نه‌بو وه‌ك: نوێژی واز لێ ده‌هێنا، پیاوه‌كه‌ش نه‌یده‌توانی چاكی بكات.
پرسى سێیه‌م: له‌فزه‌كانی تەڵاق:
له‌فزه‌كانی ته‌ڵاق ئه‌بێته دو به‌شه‌وه:
1. له‌فزی ڕاشكاو: بریتیه له‌و له‌فزانه‌ى بۆ ته‌ڵاق دانراوه، كه جگه له ته‌ڵاق هه‌ڵ ناگرێت، ئه‌ویش بریتیه له له‌فزی ته‌ڵاق وئه‌وه‌ى له‌و له‌فزه‌وه ده‌رده‌چێت، فرمانی ڕابردو بێت وه‌ك: (طلقتك= ته‌ڵاقم دایت)، یان بكه‌ر بێت وه‌ك (أنت طالق= تۆ ته‌ڵاق دراویت)، یان كار له‌گه‌ڵ كرا‌و بێت، وه‌ك (أنت مطلقة= تۆ ته‌ڵاق دراویت)، هه‌مو ئه‌م له‌فزانه [وهاو شێوه‌كانیان] به‌ڵگه‌ن له سه‌ر كه‌وتنی ته‌ڵاق، به‌ڵام به فرمانی ڕانه‌بردو وداخوازی نا، وه‌ك: ته‌ڵاق ده‌درێیت، وته‌ڵاق بده.
2. له‌فزی مانادار (كناية): ئه‌و له‌فزانه‌یه كه هه‌ڵ ئه‌گرێت ته‌ڵاق بێت وهه‌ڵیش ئه‌گرێت وا نه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى به ژنه‌كه‌ى بڵێت: تۆ وێڵ كراویت، یان من به‌ریم له تۆ، یان تۆ جیا بویته‌ته‌وه، یان په‌ته‌كه‌ت ها به‌سه‌ر پشته‌وه، یان بچۆره‌وه ماڵ باوكت وهاوشێوه‌كانی.
جیاوازی نێوان له‌فزی ڕاشكاوانه وله‌فزی به ماناوه له ته‌ڵاقدا ئه‌وه‌یه: له‌فزی ڕاشكاوانه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشی نه‌بێت ئه‌كه‌وێت ئیتر به ڕاستی بێت یان گاڵته یان ڕابواردن، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «ثَلَاثٌ جِدُّهُنَّ جِدٌّ وَهَزْلُهُنَّ جِدٌّ: النِّكَاحُ وَالطَّلَاقُ وَالرَّجْعَةُ» «سیان، جددیان ڕاسته وگه‌مه‌شیان هه‌ر ڕاسته: هاوسه‌رگیری وته‌ڵاق وگێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌ر»(٢). به‌ڵام ناڕاشكاو بێت ته‌ڵاقی پێ ناكه‌وێت مه‌گه‌ر له كاتی وتنی‌دا نیه‌تی هه‌بێت، چونكه ئه‌م له‌فزانه ته‌ڵاق وه‌ی تریش هه‌ڵده‌گرێت بۆیه ناكه‌وێت مه‌گه‌ر نیه‌تی هه‌بێت، مه‌گه‌ر شێوه به‌ڵگه (قَرِيْنَة)یه‌ك هه‌بێت له سه‌ر ئه‌وه‌ى نیه‌تی هه‌بوه ئه‌وسا بڕوا به قسه‌ی ناكرێت.
پرسى چواره‌م: ته‌ڵاقی سوننه‌تی وحوكمه‌كه‌ى:
أ- ته‌ڵاقی سوننه‌تی: مه‌به‌ست له ته‌ڵاقی سوننه‌تی: ئه‌و ته‌ڵاقه‌یه شه‌رع ڕێگه‌ى پێداوه، كه به گوێره‌ى ڕێنماییه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام خراوه، ئه‌مه به دو شت ئه‌بێت:
1- ژماره‌ی ته‌ڵاقه‌كان.
2- له كاتی خستنیدا.
جا سوننه‌ت وایه ئه‌گه‌ر مێرد ناچاری ته‌ڵاق دان بو: یه‌ك ته‌ڵاقی بدات له پاكێتیه‌ك دا تێیدا جوت نه‌بو بێت له‌گه‌ڵی دا، وته‌ڵاقی تری به دوا دا نادات تا عیدده‌كه‌ى ته‌واو ده‌بێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ﴾ [الطلاق:1]، واته: [ته‌ڵاقیان بده‌ن] له‌و كاته‌ى ده‌ست ده‌كه‌ن به پێشوازی كردن له عیدده كه بریتیه له پاكبونه‌وه، چونكه كاتی سوڕی مانگانه له عیدده‌وه هه‌ژمار ناكرێت، ئیبن عومه‌ر وئیبن عه‌بباس وكۆمه‌ڵێك له باره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌وه ئه‌ڵێن: پاك بونه‌وه به بێ جوت بون(٣).
ب- حوكمی تەڵاقی سوننه‌تی: زانایان كۆكن له سه‌ر ئه‌وه‌ى ته‌ڵاقی سوننه‌تی ده‌كه‌وێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا ـ رضي الله عنه ـ : ﴿يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ﴾ [الطلاق:1] یانی: له كاتی پاكێتیدا.
پرسى پێنجه‌م: ته‌ڵاقی بیدعه‌یی وحوكمه‌كه‌ى:
أ- ته‌ڵاقی بیدعه‌یی:
ئه‌و ته‌ڵاقه‌یه كه كابرا به شێوه‌یه‌كی حه‌رام ده‌یخات كه شه‌رع نه‌هی لێكردوه، ئه‌مه‌ش به دو شت ئه‌بێت:
1- ژماره‌ی ته‌ڵاقه‌كان.
2- له كاتی خستنیدا.
جا ئه‌گه‌ر سێ ته‌ڵاقه‌یدا به یه‌ك له‌فز، یان به جودا به‌ڵام له یه‌ك پاكێتیدا، یان ته‌ڵاقیدا وله سوڕی مانگانه دا یا له زه‌یستانی دا بو وڕونیش نه‌بو بوه دو گیان بێت= ئه‌وا ئه‌م ته‌ڵاقه به بیدعه‌یی وحه‌رام هه‌ژمار ده‌كرێت ونه‌هی لێكراوه له شه‌رعدا، وبكه‌ره‌كه‌ى تاوانباره.
ته‌ڵاقی بیدعه‌یی له ژماره دا له سه‌ری حه‌رامی ده‌كات تا شویه‌كی تر ده‌كاته‌وه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿فَإِنْ طَلَّقَهَا فَلا تَحِلُّ لَهُ مِنْ بَعْدُ حَتَّى تَنْكِحَ زَوْجًا غَيْرَهُ﴾ [البقرة:230] «جا ئه‌گه‌ر پیاو هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆی جاری سێیه‌م ته‌ڵاقدا، ئه‌وا بۆی حه‌ڵاڵ نیه مه‌گه‌ر شو بكاته‌وه به پیاوێكی تر به گرێ به‌ستێكی دروست وله‌گه‌ڵیدا جوت ببێت وبه حه‌زی خۆی بێت وبۆ حه‌ڵاڵكردنی ئافره‌ته‌كه‌ى نه‌بێت بۆ مێردی یه‌كه‌می» یانی: سێیه‌م.
ته‌ڵاقی بیدعه‌ییش له كاتدا؛ سوننه‌ته بیگێڕێته‌وه، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن عومه‌ر كه هاوسه‌ری ته‌ڵاق داوه وله عاده‌دا بوه، په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمانی كردوه بیگێڕێته‌وه(٤). كه گێڕایشیه‌وه واجبه له سه‌ری بیهێڵێته‌وه تا پاك ده‌بێته‌وه، ئینجا ئه‌گه‌ر ویستی ته‌ڵاقی ده‌دات وئه‌گه‌ریش ویستی ده‌یهێڵێته‌وه.
ب- حوكمی تەڵاقی بیدعه‌یی:
حه‌رامه له سه‌ر مێرد به شێوه‌ى بیدعه‌یی ته‌ڵاق بدات ئیتر له ژماره بێت یان له كات، له‌به‌ر ئایه‌تی: ﴿الطَّلاقُ مَرَّتَانِ فَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌ بِإِحْسَانٍ﴾ [البقرة:229]، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ: ﴿يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ﴾ [الطلاق:1]، واته: پاك بو بن وله‌گه‌ڵیان جوت نه‌بوبێتن. هه‌روه‌ها چونكه ئیبن عومه‌ر كه ژنه‌كه‌ى ته‌ڵاقدا وله عاده بو، په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمانی پێكرد بیگێڕێته‌وه.
ته‌ڵاقی بیدعه‌ییش ده‌كه‌وێت وه‌ك ته‌ڵاقی سوننه‌تی، چونكه په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمانی كرد به ئیبن عومه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى بگێڕێته‌وه، گێڕانه‌وه‌ش به دی نایه‌ت مه‌گه‌ر دوای كه‌وتنی ته‌ڵاق، جا ئه‌و كاته‌ش ئه‌و ته‌ڵاقه له ته‌ڵاقه‌كانی هه‌ژمار ده‌كرێت.
پرسى شه‌شه‌م: گێڕانه‌وه:
أ- پێناسه‌كه‌ى:
له زماندا: «الرَّجْعَة» جاره له گێڕانه‌وه‌دا، له شه‌رعیشدا: گێڕانه‌وه‌ى هاوسه‌ره ته‌ڵاقدراوه‌كه‌یه -بائن نه‌بێت- بۆ پێش حاڵی ته‌ڵاقدانه‌كه‌ى به بێ گرێ به‌ست.
ب- شه‌رعی بونی: قورئان وفه‌رموده وكۆ ده‌نگی به‌ڵگه‌ن له سه‌ر شه‌رعی بونی گێڕانه‌وه. سه‌باره‌ت به قورئان خوا جل جلاله ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَبُعُولَتُهُنَّ أَحَقُّ بِرَدِّهِنَّ فِي ذَلِكَ إِنْ أَرَادُوا إِصْلاحًا﴾ [البقرة:228] «ومێردی ته‌ڵاق دراون له پێشترن به گێڕانه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كانیان له ماوه‌ى عیدده‌دا، ئه‌شبێت ئه‌مه به مه‌به‌ستی خێر وچاك سازی بێت نه‌ك بۆ ئازار دانیان به درێژ كردنه‌وه‌ى ماوه‌ى عیدده‌كه»، هه‌روه‌ها خوا جل جلاله ئه‌فه‌رموێت: ﴿وَإِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ﴾ [البقرة:231] «وئه‌گه‌ر ئافره‌تانتان ته‌ڵاقدا ونزیكبونه‌وه له كۆتایی هاتنی عیدده‌كانیان، ئه‌وا بیانگێڕنه‌وه، وبا -ئه‌ى پیاوان- نیه‌تیشتان هه‌ستان بێت به مافدانیان به شێوازێكی چاكی شه‌رعی ونه‌ریتی»، یانی: گێڕانه‌وه. سه‌باره‌ت به سوننه‌تیش: فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن عومه‌ری پێشوه، كه په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «فه‌رمانی پێ بكه با بیگێڕێته‌وه». وزانایانیش كۆكن له سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر كه‌س كه‌متر له سێ جار ته‌ڵاق بدات بۆی هه‌یه له عیدده هاوسه‌ره‌كه‌ى بگێڕێته‌وه.
ج- حیكمه‌ت لێی: دانایی له ڕه‌جعه‌دا ده‌رفه‌تدانه به مێرد ئه‌گه‌ر په‌شیمان بویه‌وه له خستنی ته‌ڵاقه‌كه‌ى، ویستی دوباره ژیانی خێزانی ده‌ست پێ بكاته‌وه، جا ده‌بینێت ده‌رگای به ڕودا كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له به‌زه‌یی ونه‌رمی خوایه جل جلاله به به‌نده‌كانی.
د- مه‌رجه‌كانی: گێڕانه‌وه به چه‌ند مه‌رجێك دروست ئه‌بێت، كه ئه‌مانه‌یه:
1- ئه‌بێت ته‌ڵاق دانه‌كانی كه‌م تر بێت له‌و ژماره‌ی كه به ده‌ست پیاوه كه بریتیه له سێ ته‌ڵاق بۆ ئازاد ودو ته‌ڵاق بۆ كۆیله، جا ئه‌گه‌ر هه‌مو ژماره‌كه ته‌واو بو بو، ئه‌وا بۆی حه‌ڵاڵ نابێته‌وه، تا ئافره‌ته‌كه شویه‌كی تر نه‌كاته‌وه.
2- ئه‌بێت چوبێته لای ته‌ڵاقدراوه‌كه، چونكه گێڕانه‌وه نابێت مه‌گه‌ر له عیدده‌دا ئه‌وه‌شی جوت بون له‌گه‌ڵیدا ڕوی نه‌دا بێت عیدده‌ى بۆ نیه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نَكَحْتُمُ الْمُؤْمِنَاتِ ثُمَّ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِنْ قَبْلِ أَنْ تَمَسُّوهُنَّ فَمَا لَكُمْ عَلَيْهِنَّ مِنْ عِدَّةٍ تَعْتَدُّونَهَا﴾ [الأحزاب:49] «ئه‌ى باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر گرێ به‌ستی هاوسه‌رگیریتان كرد نه‌چوبونه لایان ئینجا ته‌ڵاقیانتاندا پێش جوتبون ئه‌وه هیچ عیدده‌یه‌كتان له سه‌ر نیه بیژمێرن».
3- ئه‌بێت ته‌ڵاقه‌كه بێ به‌رامبه‌ر بێت، چونكه به‌رامبه‌ر له ته‌ڵاقدا [كه خولعه] دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ت له سلآی مێرده‌كه‌ى بێته ده‌ره‌وه، سا له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌دا ئه‌مه ڕو نادات، بۆیه حه‌ڵاڵ نابێت مه‌گه‌ر به گرێ به‌ستێكی تازه وبه ڕه‌زامه‌ندی خۆی.
4- ئه‌بێت هاوسه‌رگیریه‌كی دروست بێت، بۆیه له گرێ به‌ستێكی پوچدا گێڕانه‌وه نیه، جا ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیریه‌كه دروست نه‌بێت ته‌ڵاقه‌كه‌ش دروست نابێت، چونكه لقێكه له‌و، وئه‌گه‌ر ته‌ڵاقه‌كه‌ى دروست نه‌بێت گێڕانه‌وه‌ش دروست نابێت.
5- ئه‌بێت ڕه‌جعه‌كه‌ى له عیدده‌دا بێت، له‌به‌ر فه‌رمایشتی خوا ـ رضي الله عنه ـ : ﴿وَبُعُولَتُهُنَّ أَحَقُّ بِرَدِّهِنَّ فِي ذَلِكَ﴾ [البقرة:228]. یانی: له عیددده‌دا.
6- ئه‌بێت گێڕانه‌وه ده‌ست به‌جێ (مُنَجَّزة) بێت، نابێت هه‌ڵ واسراو بێت، وه‌ك بڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕو بدات ئه‌وا تۆم گێڕاوه‌ته‌وه.
ه- گێڕانه‌وه به چی ڕو ده‌دات؟
1- گێڕانه‌وه به له‌فز به دی دێت، وه‌ك بڵێ: هاوسه‌ره‌كه‌م گێڕایه‌وه، یان بردمه‌وه، یان هاوردمه‌وه، یان گرتمه‌وه، یان هێنامه‌وه.
2- وبه چونه لای هاوسه‌ر ڕو ده‌دات ئه‌گه‌ر به‌وه نیه‌تی گێڕانه‌وه‌ى هه‌بێت.
و- له حوكمه‌كانی ته‌ڵاقی ڕه‌جعی؟
1- ته‌ڵاق دراوی ڕه‌جعی هه‌ر هاوسه‌ره مادام له عیدده‌دایه، ئه‌وه‌ى بۆ هاوسه‌ره‌كان هه‌یه له بژێوی وبه‌رگ ونیشته‌جێ بون، بۆ ئه‌میش هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌میش ئه‌وه‌ی له سه‌ره كه له سه‌ر هاو سه‌ره‌كان دایه له پابه‌ند بون به شوێنی نیشته‌جێ بون، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه خۆی بۆ مێرده‌كه‌ى بڕازێنێته‌وه وته‌نها بكه‌وێت له‌گه‌ڵی دا ئه‌ویش جوت ببێت له‌گه‌ڵی دا، وهه‌ر یه‌كه‌یان میرات له به‌رامبه‌ره‌كه‌ى ده‌بات.
2- له گێڕانه‌وه‌دا ڕازی بونی هاوسه‌ر یان كار به ده‌سته‌كه‌ى مه‌رج نیه، له‌به‌ر فه‌رمایشتی خوا: ﴿وَبُعُولَتُهُنَّ أَحَقُّ بِرَدِّهِنَّ فِي ذَلِكَ إِنْ أَرَادُوا إِصْلَاحًا﴾ [البقرة:228].
3- كاتی گێڕانه‌وه كۆتایی دێت به كۆتایی هاتنی عیدده، وبه سێ سوڕی مانگانه عیدده ده‌گرێت، جا ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له ڕه‌جعیدا له سێ عاده پاك بویه‌وه ومێرده‌كه‌ى نه‌یگێڕایه‌وه، ئه‌وا جیابونه‌وه‌ى بچوكه (بينونة صغرى)، بۆیه بۆی حه‌ڵاڵ نابێت مه‌گه‌ر به گرێ به‌ستێكی تازه به مه‌رجه‌كانیه‌وه: له بونی كار به ده‌ست ودو شایه‌تی دادگه‌ر.
4- ئافره‌ت له ڕه‌جعیدا، وله بائیندا كه مێرده‌كه‌ى ماره‌ی كردۆته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و ته‌ڵاقانه‌ى ماویه‌تی.
5- جا ئه‌گه‌ر هه‌مو ئه‌و ته‌ڵاقانه‌ى هه‌یبو ته‌واوی كرد وهه‌ر سێ جاره‌كه ته‌ڵاقیدا، ئه‌وا لێی حه‌رام ده‌بێت وجیابونه‌وه‌ى گه‌وره (بينونة كبرى) ده‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه، جا بۆی حه‌ڵاڵ نابێت مه‌گه‌ر مێردێكی تر بچێته لای، به گرێ به‌ستێكی دروست.
(١) أخرجه البخاري (5252)، ومسلم (1471)-10.
(٢) أخرجه أبو داود (2194)، والترمذي (1184)، وابن ماجه (2039)، وحسَّنه الشيخ الألباني «صحيح سنن ابن ماجه» (1671).
(٣) انظر: «تفسير ابن كثير» (8/169).
(٤) أخرجه البخاري (5332)، ومسلم (1471).