چه‌ند پرسێكی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌كه‌ى، وبه‌ڵگه‌كانی:
أ- پێناسه‌ی «الإيلاء»:
له زماندا: له «الأَليَّة»ه‌وه وه‌رگیراوه، واتا: سوێند، ئه‌وترێ: «آلى فلانٌ يُولي إيلاءً وأليَّة» یانی: سوێندی خوارد. له شه‌رعیشدا: ئه‌وه‌یه مێرد سوێند بخوات به خوا یان به سیفه‌تێك له سیفه‌ته‌كانی -توانای چونه لاشی هه‌بێت- له سه‌ر نه‌چونه لای هاوسه‌ره‌كه‌ى له پێشه‌وه بۆ هه‌میشه یان زیاتر له چوار مانگ.
ب- به‌ڵگه‌كانی:
فه‌رمایشته‌كه‌ى خوایه جل جلاله: ﴿لِلَّذِينَ يُؤْلُونَ مِنْ نِسَائِهِمْ تَرَبُّصُ أَرْبَعَةِ أَشْهُرٍ فَإِنْ فَاءُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ * وَإِنْ عَزَمُوا الطَّلَاقَ فَإِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ﴾ [البقرة: 226، 227] «بۆ ئه‌وانه‌ى سوێند به خوا ده‌خۆن كه نه‌چنه لای ژنه‌كانیان چوار مانگیان بۆ هه‌یه، جا ئه‌گه‌ر وازی هێنا پێش تێپه‌ڕ بونی چوار مانگه‌كه، ئه‌وا خوا لێ بورده‌یه له‌و سوێنده‌ى خواردویه‌تی وبه به‌زه‌ییه به‌رامبه‌ری، ئه‌گه‌ریش سوره له سه‌ر ته‌ڵاق دانی به‌وه‌ى به‌رده‌وام بێت له سه‌ر سوێنده‌كه‌ى ونه‌چێته لای، ئه‌وا خوا بیسه‌ری وته‌كانیانه، زانایه به مه‌به‌سته‌كانیان، وله سه‌ریشی پاداشتیان ده‌داته‌وه».
پرسى دوه‌م: مه‌رجه‌كانی ئيلاء:
1. ئه‌بێ له مێردێكه‌وه بێ بتوانێ بچێته لای، جا كه‌سێك توانای ئه‌وه‌ى نه‌بێت به هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌وه چاك نابێته‌وه یان ئیفلیجیه‌وه، یان هه‌ر گونی نه‌بو دروست نابێت.
2. ئه‌بێت سوێند به‌خوا بخوات یان به سیفه‌تێك له سیفه‌ته‌كانی، نه‌ك به ته‌ڵاق یان ئازادكردن یان نه‌زر.
3. ئه‌بێت سوێند بخوات له سه‌ر جوت نه‌بون زیاتر له چوار مانگ.
4. ئه‌بێت هاوسه‌ره‌كه بكرێت بچێته لای، به‌ڵام ئافره‌تێك نه‌كرێت بچێته لای، وه‌ك: دامێنی پێكه‌وه نوسا بێت (الرَّتقاء)(١)، وشتێك له دامێنی دروست بو بێت (القَرْنَاء)(٢) ڕێگر بێت بچێته لای، ئه‌وا ئیلائكردن له‌مانه دروست نابێت.
پرسى سێیه‌م: حوكمه‌كه‌ى:
ئیلائكردن له ئیسلامدا حه‌رامه، چونكه سوێند خواردنه له سه‌ر نه‌كردنی واجبێك جا ئه‌گه‌ر مێرد سوێندی خوارد له سه‌ر جوت نه‌بون له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا بۆ هه‌میشه یان زیاتر له چوار مانگ ئه‌وا ئیلائی كردوه، جا ئه‌گه‌ر چوه لای وكه‌فاره‌تی سوێنده‌كه‌یدا پێش ته‌واو بونی چوار مانگه‌كه ئه‌وا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كردنی ئه‌وه‌ى وازی لێهێناوه وخوای میهره‌بانیش لێبورده‌یه له‌وه‌ى لێی وه‌شاوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ریش دوای تێپه‌ڕبونی ئه‌و ماوه‌یه هه‌ر ڕازی نه‌بێت بچێته لای وئافره‌ته‌كه‌ش داوای ئه‌وه بكات، ئه‌وا دادوه‌ر فه‌رمانی پێده‌كات به یه‌كێك له‌م دو شته:
1- گه‌ڕانه‌وه له سوێنده‌كه‌ى وچونه لای هاوسه‌ره‌كه‌ى، وكه‌فاره‌تدانی سوێنده‌كه.
2- یان ته‌ڵاقدانی، ئه‌گه‌ر هه‌ر سوره له سه‌ر سوێنده‌كه‌ى.
جا ئه‌گه‌ر ئه‌م دوانه‌ى ڕه‌دكرده‌وه ئه‌وا دادوه‌ر ته‌ڵاقی ده‌دات له‌بری، یان هه‌ڵی ده‌وه‌شێنێته‌وه، چونكه ئه‌و ئه‌چێته شوێن ئیلائكه‌ره‌كه ئه‌گه‌ر ڕازی نه‌بێت، ته‌ڵاقیش بریكاری ده‌یگرێته‌وه، ئه‌گه‌ریش ماوه‌ى سوێنده‌كه تێپه‌ڕ بو، ویه‌كێك له ژن ومێرده‌كه بیانویه‌كی هه‌بو ڕێگر بو له جوت بون، ئه‌وا فه‌رمان ده‌كرێت به مێرد به ده‌می بیگێڕێته‌وه وبڵێ: كه‌ى توانام هه‌بو له‌گه‌ڵتدا جوت ده‌بم، چونكه مه‌به‌ست له گه‌ڕانه‌وه‌ى وازهێنانه له‌و زیان گه‌یاندنه‌ى مه‌به‌ستی بوه.
زانایان حوكمی كه‌سێكیش وه‌كو ئیلائكه‌ر لێ ده‌كه‌ن كه زیاتر له چوار مانگ وازی هێناوه له چونه‌لای ژنه‌كه‌ى به بێ سوێند خواردنیش، وهیچ عوزرێكیشی نیه.
پرسى چواره‌م: له حوكمه‌كانی ئیلائكردن:
- ئیلائكردن له هه‌ر مێردێكه‌وه داده‌مه‌زرێت كه ته‌ڵاقی دروست بێت، موسڵمان بێت یان ناموسڵمان، ئازاد بێت یان كۆیله، توڕه ونه‌خۆشیش ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌و ئافره‌ته‌ى كه هێشتا نه‌چوه‌ته لای، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر گشتێتی ئایه‌ته‌كه.
- ئه‌م شه‌رع دانانه پڕ داناییه له لایه‌ن خواوه، كه فه‌رمان ده‌كرێت به ئیلائكه‌ر بچێته لای ژنه‌كه‌ى، یان ته‌ڵاقی بدات، لادانی سته‌م وزیانی تێدایه له سه‌ر ئافره‌ت، وپوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و شته‌یه كه له سه‌رده‌می نه‌فامیدا له سه‌ری بون له درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ئیلائكردن.
- ئیلائكردن له شێت وبێهۆشه‌وه دانامه‌زرێت، چونكه نازانن چی ئه‌ڵێن، ومه‌به‌ستیان نیه.
(١) ئه‌و ئافره‌ته‌یه كه دامێنی هاتۆته یه‌ك وپێكه‌وه نوساوه وناكرێت جیماعی له‌گه‌ڵدا بكرێت، له «الرتق»ه‌وه هاتوه، دژی: «الفتق»ـه.
(٢) ئه‌و ئافره‌ته‌یه كه له دامێنیدا ڕێگرێكی تێدایه له چونه ژوره‌وه‌ى زه‌كه‌ر، یان ڕژان (غدّة)یه‌كی ئه‌ستوره، یان گۆشتێكی تۆكمه‌یه، یان ئێسكێكه.