چه‌ند پرسێكی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ى زیهار، وحوكمه‌كه‌ى:
أ- پێناسه‌ی «الظهار»:
له «الظَّهْر= پشت»ه‌وه وه‌رگیراوه، له شه‌رعیشدا: ئه‌وه‌یه پیاو له لێ حه‌رام بوندا هاوسه‌ره‌كه‌ى بچوێنێت به یه‌كێك له مه‌حره‌مه‌كانی، به پشت، یا شیردان، یا ژن خوازی، یا به هه‌ندێكی، جا كابرا كه ئه‌یه‌وێت نه‌چێته لای ژنه‌كه‌ى ئه‌ڵێ: وه‌ك پشتی دایكم بیت لێم، یان خوشكم یان جگه له‌وان، جا كه‌ى ئه‌وه‌ى كرد ئه‌وه زیهاری له هاوسه‌ره‌كه‌ى كردوه.
ب- حوكمه‌كه‌ى:
ژن به خوشك ودایكی خۆ كردن حه‌رامه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿الَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِنْكُمْ مِنْ نِسَائِهِمْ مَا هُنَّ أُمَّهَاتِهِمْ إِنْ أُمَّهَاتُهُمْ إِلَّا اللَّائِي وَلَدْنَهُمْ وَإِنَّهُمْ لَيَقُولُونَ مُنْكَرًا مِنَ الْقَوْلِ وَزُورًا وَإِنَّ اللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُور﴾ [المجادلة:2] «ئه‌وانه‌ى زیهار ده‌كه‌ن له ژنه‌كانیان ئه‌وانه سه‌رپێچی فه‌رمانی خوایان كردوه، ژنه‌كانیان له ڕاستیدا دایكیان نین، به‌ڵكو هاوسه‌ریانن، ته‌نها ئه‌وانه دایكانیانن كه لێیان بون، ئه‌م زیهار كه‌رانه قسه‌یه‌كی درۆ وخراپ ده‌كه‌ن، خوای مه‌زنیش لێ بورده وداپۆشه‌ری تاوانه». زیهاریش له سه‌رده‌می نه‌فامیدا ته‌ڵاق بو، كه ئیسلام هات كردیه سوێندێكی كه‌فاره‌ت بۆ دانراو، وه‌ك به‌زه‌یی وئاسان كاریه‌ك به‌رامبه‌ر به‌نده‌كان.
جا حه‌رامه له سه‌ر زیهاركه‌ر وزیهار لێكراو پێش كه‌فاره‌تدان چێژ له یه‌كتر ببینن به جوت بون بێت یان پێشه‌كیه‌كانی وه‌ك ماچ كردن وچێژ وه‌رگرتن به ده‌ر له دامێنیش، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿وَالَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِنْ نِسَائِهِمْ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا قَالُوا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَتَمَاسَّا﴾ [المجادلة:3] [ئێستا واتاكه‌ى دێت] په‌یامبه‌ریش ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «لَا تَقْرَبْهَا حَتَّى تَفْعَلَ مَا أَمَرَكَ اللهُ بِهِ» «نزیكی مه‌به‌وه تا ئه‌وه ده‌كه‌یت خوا فه‌رمانی پێكردوه»(١).
پرسى دوه‌م: سڕێنه‌ره‌وه (كه‌فاره‌ت)ی زیهار:
كه‌فاره‌تی زیهار به‌م شێوه‌یه ڕیز كراوه:
1. ئازادكردنی كۆیله‌یه‌كی باوه‌ڕ داری بێ عه‌یب.
2. ئه‌گه‌ر كۆیله یان نزخه‌كه‌ى ده‌ست نه‌كه‌وت ئه‌وا دو مانگ به دوای یه‌كتردا به ڕۆژو ده‌بێت مه‌گه‌ر ڕۆژویه‌كی واجب بكه‌وێته به‌ینه‌وه وه‌ك ڕۆژوی ڕه‌مه‌زان، یان نه‌گرتنێكی واجب وه‌ك نه‌گرتنی ڕۆژی جه‌ژن وڕۆژانی ته‌شریق، ونه‌گرتن به هۆی نه‌خۆشی وسه‌فه‌ره‌وه.
3. ئه‌گه‌ریش ڕۆژوگرتنی نه‌توانی ئه‌وا نانی شه‌ست هه‌ژار ده‌دات، بۆ هه‌ر هه‌ژارێك مشتێك گه‌نم یان نیو مه‌ن ده‌دات له خواردنه‌كانی تری خه‌ڵكی شاره‌كه‌ى، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ : ﴿وَالَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِنْ نِسَائِهِمْ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا قَالُوا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَتَمَاسَّا ذَلِكُمْ تُوعَظُونَ بِهِ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ * فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَتَمَاسَّا فَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَإِطْعَامُ سِتِّينَ مِسْكِينًا ذَلِكَ لِتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ﴾ [المجادلة:3، 4]. «وئه‌وانه‌ى زیهار له هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن ئینجا په‌شیمان ده‌بنه‌وه وئه‌یانه‌وێت بڕۆنه لای ژنه‌كانیان، ئه‌وا له سه‌ر كابرای زیهاركه‌ره كه‌فاره‌ت بدات كه بریتیه له ئازادكردنی كۆیله یان كه‌نیزه‌كێكی باوه‌ڕدار پێش چونه لای ئه‌و ژنه‌ى زیهاری لێكردوه، ئه‌مه حوكمی خوایه له‌باره‌ى زیهاره‌وه ئامۆژگاریتانی پێده‌كات ئه‌ى باوه‌ڕداران، بۆ ئه‌وه‌ى توشی زیهاركردن وقسه‌ی ناڕاست وناڕه‌وا نه‌بنه‌وه وكه‌فاره‌تی بده‌ن ئه‌گه‌ر وتتان وبۆ ئه‌وه‌ى جارێكی تر كاری وا نه‌كه‌نه‌وه وخوای میهره‌بانیش هیچی لێ ون نابێت له كاره‌كانتان وپاداشتیشتان له سه‌ر ده‌داته‌وه * كێش كۆیله‌یه‌كی ده‌ست نه‌كه‌وت ئازادی بكات، ئه‌وا واجبه له سه‌ری دو مانگ به شوێن یه‌كتردا به ڕۆژو بێت پێش چونه لای خێزانی، كێ ئه‌وه‌شی نه‌توانی به هۆی عوزرێكی شه‌رعیه‌وه ئه‌وه له سه‌ریه‌تی خواردنی شه‌ست هه‌ژار بدات وتێریان بكات، ئه‌مه‌ی كه ڕونمان كرده‌وه له حوكمه‌كانی زیهاركردن بۆ ئه‌وه‌یه خوا به ڕاست بخه‌نه‌وه وشوێنی په‌یامبه‌ر بكه‌ون وشوێنی شه‌رعه‌كه‌ى بكه‌ون واز له نه‌ریتی نه‌فامی بهێنن...»، وله‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى سه‌له‌مه‌ى كوڕی سه‌خری به‌یازی كه ژنه‌كه‌ى وه‌ك پشتی دایكی لێ‌كرد په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمانی پێ كرد كۆیله‌یه‌ك ئازاد بكات، ئه‌گه‌ر نه‌یبو دو مانك به شوێن یه‌كتر دا به ڕۆژو بێت، ئه‌گه‌ریش نه‌یبو ئه‌وا با خواردن بدات(٢).
ئه‌گه‌ریش زیهاركه‌ر چوه لای پێش كه‌فاره‌تدان ئه‌وا سه‌رپێچیكاره وته‌نها یه‌ك كه‌فاره‌تی له سه‌ره، كه‌فاره‌ته‌كه‌ش به هه‌ڵواسراوی له ئه‌ستۆی ده‌مێنێته‌وه تا كه‌فاره‌ت ده‌دات، ولێ حه‌رامبونی ژنه‌كه‌شى درێژ ده‌كێشێت تا كه‌فاره‌تدان.
(١) أخرجه الترمذي (1199) وحسَّنه، وابن ماجه (2095) وحسَّنه الشيخ الألباني. «الإروا‌ء» (2092).
(٢) أخرجه الترمذي (1200) وحسَّنه، وأبو داود (2213) وابن ماجه (2092)، وصححه الألباني «الإروا‌ء» (2091).