چه‌ند پرسێكی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ى لیعان، وبه‌ڵگه‌ی شه‌رعی بونی، وحیكمه‌ته‌كه‌ى:
1. پێناسه‌ی «اللعان»:
لیعان له زماندا چاوگی (لاَعَنَ)ه‌یه، له (اللَّعْن= نه‌فره‌ت)ه‌وه وه‌رگیراوه كه بریتیه‌ى له ده‌ركردن ودورخستنه‌وه. له شه‌رعیشدا چه‌ند شایه‌تی دانێكی به سوێند ته‌ئكید كراوه، ئه‌وه‌ى مێرده‌كه نه‌فره‌تیشی له‌گه‌ڵدایه، وئه‌وه‌ى ئافره‌ته‌كه‌ش توڕه‌یی خوای له‌گه‌ڵدایه. جێگه‌ى حه‌ددی بوهتان كردن ده‌گرێته‌وه ده‌رهه‌ق به مێرده‌كه، وشوێنی حه‌ددی زیناكه‌ر ده‌گرێته‌وه ده‌رهه‌ق به هاوسه‌ره‌كه، لیعانیشی پێ وتراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كابرا له پێنجه‌م جاردا ئه‌ڵێ: نه‌فره‌تی خوای لێ بێت ئه‌گه‌ر درۆ ده‌كات، جا یه‌كێكیشیان درۆ ده‌كات بێگومان، بۆیه نه‌فره‌ت لێكراو ئه‌بێت.
2. به‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی لیعان:
به‌ڵگه بۆ شه‌رعی بونی لیعان فه‌رمایشته‌كه‌ى خوایه جل جلاله: ﴿وَالَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَاجَهُمْ وَلَمْ يَكُنْ لَهُمْ شُهَدَاءُ إِلَّا أَنْفُسُهُمْ فَشَهَادَةُ أَحَدِهِمْ أَرْبَعُ شَهَادَاتٍ بِاللَّهِ إِنَّهُ لَمِنَ الصَّادِقِينَ * وَيَدْرَأُ عَنْهَا الْعَذَابَ أَنْ تَشْهَدَ أَرْبَعَ شَهَادَاتٍ بِاللَّهِ إِنَّهُ لَمِنَ الْكَاذِبِينَ * وَالْخَامِسَةَ أَنَّ غَضَبَ اللَّهِ عَلَيْهَا إِنْ كَانَ مِنَ الصَّادِقِينَ ﴾ تا كۆتایی ئایه‌ته‌كان [النور:6-10] «وئه‌وانه‌ى هاوسه‌ره‌كانیان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به زیناكردن وشایه‌تیشیان له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تبار كردنه نیه مه‌گه‌ر خۆیان، ئه‌وا له سه‌ر هه‌ر یه‌كێكیانه له به‌رده‌م دادوه‌ردا چوار جار شایه‌تی بدات وبڵێت: شایه‌تی ده‌ده‌م من ڕاستگۆم له‌وه‌ى كه ئه‌ڵێم زینای كردوه، وله پێنجه‌م جار دا نه‌فره‌تی خوا جل جلاله له خۆی ده‌كات ئه‌گه‌ر درۆ ده‌كات له تۆمه‌تباركردنه‌كه‌ى * وبه‌و شایه‌تیدانه‌ى مێرد، هاوسه‌ره‌كه‌ى شایسته‌ى سزای زیناكاره كه بریتیه له ڕه‌جم كردن تا مردن، ئه‌م سزایه‌شی لێ دور ناخرێته‌وه مه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و شایه‌تی دانه چوار جار شایه‌تی بدات كه مێرده‌كه‌ى درۆ ده‌كات كه ئه‌ڵێ: زینای كردوه، له پێنجه‌م جاریشدا توڕه‌یی خوا له خۆی حه‌ڵاڵ ده‌كات ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ى ڕاست بكات».
هه‌روه‌ها به به‌ڵگه‌ى فه‌رموده‌كه‌ى سه‌هلی كوڕی سه‌عد ـ رضي الله عنه ـ كه پیاوێك له پشتیوانان هاته خزمه‌تی په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ وتی: ئه‌ی په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ ! كابرا پیاوێك ده‌بینێت له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی دا؛ ئه‌یكوژێت یان چی بكات؟ ئه‌وه‌بو خوای مه‌زن له باره‌یانه‌وه ئه‌وه‌ی دابه‌زان له مه‌ڕ لیعانه‌وه. په‌یامبه‌ریش ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «قَدْ قَضَى اللهُ فِيكَ وَفِي امْرَأتَك» «خوا له باره‌ی تۆ وخێزاكه‌ته‌وه بڕیاری فه‌رمو»، ئه‌ڵێ: ئه‌وه‌بو له مزگه‌وتدا نه‌فره‌تیان له یه‌كتر كرد ومنیش ئاماده بوم. له ڕیوایه‌تێكدا: نه‌فره‌تیان له یه‌كتر كرد ومنیش وه‌ته‌ك خه‌ڵك له‌گه‌ڵ په‌یامبه‌ر بوین ـ صلی الله علیه وسلم ـ (١).
3. دانایی له شه‌رعی بونی لیعان:
حیكمه‌ت له شه‌رعی بونی لیعان بۆ مێرد: بۆ ئه‌وه‌یه ئابڕوی نه‌چێت به هۆی زیناكه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه، وجێگه‌ى پیس نه‌كات، وهه‌روه‌ها منداڵی خه‌ڵك نه‌كه‌وێته دوای، زۆر جاریش ناتوانێت به‌ڵگه‌ى له سه‌ر بهێنێته‌وه وئه‌ویش دان به تاوانه‌كه‌یدا نانێت، وقسه‌ی ئه‌میش له دژی هاوسه‌ره‌كه‌ى وه‌رناگیرێت، بۆیه هیچ ڕێگایه‌كی تر نیه مه‌گه‌ر به قورستترین سوێند سوێند بخۆن، بۆیه له دانانی لیعاندا چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ى ئه‌وی تێدایه له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی ته‌نگی ودورخستنه‌وه‌ى حه‌ددی تۆمه‌تكار له سه‌ر مێرده‌كه. ومادام هیچ شایه‌تێكی نیه جگه له خۆی، ڕێگه به ئافره‌ت درا كه‌وا دژی سوێنده‌كه‌ى ئه‌و بوه‌ستێته‌وه به چه‌ند سوێندێكی هاوشێوه، كه حه‌ددی لێ دور ده‌خاته‌وه، وه‌گه‌رنا حه‌ددی له سه‌ر مسۆگه‌ر بوه. جا ئه‌گه‌ر مێرده‌كه سوێندی نه‌خوارد ئه‌وا حه‌ددی تۆمه‌تكاری لێ ده‌درێت، ئه‌گه‌ریش ئه‌م دوای سوێند خواردنی ئه‌و ئاماده‌ى سوێند خواردن نه‌بو، ئه‌وسا سوێنده‌كه‌ى ئه‌و وپاشه‌كشه‌ى ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌كی ڕون وبه هێزه ودژیشی نیه بۆیه ئه‌و كاته حه‌ددی له سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پرسى دوه‌م: مه‌رجه‌كانی وچۆنێتیه‌كه‌ى:
أ. مه‌رجه‌كانی ڕاست ودروستی لیعان:
1. ئه‌بێت له نێوان دو هاوسه‌ری ته‌كلیف لێكراو (پێگه‌یشتو وژیر) بێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿وَالَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَاجَهُمْ﴾ [النور:6].
2. مێرد هاوسه‌ره‌كه‌ى تۆمه‌تبار بكات به داوێن پیسی، وه‌ك بڵێ: ئه‌ى زیناكه‌ر، یان بینیتم زینات ده‌كرد، یان زینات كرد.
3. ئه‌بێت ئافره‌ته‌كه مێرده‌كه به درۆ بخاته‌وه له‌م تۆمه‌تباركردنه‌ى، وبه‌رده‌وام ده‌بێت له‌مه تا ته‌واوبونی نه‌فره‌ت له خۆ كردنه‌كه.
4. ئه‌بێت نه‌فره‌ت له خۆ كردنه‌كه به بڕیاری دادوه‌ر به‌ڕێوه بچێت.
ب. چۆنێتی نه‌فره‌ت له خۆ كردن وشێوازه‌كه‌ى:
شێوازی نه‌فره‌ت له خۆ كردنه‌كه ئه‌وه‌یه: مێرده لای دادوه‌ر به پێش چاوی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكه‌وه بڵێ: سوێند ده‌خۆم وشایه‌تی ده‌ده‌م به خوا من ڕاست گۆم له‌وه‌ى داومه‌ته پاڵ هاوسه‌ره‌كه‌م كه زینای كردوه، ئه‌مه چوار جار ئه‌ڵێته‌وه، وئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ری بێت ئاماژه‌شی بۆ ده‌كات، ئه‌گه‌ریش به‌رامبه‌ری نه‌بو ناوی ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ى جیا ببێته‌وه ودیار بێت، ئینجا له پێنجه‌م سوێند وشایه‌تی دا -دوای ئه‌وه‌ی كه دادوه‌ر ئامۆژگاری ده‌كات وله درۆ وریای ده‌كاته‌وه- ئه‌ڵێ: نه‌فره‌تی خواشم لێ بێت ئه‌گه‌ر درۆ ده‌كه‌م. ئینجا ئافره‌ته‌كه چوار جار ئه‌ڵێت: سوێند ده‌خۆم وشایه‌تی ده‌ده‌م به‌خوا، مێرده‌كه‌م درۆ ده‌كات له‌وه‌ى ده‌یداته پاڵم له زینا، ئینجا له شایه‌تیدانی پێنجه‌مدا ئه‌ڵێ: توڕه‌یی خوام لێ بێت ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌م ڕاست ده‌كات. ئه‌مه‌ش له به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿وَالَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَاجَهُمْ ... ﴾ [النور:6-10].
پرسى سێیه‌م: ئه‌و حوكمانه‌ى له لیعان ده‌كه‌وێته‌وه:
ئه‌گه‌ر لیعان ته‌واو بو، ئه‌وا ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه:
1- خستنی حه‌ددی بوهتانچی له سه‌ر مێرده‌كه.
2- جیابونه‌وه‌ى نێوان ژن ومێرده‌كه وله یه‌كتر حه‌رام بونیان بۆ هه‌میشه، با دادوه‌ریش له یه‌كیان جیا نه‌كاته‌وه.
3- پشتی منداڵه‌كه‌ى نادرێته پاڵ مێرده‌كه وئه‌درێته پاڵ هاوسه‌ره‌كه‌وه، وبۆ دورخستنه‌وه‌ى پشتی منداڵه‌كه ده‌خوازێت به ڕاشكاوی له لیعانه‌كه ناوی بهێنێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى بڵێت: «سوێند ده‌خۆم وشایه‌تی ده‌ده‌م به خوا من ڕاستگۆم له‌وه‌ى داومه‌ته پاڵ هاوسه‌ره‌كه‌م كه زینای كردوه، ئه‌وه‌ش منداڵی من نیه». له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن عومه‌ر رضی الله عنه، كه په‌یامبه‌ری خوا لیعانی كردوه له نێوان پیاوێك وژنه‌كه‌ى، وجیای كردونه‌ته‌وه، ومنداڵه‌كه‌شی داوه‌ته پاڵ ئافره‌ته‌كه(٢).
4- واجب بونی حه‌ددی زینا له سه‌ر ئافره‌ته‌كه مه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌فره‌ت بكات، چونكه سوێند نه‌خواردنی ئه‌م له‌گه‌ڵ سوێند خواردنی ئه‌ودا به‌ڵگه‌یه‌كی ڕون وبه‌هێزه وئه‌بێته مایه‌ی جێبه‌جێكردنی حه‌دد به سه‌ریدا.
(١) متفق عليه: أخرجه البخاري (5308)، ومسلم (1492).
(٢) أخرجه البخاري (5315)، ومسلم (1494).