چه‌ند پرسێكی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ى عیدده، وبه‌ڵگه‌ی شه‌رعی بونی، وحیكمه‌ت لێی:
1. پێناسه‌ی «العِدَّة»:
ناوی چاوگه له (عَدَّ يَعُدَّ عَدًّا) كه له (عَدَد= ژماره) وهه‌ژماردنه‌وه وه‌رگیراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى عیدده ژماردنی تێدایه له سوڕی مانگانه ومانگه‌كان.
له شه‌رعیشدا: ناوی ماوه‌یه‌كی دیاریكراوه ئافره‌ت تێیدا چاوه‌ڕوان ده‌كات، وه‌كو په‌رستن، یان لێ قه‌ومان به‌هۆی مردنی مێرده‌وه، یا بۆ دڵنیابونه‌وه له پاكَیتی ڕه‌حم.
عیدده‌گرتنیش له شوێنه‌واره‌كانی ته‌ڵاق دان یان مردنه.
2. به‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی عیدده:
بنه‌ما له واجب بونی عیدده وشه‌رعی بونی: قورئان وفه‌رموده وكۆ ده‌نگیه. سه‌باره‌ت به قورئان، ئه‌و فه‌رمایشته‌ی خوا جل جلاله كه ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَالْمُطَلَّقَاتُ يَتَرَبَّصْنَ بِأَنْفُسِهِنَّ ثَلَاثَةَ قُرُوءٍ﴾ [البقرة:228]. «وئافره‌تانی ته‌ڵاقدراو ئه‌وانه‌ى ده‌كه‌ونه سوڕی مانگانه‌وه پێویسته دوای ته‌ڵاقه‌كه بۆ ماوه‌ى سێ سوڕی مانگانه عیدده بگرن»، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَاللَّائِي يَئِسْنَ مِنَ الْمَحِيضِ مِنْ نِسَائِكُمْ إِنِ ارْتَبْتُمْ فَعِدَّتُهُنَّ ثَلَاثَةُ أَشْهُرٍ وَاللَّائِي لَمْ يَحِضْنَ وَأُوڵات الْأَحْمَالِ أَجَلُهُنَّ أَنْ يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ﴾ [الطلاق:4]. «ئه‌و ئافره‌تانه‌ى ته‌ڵاقدراون خوێنی عاده‌یان نیه به هۆی ته‌مه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌تانزانی حوكمی خوا چیه له باره‌یانه‌وه؟ ئه‌وا بزانن عیدده‌كه‌یان سێ مانگه، به هه‌مان شێوه ئه‌و بچوكانه‌ی كه هێشتا نه‌كه‌وتونه‌ته عاده‌وه عیدده‌كه‌یان سێ مانگه، وئافره‌تانی دو گیانیش عیدده‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كۆرپه‌له‌یان دابنێن»، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنْكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنْفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا﴾ [البقرة: 234]. «وئه‌وانه‌ى له ئێوه ده‌مرن وهاوسه‌ر دوای خۆیان به جێ ده‌هێڵن پێویسته له سه‌ریان بۆ ماوه‌ى چوار مانگ وده ڕۆژ چاوه‌ڕێ بكه‌ن، له ماڵ ده‌ر ناچن وخۆیان ناڕازێننه‌وه وشوش ناكه‌نه‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا». سه‌باره‌ت به سوننه‌تیش: فه‌رموده‌كه‌ى میسوه‌ری كوڕی مه‌خره‌مه‌یه ـ رضي الله عنه ـ : «كه سه‌بیعه‌ى ئه‌سله‌میه دوای مردنی مێرده‌كه‌ى به چه‌ند شه‌وێك منداڵی بو، ئه‌وه‌بو هاته خزمه‌تی په‌یامبه‌ر وداوای هێڵانی لێ‌كرد شو بكاته‌وه، ئه‌ویش ئیزنی دا وشوی كرده‌وه»(١). وفه‌رموده‌ى تریش هاتوه.
3. حیكمه‌ت له دانانی عیدده:
حیكمه‌ت له‌مه‌دا: پاكبونه‌وه‌ى ڕه‌حمی ئافره‌ته له دو گیانی بۆ ئه‌وه‌ى وه‌چه‌كان تێكه‌ڵ نه‌بن. هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تدانه به مێردی ته‌ڵاقده‌ر ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقه‌كه‌ى ڕه‌جعی بو وپه‌شیمان بویه‌وه به خۆیدا بچێته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی مافی كۆرپه‌له‌كه‌یه ئه‌گه‌ر جیابونه‌وه‌كه له دو گیانیدا بو.
پرسى دوه‌م: جۆره‌كانی عیدده:
عیدده‌ی ئافره‌ت ئه‌بێته دو به‌شه‌وه:
1- عیدده‌ى مردن.
2- عیدده‌ى جیابونه‌وه.
یه‌كه‌م: عیدده‌ى مردن:
عیدده‌یه‌كه واجبه له سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ى مێرده‌كه‌ى مردوه، وله دو حاڵه‌تیش به ده‌ر نیه:
- یان دو گیانه
- یان دو گیان نیه
جا ئه‌گه‌ر دو گیان بو: ئه‌وا عیدده‌كه‌ى به دانانی كۆرپه‌له‌كه كۆتایی پێ دێت ئه‌گه‌ر دوای كات ژمێرێكیش بێت دوای مردنی مێرده‌كه‌ى، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿وَأُولاَت الْأَحْمَالِ أَجَلُهُنَّ أَنْ يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ﴾ [الطلاق:4]، وله‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى میسوه‌ری كوڕی مه‌خره‌مه‌ى پێش‌و: سه‌بیعه‌ى ئه‌سله‌می رضی الله عنها دوای مردنی مێرده‌كه‌ى به چه‌ند شه‌وێك منداڵی بو، ئه‌وه‌بو هاته خزمه‌تی په‌یامبه‌ر وداوای ئیزنی كرد شو بكات، ئه‌ویش ئیزنی پێ فه‌رمو.
ئه‌گه‌ریش دو گیان نه‌بو: ئه‌وا عیدده‌كه‌ى چوار مانگ وده ڕۆژه به ڕه‌هایی ئیتر مێرده‌كه‌ى چو بێته لای یان نه‌چوبێت، له‌به‌ر گشتێتی فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنْكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنْفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا فَعَلْنَ فِي أَنْفُسِهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ﴾ [البقرة: 234] «ئه‌وانه‌تان ده‌مرن وهاوسه‌ر دوای خۆیان به جێ ده‌هێڵن، پێویسته له سه‌ریان بۆ ماوه‌ى چوار مانگ وده ڕۆژ چاوه‌ڕێ بكه‌ن، كه ئه‌و ماوه‌یه ته‌واو بو ئه‌وا تاوانتان ناگات ئه‌ى كار به ده‌ستانی ئافره‌ت له‌وه‌ى ئافره‌ت ده‌یكات له چونه ده‌ره‌وه وخۆ ڕازاندنه‌وه وشو كردنه‌وه به شێوازێكی شه‌رعی، خواش شاره‌زا وزانایه به كرده‌وه‌كانتان، به ئاشكرا ونائاشكرایه‌وه، له سه‌ریشی پاداشتان ده‌داته‌وه»، هیچ شتێكیش نه‌هاتوه ئه‌م ئایه‌ته تایبه‌ت بكات.
دوه‌م: عیدده‌ى جیابونه‌وه: ئه‌و عیدده‌یه‌یه ئه‌بێت ئافره‌ت بیگرێت به هۆی جیابونه‌وه له میرده‌كه‌ى به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان ته‌ڵاق، یان خولعی دوای چونه لا. ئه‌مه‌ش له چه‌ند حاڵه‌تێك زیاتر به ده‌ر نیه:
- یان دو گیانه
- یان دو گیان نیه
- خوێنی عاده‌ی نیه به هۆی منداڵیه‌وه یان ته‌مه‌نه‌وه.
جا ئه‌گه‌ر دو گیان بێت: ئه‌وه عیدده‌كه‌ى به دانانی كۆرپه‌له‌كه كۆتایی دێت، له‌به‌ر گشتێتی فه‌رمایشتی: ﴿وَأُولَاات الْأَحْمَالِ أَجَلُهُنَّ أَنْ يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ﴾ [الطلاق:4].
ئه‌گه‌ریش دو گیان نه‌بو وله‌وانه‌شبو ئه‌كه‌وته عاده‌وه: ئه‌وه عیدده‌كه‌ى به تێپه‌ڕ بونی سێ پاكی ئه‌بێت دوای جیا بونه‌وه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ی خوا جل جلاله: ﴿وَالْمُطَلَّقَاتُ يَتَرَبَّصْنَ بِأَنْفُسِهِنَّ ثَلَاثَةَ قُرُوءٍ وَلَا يَحِلُّ لَهُنَّ أَنْ يَكْتُمْنَ مَا خَلَقَ اللَّهُ فِي أَرْحَامِهِنَّ إِنْ كُنَّ يُؤْمِنَّ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ﴾ [البقرة:228] «وئافره‌تانی ته‌ڵاقدراو كه ده‌كه‌ونه عاده‌وه پێویسته له سه‌ریان سێ سوڕی مانگانه چاوه‌ڕی بكه‌ن، بۆشیان حه‌ڵاڵ نیه ئه‌وه بشارنه‌وه كه خوا له ڕه‌حمیاندا دروستی كردوه له كۆرپه‌له یان خوێنی عاده، ئه‌گه‌ر بڕوایان به خوا وبه ڕۆژی دوایی هه‌یه».
ئه‌گه‌ریش خوێنی عاده‌ى نه‌ده‌بینی به هۆی بچوكی یان ته‌مه‌نی بێ ئومێدی: ئه‌وا به تێ په‌ڕبونی سێ مانگ به‌سه‌ر جیابونه‌وه‌كه‌ى عیدده‌كه‌ى كۆتایی پێ دێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿وَاللَّائِي يَئِسْنَ مِنَ الْمَحِيضِ مِنْ نِسَائِكُمْ إِنِ ارْتَبْتُمْ فَعِدَّتُهُنَّ ثَلَاثَةُ أَشْهُرٍ وَاللَّائِي لَمْ يَحِضْنَ﴾ [الطلاق:4].
حوكمی ته‌لآقدراو پێش چونه لای:
ئه‌گه‌ر مێرد له ژنه‌كه‌ى جیابویه‌وه به هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌وه یان ته‌ڵاق پێش چونه لای ئه‌وه عیدده‌ى نیه، له‌به‌ر فه‌رمیشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِذَا نَكَحْتُمُ الْمُؤْمِنَاتِ ثُمَّ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِنْ قَبْلِ أَنْ تَمَسُّوهُنَّ فَمَا لَكُمْ عَلَيْهِنَّ مِنْ عِدَّةٍ تَعْتَدُّونَهَا فَمَتِّعُوهُنَّ وَسَرِّحُوهُنَّ سَرَاحًا جَمِيلًا﴾ [الأحزاب:49]. هیچ جیاوازیه‌كیش نیه له نێوان هاوسه‌ری باوه‌ڕدار وه‌ی خاوه‌ن كتێب به كۆ ده‌نگی زانایان، كه باسی باوه‌ڕدارانیش ده‌كات له ڕوانگه‌ى زۆرینه‌وه‌یه.
پرسى سێیه‌م: پابه‌ند بون (التزامات)ه‌كانی عیدده، ئه‌وه‌ى لێی ده‌كه‌وێته‌وه:
1- عیدده‌ى ته‌لآق: ئه‌گه‌ر ئافره‌ت عیدده‌ى ته‌ڵاقی له مێرده‌كه‌ى گرت بو، ئه‌وه له دو حاڵه‌ت به ده‌ر نیه:
- یا ته‌ڵاقێكی ڕه‌جعیه.
- یا ته‌ڵاقێكی بائینه.
یه‌كه‌م: ئافره‌تی عیدده‌گر به هۆی ته‌لآقێكی ڕه‌جعیه‌وه:
ئه‌و ئافره‌ته‌ى عیدده‌ى گرتوه له ته‌ڵاق، ئه‌مانه‌ى خواره‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه:
1- واجبه شوێنی نیشته‌جێ بونی بۆ دابین بكرێت له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا، ئه‌گه‌ر ڕێگرێگی شه‌رعی نه‌بو.
2- واجبه خه‌رجی بكێشرێت له بژێوی وبه‌رگ وجگه له‌مانه‌ش.
3- پێویسته له سه‌ری له شوێنی نیشته‌جێب ونی بمێنێته‌وه وجێی نه‌هێڵێت مه‌گه‌ر بۆ زه‌روره‌ت، له‌به‌ر فه‌رمایشتی خوا جل جلاله: ﴿أَسْكِنُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ سَكَنْتُمْ مِنْ وُجْدِكُمْ...﴾ [الطلاق:6]، «ئه‌ى مێرد! ته‌ڵاقدراوه‌كان له كاتی عیدده‌دا له شوێنی نیشته‌جێبونی خۆتاندا بیانهێڵنه‌وه به پێی دارایی وبون وتوانای خۆتان...»، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ: ﴿لَا تُخْرِجُوهُنَّ مِنْ بُيُوتِهِنَّ وَلَا يَخْرُجْنَ إِلَّا أَنْ يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُبَيِّنَةٍ﴾ [الطلاق:1] «وته‌ڵاقدراوان له ماڵه‌كانیان ده‌ر مه‌كه‌ن تا عیدده‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێت، وخۆشیان بۆیان نیه بڕۆنه ده‌ره‌وه مه‌گه‌ر كارێكی گه‌ن ونه‌شیاو بكه‌ن وه‌ك زیناكردن».
4- حه‌رامه له سه‌ر ئافره‌ته‌كه خوازبێنی كردنی بخاته به‌ر ده‌م پیاوان، چونكه ئه‌م هێشتا به‌ستراوه‌ته‌وه به مێرده‌كه‌یه‌وه بۆیه حوكمی هاوسه‌ری هه‌یه، له‌به‌ر فه‌رمایشتی خوا جل جلاله: ﴿وَبُعُولَتُهُنَّ أَحَقُّ بِرَدِّهِنَّ فِي ذَلِكَ إِنْ أَرَادُوا إِصْلَاحًا﴾ [البقرة:228].
دوه‌م: ئه‌گه‌ر عیدده‌ى گرتبو به ته‌لآقێكی بائن:
لێره‌شدا له دو حاڵه‌ت به ده‌ر نیه:
- یا دو گیانه.
- یا دو گیان نیه.
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر هاتو دو گیان بو ئه‌وا ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه:
1- شوێنی نیشته‌جێ بونی له سه‌ر مێرد واجبه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ وَأَحْصُوا الْعِدَّةَ وَاتَّقُوا اللَّهَ رَبَّكُمْ لَا تُخْرِجُوهُنَّ مِنْ بُيُوتِهِنَّ وَلَا يَخْرُجْنَ إِلَّا أَنْ يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُبَيِّنَةٍ﴾ [الطلاق:1]. «ئه‌ى په‌یامبه‌ری خوا! ئه‌گه‌ر تۆ وباوه‌ڕداران ویستتان هاوسه‌ره‌كانتان ته‌ڵاق بده‌ن ئه‌وا له كاتی پێشوازی عیدده‌كانیاندا ته‌ڵاقیان بده‌ن وعیدده‌كانیشیان بژمێرن وله خوا بترسن، ته‌ڵاق دراوانیش له ماڵه‌كانیان ده‌ر مه‌كه‌ن تا عیدده‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێ، وخۆشیان بۆیان نیه بڕۆنه ده‌ره‌وه مه‌گه‌ر كارێكی گه‌ن ونه‌شیاو بكه‌ن وه‌ك زیناكردن».
2- خه‌رجی كێشان، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿وَإِنْ كُنَّ أُولَات حَمْلٍ فَأَنْفِقُوا عَلَيْهِنَّ حَتَّى يَضَعْنَ حَمْلَهُن﴾ [الطلاق:6] «ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره ته‌ڵاقدراوه‌كانتان دو گیان بون، ئه‌وا نه‌فه‌قه‌یان بكێشن له ماوه‌ى عیدده‌كه‌یاندا تا كۆرپه‌له‌كه داده‌نێن».
3- پابه‌ندبون وده‌رنه‌چون له‌و ماڵه‌ى عیدده‌ى تێدا ده‌كێشێت مه‌گه‌ر بۆ پێویسی، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿لَا تُخْرِجُوهُنَّ مِنْ بُيُوتِهِنَّ وَلَا يَخْرُجْنَ﴾ [الطلاق:1]. به‌ڵگه‌ى ده‌رچونیشی بۆ پێویستی: فه‌رموده‌كه‌ى جابره ـ رضي الله عنه ـ ، ئه‌ڵێ: پوره‌كه‌م ته‌ڵاق درا، ویستی خورماكان له داره‌كانی بكاته‌وه، پیاوێك ڕێگری لێ‌كرد بێته ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌بو چوه خزمه‌تی په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ ، وئه‌ویش فه‌رموی: «بَلَى، فَجُدّي نَخْلَكِ، فَإِنَّكِ عَسَى أَنْ تَصَدَّقِي أَوْ تَفْعَلِي مَعْرُوفًا» «بۆ نا، بڕۆ به‌ر وبومه‌كه‌ی لێ بكه‌وه، له‌وانه‌شه صه‌ده‌قه‌یه‌ك بكه‌یت یان چاكه‌یه‌ك بكه‌یت»(٢).
دوه‌م: ئه‌گه‌ر دو گیان نه‌بو: ئه‌وه هه‌مو ئه‌وه‌ى بۆ هه‌یه كه بۆ دو گیان هه‌یه جگه له خه‌رجی كێشان وهاو واتاكانی، وه‌ك: جل وبه‌رگ، ئه‌مانه‌ى بۆ نیه، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى فاتیمه‌ى كچی قه‌یس رَضي الله عنها كاتێك مێرده‌كه‌ی ئه‌و یه‌ك ته‌ڵاقه‌شیدا كه مابوی، په‌یامبه‌ر فه‌رموی ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «لَا نَفَقَةَ لَكِ إِلَّا أَنْ تَكُونِي حَامِلًا» «خه‌رجیت بۆ نیه مه‌گه‌ر دو گیان بیت»(٣).
2- عیدده‌ى مێرد مردو:
ئافره‌ت كه له عیدده‌ی مردنی مێرده‌كه‌یه‌تی، ئه‌م حوكمانه‌ى له سه‌ره:
أ. پێویسته له سه‌ری عیدده‌ى بگرێت له‌و ماڵه‌ى مێرده‌كه‌ى تێدا مردوه وئه‌وی تێدا بوه، ئه‌گه‌ر كرێش بێت یان ده‌ستیار، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «امْكُثِي فِي بَيْتِكِ حَتَّى يَبْلُغَ الْكِتَابُ أَجَلَهُ» «له ماڵه‌كه‌ت بمێنه‌وه تا ماوه‌كه‌ت كۆتایی پێ دێت»(٤). له ڕیوایه‌تێكی تردا: «امْكُثِي فِي بَيْتِكِ الَّذِي جَاءَ فِيهِ نَعْيُ زَوْجِكِ» «له‌و ماڵه‌ت كه هه‌واڵی مردنی مێرده‌كه‌ت پێگه‌یشت بمێنه‌وه تا ماوه‌كه‌ت كۆتایی پێ دێت»(٥). دروستیش نیه بچێته شوێنێكى تر مه‌گه‌ر به هۆی عوزرێكه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى له خۆی بترسێت تێیدا بمێنێته‌وه، یان به ناچاری تێیدا ده‌ر بكرێت یان له‌به‌ر جگه له‌مانه ئه‌وا دروسته بۆی بڕوا بۆ ئه‌و شوێنه‌ى ئه‌یه‌وێت له‌به‌ر زه‌روره‌ت.
ب. مانه‌وه له‌و ماڵه‌ى عیدده‌ى تێدا ده‌گرێت وتێیدا ده‌رنه‌چێت مه‌گه‌ر بۆ پێویستی، بۆشی دروسته به ڕۆژ نه‌ك به شه‌و له ماڵه‌كه‌ى بێته دره‌وه بۆ پێویستیه‌كانی، چونكه شه‌وان جێی خراپه‌كاریه، بۆیه تێیدا نایه‌ته ده‌ره‌وه مه‌گه‌ر زه‌رور بێت به پێچه‌وانه‌ى ڕۆژه‌وه كه شوێنی جێبه‌جێكردنی پێداویستیه‌كانی.
ج. پێویسته له سه‌ری له ماوه‌ى عیدده‌كه‌دا خۆگرتنه‌وه (الإحداد) بۆ مێرده‌كه‌ى بكات، دواجاریش به وردی باسی ئیحداد دێت.
د. خه‌رجی بۆ نیه چونكه به مردنی ژن ومێردایه‌تی كۆتایی هاتوه.
پرسى چواره‌م: خۆگرتنه‌وه (الإحداد)
پێناسه‌ی حیداد وبه‌ڵگه‌ى شه‌رعی بونی:
1- پێناسه‌ى (الإحداد):
له زماندا: بریتیه له خۆگرتنه‌وه، ئه‌وترێ: (حادٌّ ومُحِدٌّ) ئه‌گه‌ر ئافره‌ت واز له خۆڕازاندنه‌وه وبۆن له خۆدان بهێنێت.
له شه‌رعیشدا: بریتیه له وازهێنان له خۆڕازاندنه‌وه وبۆن له خۆدان وئه‌و شتانه‌ى تریش كه حه‌زی بۆ لا ده‌جوڵێنن وداخوازی چونه لای ده‌كه‌ن.
2- به‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی خۆگرتنه‌وه:
خۆگرتنه‌وه پێویسته له سه‌ر ئافره‌تی مێرد مردو، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئوم حه‌بیبه رضي الله عنها، ئه‌ڵێ: په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «لَا يَحِلُّ لِامْرَأَةٍ تُؤْمِنُ بِاللهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ أَنْ تُحِدَّ عَلَى مَيِّتٍ فَوْقَ ثَلَاثِ لَيَالٍ، إِلَّا عَلَى زَوْجٍ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا» «حه‌ڵاڵ نیه بۆ ئافره‌تێك بڕوای به خوا وڕۆژی دوایی هه‌بێت سێ ڕۆژ زیاتر خۆی بگرێته‌وه بۆ هیچ مردویه‌ك مه‌گه‌ر ئافره‌ت بۆ مێرده‌كه‌ى چوار مانگ وده ڕۆژ خۆی ده‌گرێته‌وه»(٦). هه‌روه‌ها فه‌رموده‌كه‌ى ئوم عه‌تیه‌ی ئه‌نساری ـ رضي الله عنه ـ ئه‌ڵێ: «كُنَّا نُنْهَى أَنْ نُحِدَّ عَلَى مَيِّتٍ فَوْقَ ثَلَاثٍ، إِلَّا عَلَى زَوْجٍ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا، وَلَا نَكْتَحِلَ وَلَا نَتَطَيَّبَ، وَلَا نَلْبَسَ ثَوْبًا مَصْبُوغًا إِلَّا ثَوْبَ عَصْبٍ» «ڕێگریمان لێ ده‌كرا سێ ڕۆژ زیاتر خۆبگرینه‌وه به هۆی مردوه‌وه مه‌گه‌ر بۆ مێرد ئه‌وه چوار مانگ وده ڕۆژه، وچاو نه‌ڕه‌ژین وبۆن له خۆمان نه‌ده‌ین وبه‌رگی ره‌نگاو ڕه‌نگ نه‌پۆشین مه‌گه‌ر به‌رگی عه‌صب... تا كۆتایی»(٧).
هه‌روه‌ها ده‌رهه‌ق ئافره‌تی خۆگره‌وه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه پێویسته:
1- ڕێگری كردن له دیارده‌كانی خۆڕازاندنه‌وه وبۆن له خۆدان، جا ڕێگری لێده‌كرێت له پۆشینی به‌رگی ڕه‌نگا وڕه‌نگی جوان وسه‌رنج ڕاكێش، وچاو ناڕه‌ژێت، وخشلأ نا‌پۆشێت زێڕ بێت یان زیو یان شتی تر، وهیچ جۆرێكی بۆیه به‌كار ناهێنێت، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئوم سه‌له‌مه ده‌یداته پاڵ په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «الْمُتَوَفَّى عَنْهَا زَوْجُهَا لَا تَلْبَسُ الْمُعَصْفَرَ مِنَ الثِّيَابِ، وَلَا الْمُمَشَّقَةَ، وَلَا الْحُلِيَّ، وَلَا تَخْتَضِبُ، وَلَا تَكْتَحِلُ» «ئافره‌تی مێرد مردو به‌رگی زه‌رد (الْمُعَصفَر)(٨)، وسور (الْمُمَشَّقَةَ)(٩)، وخشڵ وزێڕ نا‌پۆشێت، وخه‌نه ناكات، وچاو ناڕه‌ژێت»(١٠). هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ی ئوم عه‌تیه‌ی ئه‌نساری پێشتر.
2- پێویسته پابه‌ندی ئه‌و ماڵه بێت عیدده‌ى تێدا ده‌گرێت ونه‌یه‌ته ده‌ره‌وه مه‌گه‌ر بۆ پێویستی، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى فوره‌یعه‌ى كچی مالكی پێشتر.
(1) أخرجه البخاري (5320).
(2) أخرجه مسلم (1483).
(3) أخرجه أبو داود (2286)، والنسائي (6/210)، ومسلم (1480) بمعناه، وصححه الألباني «صحيح سنن النسائي» (3324).
(4) أخرجه الترمذي (1224) وصححه، وابن ماجه (2031)، وصححه الألباني «صحيح ابن ماجه» (1651)
(5) [أخرجه ابن ماجه في الموضع السابق].
(6) أخرجه البخاري (5334)، ومسلم (1486).
(7) أخرجه البخاري (5341)، ومسلم (938). العَصْبُ: به‌رگێكه خوریه‌كه‌ى بۆیه ده‌كرێت پاشان ده‌چێنرێت، وناچه‌مێنرێته‌وه وكۆ ناكرێته‌وه، ئه‌وه‌ى بۆی زیاد ده‌كرێت كۆ ده‌كرێته‌وه وده‌چه‌مێنریته‌وه، ئه‌وترێ: بُرْدَا عَصْبٍ، وبُرُودُ عَصْبٍ.
(8) واته: به عوسفور ڕه‌نگكراو، ڕوه‌كێكه ڕه‌نگی زه‌ردی لێ ده‌رده‌هێنرێت. وه‌رگێڕ.
(9) واته: به (الْمِشْقِ) ڕه‌نگكراو، كه ڕه‌نگێكی سوره.
(10) أخرجه أبو داود (2304)، والنسائي (3535)، وصححه الألباني «الإروا‌ء» (2129).