چه‌ند پرسێكی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ى، وحوكمه‌كه‌ى، وبۆ كێ ده‌بێت؟
1- پێناسه‌ی «الحَضَانَة»:
له زماندا بریتیه له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ چاودێریكردنی، له «الحِضْن»ـه‌وه وه‌رگیراوه كه بریتیه له كۆش، چونكه به‌خێو كه‌ر وپه‌روه‌رده كه‌ر منداڵه‌كه ده‌خاته كۆشی. وبه‌خێو كه‌ری پیاو وژنیش (الحاضِن والحاضِنَة): ئه‌و كه‌سه‌ن كه سپێردراون به منداڵ تا بیپارێزن وبه‌خێوی بكه‌ن.
به‌خێوكردنیش له شه‌رعدا: هه‌ستانه به خێوكردن وپاراستنی ئه‌وه‌ى به سه‌ربه‌خۆیی كاروباری خۆی پێ به‌ڕێوه نابرێت، وپه‌روه‌رده‌كردنی له ڕوی جه‌سته‌یی ومه‌عنه‌ویه‌وه، وپاراستنی له‌وه‌ى ئازاری ده‌دات.
2- حوكمه‌كه‌ى:
ئه‌گه‌ر كه‌سی تر ده‌ست نه‌كه‌وێت ئه‌وا ئه‌بێته فه‌رزی عه‌ین ده‌رهه‌ق به‌خێو كه‌ره‌كه، یان ده‌ست بكه‌وێت به‌ڵام به‌خێو كراوه‌كه كه‌سی تر قه‌بولأ نه‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیا ئه‌چێت یان زیانی پێ ده‌گات به نه‌پاراستنی، ئه‌و كاته واجبه له تیا چون بپارێزرێت، ئه‌گه‌ریش زیاتر له به‌خێوكه‌رێك هه‌بو ئه‌وسا فه‌رزی كیفایه‌یه.
3- مافی به‌خێوكردن به كێ ده‌درێت؟
به‌خێو كردن بۆ ژنان وپیاوانه له‌وانه‌ى شایسته‌ین، ئه‌وه‌نده هه‌یه ئافره‌تان ده‌خرێنه پێش پیاوانه‌وه له به‌خێو كردن‌دا، چونكه ئه‌وان دڵسۆزتر ونه‌رم ترن به منداڵ، ئه‌گه‌ریش ئه‌و مافه‌یان نه‌بو ئه‌وا ده‌گوازرێته بۆ پیاوان چونكه ئه‌وان زیاتر توانای پاراستن وجێ به‌جێ كردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی منداڵیان هه‌یه.
وبه‌خێوكردنی منداڵیش له ئه‌ستۆی دایك وباوكیه‌تی ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیری نێوانیان به‌رده‌وام بو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جیابونه‌وه ڕویدا بو ئه‌وه به‌خێوكردن بۆ دایكه ئه‌گه‌ر شوی نه‌كردبوه بێگانه‌یه‌ك بۆ به‌خێوكراوه‌كه، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ى پیاوه‌كه‌ى ته‌ڵاقی داب‌و وئه‌شی ویست منداڵه‌كه‌شی لێ بسێنێت: «أنتِ أحق به ما لم تنكحي» «تۆ له پێشتری مه‌گه‌ر شو بكه‌یته‌وه»(١).
ئه‌وه‌ى به‌خێوكردنیش ده‌یخوازێت: پاراستنی به‌خێو كرا‌و، وگرتنه‌وه‌شى له هه‌ر شتێك زیانی بۆی هه‌بێت، وپه‌روه‌رده كردنیه‌تی تا گه‌وره ده‌بێت، هه‌روه‌ها كردنی هه‌مو ئه‌و شتانه‌یه كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودایه: له ئاگادار بون له خواردن وخواردنه‌وه‌ی وشۆردنی، وپاك وخاوێن كردنه‌وه‌ى ده‌رون وده‌ره‌وه‌ی، وئاگا بون له خه‌وتنی وهه‌ستانی، وهه‌ستان به سه‌رجه‌م پێداویستی وداخوازیه‌كانی.
پرسى دوه‌م: مه‌رجه‌كانی به‌خێوكه‌ر، وڕێگریه‌كانی به‌خێوكردن:
1- ئیسلامه‌تی: جا كافر بۆی نیه موسڵمان به‌خێو بكات، چونكه نابێت ببێته كار به ده‌ستی موسڵمان، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مه‌ترسی هه‌یه له سه‌ر دینی به‌خێوكراو وله ئیسلام بیباته ده‌ره‌وه بۆ بێ باوه‌ڕی.
2- پێگه‌یشتن وژیری: جا منداڵ وشێت وتێكچو به‌خێوكردنیان بۆ نیه، چونكه ئه‌وان ناتوانن خۆیان به‌ڕێوه به‌رن وپێویستیان به كه‌سێكه خۆیان به‌خێو بكات.
3- ده‌ست پاك وداوێن پاك بێت: جا خائین وفاسق به‌خێوكردنیان بۆ نیه، چونكه جێی ئه‌مانه‌ت نین، ومانه‌وه‌ى به‌خێو كراویش له لایاندا زیانه بۆ خۆی وماڵیشی.
4- بتوانێت له ڕوی جه‌سته‌یی وداراییه‌وه هه‌ستێت به كاروباری به‌خێوكراو: جا بێ توانایه‌ك به هۆی ته‌مه‌نه‌وه، یان عه‌یبدارێك وه‌ك لاڵی وكه‌ڕی به‌خێوكردنی بۆ نیه، هه‌روه‌ها هه‌ژارێكی نه‌دار، یان ئه‌وه‌ى سه‌رقاڵه به كاروبارێكی زۆره‌وه وئه‌بێته مایه‌ی زایه‌بونی به‌خێوكراو= به‌خێوكردنیان بۆ نیه.
5- ئه‌بێت به‌خێوكراو هیچ نه‌خۆشیه‌كی گوازراوه‌ى نه‌بێت، وه‌ك گه‌ڕی وهاوشێوه‌كانی.
6- ئه‌بێت سه‌ر ڕاست بێت: جا گه‌مژه‌یه‌كی ده‌ست باد به‌خێوكردنی بۆ نیه بۆ ئه‌وه‌ى ماڵی به‌خێوكراوه‌كه له ناو نه‌دات.
7- ئه‌بێت به‌خێوكه‌ره‌كه ئازاد بێت: جا كۆیله به‌خێوكردنی بۆ نیه، چونكه به‌خێوكردن ویلایه‌ت وكار به ده‌ستیه، وكۆیله‌ش شیاو نیه بۆ كار به ده‌ستی.
ئه‌مه ئه‌و مه‌رجانه‌یه كه گشتیه له ژنان وپیاواندا. مه‌رجێكی تر هه‌یه بۆ ئافره‌ت زیاد ده‌كرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئه‌بێت شوی به بێگانه‌یه‌ك بۆ منداڵه‌كه نه‌كردبێت، چونكه ئه‌و كاته سه‌رقاڵه به مافی مێرده‌وه، وله‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى [پێش‌و]: «تۆ له پێشتری به به‌خێوكردنی مه‌گه‌ر شو بكه‌یته‌وه».
به‌خێوكردن ده‌كه‌وێت به بونی ڕێگرێكی له‌و ڕێگریانه‌ى باس كرا، یان نه‌مانی مه‌رجێك له مه‌رجه شایسته‌ییه‌كانی پێش‌و.
پرسى سێیه‌م: له‌و حوكمانه‌ى په‌یوه‌ستن به به‌خێوكردنه‌وه:
- ئه‌گه‌ر یه‌كێك له دایك وباوكی به‌خێوكراو سه‌فه‌رێكی درێژی كرد ومه‌به‌ستیشی زیان گه‌یاندن نه‌بو وڕێگاكه‌ش ئه‌مان بو، ئه‌وا باوك له پێشتره به به‌خێوكردن، ئیتر مێرده‌كه سه‌فه‌ری كردبێت یان نیشته‌جێ بێت، چونكه ئه‌و هه‌ڵده‌ستێت به په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ وپارێزگاری لێكردنی، كه دو‌ریش بێت منداڵ زایه ده‌بێت.
- ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ره‌كه‌ى بۆ شارێكی نزیك بو وكه‌متر بو له ماوه‌ى نوێژ كورت كردنه‌وه، ئه‌وا به‌خێوكردن له ئه‌ستۆی دایكه، ئیتر دایكه‌كه سه‌فه‌ر بكات یان نیشته‌جێ بێت، چونكه ئه‌م زیاتر دڵسۆزتره، وباوكیش ده‌توانێت سه‌رپه‌رشتی بكات وئاگای لێ بێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ره‌كه درێژ بو وله‌به‌ر پێویستیه‌ك بو، به‌ڵام ڕێگاكه ئه‌مان بو ئه‌وا به‌خێوكردن له ئه‌ستۆی نیشته‌جێیه.
- به‌خێوكردن له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵندا كۆتایی دێت، دوای ئه‌وه نێرینه له نێوان دایك وباوكیدا سه‌ر پشك ده‌كرێت ولای ئه‌وه‌یان ده‌مێنێته‌وه كه هه‌ڵی ده‌بژێرێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «يَا غُلَامُ هَذَا أَبُوكَ وَهَذِهِ أُمُّكَ فَخُذْ بِيَدِ أَيِّهِمَا شِئْتَ» «ئه‌ى ڕۆڵه! ئه‌مه باوكته وئه‌مه‌ش دایكت، ده‌ستی كامیانت ده‌وێت بیگره» ئه‌ویش ده‌ستی دایكی گرت وبردی(٢). هه‌روه‌ها عومه‌ر وعه‌لیش رضی الله عنهم بڕیاریان به سه‌ر پشك كردن بو.
سه‌ر پشكیش ناكرێت مه‌گه‌ر دوای عه‌قڵ گرتن، ودایك وباوكه‌كه‌ش ئه‌هلی به‌خێو كردن بن. سه‌ر پشك كردنیش تایبه‌تكرا به حه‌وت ساڵنه‌وه، چونكه سه‌ره‌تای ته‌مه‌نێكه كه شه‌رع تێیدا فه‌رمانی پێ كردوه به نوێژ، جا ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه باوكی هه‌ڵبژارد ئه‌وه شه‌و وڕۆژ لای ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى په‌روه‌رده‌ى بكات وئه‌ده‌بی بدات، ورێگریشی نابێت له سه‌ردان كردنی دایكی، ئه‌گه‌ریش دایكی هه‌ڵبژارد ئه‌وا به شه‌و لای ده‌بێت وبه ڕۆژیش لای باوكی بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ده‌بی بدات وپه‌روه‌رده‌ى بكات، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕۆژ شوێنی كاتی جێ به‌جێكردنی پێداویستیه‌كان وئیشی پیشه‌وه‌رانه.
مێینه‌ش ئه‌گه‌ر گه‌یشته حه‌وت ساڵی ئه‌وه لای باوكی ده‌بێت، چونكه زیاتر ده‌یپارێزێت وشیاوتره له كار به ده‌ست گرتنی تا جگه له خۆی، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نزیكه له ته‌مه‌نی شو كردنه‌وه وباوكیش كار به ده‌ست (وَلِيُّ أَمْر)یه‌تی وخوازبێنی لای ئه‌و ده‌كرێت، وئه‌ویش شاره‌زاتره كێ هاو شانیه‌تی له داواكه‌ران. ڕێگریش ناكات له سه‌ردان كردنی دایكی ئه‌گه‌ر ترسی حه‌رامی نه‌بو وه‌ك ئه‌وه‌ى بترسێت خراپ ببێت وهتد. ئه‌گه‌ریش باوك نه‌یتوانی بیپارێزێت، به هۆی سه‌رقاڵی یا ته‌مه‌ن یا نه‌خۆشی یا كه‌م دینیه‌وه، ودایكه‌كه‌ش چاكتر وبه تواناتر بو ئه‌وا ئه‌و له پێشتره.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر باوك ژنی هێنا وخستیه لای باوه‌ژن وئه‌ویش ئازاری ده‌دا وكه‌م ته‌رخه‌می ده‌رهه‌ق ده‌كرد، ئه‌وا دایك له پێشتره به به‌خێوكردن.
- كرێی به‌خێوكردن -ئیتر دایكی به‌خێوكه‌ری بێت یان نا- له ماڵی به‌خێو كراوه‌كه ده‌درێت ئه‌گه‌ر هه‌یبو، ئه‌گه‌ریش نه‌یبو ئه‌وا له ماڵی كار به ده‌سته‌كه‌ى، وئه‌وه‌ی بژێوی ئه‌می له سه‌ره ده‌درێت.
(١) أخرجه أحمد (2/182)، وأبو داود (2276)، والحاكم (2/207) وصححه وافقه الذهبي، وحسَّنه الألباني «الإروا‌ء» (2187).
(٢) أخرجه أحمد (2/246)، وأبو داود (2277)، والترمذي (1375) وقال: «حسن صحيح»، والحاكم (4/97) وصححه، وافقه الذهبي. وصححه الألباني «الإروا‌ء» (2192).