چه‌ند پرسێكی تێدایه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ی تێكۆشان، وفه‌زڵه‌كه‌ى، وحیكمه‌ت لێی، وحوكمه‌كه‌ى، وكه‌ى واجب ده‌بێت؟
أ. پێناسه‌كه‌ى:
جیهاد له زماندا: هه‌وڵدان وتێ كۆشان وتوانا و ته‌قالا خستنه گه‌ڕه. له شه‌رعیشدا: هه‌وڵدان وتێ كۆشانه له شه‌ڕ كردن له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕاندا وبه‌رگری كردنه له دژیان.
ب. فه‌زڵه‌كه‌ى وحیكمه‌ت لێی:
جیهاد چڵه پۆپه‌ی ئیسلامه، وه‌ك په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ ناوی لێناوه(١)، واتا: به‌رزترینیه‌تی، واشی پێوتراوه چونكه به هۆیه‌وه ئیسلام به‌رز وباڵا ده‌بێت وده‌رده‌كه‌وێت، خواش جل جلاله تێكۆشه‌رانی به ماڵ ونه‌فس له پێناوی خۆیدا فه‌زڵدار كردون وبه‌ڵێنی به‌هه‌شتی پێداون داون، وه‌ك تۆزێكی تر له ئایه‌ته‌كه‌ى سوره‌تی نیسائدا دێت، ئایه‌ت وفه‌رموده‌كانیش له باره‌ی فه‌زڵی تێكۆشان وتێكۆشه‌ران زۆره.
حیكمه‌تیش له شه‌رعی بونی: خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ بۆ زۆر ئامانجی به‌رز ومه‌به‌ستی شه‌ریف جیهادی داناوه:
1- جیهاد دانراوه بۆ ئه‌وه‌ى بت وتاغوت په‌رستی له كۆڵ خه‌ڵك ببێته‌وه، وڕزگاریان بێت بۆ خوا په‌رستی به تاك وته‌نها، خوا جل جلاله ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ كُلُّهُ لِلَّهِ﴾ [الأنفال: 39] «ئه‌ى باوه‌ڕداران بجه‌نگن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شدانه‌راندا تا نه شیرك ونه ڕێگری له دینی خوا نه‌مێنێت وته‌نها خوا بپه‌ره‌ستێ، به‌وه‌ش به‌لآ له سه‌ر به‌نده‌كانی خوا نامێنێ له سه‌ر زه‌وی، هه‌روه‌ها تا دین داری وگوێ ڕایه‌ڵی وپه‌رستن به ته‌نها بۆ خوا بێت به پاكی وبه‌س».
2- هه‌روه‌ها دایناوه بۆ لابردنی سته‌م وگێڕانه‌وه‌ى مافه‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان، خوا جل جلاله ئه‌فه‌رموێ: ﴿أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا وَإِنَّ اللَّهَ عَلَى نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ﴾ [الحج: 39] «خوا ڕێگه‌ى دا به موسڵمانان بجه‌نگن، به هۆی ئه‌و سته‌م وده‌ست درێژیه‌ى كراوه‌ته سه‌ریان، خواش به توانایه كه سه‌ریان بخات ودوژمنه‌كه‌یان سه‌ر شۆڕ بكات».
3- وه‌كو چۆن دانراوه بۆ سه‌ر شۆڕ كردن ولوت شكاندنی بێ باوه‌ڕه شه‌ڕ كه‌ره‌كان وتۆڵه لێكردنه‌وه‌یان، خوا جل جلاله ئه‌فه‌رموێ: ﴿قَاتِلُوهُمْ يُعَذِّبْهُمُ اللَّهُ بِأَيْدِيكُمْ وَيُخْزِهِمْ وَيَنْصُرْكُمْ عَلَيْهِمْ وَيَشْفِ صُدُورَ قَوْمٍ مُؤْمِنِينَ﴾ [التوبة: 14] «ئه‌ى باوه‌ڕداران بجه‌نگن له‌گه‌ڵ دوژمنانی خوادا، خوا سزایان ده‌دات به ده‌ستی ئێوه، وسه‌ر شۆڕیان ده‌كات به دۆڕان، وسه‌رتان ده‌خات به سه‌ریاندا، وشه‌ی خۆی سه‌ر ده‌خات، وبه دۆڕاندنیان شیفای دڵتان ده‌دات ئه‌و دلآنه‌ى كه زۆریان چه‌شتوه به ده‌ست بێباوه‌ڕانه‌وه له خه‌م وخه‌فه‌ت به هۆی فرت وفێلیانه‌وه».
ج. حوكمه‌كه‌ى وبه‌ڵگه‌كه‌ی:
تێكۆشان به واتا تایبه‌ته‌كه‌ى فه‌رزی كیفایه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى به‌سه پێی هه‌ستێت، ئه‌وا له سه‌ر ئه‌وانی تر ده‌كه‌وێت وده‌رهه‌قیان ده‌بێته سوننه‌ت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿لَا يَسْتَوِي الْقَاعِدُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ غَيْرُ أُولِي الضَّرَرِ وَالْمُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ فَضَّلَ اللَّهُ الْمُجَاهِدِينَ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ عَلَى الْقَاعِدِينَ دَرَجَةً وَكُلًّا وَعَدَ اللَّهُ الْحُسْنَى وَفَضَّلَ اللَّهُ الْمُجَاهِدِينَ عَلَى الْقَاعِدِينَ أَجْرًا عَظِيمًا﴾ [النساء: 95] «دواكه‌وتو ونه‌هاتوه‌كان بۆ جیهاد له پێناوی خوا -جگه له خاوه‌ن عوزره‌كان- یه‌كسان نین له‌گه‌ڵ تێكۆشه‌رانی ڕێی خوا به ماڵ ونه‌فسه‌وه، خوا فه‌زڵی تێكۆشه‌رانی داوه به‌سه‌ر دواكه‌وتواندا، له به‌هه‌شتیشدا پله‌یه‌كی بالآ وبه‌رزی پێ به‌خشیون، بێگومان خوا به‌ڵێنی به هه‌شتی به هه‌ر یه‌ك له تێكۆشه‌رانی ڕێی خوا به ماڵ ونه‌فسیان وبه دواكه‌وتوان به هۆی عوزره‌وه داوه، به هۆی ئه‌و هه‌ولآنه‌ى له ڕێگای خوادا ده‌یده‌ن، بێ‌گومانی خوا فه‌زڵی تێكۆشه‌رانی داوه به سه‌ر دانیشتوه‌كاندا به پاداشتێكی فراوان». ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ى جیهاد فه‌رزی كیفایه‌یه نه‌ك فه‌رزی عه‌ین، چونكه خوای گه‌وره به‌راوردی فه‌زڵی كرد له نێوان تێكۆشه‌ران ونه‌هاتوه‌كان به بێ عوزر، وكه به‌ڵێنی به‌هه‌شتی به هه‌ردوكیان داوه. خۆ ئه‌گه‌ر جیهاد فه‌رزی عه‌ین بوایه ئه‌وا دواكه‌وتوان شایسته‌ى هه‌ڕه‌شه بون نه‌ك به‌ڵێنی چاك. هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿وَمَا كَانَ الْمُؤْمِنُونَ لِيَنْفِرُوا كَافَّةً فَلَوْلَا نَفَرَ مِنْ كُلِّ فِرْقَةٍ مِنْهُمْ طَائِفَةٌ لِيَتَفَقَّهُوا فِي الدِّينِ﴾. ئه‌مه‌ش مه‌رج داره به‌وه‌ى موسڵمانان هێز وتوانایان هه‌بێت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى دوژمنه‌كه‌یان، ئه‌گه‌ر توانا وهێزیان نه‌بو له سه‌ریان ده‌كه‌وێت وه‌ك واجبه‌كانی تر، كه جه‌نگیان كرد له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كه‌یان -به‌م حاڵه‌وه- خۆیان توشی تیاچون ده‌كه‌ن.
د. كه‌ى فه‌رز ده‌بێت:
به‌ڵام هه‌ندێك حاڵه‌ت هه‌یه، جیهاد تێیدا ده‌بێته فه‌رزی عه‌ین له سه‌ر موسڵمان، كه بریتیه له‌مانه:
حاڵه‌تی یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر دوژمنان هێرشیان هێنایه سه‌ر وڵاتانی موسڵمانان، هاتنه ناویه‌وه، یان ده‌وریان دا، ئه‌وسا كوشتار له‌گه‌ڵ كردنیان ودورخستنه‌وه‌ى زیانیان فه‌رزه له سه‌ر تاك تاكی موسڵمانان.
حاڵه‌تی دوه‌م: ئه‌گه‌ر ئاماده‌ى جه‌نگه‌كه بو، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ى هه‌ر دو سوپا ڕوبه‌ڕو بونه‌وه وڕیزه‌كانی هه‌ر دو لا به‌رامبه‌ر یه‌ك وه‌ستان، ئه‌وسا جیهاد فه‌رز ده‌بێت وحه‌رامه له سه‌ر كه‌سێك ئاماده بێت شه‌ڕه‌كه جێ بهێڵێت، وپشت بكاته دوژمن، له‌به‌ر فه‌رمایشتی خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ : ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا زَحْفًا فَلَا تُوَلُّوهُمُ الْأَدْبَارَ﴾ [الأنفال:15]، «ئه‌ى باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر له شه‌ڕدا ڕوبه‌ڕوی بێ باوه‌ڕان بونه‌وه نزیك یه‌ك، پشتیان لێ مه‌كه‌ن، به‌ڵكو چه‌سپاو وخۆڕاگر بن به‌رامبه‌ریان»، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌یامبه‌ر پشت هه‌ڵكردنی ڕۆژی ڕو به ڕو بونه‌وه‌ى به تاوانه گه‌وره له ناو به‌ره‌كان هه‌ژمار كردوه(٢). به‌ڵام له‌م پشت هه‌ڵكردنه هه‌ڕه‌شه لێكراوه‌دا دو حاڵه‌ت هه‌لآوێر كراوه:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر بڕوا هێزی زیاتر بهێنێت.
دوه‌م: یان لا بداته‌وه بۆ لای كۆمه‌ڵێكی تری موسڵمانان بۆ به‌هێزكردن وسه‌ر خستن.
حاڵه‌تی سێیه‌م: ئه‌گه‌ر پێشه‌وا دیاریان بكات وداوای ده‌رچونیان لێ بكات بۆ تێكۆشان، له‌به‌ر ئایه‌تی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَا لَكُمْ إِذَا قِيلَ لَكُمُ انْفِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ اثَّاقَلْتُمْ إِلَى الْأَرْضِ أَرَضِيتُمْ بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا مِنَ الْآخِرَةِ فَمَا مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فِي الْآخِرَةِ إِلَّا قَلِيلٌ (38) إِلَّا تَنْفِرُوا يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا﴾ [التوبة: 38-39] «ئه‌ى باوه‌ڕداران ئه‌وه چیتانه‌وه كه پێتان ده‌وترێت: ده‌رچن بۆ جیهادی دوژمنه‌كانتان له پێناوی خوادا ته‌مبه‌ڵی وكه‌سلانی ده‌كه‌ن وله ماڵی خۆتان داده‌نیشن، به‌شه دونیاییه‌كانتان ئه‌خه‌نه پێش به‌شی دواڕۆژتانه‌وه، ئه‌وه‌ى ئێوه چێژی لێ وه‌ر ده‌گرن له دونیا كه‌مه وئه‌ڕوا، به‌ڵام خۆشیه‌كانی دواڕۆژ كه خوا بۆ تێكۆشه‌رانی داناوه زۆره وبه‌رده‌وامه * ئه‌ى بڕواداران ئه‌گه‌ر نه‌چن بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانتان ئه‌وا خوا سزای خۆیتان به سه‌ردا ده‌بارێنێت»، هه‌روه‌ها فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «وَإِذَا اسْتُنْفِرْتُمْ فَانْفِرُوا» «كه داوای ده‌رچونتان لێكرا بۆ جیهاد ده‌ربچن»(٣).
حاڵه‌تی چواره‌م: ئه‌گه‌ر پێویستیان پێی بو، ئه‌وا جیهادی له سه‌ر فه‌رز ده‌بێت.
پرسى دوه‌م: مه‌رجه‌كانی جیهادكردن:
حه‌وت شت به مه‌رج گیراوه بۆ واجب بونی جیهاد، كه بریتیه له: ئیسلامه‌تی، وباڵغ بون، وژیری، ونێری، وئازادی، وتوانای ماددی وجه‌سته‌یی، وبێ نه‌خۆشی وئازار.
- بۆیه تێكۆشان واجب نیه له سه‌ر بێ باوه‌ڕ، چونكه ئه‌مه په‌رستنه، په‌رستنیشی له سه‌ر واجب نیه، ودروستیش نابێت، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خوا مه‌به‌ست بون وده‌ستپاكی وگوێڕایه‌ڵی تێدا فه‌راهه‌م نابێت، بۆیه ڕێگه‌ى نادرێت له‌گه‌ڵ سوپای موسڵمان بێت بۆ جه‌نگ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌یامبه‌ر به كابرای موشریك كه له شه‌ڕی به‌در به دوایدا هات، پێی فه‌رمو: «تُؤْمِنُ بِالله وَرَسُولِه؟» «باوه‌ڕت به خوا وپه‌یامبه‌ره‌كه‌ى هه‌یه» وتی: نه‌خێر، ئه‌میش فه‌رموی: «فَارْجِعْ فَلَنْ أَسْتَعينَ بِمُشْرِكٍ» «بگه‌ڕێوه یارمه‌تی ناخوازم له موشریك»(٤).
- هه‌روه‌ها واجب نیه له سه‌ر منداڵی پێنه‌گه‌یشتو، چونكه ته‌كلیف لێكراو نیه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن عومه‌ر رضی الله عنه: كه خۆی خستۆته ڕوی په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ بۆ شه‌ڕی ئوحود، به‌ڵام وه‌ری نه‌گرتوه له ڕیزی تێكۆشه‌ران(٥).
- هه‌روه‌ها شێت له سه‌ری واجب نیه، چونكه پێنوسی له سه‌ر هه‌ڵگیراوه، وله ته‌كلیف لێكروان نیه.
- له سه‌ر كۆیله‌ش واجب نیه، چونكه سه‌ییده‌كه‌ى خاوه‌نداریه‌تی ده‌كات.
- هه‌روه‌ها ئافره‌تیش، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى [پێشتری] عائیشه رضی الله عنها وتی: ئه‌ی په‌یامبه‌ری خوا! ئایا ئافره‌تان حه‌جیان له سه‌ره؟ فه‌رموی: «به‌ڵێ، جیهادێك شه‌ڕی تێدا نیه: حه‌ج وعومره‌كردن»(٦). له له‌فزێكی تردا ئه‌ڵێ: ده‌بینین جیهاد باشترین كاره، ئه‌ی جیهاد نه‌كه‌ین؟ فه‌رموی(٧): «لَا، لَكِنَّ أَفْضَلَ الْجِهَادِ حَجٌّ مَبْرُورٌ» «نه‌خێر، به‌س باشترین تێكۆشان حه‌جێكی بێ سه‌رپێچیه».
- هه‌روه‌ها بێ توانا، كه ناتوانێت چه‌ك هه‌ڵبگرێت له‌به‌ر لاوازی یا پیری، هه‌روه‌ها هه‌ژار كه له بژێوی خێزانه‌كه‌ى زیاتری نیه بۆ خه‌رجی ڕێگا، ئه‌مانه تێكۆشانیان له سه‌ر نیه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿لَيْسَ عَلَى الضُّعَفَاءِ وَلَا عَلَى الْمَرْضَى وَلَا عَلَى الَّذِينَ لَا يَجِدُونَ مَا يُنْفِقُونَ حَرَجٌ إِذَا نَصَحُوا لِلَّهِ وَرَسُولِهِ [مَا عَلَى الْمُحْسِنِينَ مِنْ سَبِيلٍ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ]﴾ [التوبة:91] «خاوه‌ن عوزره‌كان له لاواز ونه‌خۆش ونه‌داره‌كان كه ئه‌وه‌نده‌یان نیه خۆیانی پێ ئاماده بكه‌ن بۆ ده‌رچون، ئه‌مانه تاوانیان له سه‌ر نیه له دانیشتن وده‌رنه‌چون ئه‌گه‌ر هاتو موخڵص بن بۆ خوا وپه‌یامبه‌ره‌كه‌ى وئیشیان كرد به شه‌رعه‌كه‌ى، ئه‌و كه‌سه‌ی چاكه‌كاره؛ عورزێكی هه‌یه له ده‌رنه‌چون وموخڵصه بۆ خوا وپه‌یامبه‌ره‌كه‌ى، هیچ هۆكارێك نیه بۆ سزادانی ولێگرتنی، خواش لێبورده‌یه به چاكه‌كاران وبه به‌زه‌ییه له‌گه‌ڵیان». به هه‌مان شێوه كه‌سێك ئازارێك یا نه‌خۆشیه‌ك یا هه‌ر عوزرێكی تر‌ى هه‌بێت، جیهادی له سه‌ر واجب نیه، چونكه بێ توانایی واجبێتی ناهێڵێت، هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿لَيْسَ عَلَى الْأَعْمَى حَرَجٌ وَلَا عَلَى الْأَعْرَجِ حَرَجٌ وَلَا عَلَى الْمَرِيضِ حَرَجٌ﴾ [الفتح: 17]. «خاوه‌ن عوزره‌كان له كوێر وشه‌ل ونه‌خۆشه‌كان تاوانیان له سه‌ر نیه له نه‌كردنی شته واجبه‌كان كه ناتوانن ئه‌نجامی بده‌ن، وه‌ك جیهاد وهاوشێوه‌كانی كه پێویستی به بینای نابینا وساغی شه‌ل وته‌ندروستی نه‌خۆش هه‌یه». هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئایه‌تی پێش‌و.
پرسى سێیه‌م: ئه‌و شتانه‌ى جیهادت له سه‌ر ده‌خه‌ن:
هه‌ندێك عوزر هه‌یه جیهاد له سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌خات «مُسْقِطَات الْجِهاد» ئیتر فه‌رزی عه‌ین بێت یان فه‌رزی كیفایه، كه بریتیه له‌مانه:
1، 2- شێتی ومنداڵی: له‌به‌ر فه‌رموده‌ى [پێشتر]: «قه‌ڵه‌م هه‌ڵگیراوه له سه‌ر سیان: له سه‌ر شێت تا عاقڵ ده‌بێت، خه‌وتو تا هه‌ڵده‌سێت، منداڵیش تا باڵغ ده‌بێت».
3- مێینه‌یی: بۆیه واجب نیه له سه‌ر مێینه، پێشتریش باس كرا.
4- كۆیله‌یی: له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو هوره‌یره ـ رضي الله عنه ـ ، په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «لِلْعَبْدِ الْمَمْلُوكِ الصَّالِحِ أَجْرَانِ، وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ، لَوْلَا الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللهِ، وَالْحَجُّ، وَبِرُّ أُمِّي، لَأَحْبَبْتُ أَنْ أَمُوتَ وَأَنَا مَمْلُوكٌ» «كۆیله‌ی چاك دو پاداشتی هه‌یه. پاشان ئه‌بو هوره‌یره وتی: سوێند به‌وه‌ى نه‌فسی منی به ده‌سته، له‌به‌ر جیهادی ڕێی خوا وحه‌ج وچاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك وبابم نه‌بوایه، حه‌زم ده‌كرد بمرم وكۆیله بوایه‌م»(٨).
5، 6- لاوازی جه‌سته‌یی ونه‌داری، ونه‌خۆشی، وساغ نه‌بونی هه‌ندێك ئه‌ندام وه‌ك كوێری وشه‌لیه‌كی زۆر، وپێشتریش باس كرا.
7- رێگه‌نه‌دانی دایك وباوك یا یه‌كێكیان، ئه‌مه ئه‌گه‌ر تێكۆشانه‌كه سوننه‌ت بو، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن عومه‌ر رضی الله عنهم، پیاوێك دێته خزمه‌ت په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ وداوای هیڵانی لێده‌كات بۆ تێكۆشان؟ ئه‌ویش فه‌رموی: «أَحَيٌّ وَالِدَاك» «دایك وباوكت زیندون؟» كابرا وتی: به‌ڵێ، فه‌رموی: «فَفِيهِمَا فَجَاهِدْ» «بڕۆ تایبه‌تیان بكه به جیهادی نه‌فس تا لێت ڕازی ده‌بن»(٩). جا چاك بون له‌گه‌ڵیان فه‌رزی عه‌ینه، له‌م حاڵه‌ته‌شدا جیهاد فه‌رزی كیفایه‌یه، بۆیه فه‌رزی عه‌ین پێش ده‌خرێت، به‌ڵام كه جیهاده‌كه فه‌رزی عه‌ین بو ئه‌وسا بۆیان نیه ڕێگری لێ بكه‌ن، وداوای هێڵانیشیان لێ ناكرێت.
8- ئه‌و قه‌رزه‌ى كابرا نیه‌تی بیداته‌وه وخاوه‌نه‌كه‌شی ئیزنی نادات، وجیهاده‌كه‌ش سوننه‌ت بو، له‌به‌ر فه‌رموده‌ى: «الْقَتْلُ فِي سَبِيلِ اللهِ يُكَفِّرُ كُلَّ شَيْءٍ إِلَّا الدَّيْنَ» «كوژران له پێناوی خوا هه‌مو شتێك ده‌سڕێته‌وه مه‌گه‌ر قه‌رز»(١٠). كه جیهاده‌كه فه‌رز بو ئه‌وا ئیزنی خاوه‌ن قه‌رزی پێویست نیه.
9- ئه‌و زانایه‌ی كه كه‌سی تر له وڵات‌دا نیه جگه له‌و، چونكه ئه‌گه‌ر بكوژرێت خه‌ڵك پێویستیان پێ ده‌كه‌وێت، ئاخر چونكه كه‌س ناتوانێت جێی پڕ بكاته‌وه، جا ئه‌گه‌ر له‌و شاره‌زاتر نه‌بو جیهادی له سه‌ر ده‌كه‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى موسڵمانان پێویستیانه.
(١) أخرجه الترمذي (2616)، وقال: «حسن صحيح». وأحمد في مسنده (5/231)، وصححه الألباني «صحيح سنن الترمذي» (2110). وهو جزء من حديث طويل.
(٢) أخرجه البخاري (2766)، ومسلم (145).
(٣) متفق عليه: أخرجه البخاري (1834)، ومسلم (1353) من حديث ابن عباس .
(٤) أخرجه مسلم (1817) من حديث عائشة رضي الله عنها.
(٥) متفق عليه: أخرجه البخاري (2664)، ومسلم (1868).
(٦) أخرجه ابن ماجه (2901)، والبيهقي (4/350) وغيرهما، وصححه الألباني «الإروا‌ء» (1185).
(٧) أخرجه البخاري (2794) [والزيادة (1520)].
(٨) أخرجه البخاري (2548)، وقوله: «والذي نفسي بيده» الصحيح أنه مدرج من كلام أبي هريرة.
(٩) أخرجه البخاري (3004)، ومسلم (2549).
(١٠) أخرجه مسلم (1886) من حديث عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما.