چه‌ند پرسێكی تێدا باس كراوه:
پرسى یه‌كه‌م: حوكمی دیلی بێ باوه‌ڕان:
زۆربه‌ی زانایان پێیان وایه -ئه‌مه‌ش ڕاسته-: كه بڕیارى دیلی بێ باوه‌ڕان لای پێشه‌وایه، سه‌ر پشك ده‌كرێ له‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلام وموسڵمانانی تێدایه له: كوشتن، وبه كۆیله‌كردن، ومننه‌تكردن بێ به‌رامبه‌ر، وگۆڕینه‌وه وڕزگاركردن به به‌رامبه‌ر «الفداء» ئیتر پاره بێت یا سودێك یا دیلێكی موسڵمان. سه‌باره‌ت به ژن ومنداڵیش هه‌ر به گرتنیان ده‌بنه كۆیله، ئه‌چنه ڕیزی سامانه‌وه وئه‌خرێنه نێو ده‌ستكه‌وت، وپێشه‌وای تێدا سه‌ر پشك ناكرێ، ودروستیش نیه بكوژرێن، چونكه ڕێگری له‌وه كردوه( ).
به‌ڵگه‌ش له سه‌ر كوشتن: فه‌رمایشته‌كه‌ى خوایه : ﴿فَاقْتُلُوا الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدْتُمُوهُمْ﴾ [التوبة:5] «جه‌نگ ڕا بگه‌یه‌نن له دژ هاوبه‌ش دانه‌ران له هه‌ر كوێ بون»، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ: ﴿مَا كَانَ لِنَبِيٍّ أَنْ يَكُونَ لَهُ أَسْرَى حَتَّى يُثْخِنَ فِي الْأَرْضِ﴾ [الأنفال:67] «گونجاو نیه بۆ هیچ په‌یامبه‌رێك دیلی جه‌نگی هه‌بێت تا زۆریان لێ نه‌كوژێت بۆ ئه‌وه‌ى ترس بخاته دڵیانه‌وه، جارێكی تر هێرش نه‌هێنن»، خوا باسی ئه‌وه ده‌كات كه كوشتنی هاوبه‌شدانه‌ران له شه‌ڕی به‌دردا له پێشتر بو وه‌ك گرتن وبه به‌رامبه‌ر به‌ردانیان. هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌نه‌س( )، كه په‌یامبه‌ر خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ له ساڵی فه‌تحدا چوه مه‌ككه وكڵاوی له سه‌ر بو، كه دایكه‌ند پیاوێك هات وتی: ئیبن خه‌ته‌ل ده‌ستی گرتوه به په‌رده‌ى كه‌عبه‌وه، فه‌رموی: «بیكوژن». هه‌روه‌ها پیاوانێكیشی له خێڵی قوره‌یزه كوشت.
به‌ڵگه‌ش له سه‌ر به كۆیله كردن: فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو سه‌عیدی خودریه باسی چیرۆكی به‌نی قوره‌یزه ده‌كات، كه ڕازی بون به حوكمی سه‌عدی كوڕی موعاز، ئه‌ویش بڕیاری داوه شه‌ڕ كه‌رانیان بكوژرێن وئافره‌تیان به كۆیله بكرێن( ).
به‌ڵگه‌ش له سه‌ر مننه‌ت كردن، وخستنه به‌ر وگۆڕینه‌وه: فه‌رمایشته‌كه‌ى په‌روه‌ردگاره: ﴿فَإِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ حَتَّى إِذَا أَثْخَنْتُمُوهُمْ فَشُدُّوا الْوَثَاقَ فَإِمَّا مَنًّا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاءً حَتَّى تَضَعَ الْحَرْبُ أَوْزَارَهَا﴾ [محمد:4] «ئه‌ى باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر گه‌یشتنه بێ باوه‌ڕان له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا، به دڵه‌وه له‌گه‌ڵیاندا بجه‌نگن، بده‌ن له گه‌ردنیان، كه لاوازیانتان كرد به زۆری كوشتاره‌كان، وهێزتان لێیان بڕی وتوانایان نه‌ما، ئه‌وسا توند ده‌ستیان ببه‌ستنه‌وه وكه‌له‌پچه‌یان بكه‌ن، ئیتر یا ئه‌وه‌یه مننه‌تیان به سه‌ردا ده‌كه‌ن وبه بێ به‌رانبه‌ر ڕزگاریان ده‌كه‌ن، یان ده‌یانگۆڕنه‌وه به سامان یا شتی تر، له سه‌ر ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام بن تا شه‌ڕ كۆتایی پێ دێت». وئه‌بێت پێشه‌وا له‌مانه به‌رژه‌وه‌ندیدار ترینه‌كه‌ى بكا، چونكه هه‌ڵس وكه‌وته‌كه‌ى بۆ خۆی نیه، بۆیه ئه‌بێت ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی بكات.
پرسى دوه‌م: دابه‌شكردنی ده‌ست كه‌وت له نێوان به‌شداربوان:
ده‌ست كه‌وت (الغَنِيْمَة): ئه‌و ماڵانه‌ى كافرانه كه به زۆر له شه‌ڕ دا ده‌برێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌رز ڕاگرتنی وشه‌ى خواى تێدا بێت. ئه‌نفالیشی پێ ده‌وترێ -كۆی نه‌فل «زیاده»یه- چونكه زیادبونێكه له ماڵی موسڵمانان. به‌ڵگه‌ش له سه‌ر شه‌رعی بونی، فه‌رمایشته‌كه‌ى خوایه : ﴿فَكُلُوا مِمَّا غَنِمْتُمْ حَلَالًا طَيِّبًا وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ﴾ [الأنفال: 69] «جا بخۆن له ده‌ستكه‌وته‌كان ئه‌وه حه‌ڵاڵه وپاكه بۆتان، وپارێزگاریش بكه‌ن له ئه‌حكامه‌كانی دین، خوا لێبورده‌یه به‌رانبه‌ر به‌نده‌كانی». خوای میهره‌بانیش ده‌ستكه‌وتی ته‌نها بۆ ئه‌م ئوممه‌ته حه‌ڵاڵ كردوه، په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ ئه‌فه‌رموێ: «وَأُحِلَّتْ لِيَ الْغَنَائِمُ وَلَمْ تَحِلَّ لِأَحَدٍ قَبْلِي» «ده‌ستكه‌وتیشم بۆ حه‌ڵاڵ كراوه وبۆ هیچ په‌یامبه‌رێكی پێش من حه‌ڵاڵ نه‌بوه»( ).
غه‌نیمه‌تیش: ماڵه گوازراوه‌كان (المَالُ المَنْقُول)( )، ودیل، وزه‌وی ده‌گرێته‌وه.
وزۆربه‌ى زانایان له سه‌ر ئه‌وه‌ن كه ده‌ستكه‌وت ده‌كرێته پێنج به‌شه‌وه:
به‌شی یه‌كه‌م: به‌شی پێشه‌وا، كه بریتیه له پێنجیه‌كی ده‌ستكه‌وت پێشه‌وا یا جێگره‌كه‌ى ده‌ری ده‌كات. ئه‌م پێنج یه‌كه‌ش به‌و شێوازه دابه‌ش ده‌كرێت كه خوا باسی كردوه له ئایه‌تی: ﴿وَاعْلَمُوا أَنَّمَا غَنِمْتُمْ مِنْ شَيْءٍ فَأَنَّ لِلَّهِ خُمُسَهُ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ﴾ [الأنفال: 41] «وبزانن ئه‌ى ئیمانداران ئه‌وه‌ى زه‌فه‌ری پێ ده‌به‌ن له سامانی دوژمنه‌كانتان له كاتی جیهاد له پێناوی خوادا ئه‌وا چوار له پێنجی بۆ جه‌نگاوه‌رانی به‌شداربوه، پێنج یه‌كه‌كه‌ى تر ده‌كرێته پێنج به‌شه‌وه وده‌درێته: خوا، وپه‌یامبه‌ره‌كه‌ى وله به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا به كارده‌هێنرێت، وبنه‌ماڵه‌ى په‌یامبه‌ر چونكه زه‌كاتیان بۆ حه‌ڵاڵ نیه، وهه‌تیوان، ونه‌داران، وڕێبواران» جا ئه‌مه ده‌كرێته پێنج به‌شه‌وه:
1- بۆ خوا وپه‌یامبه‌ره‌كه‌ى: ئه‌مه‌ش ئه‌بێته فه‌ی وده‌ڕواته خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ته‌وه وله به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا خه‌رج ده‌كرێت، له‌به‌ر فه‌رموده‌ى: «وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ، مَا لِي مِمَّا أَفَاءَ اللهُ عَلَيْكُمْ، وَلَا مِثْلُ هَذِهِ، إِلَّا الْخُمُسَ وَالْخُمُسُ مَرْدُودٌ عَلَيْكُمْ» «سوێند به‌وه‌ى نه‌فسی منی به ده‌سته، هیچم بۆ نیه له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى ئێوه ته‌نانه‌ت شتێكی ئاوهاش بێت -یانی ته‌ڵه مویه‌ك-، مه‌گه‌ر پێنج یه‌ك، ئه‌ویش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خۆتان»( ). جا ده‌بینی كردیه هی هه‌مو موسڵمانان.
2- خزمان: كه بریتین له بنه‌ماڵه‌ی په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ ، كه بریتین له: خانه‌واده‌ى هاشم، وخانه‌واده‌ى موته‌للیب. ئه‌م پێنج یه‌كه‌شیان له نێوان دابه‌ش ده‌كرێت به پێی پێویستی.
3- هه‌تیوان: بریتیه له‌وه‌ى باوكی مردوه پێش باڵغ بون، نێر بێت یا مێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتو ده‌وڵه‌مه‌ند بو ئه‌وا پێی نادرێت.
4- هه‌ژاران: هه‌روه‌ها نه‌دارانیش ده‌گرێته‌وه.
5- ڕێبوار: بریتیه له‌و موسافیره‌ى له وڵاتی خۆی دابڕاوه، ئه‌وه‌نده‌ى پێ ده‌ده‌یت بگاته شوێنی مه‌به‌ست.
به‌لآم چوار به‌شه‌كه‌ى تر -چوار له پێنجه‌كه-، بۆ هه‌ر كه‌سێكه به‌شداری كردبێت، له پیاوه باڵغه ئازاد وعاقڵه‌كان، ئه‌وانه‌ى ئاماده‌ى «استعداد» شه‌ڕ بون ئیتر شه‌ڕی كردبێت یان نا، به‌هێز بێت یان لاواز، له‌به‌ر وته‌كه‌ى عومه‌ر ـ رضي الله عنه ـ : «إِنَّمَا الْغَنِيمَةُ لِمَنْ شَهِدَ الْوَقْعَةَ» «ده‌ستكه‌وت بۆ ئه‌وانه‌یه به‌شداری شه‌ڕیان كردبێت»( ).
چۆنێتی دابه‌شكردنه‌كه‌ی:
پیاده -كه له سه‌ر پێكانی جه‌نگاوه- یه‌ك به‌شی پێ ده‌درێت، وسواریش -كه له سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه‌ى جه‌نگاوه- سێ به‌شی پێ ده‌درێت؛ به‌شێكی بۆ خۆی ودوانه‌كه‌ى تریش بۆ ئاژه‌ڵه‌كه‌ى، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ی ئیبن عومه‌ر : كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ ده‌ستكه‌وتی دابه‌شكرد: بۆ وڵاخ دو به‌ش وبۆ پیاده به‌شێك( ). وله‌به‌ر ئه‌وه‌ى له خه‌یبه‌ریش ـ صلی الله علیه وسلم ـ وای كرد: بۆ پیاده به‌شێكی دانا وبۆ سواریش سێ به‌ش( ).
ئافره‌ت وكۆیله ومنداڵانیش ئه‌گه‌ر به‌شداری شه‌ڕه‌كه‌یان كرد، ئه‌وه‌ى ڕاسته شتێكیان پێ ده‌درێت «يُرْضَخُ له‌م»( ) به‌ڵام به‌شی دیاری كراویان نیه، چونكه ئیبن عه‌بباس كه پرسیاری لێ كرا وتی: نامه‌ت نوسیوه وده‌پرسی له باره‌ى ئافره‌ت وكۆیله‌وه كه به‌شداری شه‌ڕ ده‌كه‌ن، هیچیان پێ ده‌درێت؟ ئه‌مانه به‌شی دیاری كراویان نیه مه‌گه‌ر هه‌ر وا شتێكیان پێ بدرێت( ). له له‌فزێكدا: به‌ڵام كۆیله هه‌ر وا به‌شی ده‌درا( ).
ئه‌گه‌ریش ده‌ستكه‌وته‌كه زه‌وی بو، پێشه‌وا سه‌ر پشك ده‌كرێت له نێوان دابه‌شكردنی به‌سه‌ر به‌شداربواندا، وه‌قفكردنی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی موسڵمانان وسه‌رانه‌یه‌كى به‌رده‌وام ده‌سێنرێت (وه‌ر ده‌گیرێت) له‌و كه‌سه‌ی له لایه‌تی، ئیتر موسڵمان بێت، یا ئه‌هلی زیممه، هه‌مو ساڵێك لێى وه‌ر ده‌گیرێت. ئه‌م سه‌ر پشككردنه‌ش سه‌ر پشككردنه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی.
پرسى سێیه‌م: «الفيء» به كێ ده‌درێت؟
«الفيء»: بریتیه له‌و سامانه‌ى به ڕه‌وا له شه‌ڕكه‌ران ده‌برێت به بێ كوشتار، وه‌ك: ئه‌و ماڵانه‌ى بێ باوه‌ڕان ڕاده‌كه‌ن وبه جێی ده‌هێڵن له ترسا كه ئه‌زانن موسڵمانان هاتون.
شوێنی خه‌رج كردنیشی: برتیه له به‌رژه‌وه‌ندی موسڵمانان به گوێره‌ى ڕوانگه‌ى پێشه‌وا، وه‌ك موچه‌ی دادوه‌ر وبانگ بێژ وپێش نوێژ وزانا ومامۆستاكان وجگه له‌مانه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی موسڵمانانن، به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ی له عومه‌ره‌وه ـ رضي الله عنه ـ چه‌سپاوه وتویه‌تی: سامانی خێڵی نه‌دیر له‌و فه‌یئه بو كه خوا به‌خشیه په‌یامبه‌ر كه موسڵمانان بۆ به ده‌ستهێنانی نه ئه‌سپ ونه وشتریان تاو نه‌دا، به‌ڵكو به بێ كوشتار هاته ده‌ست، بۆیه بۆ په‌یامبه‌ری خوا بو به ته‌نها، جا ساڵه‌كه له‌وه بژێوی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌دا، چیش بمایه‌ته‌وه له ئه‌سپ وچه‌كه‌كاندا خه‌رجی ده‌كرد وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ جیهاد له پێناوی خوا( ).
هه‌ر بۆیه له ڕونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى فه‌یئه‌كه به كێ ده‌درێت خوا باسی هه‌مو كۆمه‌ڵێكی موسڵمانان ده‌كات وئه‌فه‌رموێ: ﴿مَا أَفَاءَ اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ مِنْ أَهْلِ الْقُرَى فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ كَيْ لَا يَكُونَ دُولَةً بَيْنَ الْأَغْنِيَاءِ مِنْكُمْ﴾ [الحشر: 7] «ئه‌و فه‌یئه‌ی خوا بۆ په‌یامبه‌ری هێنایه‌وه له ماڵی هاوبه‌شدانه‌ره شار نشیه‌كان به بێ ئه‌سپ وشتر تاودان، ئه‌و ده‌ستكه‌وت وفه‌یئه ده‌درێت به: خوا وپه‌یامبه‌ره‌كه‌ى -ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی موسڵمانان خه‌رج ده‌كرێت-، وبه بنه‌ماڵه‌ى په‌یامبه‌ر، وهه‌تیوان، وهه‌ژاران، وڕێبواران. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى ماڵ وسامان ته‌نها له نێوان ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاندا ئاڵوگۆڕی پێ نه‌كرێت». پێشه‌واش به بێ دیاری كردن لێی ده‌بات، وبه بۆچونی خۆی به‌شی بنه‌ماڵه‌ی په‌یامبه‌ریشی لێ ده‌دات، باقیه‌كه‌شی له به‌رژه‌وه‌ندی موسڵماناندا خه‌رج ده‌كات.
( ) [انظر: «صحيح البخار» كتاب الجهاد..، باب قتل الصبيان في الحرب (3014). وباب قتل النساء في الحرب (3015)، و«صحيح مسلم» كتاب الجهاد..، باب تحريم قتل النساء والصبيان فِي الحرب (1744)، وباب تأمير الإمام الْأمراء على البعوث وصيته إياهم بآداب الغزو وغيرها (1731)]
( ) أخرجه البخاري (1846)، ومسلم (1357).
( ) أخرجه البخاري (3043).
( ) أخرجه مسلم (521).
( ) [ماڵی گوازراوة: ئه‌و ماڵه‌یه ده‌كرێت بگوازرێته‌وه له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكى تر، جا پاره وپول وئاژه‌ڵان وكێشراوه‌كان وپێوراوه‌كان ده‌گرێته‌وه. ماڵی نةگوازراوةش: ئه‌وه‌یه كه ناكرێت له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر بگوازرێته‌وه وه‌ك ئه‌رز وخانوبه‌ره وهاوشێوه‌كانی، كه پێیان ده‌وترێت: عه‌قار. بڕوانه: «المعاملات المالية أصالةً ومعاصرةً» (1/255)].
( ) أخرجه أبو داود (2694)، والنسائي (4138) [واللفظ لمالك (1666/442) مؤسسة زايد] في حديث طويل، وصححه الألباني في «إرواء الغليل» (1240) [ولو نظرت في «الإروا‌ء» لعملت أن إيراد حديث عمرو بن عبسة أولى وهو عند أبي داود (2755)].
( ) رواه البيهقي بإسناد صحيح (9/50) كتاب الجهاد، باب الغنيمة، وعبد الرزاق في مصنفه (5/302)، [وسعيد بن منصور (2791)، وابن أبي شيبة (33900)، والطبراني في «الكبير» (8203)].
( ) أخرجه البخاري (4228)، ومسلم (1762).
( ) أخرجه البخاري (2873).
( ) الرَّضْخ: شت پێدان به‌ڵام زۆر نه‌بێت.
( ) أخرجه مسلم (1812).
( ) أخرجه أبو داود (2727).
( ) أخرجه البخاري (2904)، ومسلم (1757). و«الكُرَاع»: الخيل.