باسی چه‌ند پرسێكی تێدایه:
پرسى یه‌كه‌م: به‌ستنی ئاگربه‌ست له‌گه‌لأ بێ باوه‌ڕاندا:
1- پێناسه‌كه‌ى:
«الهُدْنَة»: له زماندا بێده‌نگیه.
له شه‌رعیشدا بریتیه له په‌یمان به‌ستنی پێشه‌وا یا جێگره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕاندا له سه‌ر شه‌ڕنه‌كردن بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و به گوێره‌ى پێویستی با درێژه‌ش بكێشێت، پێشی ده‌وترێت: مهادنة، وموادعة، ومعاهدة.
2- شه‌رعیه‌ت بونی وبه‌ڵگه‌كه‌ی: دروسته پێشه‌وا ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ كافراندا گرێ بدات له سه‌ر شه‌ڕ نه‌كردن بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و به گوێره‌ى پێویست، ئه‌گه‌ر به‌رژوه‌ندی موسڵمانان له به ستنیدا هه‌بو، وه‌ك لاوازیان یان ئاماده‌بونیان وجگه له‌مانه‌ش له به‌رژوه‌ندیه‌كان وه‌ك ئومێد بون له موسڵمان بونی بێباوه‌ڕان وهاوشێوه‌كانی، له‌به‌ر ئایه‌تی: ﴿وَإِنْ جَنَحُوا لِلسَّلْمِ فَاجْنَحْ لَهَا﴾ [الأنفال:61] «ئه‌گه‌ریش مه‌یلی شه‌ڕنه‌كردن وئاشتیان هه‌بو له‌گه‌ڵت، تۆش ئه‌و مه‌یله‌ت هه‌بێت ئه‌ى په‌یامبه‌ری خوا». هه‌روه‌ها په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ ده ساڵ ئاگر به‌ستی كرد گرێ دا له‌گه‌ڵ كافراندا له ئاشته‌وایی حوده‌یبیه دا، هه‌روه‌ها صوڵحی كرد له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌كانی مه‌دینه.
3- پابه‌ندبون به ئاگربه‌سته‌وه:
- ئه‌و ئاگربه‌سته‌ى كه پێشه‌وا یا جێگره‌كه‌ى گرێی داوه جێ به‌جێ ده‌بێت «لازمة»؛ دروست نیه بشكێنرێ، یا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، مادام به‌رامبه‌ره‌كه پێوه‌ى په‌یوه‌ستن وخیانه‌ت ناكه‌ن، وترسی خیانه‌تیشیانمان نیه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا ـ رضي الله عنه ـ : ﴿فَمَا اسْتَقَامُوا لَكُمْ فَاسْتَقِيمُوا لَهُمْ﴾ [التوبة: 7] «جا تا پابه‌ند بون به په‌یمانه‌كه‌یانه‌وه، ئێوه‌ش پابه‌ند بن پێوه‌ى». هه‌روه‌ها خوا ئه‌فه‌رموێت: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَوْفُوا بِالْعُقُودِ﴾ [المائدة: 1] «ئه‌ى باوه‌ڕداران په‌یمانه‌كان ببنه سه‌ر وپابه‌ند بن پێوه‌ى، كه دژی قورئان سوننه‌ت نیه».
- ئه‌گه‌ریش په‌یمانه‌كه‌یان شكاند: به شه‌ڕكردن، یان پشتگیری كردنی دوژمنێكمان له دژمان، یا كوشتنی موسڵمانێك، یا بردنی سامانێك، ئه‌وا گفته‌كه‌ی نێوانمان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ودروسته شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا بكرێت، له‌به‌ر فه‌رمایشتی خوا : ﴿وَإِنْ نَكَثُوا أَيْمَانَهُمْ مِنْ بَعْدِ عَهْدِهِمْ وَطَعَنُوا فِي دِينِكُمْ فَقَاتِلُوا أَئِمَّةَ الْكُفْرِ إِنَّهُمْ لَا أَيْمَانَ لَهُمْ لَعَلَّهُمْ يَنْتَهُونَ﴾ [التوبة: 12] «ئه‌گه‌ر هاوبه‌شدان ئه‌و په‌یمانه‌یان شكاند كه له‌گه‌ڵیاندا به‌ستوتانه، وبه ئاشكرا تانه‌یان ده‌دا له دینی ئیسلام، ئه‌وا بجه‌نگن له‌گه‌ڵیاندا چونكه ئه‌وانه سه‌رانی گومڕایین، نه په‌یمانیان هه‌یه ونه ئه‌مان، تا واز ده‌هێنن له بێ باوه‌ڕی ودوژمنایه‌تیان بۆ ئیسلام».
- ئه‌گه‌ریش مه‌ترسی هه‌بو له شكاندنی په‌یمانه‌كه، نیشانه هه‌بو ئاماژه بون له سه‌ر ئه‌مه، ئه‌و كاته دروسته په‌یمانه‌كه بشكێنین وله سه‌ر گفته‌كه نه‌مێنینه‌وه، خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَإِمَّا تَخَافَنَّ مِنْ قَوْمٍ خِيَانَةً فَانْبِذْ إِلَيْهِمْ عَلَى سَوَاءٍ [إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْخَائِنِينَ]﴾ [الأنفال: 58]، یانی: وئه‌گه‌ریش ئه‌ى په‌یامبه‌ری خوا له خیانه‌ت وغه‌دری كۆمه‌ڵێك ترسایت، ده‌بینی سه‌ره‌تاكانی خیانه‌تیان ده‌ركه‌وتوه ئه‌وا، پێیان ڕابگه‌یه‌نه كه په‌یمانه‌كه ئیتر شكاوه، بۆ ئه‌وه‌ى تۆ وئه‌وانیش هه‌ر دو لا بزانن، دروست نیه شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت پێش پێ ڕاگه‌یاندنی نه‌مانی په‌یمانه‌كه.
پرسى دوه‌م: په‌یمان گرێ دان، وسه‌رانه دان:
1- پێناسه‌ی «عَقْدُ الذِّمَّة»:
«الذِّمَّة» له زماندا: په‌یمانه، كه بریتیه له ئه‌مان وگره‌نتی «ضمان».
وپه‌یمان گرێدانیش له شه‌رعدا: بریتیه له داننان به مانه‌وه‌ى هه‌ندێ له بێ باوه‌ڕان له سه‌ر بێ باوه‌ڕی خۆیان به مه‌رجی سه‌رانه‌دان، وپابه‌ندبون به ئادابه‌كانی ئه‌و دینه‌ی كه ئیسلام حوكمی له سه‌ر ئه‌وان پێ كردوه.
2- شه‌رعی بونی:
به‌ڵگه‌ى شه‌رعی بونی په‌یمان گرێدان، فه‌رمایشته‌كه‌ى خوایه: ﴿قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حَتَّى يُعْطُوا الْجِزْيَةَ عَنْ يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ﴾ [التوبة: 29] «ئه‌ى موسڵمانان بجه‌نگن له‌گه‌ڵ ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌ى بڕوایان به خوا وزیندو بونه‌وه نیه، ودور ناكه‌ونه‌وه له‌وانه‌ى خوا وپه‌یامبه‌ره‌كه‌ى ڕێگریان لێ كردوه، وپابه‌ند نابن به ئه‌حكامه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه له جوله‌كه وگاوره‌كان، تا به ده‌ستی خۆیان به زه‌لیلی وسه‌رشۆڕیه‌وه ئه‌و سه‌رانه‌یه ده‌ده‌ن كه خوا له سه‌ریانی سه‌پاندوه»، هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى بوڕه‌یده ـ رضي الله عنه ـ ، كه په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «ثُمَّ ادْعُهُمْ إِلَى الْإِسْلَامِ، فَإِنْ أَجَابُوكَ فَاقْبَلْ مِنْهُمْ وَكُفَّ عَنْهُمْ... فَإِنْ هُمْ أَبَوْا فَسَلْهُمُ الْجِزْيَةَ» «پاشان بانگیان بكه بۆ ئیسلام، ئه‌گه‌ر به ده‌مته‌وه هاتن ئه‌وا وه‌ری بگره لێیان وده‌ستیان لێ هه‌ڵبگره... ئه‌گه‌ریش به ده‌مته‌وه نه‌هاتن وڕازی نه‌بون ئه‌وه داوای سه‌رانه وجیزیه‌یان لێ بكه»( ).
3- كێ سه‌رانه‌ى لێ وه‌ر ده‌گیرێت؟
سه‌رانه وه‌رده‌گیرێت له پیاوی ته‌كلیف لێكراوی ئازادی ده‌وڵه‌مه‌ند كه توانای دانی هه‌بێت. جا له كۆیله وه‌رناگیرێت، چونكه خاوه‌ن هیچ نیه وه‌ك هه‌ژار وایه. له ئافره‌ت ومنداڵ وشێتیش وه‌رناگیرێت، چونكه خه‌ڵكی شه‌ڕكه‌ر نین. له به‌رده‌وام نه‌خۆش وپیری به‌ته‌مه‌نیش وه‌رناگیرێت، چونكه خوێنیان پارێزراوه وه‌ك ئافره‌تان وان.
4- په‌یمان گرێدان چی پێویست ده‌كات؟ به‌ستنی ئه‌م گفته له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕاندا ئه‌م شتانه پێویست ده‌كات:
- حه‌رامێتی كوشتاریان. - وپارێزگاری كردن له سه‌ر وماڵیان.
- وپاراستنی ناموسیان. - وزه‌مانه‌ت كردنی ئازادیان.
- وئازار نه‌دانیان. - وسزادانی كه‌سێك بیه‌وێت ئازاریان بدات.
له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى [پێش‌و] په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «پاشان بانگیان بكه بۆ ئیسلام، ئه‌گه‌ر به ده‌مته‌وه هاتن ئه‌وا وه‌ری بگره لێیان وده‌ستیان لێ هه‌ڵبگره... ئه‌گه‌ریش به ده‌مته‌وه نه‌هاتن وڕازی نه‌بون ئه‌وا داوای سه‌رانه وجیزیه‌یان لێ بكه».
پرسى سێیه‌م: ئه‌مان به‌ستن:
1- پێناسه‌ى «عَقْدُ الأمَان»:
له زماندا ئه‌مان دژی ترسه. له شه‌رعیشدا: بریتیه له مسۆگه‌ر كردنی ئاسایشی ماڵ وخوێنی بێ باوه‌ڕ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و.
2- شه‌رعی بونی وبه‌ڵگه‌كه‌ى: بنه‌ما له باره‌ى ئه‌مان به‌ستنه‌وه، فه‌رمایشته‌كه‌ى خوایه : ﴿إِنْ أَحَدٌ مِنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى يَسْمَعَ كَلَامَ اللَّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ﴾ [التوبة:6] «ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و هاوبه‌شدانه‌رانه‌ى خوێن وماڵیان حه‌ڵاڵ بوه داوای په‌نا وئه‌مانی لێ كردیت، -ئه‌ى په‌یامبه‌ری خوا- به ده‌م داواریه‌كه‌ى بڕۆ وئه‌مانی بده به‌شكو گوێی له قورئان بێت، وڕێنماییه‌كانی ببیستێت، دوای ئه‌وه بیگێڕه‌وه ئه‌و شوێنه‌ى به ئه‌مان لێوه‌ى هات، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى ئیقامه حوججه بكرێت».
3- هی كێ دروسته، ومه‌رجه‌كانی:
ئه‌مان به‌ستن له هه‌ر موسڵمانێكه‌وه بكرێت دروست ئه‌بێت، به مه‌رجێك ئه‌بێت:
- عاقلأ بێت.
- وباڵغ بێت: جا هی شێت ومنداڵ دروست نابێت.
- به ویستی خۆی بێ: جا هی زۆرلێ كرا‌و وسه‌كران وله هۆش چو دروست نابێ.
جا هی ئافره‌ت دروست ئه‌بێت، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «قَدْ أَجَرْنَا مَنْ أَجَرْتِ يَا أُمَّ هَانِئٍ» «ئه‌وه ئه‌مانی ئه‌وه‌مان دا كه تۆ په‌نات دا ئه‌ى ئوم هانی»( ). ته‌نانه‌ت هی كۆیله‌ش دروست ئه‌بێت، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «ذِمَّةُ الْمُسْلِمِينَ وَاحِدَةٌ، يَسْعَى بِهَا أَدْنَاهُمْ». «ئه‌مانی موسڵمانان هه‌موی وه‌ك یه‌كه، كه‌مترین پله‌یان ئه‌یگرێته ئه‌ستۆ»( ).
ئه‌مانیش گشتی ئه‌بێت: ئه‌گه‌ر له پێشه‌واوه بو بۆ سه‌رجه‌م هاوبه‌ش دانه‌ران، یان له لایه‌ن ئه‌میره‌وه بۆ دانیشتوانی شاره‌كه‌ى. وتایبه‌تیش ئه‌بێت: له تاك تاكی موسڵمانانه‌وه بۆ تاكێكی دوژمنان. ئه‌مان دانی گشتیش له ده‌سه‌ڵاتی پێشه‌وای موسڵمانانه، چونكه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى گشتیه، بۆ كه‌سیش نیه ئه‌مه بكات مه‌گه‌ر به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و.
ئه‌مانیش به‌دی دێت به هه‌ر قسه‌یه‌ك به‌ڵگه بێت له سه‌ری، وه‌ك: «تۆ له ئه‌ماندایت»، یا: «په‌نام دایت»، یا: «هیچت پێ ناكرێت» «لا بأس عليك»، یا ئاماژه‌یه‌كی واتادار.
«المُسْتَأْمِن»یش: بریتیه له‌وه‌ى داوای ئه‌مان ده‌كات تا گوێی له قسه‌ی خوا بێت وشه‌ریعه‌تی ئیسلام بناسێت، جا ئه‌بێت وه‌ڵام بدرێته‌وه له‌به‌ر ئایه‌تی پێش‌و، پاشان بگێڕدرێته‌وه شوێنی ئه‌مانی خۆی.
4- حوكمی ئه‌مان، وچی پێویست ده‌كات: پابه‌ند بون به ئه‌مان به‌ستنه‌وه پێویسته، بۆیه حه‌رامه ئه‌مان پێ دراو بكوژرێت یا به دیل بگیرێت یا به كۆیله بكرێت، له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و شتانه‌ى تر له كه له په‌یمانی ئه‌مانه‌كه‌دا هاتوه پابه‌ند بون پێوه‌ی واجبه. دروستیشه ئه‌مانه‌كه له سه‌ر دوژمن لا ببرێت ئه‌گه‌ر مه‌ترسی خراپه وخیانه‌تیان هه‌بو.
( ) أخرجه مسلم (1731).
( ) أخرجه مسلم (336) -82
( ) أخرجه البخاري (3172)، ومسلم (1370).