باسی یه‌كه‌م : له باره‌ى تاوان وده‌ست درێژیه‌كانه‌وه ( ) «الجِنَايَات»
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: مانای «جِنَايَات»، وبه‌شه‌كانی:
أ- پێناسه‌ی «الجِنَايَة»:
كۆكه‌ى «جنایات»ـه، كه له زماندا: بریتیه له ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر جه‌سته یان ماڵ یان ناموس وكه‌سایه‌تی، به‌ڵام زاناكان به‌شی تاوانه‌كانیان تایبه‌ت كردوه به ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر جه‌سته، وبه‌شی حدوده‌كانیان ته‌رخان كردوه به ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر ماڵ وناموس وكه‌سایه‌تی.
جا جنایه‌ت له شه‌ریعه‌تدا: بریتیه له ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر جه‌سته به شێوه‌یه‌ك كه تۆڵه كردنه‌وه، یان ماڵ، یان كه‌فاره‌ت پێویست ده‌كات.
ب- به‌شه‌كانی جنایه‌ت:
ده‌ست درێژی ئه‌بێته دو به‌شه‌وه:
- ده‌ست درێژیكردنه سه‌ر نه‌فس.
- ده‌ست درێژیكردنه سه‌ر جگه له نه‌فس.
پرسى دوه‌م: ده‌ست درێژیكردنه سه‌ر نه‌فس:
ئه‌مه‌ش هه‌مو كرده‌وه‌یه‌كه ئه‌بێته مایه‌ی ده‌رچونی ڕوح، كه بریتیه له كوشتن. موسڵمانانیش كۆكن له سه‌ر حه‌رامێتی كوشتن به ناڕه‌وا، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ﴾ [الإسرا‌ء:33]. «وئه‌و نه‌فسه مه‌كوژن كه خوا قه‌ده‌غه‌ى كردوه مه‌گه‌ر به هه‌قێكی شه‌رعی وه‌كو تۆڵه‌كردنه‌وه...». وله‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن مه‌سعود ـ رضي الله عنه ـ ، كه په‌یامبه‌ری خوا فه‌رموی: «لَا يَحِلُّ دَمُ امْرِئٍ مُسْلِمٍ، يَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَأَنِّي رَسُولُ اللهِ، إِلَّا بِإِحْدَى ثَلَاثٍ: النَّفْسُ بِالنَّفْسِ، وَالثَّيِّبُ الزَّانِي، وَالْمَارِقُ مِنَ الدِّينِ التَّارِكُ الْجَمَاعَةَ» «خوێنی هیچ موسڵمانێك حه‌ڵاڵ نیه كه شایه‌تی بدات به‌وه‌ی هیچ په‌رستراوێكی هه‌ق نیه مه‌گه‌ر الله، ومن په‌یامبه‌ری خوام مه‌گه‌ر به سێ شت: نه‌فس به‌رامبه‌ر به نه‌فس، نا سه‌ڵتێكی زینا كه‌ر، وده‌رچو له دین ووازهێنه‌ر له كۆمه‌ڵی موسڵمانان»( ). جا حه‌رام بونی كوشتن به ناڕه‌وا سه‌لماوه به قورئان وسوننه‌ت وكۆ ده‌نگی.
حوكمی بكوژ به ناڕه‌وا:
ئه‌گه‌ر كه‌سێك كه‌سێكی كوشت به ئه‌نقه‌ست وبه ناڕه‌وا ئه‌وه حوكمه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه فاسقه، چونكه تاوانێكی گه‌وره‌ی كردوه، وخوای مه‌زنیش كوشتنی زۆر به گه‌وره داناوه، وه‌ك ئه‌فه‌رموێ: ﴿مَنْ قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا﴾ [المائدة:32] «هه‌ر كه‌س كه‌سێك بكوژێت به بێ هۆكارێك وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه یان خراپه‌كاریه‌ك له سه‌ر زه‌وی به هه‌ر جۆرێك له جۆره‌كانی خراپه‌كاری كه ئه‌بێته مایه‌ی كوشتن وه‌ك شیرك وجه‌رده‌یی، ئه‌وا وه‌كو ئه‌وه وایه هه‌مو خه‌ڵكی كوشتبێت به هۆی ئه‌وه‌ی شایسته‌ى سزایه‌كی گه‌وره‌ی خوایه». په‌یامبه‌ریش ـ صلی الله علیه وسلم ـ ئه‌فه‌رموێ: «لَنْ يَزَالَ الْمُؤْمِنُ فِي فُسْحَةٍ مِنْ دِينِهِ، مَا لَمْ يُصِبْ دَمًا حَرَامًا» «به‌رده‌وام موسڵمان له فراوانیدایه له دینه‌كه‌یدا ئه‌گه‌ر خوێنێكی حه‌رامی نه‌ڕشتبێت»( )، خوای مه‌زنیش هه‌ڕه‌شه ده‌كات وئه‌فه‌رموێ: ﴿وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا…﴾ [النساء:93] «وهه‌ركه‌س ده‌ست درێژی بكاته سه‌ر باوه‌ڕدارێك وبیكوژێت به ئه‌نقه‌ست وبه ناهه‌ق ئه‌وه سزاكه‌ى دۆزه‌خه وتێیدا ده‌مێنێته‌وه له‌گه‌ڵ توڕه‌یی خوا وده‌ركردنی له به‌زه‌یی خۆی، وتوندترین سزای بۆ ئاماده كردوه»، بڕیاریشی لای خوایه ئه‌گه‌ر ویستی سزای ده‌دات ویستیشی لێبو لێی خۆش ده‌بێت، به به‌ڵگه‌ى فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ﴾ [النساء: 48] «خوا خۆشنابێت هاوبه‌شی بۆ دابنرێت، وبۆ جگه له شیرك وخوار له‌و خۆش ده‌وێت بۆ تاوانێك ویستی لێ بێت»، جا له ژێر ویستدایه، چونكه تاوانه‌كه‌ى له خوار هاوبه‌شدانانه‌وه‌یه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ته‌وبه نه‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ى كرد ئه‌وه ته‌وبه‌ی لێ وه‌ر ده‌گیرێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ﴾ [الزمر:53] «ئه‌ى په‌یامبه‌ری خوا به‌و به‌ندانه‌م كه ڕۆچون له تاواندا وسته‌می زۆریان له خۆیان كردوه بڵێ: بێ ئومێد مه‌بن له به‌زه‌یی خوا به هۆی زۆری تاوانه‌كانتانه‌وه، خوا له هه‌مو تاوانێك خۆش ده‌بێت بۆ كه‌سێك ته‌وبه بكات وپه‌شیمان ببێته‌وه، خوا لێبورده‌یه وته‌وبه‌ی تۆبه‌كاران وه‌رده‌گرێت».
به‌ڵام هه‌ر به ته‌نها ته‌وبه‌كردنی پیاو كوژه‌كه مافی كوژراوه‌كه ناكه‌وێت له دواڕۆژدا.
پرسى سێیه‌م: جۆره‌كانی كوشتن:
كوشتن ده‌بێته سێ به‌شه‌وه: به ئه‌نقه‌ست، ونیمچه ئه‌نقه‌ست، وبه هه‌ڵه.
هه‌ڵه وئه‌نقه‌ست له قورئاندا باسیان هاتوه له فه‌رمایشتی: ﴿وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ أَنْ يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلَّا خَطَأً وَمَنْ قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَأً فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ وَدِيَةٌ مُسَلَّمَةٌ إِلَى أَهْلِهِ إِلَّا أَنْ يَصَّدَّقُوا﴾ [النساء:92] «بۆ هیچ موسڵمانێك نیه ده‌ست درێژی بكاته سه‌ر برا موسڵمانه‌كه‌ى وبه ناڕه‌وا بیكوژێت مه‌گه‌ر به هه‌ڵه بیكات وبه ئه‌نقه‌ست نه‌بێت، كێش به هه‌ڵه كوشتی ئه‌وا له سه‌ریه‌تی كۆیله‌یه‌كی باوه‌ڕدار ئازاد بكات وخوێن باییه‌كه‌ش ته‌سلیمی كار به ده‌ستانی كوژراو ده‌كات، مه‌گه‌ر بیكه‌نه صه‌ده‌قه پێی وبیبه‌خشن ولێ‌ی خۆش ببن». هه‌روه‌ها فه‌رمایشتی: ﴿وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا﴾ [النساء:93]. به‌ڵام نیمچه ئه‌نقه‌ست: له سوننه‌تی پاكدا سه‌لماوه كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «عَقْلُ شِبْهِ الْعَمْدِ مُغَلَّظٌ مِثْلُ عَقْلِ الْعَمْدِ» «خوێن بایی نیمچه ئه‌نقه‌ست قورسه، وه‌ك خوێبایی ئه‌نقه‌ست، وبكوژه‌كه ناكوژرێته‌وه»( ).
فه‌رمو ئه‌مه‌ش ورده‌كاری باسه‌كه‌یه له خواره‌وه:
به‌شی یه‌كه‌م: كوشتنی ئه‌نقه‌ست:
هه‌قیقه‌ته‌كه‌ى: ئه‌وه‌یه بكوژ بڕوا ئاده‌میزادێكی خوێن پارێزراو بكوژێت به شتێك زۆربه‌ی گومان ئه‌وه‌یه ده‌مرێت پێی. كه‌واش بو ئه‌بێت سێ مه‌رج فه‌راهه‌م بێت، بۆ ئه‌وه‌ى كوشتنه‌كه به ئه‌نقه‌ست بدرێته قه‌ڵه‌م:
1- بونی مه‌به‌ستی كوشتن له‌لایه‌ن بكوژه‌وه، واته ویستی كوشتن بێت.
2- ئه‌بێت بزانێت ئه‌وه‌ى ڕۆیشتوه كوشتویه‌تی ئاده‌میزادێكی خوێن پارێزراو بوه.
3- ئه‌بێت ئه‌و ئامێره‌ى پێی كوژراوه عاده‌ته‌ن بۆ كوشتن به‌كار بشێت، ئیتر تیژ بێت یان نا.
جا ئه‌گه‌ر مه‌رجێك له‌مانه‌ى تێدا نه‌بو ئه‌وا كوشتنه‌كه‌ى نابێته ئه‌نقه‌ست.
• شێوه‌كانی كوشتنی ئه‌نقه‌ست:
1- به تیژكراوێك لێی بدات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌بڕێت وده‌ڕواته لاشه‌وه؛ وه‌ك شمشێر وچه‌قۆ وڕم وهاوشێوه‌كانیان.
2- به شتێكی قورسی گه‌وره بیكوژێت وه‌ك به‌ردێكی گه‌وره وچه‌كوش وهاوشێوه‌كانی، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌نه‌سی كوڕی مالك ئه‌ڵێ: كه‌نیزه‌كێك دۆزرایه‌وه ته‌ماشا ده‌كه‌ن سه‌ری له نێوان دو به‌ردا شكێنراوه. پرسیاریان لێ‌كرد كێ وای لێكردی؟ فلآن؟ فلآن؟ تا ناو جوله‌كه‌یه‌كیان هێنا، ئه‌ویش سه‌ری جولآند، جوله‌كه‌كه‌یان گرت، ودانی نا به تاوانه‌كه‌یدا، په‌یامبه‌ریش ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمانی كرد به به‌رد سه‌ری بشكێنرێ( ).
3- نه‌هێڵێت هه‌ناسه‌ی بێته ده‌ره‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى بیخنكێنێت به په‌تێك وهاوشێوه‌كانی، یان ده‌م ولوتی دابخات تا ئه‌مرێت.
4- خواردنه‌وه‌یه‌كی ژه‌هراوی پێ بدات ئه‌و پێی نه‌زانێت، یان خواردنێكی بكوژی پێ بدات وبه هۆیه‌وه بمرێت.
5- بیخاته شوێنێكى تیاچونه‌وه كه دڕنده‌ى تێدا زۆره یان ئاوی تێدا نه‌بێت.
6- بیخاته ئاوێكه‌وه بیخنكێنێت، یا ئاگرێكه‌وه بیسوتێنێت، ناشتوانێت خۆی لێیان ڕزگار بكات.
7- به‌ندی بكات وخواردن وخواردنه‌وه‌ى لێ بگرێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك كه زۆر جار مرۆڤ تێیدا ده‌مرێت، ئه‌ویش به هۆیه‌وه له برسێتی یان تینوێتی بمرێت.
8- بیخاته به‌رده‌م ئاژه‌ڵێكی دڕنده‌ی وه‌ك شێر، یا مارێكی كوشنده، ئه‌ویش به هۆیه‌وه بمرێت.
9- ببێته هۆی كوشتنی به هۆیه‌ك كه شتێك زۆرجار كوشتنی لێ ده‌بێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى شایه‌تیه‌كی له دژ بدات ببێته مایه‌ی كوشتنی وه‌ك زیناكردن یان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه یان كوشتن، ئه‌ویش بكوژرێت، ئینجا شایه‌ته‌كان له شایه‌تیه‌كه‌یان په‌شیمان ببنه‌وه وبڵێن: به ئه‌نقه‌ست ویستمان بیكوژین، ئه‌وا ده‌كوژرێنه‌وه له بری.
• شێوه‌كانی كوشتنی ئه‌نقه‌ست:
كوشتنی به ئه‌نقه‌ست دو حوكمی هه‌یه:
1- حوكمی دوا ڕۆژ: ئه‌ویش بریتیه له حه‌رامێتی كوشتن، وبكه‌ره‌كه‌شی تاوانێكی گه‌وره ده‌گات، وسزایه‌كی به ئازاری بۆ هه‌یه ئه‌گه‌ر ته‌وبه نه‌كات، یان خوا لێی ده‌بورێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا﴾ [النساء:93].
2- حوكمی دونیایی: كوشتنی ئه‌نقه‌ست تۆڵه‌كردنه‌وه پێویست ده‌كات ئه‌گه‌ر كار به ده‌ستانی كوژراوه‌كه لێی خۆش نه‌بن، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى الْحُرُّ بِالْحُرِّ وَالْعَبْدُ بِالْعَبْدِ وَالْأُنْثَى بِالْأُنْثَى فَمَنْ عُفِيَ لَهُ مِنْ أَخِيهِ شَيْءٌ فَاتِّبَاعٌ بِالْمَعْرُوفِ وَأَدَاءٌ إِلَيْهِ بِإِحْسَانٍ﴾ [البقرة:178] «ئه‌ی ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان به خوا وپه‌یامبه‌ر هه‌یه وئیش به شه‌رعه‌كه‌ى ده‌كه‌ن فه‌رز كراوه له سه‌رتان كه تۆڵه بكه‌نه‌وه له بكوژی ئه‌نقه‌ست به مه‌رجی یه‌كسانی وهاوشانی: ئازاد به ئازاد، وكۆیله به كۆیله، ومێینه به مێینه، جا كار به ده‌ستانی كوژراو له كێ بوران وتۆڵه‌یان نه‌كرده‌وه وته‌نها خوێن باییان وه‌رگرت، ئه‌وا با هه‌ردولا پابه‌ندی ڕه‌وشت به‌رزی بن، داوای خوێن بایی له كار به ده‌سته‌كانی ده‌كرێت به بێ توند وتیژی، ئه‌وانیش خوێن باییه‌كه ده‌ده‌ن به چاكه به بێ دواخستن ولێ بڕین». هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو هوره‌یره ـ رضي الله عنه ـ ئه‌ڵێ: په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «وَمَنْ قُتِلَ لَهُ قَتِيلٌ فَهُوَ بِخَيْرِ النَّظَرَيْنِ؛ إِمَّا أَنْ يُفْدَى وَإِمَّا أَنْ يَقْتُلَ» «كێ كه‌سێكی كوژرا، دو ڕێگای له به‌رده‌مدایه: یان خوێن بایی ده‌بات، یان: ده‌یكوژێته‌وه»( ). جا كار به ده‌ستانی كوژراو سه‌ر پشكن له نێوان تۆڵه سه‌ندنه‌وه ولێ بوردنی بێ به‌رامبه‌ر، یان خوێن بایی وه‌رگرتن كه له بری تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه وبۆشی هه‌یه سوڵح بكات له سه‌ر زیاتریش. موه‌فه‌ق [ئیبن قودامه] ئه‌ڵێ: جیاوازی شك نابه‌م له‌م باره‌وه، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى عه‌مری كوڕی شوعه‌یب له باوكیه‌وه له باپیریه‌وه ـ رضي الله عنه ـ ، به‌رزی ده‌كاته‌وه: «مَنْ قَتَلَ عَمْدًا، دُفِعَ إِلَى أَوْلِيَاءِ الْقَتِيلِ، فَإِنْ شَاؤُوا قَتَلُوا، وَإِنْ شَاؤُوا أَخَذُوا الدِّيَةَ، وَذَلِكَ ثَلَاثُونَ حِقَّةً، وَثَلَاثُونَ جَذَعَةً، وَأَرْبَعُونَ خَلِفَةً، وَذَلِكَ عَقْلُ الْعَمْدِ، [و]مَا صُولِحُوا عَلَيْهِ فَهُوَ لَهُمْ، وَذَلِكَ تَشْدِيدُ الْعَقْلِ» «هه‌ر كه‌س به ئه‌نقه‌ست كه‌سێكی كوشت، ئه‌وه ته‌سلیمی كار به ده‌ستانی كوژراو ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ویستیان لێ بو ده‌یكوژنه‌وه، ئه‌گه‌ریش ویستیان لێ بو خوێن بایی وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش بریتیه له سی حیققه، وسی جه‌زه‌عه، وچل وشتری ئاوس، ئه‌مه‌ش خوێن بایی ئه‌نقه‌سته، له سه‌ر چیش سوڵحیان كرد ئه‌وه بۆیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش توندكردن وقورس كردنی خوێن باییه»( ). لێ بوردنی بێ به‌رامبه‌ریش باشتره، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿وَأَنْ تَعْفُوا أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى﴾ [البقرة:237] «ولیبوردنتان نزیكتره له له‌خواترسان وگوێڕایه‌ڵیه‌وه».
• مه‌رجه‌كانی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له نه‌فسدا:
كار به ده‌ستی كوژراوه‌كه مافی خۆیه‌تی تۆڵه بكاته‌وه، به چوار مه‌رج:
1- ئه‌بێت كوژراوه‌كه ته‌كلیف كرا‌و بێت، كه بریتیه له پێگه‌یشتوی ژیر. جا تۆڵه سه‌ندنه‌وه نیه له منداڵ وشێت وتێكچو وخه‌وتو، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى [پێشتری] په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «قه‌ڵه‌می نوسین هه‌ڵگیراوه له سه‌ر سیان: خه‌وتو تا بێ‌دار ده‌بێته‌وه، ومنداڵ تا پێده‌گات، وشێت تا هۆشی دێته‌وه». چونكه ئه‌مانه مه‌به‌ستێكی دروستیان نیه، یان هه‌ر مه‌به‌ستیان نیه.
2- ئه‌بێت كوژراوه‌كه خوێن پارێزراو بێت، چونكه تۆڵه سه‌ندنه‌وه دانراوه بۆ نه‌ڕشتنی خوێن، جا كه‌سی خوێن به فیڕۆ دراو پارێزراو نیه، جا ئه‌گه‌ر موسڵمانێك بێ باوه‌ڕێكی شه‌ڕانی، یان هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یه‌ك پێش ته‌وبه كردنی، یان زینا كارێكی ناسه‌ڵت بكوژێت ئه‌وه تۆڵه سه‌ندنه‌وه وخوێن بایی له سه‌ر نیه، به‌ڵام ته‌مبێ ده‌كرێت چونكه ده‌ست درێژی كردۆته سه‌ر حكومه‌ت.
3- بونی هاوشانی له نێوان بكوژ وكوژراودا، جا ئه‌بێت یه‌كسان بن له ئازادی ودین وكۆیلایه‌تیدا، بۆیه موسڵمان به ناموسڵمان ناكوژرێته‌وه، ئه‌گه‌ر موسڵمانه‌كه كۆیله بێت وناموسڵمانه‌كه ئازاد بێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «لا يُقتَل مسلمٌ بكافر» «موسڵمان به ناموسڵمان ناكوژرێت»( ). هه‌روه‌ها ئازاد به كۆیله ناكوژرێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿الْحُرُّ بِالْحُرِّ وَالْعَبْدُ بِالْعَبْدِ﴾ [البقرة:178]. جگه له‌مانه جیاوازی له هیچ شتێكی تردا ده‌ور نابینێت، جا ناودار به بێ‌ناو، نێر به مێ، ساغ به شێت وتێكچو= ده‌كوژرێته‌وه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿وَكَتَبْنَا عَلَيْهِمْ فِيهَا أَنَّ النَّفْسَ بِالنَّفْسِ﴾ [المائدة:45] «وله ته‌وراتدا نوسیمان له سه‌ریان كه نه‌فس به‌رامبه‌ر نه‌فس ده‌كوژرێته‌وه».
4- لێ نه‌بون (عدم الولادة): جا نابێت كوژراو كوڕی بكوژ بێت وله‌و بو بێت، هه‌روه‌ها به‌ره‌و خواره‌وه، بۆیه هیچ كام له دایك وباوك وبه‌ره‌و سه‌ره‌وه به هیچ كام له منداڵه‌كان وبه‌ره‌و خواره‌وه ناكوژرێنه‌وه، به به‌ڵگه‌ى فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «لا يقتل والد بولده» «باوك به كوڕ ناكوژرێته‌وه»( ).
به‌ڵام منداڵ به هه‌ردو دایك وباوك ده‌كوژرێته‌وه، له‌به‌ر فه‌رمایشتی: ﴿كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى﴾ [البقرة:178].
• حیكمه‌ت له دانانی توڵه سه‌ندنه‌وه: خوای میهره‌بان تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی داناوه، وه‌كو به‌زه‌ییه‌ك به خه‌ڵكی، وپاراستنی خوێنیان، وگرتنه‌وه‌یان له ده‌ست درێژی، وبه‌خۆرددانی ئه‌وه‌ى به خۆردی كه‌سی تری داوه، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی تینی توره‌یی وڕقه له دڵی كار به ده‌ستانی كوژراوه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها ژیانی تێدایه بۆ خه‌ڵك، وهێشتنه‌وه‌ى جۆری وڕه‌گه‌زی مرۆڤه، وه‌ك خوا ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَلَكُمْ فِي الْقِصَاصِ حَيَاةٌ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ﴾ [البقرة:179] «وله ته‌شریعكردن ودانانی تۆڵه سه‌ندنه‌وه وجێ به جێ كردنی دا ژیانێكی سه‌لامه‌تی هه‌یه -ئه‌ى خاوه‌ن عه‌قڵه ساغه‌كان-».
• مه‌رجه‌كانی سه‌ندنه‌وه‌ى تۆڵه: ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی شایسته‌بونی تۆڵه‌كردنه‌وه فه‌راهه‌م بو وپێویست بو، ئه‌وا تۆڵه له ده‌ست درێژیكار ناكرێته‌وه وسزای به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ناكه‌یت مه‌گه‌ر به فه‌راهه‌م بونی ئه‌م سێ مه‌رجه:
1- ئه‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی شایسته‌ى تۆڵه‌لێكردنه‌وه‌یه ته‌كلیف كرا‌و (باڵغ وژیر) بێت، جا ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه یان هه‌ندێكیان منداڵ یان شێت بو، كه‌سی تر ناخرێته جێگایان بۆ تۆڵه كردنه‌وه، به‌ڵكو ده‌ست درێژی كار به‌ند ده‌كرێت تا پێ ده‌گات، شێتیش تا عاقلأ ده‌بێت. موعاویه‌ش ـ رضي الله عنه ـ وای كردوه وهاوه‌ڵانیش بێ ده‌نگ بون لێی، جا وه‌ك كۆ ده‌نگیان وایه.
2- كۆ ده‌نگ بونی هه‌مو كار به ده‌ستانی كوژراوه‌كه له سه‌ر تۆڵه لێكردنه‌وه‌ى، بۆ هه‌ندێكیشیان نیه به ته‌نها تۆڵه بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر مافی غه‌یره خۆی تۆڵه نه‌كاته‌وه ئیزنی خاوه‌ن ماف، جا چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاماده‌نه‌بو، وپێگه‌یشتنی منداڵ، وعاقلأ بونی شێت ده‌كرێت، كێش له كار به ده‌ستانی كوژراو بمرێت میراتگره‌كه‌ى جێی ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ریش هه‌ندێكیان بوران ئه‌وه تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌كه‌وێت.
3- ئه‌بێت دڵنیا ببنه‌وه له‌وه‌ى تۆڵه سه‌ندنه‌وه سه‌ر ناكێشێت بۆ جگه له ده‌ست درێژی كه‌ر، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿فَلَا يُسْرِفْ فِي الْقَتْلِ﴾ [الإسرا‌ء:33] «وبۆ كار به ده‌ستانی كوژراو نیه سنوری خوا ببه‌زێنن له تۆڵه‌كردنه‌وه‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ی دوان یان كۆمه‌ڵێك بكوژرێته‌وه به یه‌ك كه‌س، یان كوژراو بشێوێنرێت». ئه‌گه‌ریش تۆڵه كردنه‌وه پێویست بو له سه‌ر دو گیانێك، ئه‌وا ناكوژرێته‌وه تا كۆرپه‌له‌كه‌ى داده‌نێت چونكه كوشتنه‌وه‌ى سه‌ر ده‌كێشێت بۆ كوشتنی كۆرپه‌له‌كه‌شی، كه كۆرپه‌له‌كه‌شی دانا: ئه‌گه‌ر كه‌س هه‌بو جێی بگرێته‌وه له شیر دان به منداڵه‌كه ئه‌وا حه‌ددی له سه‌ر جێ به‌جێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ریش نه‌بو وێلأ ده‌كرێت تا له دو ساڵی، له شیر ده‌یبڕێته‌وه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ له فه‌رموده‌كه‌ى غامدیه‌دا: «إِذَنْ لَا نَرْجُمَهَا وَنَدَعَ وَلَدَهَا صَغِيرًا لَيْسَ لَهُ مَنْ يُرْضِعُهُ» «كه‌وابو، ڕه‌جمی ناكه‌ین ومنداڵه‌كه‌ى به بچوكی بهێڵینه‌وه وكه‌س نه‌بێت شیری پێ بدات!» پیاوێكی ئه‌نصاری هه‌ستا وتی ئه‌ی په‌یامبه‌ری خوا! شیردانی له سه‌ر من، ئه‌ویش فه‌رمانی كرد ڕه‌جم بكرێت( ).
• له حوكمه‌كانی تۆڵه‌كردنه‌وه:
1- تۆڵه سه‌ندنه‌وه به ئاماده‌بونی حكومه‌ت -پێشه‌وا- یان جێگره‌كه‌ى جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌و ئیزن ده‌دات وبه‌رپای ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى سته‌می تێدا نه‌كرێت، وبه شێوه‌یه‌كی شه‌رعی به‌ڕێوه بڕوات وجێ به‌جێ بكرێت، هه‌روه‌ها ڕێگری بكات له خراپه‌كاری وتێك دان وئاژاوه گێڕی.
2- بنه‌ما وایه: ئه‌وه به ده‌ست درێژی كه‌ر بكرێت، كه به ده‌ست درێژی لێ كراوی كردوه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿وَإِنْ عَاقَبْتُمْ فَعَاقِبُوا بِمِثْلِ مَا عُوقِبْتُمْ بِهِ﴾ [النحل:126] «-ئه‌ى باوه‌ڕداران- ئه‌گه‌ر تۆڵه‌تان كرده‌وه له‌وانه‌ى ده‌ست درێژی كرۆدته سه‌رتان، ئه‌وا وه‌كو خۆی تۆڵه‌یان لێ بكه‌نه‌وه وزیاتر له‌وه مه‌كه‌ن كه به ئێوه‌یان كردوه». هه‌روه‌ها په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ سه‌ری جوله‌كه‌كه‌ى له نێوان به‌رد شكاند وه‌ك به كه‌نیزه‌كه‌كه‌ى كردبو [وه‌ك پێشتر باس كرا]، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كانی بڕی بو پاشان كوشتبوی، وای لێ ده‌كرێت.
3- ئه‌بێت ئه‌و ئامێره‌ى تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ى پێ جێ به‌جێ ده‌كرێت بڕه‌ڕ بێت وئیش خۆی بكات، وه‌ك شمشێر وچه‌قۆ وهاوشێوه‌كانی، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «إِذَا قَتَلْتُم فَأَحْسِنُوا القِتْلَة» «ئه‌گه‌ر كوشتتان به شێوه‌یه‌كی جوان بكوژن»( ).
4- ئه‌گه‌ر كار به ده‌ستی كوژراوه‌كه ده‌یزانی به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی تۆڵه بكاته‌وه، ئه‌وا حكومه‌ت ڕێگه‌ى ده‌دات به ده‌ستی خۆی بیكات، ئه‌گه‌رنا فه‌رمانی پێده‌كات كه‌سێكی شاره‌زا دابنێت بۆ ئه‌وه‌ى تۆڵه‌ى بۆ بكاته‌وه.
به‌شی دوه‌م: كوشتنی نیمچه ئه‌نقه‌ست:
حه‌قیه‌قه‌كه‌ى: ئه‌وه‌یه بڕوا ده‌ست درێژی بكاته سه‌ر كه‌سێك به شتێك زۆرجار ناكوژێت، به‌ڵام ده‌ست درێژی له سه‌ر كرا‌و ده‌مرێت، هه‌روه‌ها پێی ده‌وترێت هه‌ڵه‌ى ئه‌نقه‌ست، جا له دیوێكه‌وه له ئه‌نقه‌ست ئه‌چێت كه چوه لێیداوه، له لایه‌كی تریشه‌وه له هه‌ڵه ده‌چێت كه به شتێك لێیداوه مه‌به‌ستی پێی كوشتن نه‌بوه، هه‌ر بۆیه حوكمه‌كه‌ى له نێوان ئه‌نقه‌ست وهه‌ڵه‌دایه. ئیتر مه‌به‌ستی ده‌ست درێژی كردن بو بێته سه‌ری یان ته‌مبێكردنی.
• له شێوه‌كانی كوشتنی نیمچه ئه‌نقه‌ست ونمونه‌كانی:
1- بدات له شوێنێك هی كوشتن نه‌بێت به قامچی یان به‌ردێكی بچوك یان گۆچانێكی بچوك، یان بۆكس بدات له سه‌ر سنگی یان شوێنێكی هی كوشتن نه‌بێت وبمرێت.
2- بیبه‌ستێته‌وه وبیخاته كه‌نار ئاوێك له‌وانه‌یه زیاد بكات وله‌وانه‌شه زیاد نه‌كات، جا ئاوه‌كه زیاد بكات وبمرێت به‌هۆیه‌وه، هه‌روه‌ها بیخاته ئاوێكی كه‌مه‌وه كه كه‌سی وه‌ك ئه‌و ناخنكێت، به‌ڵام ئه‌و ده‌خنكێت.
3- هاوار بكات به سه‌ر كه‌سێكی ژیردا له كاتی بێئاگاییدا وبمرێت، یان هاوار بكات به سه‌ر منداڵ یان تێك چویه‌ك له سه‌ر بانێكدا ئه‌ویش بكه‌وێت وبمرێت.
• حوكمی كوشتنی نیمچه ئه‌نقه‌ست:
كوشتنی نیمچه ئه‌نقه‌ست دو حوكمی هه‌یه:
1- حوكمی دوا ڕۆژ: ئه‌ویش بریتیه له حه‌رامێتی وتاوانباری وسزای دا‌و ڕۆژ، چونكه به‌م كاره‌ى بوه‌ته مایه‌ی كوشتنی خوێن پارێزراوێك، به‌ڵام سزاكه‌ى كه‌متره له كوشتنی ئه‌نقه‌ست.
2- حوكمی دونیایی: جا خوێن بایی قورسی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ى لێ ناكه‌وێته‌وه وه‌ك ئه‌نقه‌ست با كار به ده‌ستانی كوژراویش داوای بكه‌ن، وكه‌فاره‌تدان واجبه له ماڵی بكوژه‌كه بدرێت كه بریتیه له ئازادكردنی كۆیله‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر نه‌یبو دو مانگ له سه‌ر یه‌ك ڕۆژو ده‌گرێت. وكاربه‌دستانی كوژراو خوێن باییان بۆ هه‌یه، له‌لایه‌ن عاقیله‌ى( ) بكوژه‌كه‌وه ده‌درێت له ماوه‌ى سێ ساڵدا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى [پێشتری] عه‌بدوڵای كوڕی عه‌مر ئه‌ڵێ: په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «خوێن بایی نیمچه ئه‌نقه‌ست قورسه، وه‌ك خوێبایی ئه‌نقه‌ست، وبكوژه‌كه ناكوژرێته‌وه». هه‌روه‌ها فه‌رموده‌كه‌ى موغیره‌ى كوڕی شوعبه ـ رضي الله عنه ـ ئه‌ڵێ: «ضَرَبَتِ امْرَأَةٌ ضَرَّتَهَا بِعَمُودِ فُسْطَاطٍ وَهِيَ حُبْلَى فَقَتَلَتْهَا... فَجَعَلَ رَسُولُ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ دِيَةَ الْمَقْتُولَةِ عَلَى عَصَبَةِ الْقَاتِلَةِ» «ئافره‌تێك به عامودی چادرێك دای له هه‌ویه دو گیانه‌كه‌ى وكوشتی... په‌یامبه‌ریش خوێن بایی كوژراه‌كه‌ى خسته سه‌ر عه‌صه‌به‌ى بكوژه‌كه»( ).
به‌شی سێیه‌م: كوشتنی هه‌ڵه:
هه‌قیقه‌ته‌كه‌ى: ئه‌وه‌یه كه‌سێك بكوژێت بێ ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستی كوشتنی هه‌بێت
• جۆره‌كانی كوشتنی هه‌ڵه:
1- هه‌ڵه له كرده‌وه‌دا: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه شتێك بكات كه بۆی دروسته بیكات به‌ڵام به‌ر ئاده‌میزادێكی خوێن پارێزراو ده‌كه‌وێت بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌و بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى ڕاو بكات به‌ر كه‌سێك بكه‌وێت وبیكوژێت، یان پل ده‌خوات له ناو خه‌ودا ده‌كه‌وێت به سه‌ر كه‌سێكدا وده‌یكوژێت.
2- هه‌ڵه له مه‌به‌ستدا: وه‌ك ئه‌وه‌ى شتێك بوه‌شێنێت بۆ شتێكی حه‌ڵاڵ به‌ڵام ده‌ر ده‌كه‌وێت ئاده‌میزاده، بۆ نمونه: بوه‌شێنێت بۆ شتێك وا بزانێت نێچیره، به‌ڵام ده‌رده‌كه‌وێت خوێنپارێزراوه.
3- بكوژه ئه‌نقه‌سته‌كه بچوك یان شێت بێت، جا به ئه‌نقه‌ستی منداڵ وشێت مامه‌ڵه‌ى هه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، چونكه هه‌ر دوكیان مه‌به‌ستیان نیه.
هه‌روه‌ها بونه هۆكاری كوشتنیش ده‌درێته پاڵ كوشتنی ئه‌نقه‌ست، وه‌ك ئه‌وه‌ى بیرێك یان چاڵێك له ڕێگایه‌كدا هه‌ڵبكه‌نێت به هۆیه‌وه كه‌سێك بمرێت.
• حوكمی كوشتنی هه‌ڵه:
1- حوكمی دوا ڕۆژ: ئه‌ویش بریتیه له تاوانباری وسزادان.
له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى [پێشتری] ئیبن عه‌بباس كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «خوای گه‌وره، تاوانی به هه‌ڵه وبه له بیر چونه‌وه وبه زۆر لێكردنی له سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌م لاداوه».
2- حوكمی دونیایی: ئه‌ویش بریتیه له واجبێتی خوێن بایی له سه‌ر عاقیله‌ی بكوژ له ماوه‌ى سێ ساڵدا ده‌درێتا، وسوككراوه له پێنج جۆری وشتردا، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ أَنْ يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلَّا خَطَأً وَمَنْ قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَأً فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ وَدِيَةٌ مُسَلَّمَةٌ إِلَى أَهْلِهِ إِلَّا أَنْ يَصَّدَّقُوا﴾ [النساء:92]. وله‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو هوره‌یره ـ رضي الله عنه ـ ئه‌ڵێ: «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ له باره‌ى كۆرپه‌له‌ی ئافره‌تێكه‌وه له خێڵی لیحیان بڕیاریدا ویه‌كلای كرده‌وه به به‌نرخێك (غُرَّةٌ): به‌نده‌یه‌ك یان كه‌نیزه‌كێك، پاشان ئه‌و ئافره‌ته‌ى ئه‌م بڕیارانه‌ى له به‌رژه‌وه‌ندی درا وه‌فاتی كرد، په‌یامبه‌ریش بڕیاریدا میراته‌كه‌ى بۆ مێرده‌كه‌ی ومنداڵه‌كانی بێت، وخوێن باییه‌كه‌ش له سه‌ر عه‌صه‌به‌كانی بكوژه‌كه‌یه»( ).
ئه‌وه‌ی كه‌سێك به هه‌ڵه ده‌كوژێت، سه‌رباری خوێن بایی ئه‌مانه‌شی له سه‌ر واجبه:
1- ئازادكردنی كۆیله‌یه‌كی بڕوادار: ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئه‌یتوانی، مه‌رجیشه كۆیله‌كه باوه‌ڕدار وبێ عه‌یب بێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ أَنْ يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلَّا خَطَأً وَمَنْ قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَأً فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ﴾ [النساء:92]، ئه‌گه‌ریش نه‌یتوانی كۆیله ئازاد بكات به هۆی هه‌ژاری یان نه‌بونه‌وه، ئه‌وا ئه‌ڕوا:
2- دو مانگ به شوێن یه‌كدا به ڕۆژو ده‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌یتوانی، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ تَوْبَةً مِنَ اللَّهِ﴾ [النساء:92] «كێ نه‌یتوانی كۆیله‌یه‌كی باوه‌ڕدار ئازاد بكات، ئه‌وا ئه‌بێت دو مانگ به دوای یه‌كدا به ڕۆژو بێت بۆ ئه‌وه‌ی خوا ته‌وبه‌ی لێ وه‌ر بگرێت». ئه‌گه‌ریش ڕۆژوی نه‌توانی به هۆی نه‌خۆشی یان ته‌مه‌نه‌وه ئه‌وا كه‌فاره‌تدان هه‌ر له گه‌ردنی ده‌مێنێته‌وه وخواردندان له سه‌ری نایخات، چونكه خوای گه‌وره باسی نه‌كردوه، گۆڕانیش له كه‌فاره‌تدا له سه‌ر ده‌ق ده‌وه‌ستێت نه‌ك قیاس.
پرسى چواره‌م: ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر جگه له نه‌فس:
ئه‌مه‌ش بریتیه له هه‌مو زیانێك كه به سه‌ر مرۆڤدا دێت ونابێته مایه‌ی مردنی، له برین وبڕینی ئه‌ندامه‌كان، وهاوشێوه‌ى ئه‌مانه، له‌مه‌شدا تۆڵه سه‌ندنه‌وه واجبه، وچونكه له قورئان وفه‌رموده وكۆ ده‌نگیدا چه‌سپاوه.
سه‌باره‌ت به قورئان: فه‌رمایشته‌كه‌ى خوایه: ﴿وَكَتَبْنَا عَلَيْهِمْ فِيهَا أَنَّ النَّفْسَ بِالنَّفْسِ وَالْعَيْنَ بِالْعَيْنِ وَالْأَنْفَ بِالْأَنْفِ وَالْأُذُنَ بِالْأُذُنِ وَالسِّنَّ بِالسِّنِّ وَالْجُرُوحَ قِصَاصٌ﴾ [المائدة: 45] «وله ته‌وراتدا له سه‌ریانمان فه‌رز كرد كه نه‌فس به نه‌فس ده‌كوژرێته‌وه، وچاو ده‌ته‌قێنرێت به چاو، ولوت ده‌بڕدرێت به لوت، وگوێ ده‌بڕدرێت به‌رامبه‌ر به گوێ، ودان ده‌كێشرێت به‌رامبه‌ر ددان، وله برینه‌كاندا تۆڵه كردنه‌وه هه‌یه». سه‌باره‌ت به سوننه‌ت: فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ره ـ صلی الله علیه وسلم ـ له چیرۆكی شكاندنی دو دانه‌كه‌ى پێشه‌وه‌ى كه‌نیزه‌كێك له‌لایه‌ن ڕوبه‌ییعه‌وه كه فه‌رموی: «كِتَابُ اللهِ الْقِصَاصُ» «له قورئانه‌كه‌ى خوا تۆڵه كردنه‌وه‌یه»( ).
زانایانیش كۆكن له سه‌ر واجبێتی تۆڵه سه‌ندنه‌وه -ئه‌گه‌ر بكرێ- له‌وه‌ى جگه له نه‌فسه.
ئه‌مه‌ش سێ جۆره:
1- ده‌ست درێژیكردن به بریندار كردن.
2- ده‌ست درێژیكردن به بڕینه‌وه‌ى په‌له‌كان.
3- ده‌ست درێژیكردن به په‌ك خستنی سودی ئه‌ندامێك.
جۆری یه‌كه‌م: ده‌ست درێژی كردن به بریندار كردن:
ئه‌م ده‌ست درێژی كردنه‌ش ئه‌بێته دو به‌شه‌وه:
أ. ئه‌و برینه‌ى به‌سه‌ر ده‌م وچاو وسه‌ردا دێت، كه پێی ده‌وترێت: «شِجَاج» كۆی «شَجَّة»یه.
ب. برینه‌كانی باقی جه‌سته، وپێشی ده‌وترێت: «جَرْح» نه‌ك «شَجَّة».
به‌شی یه‌كه‌م: ئه‌و برینانه‌ى له سه‌ر وده‌م وچاودا ڕو ده‌دات، ئه‌مه‌ش ده جۆره:
1- «الْحَارِصَة»، ئه‌وه‌یه كه تۆزێك پێسته ده‌بڕێت وخوێنی لێ ناهێنێت وه‌ك ڕوشان، پێشی ده‌وترێت: «القاشرة» و«الْمليطاء» له «الحَرْص»دا بریتیه له بڕین.
2- «الدامية»، ئه‌وه‌یه كه شوێنی بڕینه‌كه (پێسته‌كه) خوێن لێ دێنێت، خوێنێكی كه‌م، پێشی ده‌وترێت: «البازلة» و«الدامعة» وه‌ك شوبهاندنی به ده‌رچونی فرمێسك به چاودا.
3- «البَاضِعَة»، ئه‌وه‌یه كه دوای پێسته‌كه گۆشته‌كه‌ش به سوكی ده‌بڕێت، به‌ڵام ناگاته ئێسه‌كه‌كه.
4- «الْمتلاحمة»، ئه‌وه‌یه كه ئه‌ڕواته ناو گۆشته‌كه‌وه وبه‌ڵام ناگاته ئه‌و پێسته‌یه‌ی نێوان گۆشت وئێسكه‌كه.
5- «السِّمْحَاق»، بریتیه له‌و برینه‌ى ده‌گاته پێسته ته‌نكه‌كه‌ی نێوان گۆشت وئێسكی كه‌لله سه‌ر، برینه‌كه‌ش هه‌ر به‌وه‌وه ناونراوه.
جا ئه‌م پێنجه هیچ تۆڵه‌كردنه‌وه وخوێن باییه‌كی تێدا نیه، ته‌نها حكومه‌ی تێدا واجبه، «حكومه»ش ئه‌وه‌یه ده‌ست درێژی له سه‌ر كرا‌و بخه‌مڵێنرێت به پێش ده‌ست درێژیه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ى كۆیله‌یه، ئینجا ده‌خه‌مڵێنرێت دوای چاك بونه‌وه بزانرێت چه‌ند له نرخه‌كه‌ى كه‌می كردوه، ئه‌وا ده‌ست درێژیكار ئه‌بێت ئه‌و ڕێژه خوێن بایی بدات( ).
6- «الْمُوَضِّحة»، ئه‌وه‌یه كه «السِّمْحَاق» ده‌بڕێت وئێسكه‌كه ده‌خاته ده‌ر، ئه‌مه‌ش پێنج وشتری تێدایه، نیوه‌ی ده یه‌كی خوێن باییه‌ك.
7- «الهاشمة»، ئه‌وه‌یه كه ئێسكه‌كه ده‌ر ده‌خات وده‌یشكێنێت، ئه‌مه‌ش ده وشتری تێدایه.
8- «الْمُنَقِّلَة»، ئه‌وه‌یه كه ئێسكه‌كه له جێ ئه‌بات، ئیتر بیخاته ده‌ر یان نا، ئه‌یشكێنێت یان نا، ئه‌مه‌ش پانزه وشتری تێدایه.
9- «الْمَأمُومَة»، ئه‌وه‌یه كه ئه‌گاته ئه‌و پێسته‌یه‌ى كه ده‌وری مێشكی داوه، پێشی ده‌وترێت: «الآمَّة»، ئه‌مه‌ش سێیه‌كی خوێن باییه‌كی تێدایه.
10- «الدَّامِغَة»، ئه‌وه‌یه كه پێسته‌ى ده‌وری مێشك ده‌بڕێت وده‌گاته ده‌ماخ، ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه سێیه‌كی خوێن باییه‌كی تێدایه.
هه‌روه‌ها «الْجَائِفَة» بۆ ئه‌مه‌ش زیاد ده‌كرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌گاته ناوه‌وه‌ى هه‌ناو، له‌وه‌ى بۆ بینه‌ر ده‌رناكه‌وێت، وه‌ك ناو سك، وناو پشت، وسنگ، وقوڕگ، وگون، ئه‌مه‌ش له برینه‌كان (الشجاج) نیه، چونكه له سه‌ر یان ده‌م وچاودا نیه، به‌ڵام زانایان باسی ده‌كه‌ن چونكه هه‌مان ئه‌ندازه‌ى تێدایه كه سێیه‌كی خوێن باییه‌كه.
به‌ڵگه‌ى ئه‌م برینانه:
1- فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو به‌كری كوڕی موحه‌ممه‌دی كوڕی حه‌زمه، له باوكیه‌وه له باپیریه‌وه ـ رضي الله عنه ـ : كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ نوسراوێكی بۆ خه‌ڵكی یه‌مه‌ن نوسیوه وتێیدا فه‌رمویه‌تی: «وَفِي الْمَأْمُومَةِ ثُلُثُ الدِّيَةِ... وَفِي الْمُنَقِّلَةِ خَمْسَ عَشْرَةَ مِنَ الْإِبِلِ... وَفِي الْمُوضِحَةِ خَمْسٌ مِنَ الْإِبِلِ» «وله مه‌ئمومه‌دا یه‌ك له سه‌ر سێی خوێن بایی هه‌یه... له مونه‌ققیله‌شدا پانزه وشتر هه‌یه... له موه‌ززیحه‌شدا پێنج وشتر هه‌یه»( ).
2- زانایان كۆكن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وا خوێن بایی مونه‌ققیله پانزه وشتره.
3- زانایان كۆكن له سه‌ر ئه‌وه‌ی له جائیفه‌دا یه‌ك له سه‌ر سێی خوێن بایی هه‌یه، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ی عه‌مری كوڕی حه‌زم، ئه‌ڵێ: «وَفِي الْجَائِفَةِ ثُلُثُ الدِّيَةِ» «وله جائیفه‌دا یه‌ك له سه‌ر سێی خوێن بایی هه‌یه».
4- ئه‌سه‌ره‌كه‌ی زه‌یدی كوڕی سابته ـ رضي الله عنه ـ كه له باره‌ی هاشیمه‌وه بڕیاری به‌وه بوه: ده وشتری تێدایه، نه‌زانراوه كه‌سیش پێچه‌وانه‌ی كردبێت.
5- وله‌به‌ر ئه‌وه‌ی له نوسراوه‌كه‌ی عه‌مری كوڕی حه‌زمی پێشودا هاتبو: كه مه‌ئمومه یه‌ك له سه‌ر سێی خوێن بایی تێدایه، جا دامیغه له‌و زیاتر وكاریگه‌رتره بۆیه ئه‌و له پێشتره كه یه‌ك له سه‌ر سێی خوێن بایی تێدا بێت.
ئه‌م برینانه‌ش تۆڵه كردنه‌وه‌ی تێدا پێویست نیه ته‌نها له موه‌ززیحه نه‌بێت، چونكه ده‌توانرێ زه‌بت بكرێ وه‌ك خۆی تۆڵه‌ی تێدا بكرێته‌وه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی تره‌وه كه دڵنیایی نیه زیاد وكه‌می نه‌كرێ له درێژی وپانی برینه‌كه‌دا، وزه‌مان نیه له تۆڵه‌كردنه‌وه وه‌ك خۆی.
به‌شی دوه‌م: برینه‌كانی باقی لاشه:
ئه‌م برینانه گۆڕانكاری به سه‌ردا دێت به گوێره‌ی گۆڕانی جۆره‌كه‌ی، جا ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له سه‌ر یان ده‌م وچاو دا بێت وتۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی تێدا نیه، ئه‌وا ئه‌گه‌ر له باقی لاشه‌دا بێت تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌ر تێدا نیه، مه‌گه‌ر موه‌ززیحه كه به‌شێك له به‌شه‌كانی لاشه ده‌بڕێت وه‌كو سنگ ومل.
جۆری دوه‌م: بڕینی په‌له‌كان: ئه‌م جۆری ده‌ست درێژیه‌ش ئه‌بێته سێ به‌شه‌وه:
1- ئه‌نقه‌ست.
2- نیمچه ئه‌نقه‌ست.
3- هه‌ڵه.
تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ش له هه‌ڵه ونیمچه ئه‌نقه‌ستدا پێویست نیه، به‌ڵكو ته‌نها له ئه‌نقه‌ستدا پێویسته وه‌ك كوشتن، ئه‌ویش به سێ مه‌رج:
1- بكرێ تۆڵه‌ی لێ بكرێته‌وه بێ سته‌مكردن، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی كه بڕینه‌كه له جومگه‌یه‌ك بێت، یان له سنورێك كۆتایی پێ بێت وه‌كو په‌نجه‌كان ومه‌چه‌ك وئه‌نیشك. جا تۆڵه سه‌ندنه‌وه له برینێكدا نیه سنورێكی نه‌بێت بۆ كۆتاییه‌كه‌ى وه‌ك جائیفه، هه‌روه‌ها تۆڵه سه‌ندنه‌وه له شكاندنی هیچ ئێسكێكدا نیه جگه له دانه‌كان وه‌ك ئێسكی ڕان وباڵ وهه‌ر دو ده‌ست.
2- یه‌كسان بون له نێوان هه‌ر دو ئه‌ندامی ده‌ست درێژی كار وده‌ست درێژی له سه‌ر كراوه‌كه، هه‌م له ناو وهه‌م له شوێندا، جا تۆڵه له ڕاست ناكرێته‌وه به‌رامبه‌ر چه‌پ، وتۆڵه له په‌نجه توته ناكرێته‌وه به‌رامبه‌ر به په‌نجه‌كه‌ی ته‌نیشتی، هه‌روه‌ها تۆڵه له ئه‌ندامێكی بنه‌ڕه‌تی ناكرێته‌وه به‌رامبه‌ر به ئه‌ندامێكی نابنه‌ڕه‌تی.
3- یه‌كسان بونی هه‌ردو ئه‌ندامی ده‌ست درێژی كه‌ر وده‌ست درێژی له سه‌ر كرا‌و له ڕوی ساغی وته‌واوێتیه‌وه، جا تۆڵه له ئه‌ندامێكی ساغ ناكرێته‌وه به ئه‌ندامێكی ئیفلیج، هه‌روه‌ها په‌نجه ته‌واوێك به په‌نجه نوقسانێك، وئه‌وانی تریش به‌هه‌مان شێوه.
جۆری سێیه‌م: پوجه‌ڵكردنه‌وه‌ى كه‌ڵكی ئه‌ندامێك:
ئه‌گه‌ر ده‌ست درێژی كار كه‌ڵكی ئه‌ندامێكی ده‌ست درێژی له سه‌ر كراوی په‌كخست، ئه‌وه تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی له سه‌ر نیه، چونكه ناكرێ بێ سته‌م كردن وه‌ك خۆی تۆڵه‌ی لێ بكرێته‌وه، بۆیه له سه‌ریه‌تی خوێن باییه‌كی ته‌واو بدات. هه‌ر كه‌سێكیش كه‌ڵكی ئه‌ندامێكی كه‌م كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌ندازه‌ی كه‌ڵكه‌كه زانرا ئه‌وا به گوێره‌ی ئه‌و كه‌ڵكه كه‌می كردوه خوێن بایی ده‌بات، بۆ نمونه وه‌ك نیوه‌ی خوێن باییه‌ك، یا یه‌ك له چواری، ئه‌گه‌ر كه‌ڵكه ڕۆیشتوه‌كه‌ش نیوه بو یا یه‌ك له چوار بو، وهه‌روه‌ها. ئه‌گه‌ریش نه‌كرا ئه‌ندازه‌ی ئه‌و كه‌ڵكه ڕۆشتوه‌كه بزانرێت، ئه‌وه حكومه تێیدا پێویسته [كه پێشتر باس كرا]. دادوه‌ر به تێكۆشانی خۆی دیاری ده‌كات. له كه‌ڵكه‌كانیش، وه‌ك: نه‌مانی عه‌قڵ وبیستن وبینین، وپه‌كخستنی بۆن كردن، وله قسه وده‌نگ وتام خستن، ونه‌مانی جاوین ونه‌مانی ئاو هاتنه‌وه، وپه‌كخستنی توانای دو گیان كردن، وجگه له‌مانه‌ش.
( ) [له دو ڕوانگه‌ى جیاوازه ئه‌كرێ هه‌م به تاوانه‌كان، هه‌م به ده‌ست درێژی وه‌ر بگێڕدرێت].
( ) أخرجه البخاري (3335)، ومسلم (1677).
( ) أخرجه البخاري (6862).
( ) أخرجه أبو داود (4565)، وأحمد في المسند (2/183) وحسَّنه الأرناؤوط في حاشية المسند (11/328).
( ) أخرجه البخاري (2413)، ومسلم (1672) -17.
( ) أخرجه البخاري (4295) [بل هو في (112، 2434، 6880)]، ومسلم (1354) واللفظ له.
( ) أخرجه ابن ماجه (2626)، وغيره [كالترمذي (1387) هو أولى بالعزو] بسند حسن، انظر: «الإروا‌ء» (7/259)، وصحيح ابن ماجه (2125). و«الحقة»: ئه‌وه‌یه سێ ساڵی ته‌واو كردبێت وچو بێته چواره‌مه‌وه، و«الجذعة»: ئه‌وه‌یه چوار ساڵی ته‌واو كردبێت وچو بێته ناو پێنجه‌مه‌وه، و«الخلفة»: بریتیه له وشتری ئاوس، كۆكه‌شی «خلفة»یه به‌ده‌ر له له‌فزه‌كه‌ى خۆی.
( ) أخرجه البخاري (6915)..
( ) أخرجه الترمذي (1433، 1434)، وابن ماجه (2661، 2662) وصححه الألباني، «صحيح ابن ماجه» (2156، 2157).
( ) أخرجه مسلم (1695).
( ) أخرجه مسلم (1955).
( ) العاقلة: عه‌صه‌به‌كانن، كه نزیكه‌كانن له دیوی باوه‌كه‌وه كه له سه‌ریانه خوێن بایی كوشتنی هه‌ڵه بده‌ن.
( ) أخرجه مسلم (1682).
( ) متفق عليه: أخرجه البخاري (6740)، ومسلم (1681).
( ) أخرجه البخاري (6894)، ومسلم (1675).
( ) به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌وه‌ى كاری پێ ده‌كرێت: بۆ باییه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ى ئه‌ندازه‌ى برین دیاری ده‌كه‌ن له دادگاكان‌دا، ئه‌وان دیاری ده‌كه‌ن له‌و پێنج حاڵه‌ته‌دا بایی چه‌نده ئه‌مه‌ش دوای بینینی ڕاپۆرتی پزیشكی، ئه‌وسا بایی هه‌ر دانه‌یه‌كی دیاری ده‌كه‌ن به گوێره‌ى ڕێژه‌كه‌ى له خوێن باییدا.
( ) صحيح: أخرجه النسائي (2/252)، والحاكم (1/397)، والبيهقي (8/73). انظر: «الإروا‌ء» (7/326).