چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ى خوێن بایی:
پێناسه‌ی «الدية»: له زماندا له‌وه‌و هاتوه: «ودَيْتُ القَتِيل أَدِيِه دِيَةً»، ئه‌گه‌ر خوێن باییه‌كه‌ی بده‌ی، كۆكه‌شی: «الديات»ـه. له شه‌رعیشدا: بریتیه له ئه‌و ماڵه‌ی به هۆی ده‌ست درێژی كردنه‌وه ئه‌درێ به ده‌ست درێژی لێكراو یان به كار به ده‌سته‌كه‌ی، پێشی ده‌وترێ: «العقل» چونكه بكوژه‌كه خوێن باییه‌كه‌ى له وشتر كۆ ئه‌كرده‌وه، وله به‌رده‌م ماڵی كار به ده‌ستانی كوژراودا ئه‌یبه‌سته‌وه تا ته‌سلیمیان بكات.
پرسى دوه‌م: شه‌رعی بونی، وبه‌ڵگه‌كه‌ى، ودانایی لێی:
1- به‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی: خوێن بایی واجبه به قورئان وسوننه‌ت وكۆ ده‌نگی، سه‌باره‌ت به قورئان، فه‌رمایشته‌كه‌ی خوای میهره‌بانه كه ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَمَنْ قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَأً فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ وَدِيَةٌ مُسَلَّمَةٌ إِلَى أَهْلِهِ﴾ [النساء:92]. سه‌باره‌ت به سوننه‌تیش، فه‌رموده‌كه‌ی ئه‌بو هوره‌یره‌ی پێشتره «هه‌ر كه‌سێك كه‌سێكی بكوژرێ ئه‌وه له نێوان دو شت‌دا سه‌ر پشكه یان خوێن بایی دان یا كوشتنه‌وه»، هه‌روه‌ها فه‌رموده‌كه‌ی عه‌مری كوڕی حه‌زم له‌و نوسراوه‌ی كه په‌یامبه‌ری خوا بۆی نوسی وئه‌ندازه‌ی خوێن بایه‌كانی تێدا ڕون كرده‌وه به‌م نزیكانه باس كرا. هه‌روه‌ها زانایانیش كۆكن له سه‌ر پێویستێتی خوێن بایی.
2- دانایی له شه‌رعی بونی: سه‌باره‌ت به دانایی له بونی، بریتیه له پاراستنی گیانه‌كان ونه‌ڕشتنی خوێنی بێ تاوانه‌كان وڕێگری كردن وبه‌ربه‌ست بون له به‌رده‌م سوكایه‌تی كردن به نه‌فسه‌كان.
پرسى سێیه‌م: له سه‌ر كێ خوێن بایی پێویسته؟ وهه‌ڵگرتنی له سه‌ر شانی كێیه؟
3- هه‌ر كه‌سێك مرۆڤێك یا به‌شێكی له ناو بدات له دو حاڵه‌ت به ده‌ر نیه:
- ئه‌گه‌ر هاتو ده‌ست درێژی كردنه‌كه كه به‌هۆیه‌وه گیانه‌كه تیاچوه به ئه‌نقه‌ستێكی په‌تی بو، ئه‌و كاته خوێن باییه‌كه هه‌ر هه‌موی له ماڵی بكوژه‌كه ئه‌بێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر لێی خۆشبون وتۆڵه‌كردنه‌وه كه‌وت، چونكه قه‌ره‌بوی له ناوچون له ئه‌ستۆی له ناوبه‌ردایه، خوای دانا ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى﴾ [الأنعام:164] «هیچ كه‌سێكی تاوانبار تاوانی كه‌سێكی تر هه‌ڵناگرێت».
- ئه‌گه‌ریش ده‌ست درێژی كردنه‌كه هه‌ڵه یان نیمچه ئه‌نقه‌ست بو، ئه‌وه خوێن باییه‌كه له سه‌ر عاقیله‌ی بكوژه‌كه‌یه له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ی ئه‌بو هوره‌یره‌ی [پێشتر] كه ئه‌فه‌رموێ: «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ له باره‌ى كۆرپه‌له‌ی ئافره‌تێكه‌وه له خێڵی لیحیان بڕیاریدا ویه‌كلای كرده‌وه به به‌نرخێك (غُرَّةٌ): به‌نده‌یه‌ك یان كه‌نیزه‌كێك، پاشان ئافره‌ته‌كه ئه‌و ئافره‌ته‌ى ئه‌م بڕیارانه‌ى له به‌رژه‌وه‌ندی درا وه‌فاتی كرد، په‌یامبه‌ریش ـ صلی الله علیه وسلم ـ بڕیاریدا میراته‌كه‌ى بۆ مێرده‌كه‌یی ومنداڵه‌كانی بێت، وخوێن باییه‌كه‌ش له سه‌ر عه‌صه‌به‌كانی بكوژه‌كه‌یه».
وخوێن بایه‌كه‌ش پێویست له سه‌ر عاقیله‌ی بكوژه‌كه، چونكه ده‌ست درێژی كردن به هه‌ڵه زۆر ڕو ئه‌دات كه ده‌ست درێژی كار تێیدا عوزرداره، بۆیه پێویستی كرد به ده‌م وته‌نگیه‌وه بن، وله سه‌ری سوك بكه‌نه‌وه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌نقه‌سته‌وه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به ئه‌نقه‌سته‌كه خوێن بایی له بری خۆی ئه‌دات چونكه تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی له سه‌ر پێویسته، جا كه لێی خۆش بون ئه‌وا خوێن بایی له سه‌ر شانی خۆیه‌تی وخۆی هه‌ڵی ئه‌گرێ.
پرسى چواره‌م: جۆره‌كانی خوێن بایی وئه‌ندازه‌كانی:
1- جۆره‌كانی خوێن بایی: بنه‌ما له خوێن بایدا بریتیه له وشتر له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ی په‌یامبه‌ری خوا: «وَفِي النَّفْسِ الْمُؤْمِنَةِ مِائَةٌ مِنَ الْإِبِلِ…» «له هه‌ر نه‌فسێكی ئیمانداردا سه‌د وشتر دانراوه»( )، هه‌روه‌ها فه‌رموده‌ى: «أَلَا وَإِنَّ قَتِيلَ الْخَطَأِ شِبْهِ الْعَمْدِ، مَا كَانَ بِالسَّوْطِ وَالْعَصَا، مِائَةٌ مِنَ الْإِبِلِ» «كوژراوی هه‌ڵه؛ نیمچه ئه‌نقه‌ست، ئه‌وه‌ی كه به قامچی وگۆچانه، سه‌د وشتره»( ). هه‌روه‌ها له عه‌مری كوڕی شوعه‌یبه‌وه له باوكیه‌وه له باپیریه‌وه ئه‌ڵێ: «نرخی خوێن بایی له سه‌رده‌می په‌یامبه‌ردا هه‌شت سه‌د دینار، یان هه‌شت هه‌زار درهه‌م بو... ئیتر هه‌ر به‌م شێوازه مایه‌وه تا سه‌رده‌می عومه‌ر، ئه‌وه‌بو چوه سه‌ر مینبه‌ر وتارێكی فه‌رمو: «ئاگادار بن! وشتر گران بوه، ئه‌ڵێ: ئه‌وه‌بو عومه‌ر ئاوا ئه‌ندازه‌ى دانا، له ڕیوایه‌تێكی تردا ئاوهای خه‌ملآند كه بۆ زێڕداره‌كان هه‌زار دیناره وبۆ زیوداره‌كان دوانزه هه‌زار درهه‌مه، وبۆ خاوه‌ن مانگاكان دو سه‌د مانگایه، وبۆ خاوه‌ن مه‌ڕ وماڵاته‌كان دو هه‌زار شه‌كه، وخاوه‌ن كراس (الحُلَّة)ـه‌كان( ) دو سه‌د كراسه»( ). كه وابێت بنه‌ما له خوێن باییدا وشتره. ئه‌م شتانه‌شی لێره‌دا باس كراوه جگه له‌مانه‌ش هه‌ر به مانه ده‌پێورێن له ڕوی خه‌ملآندنه‌وه، ئه‌مه‌ی عومه‌ریش به به‌رچاوی هاوه‌ڵانه‌وه بوه ونكوڵیان لێ نه‌كردوه، جا ئه‌بێته كۆ ده‌نگی، بۆیه خوێن بایی به وشتر یان به نرخه‌كه‌ی ئه‌درێت له‌م شتانه‌ی باس كراوه لێره‌دا.
2- ئه‌ندازه‌كانی خوێن بایی:
- خوێن بایی موسُڵمانێكی ئازاد: سه‌د وشتره، ئه‌گه‌ریش ئه‌نقه‌ست یان نیمچه ئه‌نقه‌ست بو ئه‌وه قورس ئه‌كرێته‌وه (مُغَلَّظَة)، قورس كردنه‌وه‌ی خوێن باییش ئه‌وه‌یه: چل وشتریان ئاوس بێت، وه‌ك پێشتر له فه‌رموده‌كه‌ی عه‌مری كوڕی شوعه‌یب له باوكیه‌وه له باپیریه‌وه باس كرا: «ئه‌بێت چل دانه وشتری ئاوس بێت».
- خوێن بایی خاوه‌ن كتێبێكی ئازاد: ئه‌هلی زیممه بێت یان نا، نیوه‌ی خوێن بایی موسڵمانه، له به‌ر فه‌رموده‌كه‌ی عه‌مری كوڕی شوعه‌یب له باوكیه‌وه له باپیریه‌وه، په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «عَقْلُ أَهْلِ الذِّمَّةِ نِصْفُ عَقْلِ الْمُسْلِمِينَ» «خوێن بایی ئه‌هلی زیممه نیوه‌ی خوێن بایی موسڵمانانه»( )، له له‌فزێكدا: «دِيةُ المُعَاهَدِ نِصْفُ دِيةِ المُسْلِم» «خوێن بایی خاوه‌ن په‌یمان نیوه‌ی خوێن بایی موسڵمانه»( ).
- خوێن بایی ئافره‌ت: خوێن بایی ئافره‌تێكی ئازادی موسڵمان نیوه‌ی خوێن بایی پیاوێكی ئازادی موسڵمانه وه‌ك له نوسراوه‌كه‌ی عه‌مری كوڕی حه‌زمدا هاتوه: «دِيَةُ المَرْأَةِ على النِّصْفِ مِنْ دِيَةِ الرَّجُل» «خوێن بایی ئافره‌ت نیوی خوێن بایی پیاوه». ئیبن عه‌بدولبه‌ڕ وئیبن مونزیر كۆ ده‌نگی له‌م باره‌وه ده‌گوازنه‌وه.
- خوێن بایی پیاوی ئاگر په‌رست: خوێن بایی ئاگر په‌رستێكی ئازاد -زیممی بێت یا خاوه‌ن په‌یمان یان هی دی-، وبت په‌رستیش هه‌شت سه‌د درهه‌مه، له به‌ر فه‌رموده‌كه‌ی عوقبه‌ی كوڕی عامر به‌رزی ده‌كاته‌وه: «دِيَةُ الْمَجُوسِيِّ ثَمَانِمِائَةِ دِرْهَمٍ» «خوێن بایی ئاگر په‌رست هه‌شت سه‌د درهه‌مه»( ).
- خوێن بایی ئافره‌تى ئاگر په‌رست وخاوه‌ن كتێب وبت په‌رست: نیوه‌ی خوێن بایی نێرینه‌كانیانه، وه‌كو چۆن خوێن بایی ئافره‌تی موسڵمان نیوه‌ی خوێن بایی پیاوێكی موسڵمانه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر گشتێتی فه‌رموده‌كه‌ی عه‌مری كوڕی شوعه‌یبی پێش‌و كه فه‌رموی: «خوێن بایی خاوه‌ن كتێبه‌كان نیوه‌ی خوێن بایی موسڵمانه».
- خوێن بایی كۆرپه‌له: خوێن بایی كۆرپه‌له ئه‌گه‌ر به مردویه‌تی له بار بچێ به هۆی ده‌ست درێژی دایكیه‌وه ئه‌نقه‌ست بێ یان هه‌ڵه ئه‌وه به نرخێكه: به‌نده‌یه‌ك یان كه‌نیزه‌كێك، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ی [پێشتری] ئه‌بو هوره‌یره ـ رضي الله عنه ـ ، ئه‌ڵێ: «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ له باره‌ى كۆرپه‌له‌ی ئافره‌تێكه‌وه له خێڵی لیحیان بڕیاریدا ویه‌كلای كرده‌وه به به‌نرخێك (غُرَّةٌ): به‌نده‌یه‌ك یان كه‌نیزه‌كێك». وبه یه‌ك له ده‌ی خوێن باییه‌كه‌ی دایكی ئه‌ندازه‌ى خوێن باییه‌كه‌ى بۆ داده‌نرێت، كه بریتیه له: پێنج وشتر، وبه نرخ (غرة)ـه‌كه‌ش به میراتی ئه‌بات وه‌ك ئه‌وه‌ی به زیندویه‌تی له دایك بو بێت.
( ) أخرجه النسائي (4857). وصححه الألباني (صحيح النسائي رقم 4513).
( ) أخرجه النسائي (4791). وصححه الألباني (صحيح النسائي رقم 4460).
( ) [كۆی «حُلَّة»یه، كه بریتیه له بان وخوار (إزار ورداء)ێكه ئه‌پۆشرێ].
( ) أخرجه أبو داود (4542). وحسنه الألباني «الإروا‌ء» (2247).
( ) أخرجه النسائي (8/45)، والترمذي (1413) وحسنه، وحسنه الألباني «الإروا‌ء» (2251).
( ) [أخرجه الطبراني في «المعجم الأوسط» (16/ 373) (7797)].
( ) أخرجه البيهقي في «سننه» (8/101) وفيه ضعف، لكنه قول جماعة من الصحابة، ولا يعرف له‌م مخالف. انظر: «التلخيص الحبير» (4/34).








