چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ى قه‌سامه، وحوكمه‌كه‌ى، وحیكمه‌ت لێی:
1- پێناسه‌كه‌ی: «القسامة» له زماندا: چاوگی: «أَقْسَم يُقْسِم إِقسَامًا وقَسَامَةً»ـه، یانی: سوێندی خوارد به سوێند خواردن. له شه‌رعیشدا: ئه‌و سوێندانه‌ی چه‌ند جاره ده‌كرێنه‌وه له بانگه‌شه‌ی كوژراوێكی خوێن پارێزراودا، به‌وه‌وه ناونراوه چونكه سوێنده‌كان دابه‌ش ده‌كرێن به سه‌ر كار به ده‌ستانی بكوژه‌كه‌دا، جا په‌نجا سوێند ئه‌خۆن كه‌وا بانگه‌شه له سه‌ر كرا‌و كه‌سه‌كه‌ی ئه‌مانی كوشتوه. شێوازه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه: كوژراوێك بدۆزرێته‌وه وبكوژه‌كه‌شی ناناسرێت ئه‌وسا قه‌سامه ته‌نها له ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا ئه‌بێت كه ئه‌كرێت كوشتبێتیان، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا بو وا باس ده‌كرێت.
2- شه‌رعی بونی: كارێكی شه‌رعیه، وتۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی یان خوێن بایی پێ ده‌چه‌سپێت ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌كه به‌ڵگه یان دانپێدانانی له‌گه‌ڵدا نه‌بو، هه‌روه‌ها له‌كه‌دار «لَوْث»یش هه‌بێت، ئه‌وه‌یه كه دوژمنایه‌تیه‌كی ئاشكرا له نێوان كوژراوه‌كه وتۆمه‌ت بۆ كراودا هه‌بێت، وه‌ك ئه‌و خێلآنه‌ی كه‌وا به دوای تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ن له یه‌كتر، وتراویشه: تایبه‌ت نیه به‌وه‌وه به‌ڵكو هه‌مو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه زۆربه‌ی گومان ئه‌ڕوا بانگه‌شه‌كه ڕاست بێت. به‌ڵگه‌ش له سه‌ر بونی ئه‌مه له شه‌رعدا فه‌رموده‌كه‌ی سه‌عدی كوڕی ئه‌بو حه‌سمه‌یه: «أَنَّ عَبْدَ اللهِ بْنَ سَهْلٍ وَمُحَيِّصَةَ خَرَجَا إِلَى خَيْبَرَ مِنْ جَهْدٍ أَصَابَهُمْ، فَأَتَى مُحَيِّصَةُ فَأَخْبَرَ أَنَّ عَبْدَ اللهِ بْنَ سَهْلٍ قَدْ قُتِلَ وَطُرِحَ فِي عَيْنٍ أَوْ فَقِيرٍ، فَأَتَى يَهُودَ فَقَالَ: أَنْتُمْ وَاللهِ قَتَلْتُمُوهُ، قَالُوا: وَاللهِ مَا قَتَلْنَاهُ، ثُمَّ أَقْبَلَ حَتَّى قَدِمَ عَلَى قَوْمِهِ فَذَكَرَ لَهُمْ ذَلِكَ، ثُمَّ أَقْبَلَ هُوَ وَأَخُوهُ حُوَيِّصَةُ -وَهُوَ أَكْبَرُ مِنْهُ- وَعَبْدُ الرَّحْمَنِ بْنُ سَهْلٍ [...] فَقَالَ رَسُولُ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ لِحُوَيِّصَةَ وَمُحَيِّصَةَ وَعَبْدِ الرَّحْمَنِ: أَتَحْلِفُونَ وَتَسْتَحِقُّونَ دَمَ صَاحِبِكُمْ؟ قَالُوا: لَا. قَالَ: فَتَحْلِفُ لَكُمْ يَهُودُ؟ قَالُوا: لَيْسُوا بِمُسْلِمِينَ. فَوَدَاهُ رَسُولُ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ مِنْ عِنْدِهِ، فَبَعَثَ إِلَيْهِمْ رَسُولُ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ مِائَةَ نَاقَةٍ حَتَّى أُدْخِلَتْ عَلَيْهِمُ الدَّارَ، فَقَالَ سَهْلٌ: فَلَقَدْ رَكَضَتْنِي مِنْهَا نَاقَةٌ حَمْرَاءُ» «عه‌بدوڵای كوڕی سه‌هل وموحه‌یسه‌ی كوڕی مه‌سعود به هۆی وشكه ساڵی وهه‌ژاری وته‌نگیه‌كه‌وه ده‌رچون بۆ خه‌یبه‌ر، موحه‌یسه دێته‌وه ئه‌ڵێ: عه‌بدوڵای كوڕی سه‌هل كوژراوه وخراوه‌ته ناو كانیاو یا بیرێكه‌وه (فَقِير)( )، ئه‌میش ڕۆیشت بۆ لای جوله‌كه‌كان، وتی: به خوا ئێوه كوشتوتانه، ئه‌وانیش وتیان: به خوا ئێمه نه‌مان كوشتوه، پاشان چو بۆ لای خزمه‌كانی خۆی به سه‌ر هاته‌كه‌ى بۆ گێڕانه‌وه، ئینجا خۆی وحوه‌یسه‌ی برای -كه له‌و گه‌وره‌تر بو- وعه‌بدولڕه‌حمانی كوڕی سه‌هل هاتن.... په‌یامبه‌ری خواش ـ صلی الله علیه وسلم ـ به حوه‌یسه وموحه‌یسه وعه‌بدولڕه‌حمانی فه‌رمو: ئایا سوێند ده‌خۆن وخوێنی كه‌سه‌كه‌تان مسۆگه‌ر بكه‌ن؟! -له ڕیوایه‌تێكدا: به‌ڵگه ئه‌هێنن؟!- وتیان: هیچ به‌ڵگه‌یه‌كمان نیه، فه‌رموی: ئه‌ی سوێند ئه‌خۆن؟! وتیان: ئه‌ی چۆن سوێند بخۆین له سه‌ر شتێك نه بینیومانه ونه ئاگامان لێیه‌تی!؟ فه‌رموی: ئه‌ی جوله‌كه سوێندتان بۆ ئه‌خۆن! وتیان: ئه‌ی ئه‌وان موسڵمان نین! بۆیه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه له خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت خوێن باییه‌كه‌ی بۆ دان، وسه‌د وشتری بۆ ناردن، تا برایه ماڵه‌وه بۆیان، سه‌هل وتی: به خوا وشترێ سوریان به سمه‌كانی تێی ژه‌ندم». ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له سه‌ر شه‌رعی بونی قه‌سامه، وكه بنه‌مایه‌كه له بنه‌ما سه‌ربه‌خۆكانی شه‌رع( ).
3- حیكمه‌ت لێی: قه‌سامه دانراوه بۆ پاراستنی خوێنه‌كان وبه فیڕۆ نه‌دانی، شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش ئه‌و په‌ڕی سوره له سه‌ر پاراستنی خوێنه‌كان، وپارێزگاری لێكردنی وبه فیڕۆ نه‌دانی، وله‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوشتن زۆر ڕو ئه‌دات وكه‌مجار خه‌ڵك ده‌یبینن، چونكه بكوژ به دوای شوێنی چۆڵدا ده‌گه‌ڕێت بۆیه قه‌سامه دانرا بۆ پاراستنی خوێنه‌كان.
پرسى دوه‌م: مه‌رجه‌كانی قه‌سامه:
1- ئه‌بێت له‌كه‌دار «لوث» بون هه‌بێت. پێشتریش واتاكه‌ی ڕونكرایه‌وه.
2- بانگه‌شه له سه‌ر كرا‌و ته‌كلیف لێكراو بێت، جا بانگه‌شه كردن له سه‌ر منداڵ یان شێت دروست نابێت.
3- ئه‌بێت بانگه‌شه‌كه‌ر ته‌كلیف لێ كرا‌و بێت، جا بانگه‌شه‌ی منداڵ وشێت گوێی لێ ناگیرێت.
4- ئه‌بێت بانگه‌شه له سه‌ر كرا‌و دیاری كرا‌و بێت، جا بانگه‌شه‌ی سه‌ر كه‌سێكی نادیار وه‌رناگیرێت.
5- بكرێت بانگه‌شه له سه‌ر كرا‌و كوشتبێتی، جا ئه‌گه‌ر ڕێی تێ نه‌ده‌چو به هۆی دوری له شوێنی ڕوداوه‌كه‌وه له كاتی ڕودانیدا وهاوشێوه‌ی ئه‌مانه، ئه‌وه گوێ له‌و بانگه‌شه‌یه ناگیرێت.
6- ئه‌بێت بانگه‌شه‌ی بانگه‌شه كه‌ره‌كه دژ به‌یه‌ك نه‌بێت.
7- ئه‌بێت بانگه‌شه‌ی قه‌سامه به وردی بێت وڕونه‌وه بكرێت، بۆ نمونه ئه‌ڵێ: من بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌م، كه ئه‌و كه‌سه وه‌لیه‌كه‌ی من فلآنی كوڕی فلآنی كوشتوه به ئه‌نقه‌ست یا نیمچه ئه‌نقه‌ست یا به هه‌ڵه، وباسی شێوازی كوشتنه‌كه‌ش ئه‌كات.
پرسى سێیه‌م: شێوازی قه‌سامه‌كردن:
ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی قه‌سامه فه‌راهم بو، ئه‌وا به بانگه‌شه‌كاران ده‌ست پێ ده‌كرێت، وپه‌نجا سوێند ده‌خۆن -كه به سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت به گوێره‌ی میراتیه‌كه‌یان له كوژراوه‌كه‌دا- كه فلآن كه‌س كوشتویه‌تی، ئه‌مه‌ش به ئاماده‌بونی بانگه‌شه له سه‌ر كرا‌و ده‌بێت، له به‌ر فه‌رموده‌كه‌ی ئیبن ئه‌بی حه‌پــمه‌ی پێش‌و: «ئایا خوێن بایه‌كه مسۆگه‌ر ئه‌كه‌ن به په‌نجا سوێندا؟». جا ئه‌گه‌ر میراتگره‌كان سوێندیان نه‌خوارد، یان په‌نجا سوێنده‌كه‌یان ته‌واو نه‌كرد، ئه‌وا بانگه‌شه له سه‌ر كرا‌و په‌نجا سوێند ئه‌خوات ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌كاران به سوێنده‌كانیان ڕازی بن، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ی پێشوی په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ كه فه‌رموی: «جوله‌كه سوێندتان بۆ ئه‌خۆن!»، ئه‌وانیش وتیان: جا ئه‌وان موسڵمان نین، وڕازی نه‌بون به سوێندیان. جا كه سوێندیان خوارد ئه‌ستۆ پاك ئه‌بن، ئه‌گه‌ریش بانگه‌شه‌كاران به سوێندیان ڕازی نه‌بون ئه‌وا كار به ده‌ستی موسڵمانان خوێن بایی كوژراوه‌كه له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌دات، وه‌ك په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ كردی كاتێك كه پشتیوانان ڕازی نه‌بون به سوێندی جوله‌كه، خوێن بایی كوژراوه‌كه‌ی له «بیت المال»دا پێدان، چونكه هیچ ڕێگایه‌ك نه‌ما بۆ سه‌لماندنی خوێنه‌كه له سه‌ر بانگه‌شه له سه‌ر كرا‌و، بۆیه پێویستی كرد له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت قه‌ره‌بو بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی ئه‌و خوێن پارێزراوه به فیڕۆ نه‌ڕوات. هه‌ر كه‌سێكیش له قه‌ره‌باڵغیه‌كدا بكوژرێ ئه‌وه خوێن باییه‌كه‌ی له خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت ئه‌درێت، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌گێڕنه‌وه( ) عه‌لی له باره‌ی پیاوێكه‌وه كه له قه‌ره‌باڵغی عه‌ره‌فه‌دا كوژراوه به عومه‌ری وتوه: ئه‌ی پێشه‌وای باوه‌ڕ داران! خوێنی كه‌سی موسڵمان به فیڕۆ (لا يُطَلُّ) نادرێ، ئه‌گه‌ر بكوژه‌كه‌ی بناسرێ له بكوژه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێ، ئه‌گه‌رنا له «بیت المال» خوێن باییه‌كه‌ی بده».
( ) الفَقِير: بیری ده‌م فراوانی بن نزیكه، وتراویشه: ئه‌و چاڵه‌یه له بن دار خورما ده‌كرێت.
( ) أخرجه البخاري (6898، 6899)، ومسلم في القسامة (1669)، واللفظ لمسلم.
( ) أخرجه عبد الرزاق في المصنف (10/51)، وابن أبي شيبة (9/395). «لا يُطَلُّ»: یانی: فیڕۆدان، ئه‌وترێ: طَلَّ السُّلْطَانُ الدَّمَ طَلًا -مِنْ بَابِ قَتَلَ-: ده‌سه‌ڵات داره‌كه‌ى خوێنه‌كه‌ى به فیڕۆ دا.