[چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی له خۆ گرتوه]:
[پرسی یه‌كه‌م: پێناسه‌ی حدود، وبه‌ڵگه‌كه‌ى، ودانایی لێی]:
1- پێناسه‌كه‌ى: «الحد= سنور» له زماندا: ڕێگریه، وسنوره‌كانی خواش: ئه‌و حه‌رام كراوه‌نه‌یه‌تی كه نه‌هی له شكاندنی وكردنی كردوه، خوا ده‌فه‌رموێ: ﴿تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ فَلَا تَقْرَبُوهَا﴾ [البقرة:187] «ئه‌م حوكمانه‌ى خوا بۆی داناون بریتیه له سنوره جیا كه‌ره‌وه‌كانی خوا كه حه‌ڵاڵ وحه‌رام لێك جیا ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه نزیكی مه‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه ناو حه‌رامه‌وه»، به‌مه‌ش ناونراوه چونكه ڕێگره له تێكه‌وتنی. له شه‌رعیشدا: سزایه‌كی دیاریكراوه له پێناو مافی خوا. وتراویشه: سزایه‌كی دیاریكراوه له ڕوی شه‌رعه‌وه به هۆی تاوانێكه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگر بێت له تێكه‌وتنی هاوشێوه‌كه‌ى یان هاوشێوه‌ى ئه‌و تاوانه‌ى سزای له سه‌ر دانراوه.
2- به‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی: بنه‌ما له شه‌رعی بونی سنوره‌كان؛ قورئان وفه‌رموده وكۆ ده‌نگیه، جا له قورئان وفه‌رموده‌دا چه‌ندین سزای دیاریكراو هاتون بۆ چه‌ندین تاوان وسه‌رپێچی دیاری كرا‌و، وه‌ك دامێن پیسی كردن، ودزی كردن، ومه‌ی خواردنه‌وه، وجگه له‌مانه‌ش له‌و تاوانانه‌ى دواجار له ده‌روازه‌كانی داهاتودا به وردی باسی لێوه ده‌كرێت -به ویستی خوا- له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌كانى هه‌مویان دا.
3- دانایی له شه‌رعی بونی سنوره‌كان: حه‌دده‌كان دانراون بۆ ڕێگریكردنی كه‌سه‌كان له ئه‌نجامدانی سه‌رپێچیكردن وده‌ست درێژی كردنه سه‌ر حه‌رامكراوه‌كانی خوا، ئه‌وسا ئۆقره‌یی له كۆمه‌ڵگادا بڵاو ده‌بێته‌وه وئاسایش ته‌شه‌نه ده‌كات له نێوان تاكه‌كاندا، وئارامی باڵ ده‌كێشێت وژیان خۆش ده‌بێت. وه‌كو چۆن پاكبونه‌وه‌ى به‌نده‌ى تێدایه له دونیادا، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى عوباده‌ى كوڕی صامت به‌رزی ده‌كاته‌وه -له باره‌ی گفتدانه‌وه- وتێیدا هاتوه: «وَمَنْ أَصَابَ مِنْ ذَلِكَ شَيْئًا فَعُوقِبَ بِهِ فَهُوَ كَفَّارَتُهُ» «هه‌ر كه‌سێكیش شتێك له‌مانه بكات وله سه‌ری سزا بدرێت، ئه‌وا ئه‌بێته كه‌فاره‌ت (سڕێنه‌ره‌وه) بۆی»( ). هه‌روه‌ها فه‌رموده‌كه‌ى خوزه‌یمه‌ی كوڕی سابته ـ رضي الله عنه ـ به‌رزی ده‌كاته‌وه: «مَنْ أَصَابَ حَدًّا أُقِيمَ عَلَيْهِ ذَلِكَ الْحَدُّ، فَهُوَ كَفَّارَةُ ذَنْبِهِ» «هه‌ر كه‌س تاوانێك له‌و تاوانانه بكات كه حه‌ددی له سه‌ره، وله سه‌ری جێبه‌جێ كرا، ئه‌وه سڕێنه‌ره‌وه‌ى تاوانه‌كه‌یه‌تی»( ).
ئه‌م سنورانه‌ش سه‌رباری ئه‌وه‌ى فه‌راهه‌مكه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی به‌نده‌كانه، هه‌روه‌ها هه‌موی دادگه‌ری وئینسافه به‌ڵكو ها له ئه‌و په‌ڕی دادگه‌ریدا.
[پرسی دووه‌م: واجبێتی به‌رپاكردنی سنوره‌كان وحه‌رامێتی تكا كردن تێیدا]:
پێویسته سنوره‌كان له نێوان خه‌ڵكدا به‌رپا بكرێت بۆ ڕێگری كردن له سه‌رپێچی كردن وبه‌ر به‌ست بون له به‌ر ده‌م سه‌رپێچی كاران، په‌یامبه‌ریش ـ صلی الله علیه وسلم ـ وه‌ك هاندان بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمویه‌تی( ): «إِقَامَةُ حَدٍّ مِنْ حُدُودِ اللهِ، خَيْرٌ مِنْ مَطَرِ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً فِي بِلَادِ اللهِ عَزَّ وَجَلَّ» «به‌رپاكردنی حه‌ددێك له حدوده‌كانی خوا باشتره له چل شه‌و باران بارین له سه‌ر زه‌وی». وتكاكردن واسیته‌كردن له‌مه‌ڕ سنورێك بۆ ئه‌وه‌ى بخرێت وجێ به‌جێ نه‌كرێت، حه‌رامه ئه‌گه‌ر گه‌یشته دادوه‌ر وسه‌لما له لای، وه‌كو چۆن حه‌رامه له سه‌ر كار به ده‌ست تكای ئاوها قه‌بوڵ بكات، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «مَنْ حَالَتْ شَفَاعَتُهُ دُونَ حَدٍّ مِنْ حُدُودِ اللهِ، فَقَدْ ضَادَّ اللهَ فِي أَمْرِهِ» «تكای هه‌ر كه‌س ببێته ڕێگر له به‌رده‌م حه‌ددێك له حدوده‌كانی خوا، ئه‌وا دژایه‌تی فه‌رمان ودینی خوای كردوه»( )، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ تكاكه‌ى ئوسامه‌ى كوڕی زه‌یدی ـ رضي الله عنه ـ ڕه‌دكردنه‌وه ده‌رهه‌ق ئافره‌ته مه‌خزومیه‌كه كه دزی كردبو، وتوڕه بو به هۆی ئه‌م تكاوه، ته‌نانه‌ت فه‌رموی: «وَايْمُ اللهِ، لَوْ أَنَّ فَاطِمَةَ بِنْتَ مُحَمَّدٍ سَرَقَتْ لَقَطَعَ مُحَمَّدٌ يَدَهَا» «سوێند به الله، ئه‌گه‌ر فاتیمه‌ى كچی موحه‌ممه‌د دزی بكات، ئه‌وا موحه‌ممه‌د ده‌ستی ده‌بڕێت»( ).
سه‌باره‌ت به خۆش بون له حه‌دده‌كان پێش گه‌یشتن به دادوه‌ر ئه‌وه دروسته، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ كاتێك كه‌سێك كراسه‌كه‌ى دزرابو ویستی له دزه‌كه ببورێت، فه‌رموی: «فهلاَّ قبل أن تأتيني به» «ئه‌ى بۆ لێی خۆش نه‌بویت پێش ئه‌وه‌ى بیهێنیت بۆ لای من!؟»( ).
[پرسی سێیه‌م: كێ حه‌دد جێ به‌جێ ده‌كا، وشوێنی جێ به‌جێ كردنه‌كه‌ى؟]:
ئه‌وه‌ى حه‌دد جێبه‌جێ ده‌كات بریتیه له پێشه‌وا وجێگره‌كه‌ى، چونكه په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ له ژیانی خۆیدا خۆی سنوره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كرد، پاشان خه‌لیفه‌كانی له‌وه‌و دوا، په‌یامبه‌ریش ـ صلی الله علیه وسلم ـ كه‌سێكی له جێی خۆی ڕاسپارد بۆ جێبه‌جێكردنی حه‌دد، وفه‌رموی: «وَاغْدُ يَا أُنَيْسُ إِلَى امْرَأَةِ هَذَا، فَإِنِ اعْتَرَفَتْ فَارْجُمْهَا» «ئه‌ى ئونه‌یس بڕۆ بۆ ئه‌و ئافره‌ته، جا ئه‌گه‌ر دانی نا به تاوانه‌كه‌یدا ئه‌وا ڕه‌جمی بكه»( ).
واجبیش كراوه له سه‌ر پێشه‌وا، وه‌كو زه‌مانه‌تێك بۆ دادگه‌ری، وڕێگریكردنێك له حه‌یف وسته‌م.
وحه‌ددیش له هه‌مو شوێنێك جێبه‌جێ ده‌كرێت جگه له مزگه‌وت، چونكه «نَهَى رَسُولُ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ أَنْ يُسْتَقَادَ فِي الْمَسْجِدِ، وَأَنْ تُنْشَدَ فِيهِ الْأَشْعَارُ، وَأَنْ تُقَامَ فِيهِ الْحُدُودُ» «په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ ڕێگری كردوه له مزگه‌وتدا: داوای تۆڵه‌كردنه‌وه بكرێت، وشیعری تێدا بخوێنرێت، وحه‌ددی تێدا جێ به‌جێ بكرێت»( ). ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی مزگه‌وت له پیس بون وهاو شێوه‌كانی، وله هه‌ندێك ڕیوایه‌تی چیرۆكی ڕه‌جم كردنی ماعزدا هاتوه: «فَأُخْرِجَ إِلَى الحَرَّةِ فَرُجِمَ» «ئه‌وه‌بو ده‌كرا بۆ ناوچه‌ی حه‌ڕره له ئه‌وێ دا ڕه‌جم كرا»( ).
( ) أخرجه البخاري (6784)، ومسلم (1709).
( ) أخرجه أحمد في المسند (5/214)، والدارقطني في سننه (397). قال الحافظ ابن حجر: «سنده حسن». (الفتح 12/86). وصححه الشيخ الألباني «صحيح الجامع» (6039).
( ) أخرجه ابن ماجه (2537)، وأحمد (2/402) واللفظ لابن ماجه، وحسنه الألباني «صحيح ابن ماجه» (2056-2057)، وانظر: «السلسلة الصحيحة» (231).
( ) أخرجه أبو داود (3597)، وأحمد (2/70)، والحاكم (2/27) وصحح إسناده، وافقه الذهبي، وصححه الألباني «الصحيحة» (437).
( ) أخرجه البخاري (6788)، ومسلم (1688).
( ) أخرجه أبو داود (4394)، والحاكم (4/380) وصححه، وافقه الذهبي، وصححه الألباني «الإروا‌ء» (2317).
( ) أخرجه البخاري (6835، 6836)، ومسلم (1697، 1698).
( ) أخرجه أبو داود (4490)، وأحمد (3/434) وحسنه الألباني (الإروا‌ء 2327).
( ) أخرجه الترمذي (1428)، وحسنه. وقال الألباني: «حسن صحيح». «صحيح الترمذي» (1154).
( ) أخرجه البخاري (6861)، ومسلم (86).
( ) أخرجه البخاري (3872)، ومسلم (1691) [واللفظ له].
( ) أخرجه البخاري (6825)، ومسلم (1691) - 16، واللفظ لمسلم.
( ) ئاماژه‌یه بۆ فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : {فَأَمْسِكُوهُنَّ فِي الْبُيُوتِ حَتَّى يَتَوَفَّاهُنَّ الْمَوْتُ أَوْ يَجْعَلَ اللَّهُ لَهُنَّ سَبِيلًا} [النساء:15]. كه باسی به‌ند كردنیان ده‌كات له ماڵه‌وه تا ده‌رویان لێ ده‌كرێته‌وه. وه‌رگێڕ.
( ) أخرجه مسلم (1690).
( ) أخرجه الترمذي (1428) وحسنه، وابن ماجه (2554). وقال الألباني: «حسن صحيح» «صحيح الترمذي» (1154).