چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی تێدایه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ی داوێن پیسی، وحوكمه‌كه‌ى، ومه‌ترسیه‌كه‌ى:
1- پێناسه‌ی داوێن پیسی:
زینا له زماندا: به جوت بون ئه‌وترێت له‌گه‌ڵ ئافره‌ت به بێ گرێ به‌ستی شه‌رعی، وبه به‌ركه‌وتن (مُبَاشَرَة)ی ئافره‌تی بێ گانه‌ش ده‌وترێت.
له شه‌رعیشدا: بریتیه له جوت بونی پیاو له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا له دامێنه‌وه به بێ موڵك وشوبهه‌كه‌ى، یان: كردنی فاحیشه‌یه له دامێنه‌وه یان له پاشه‌وه.
2- حوكمی داوێن پیسی:
داوێن پیسی حه‌رامكراوه، وله تاوانه گه‌وره‌كانه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلًا﴾ [الإسرا‌ء:32]، «ونزیكی داوێن پیسی وپێشه‌كیه‌كانی مه‌كه‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى توشی زینا نه‌یه‌ن، به‌ڕاستی كارێكی زۆر گه‌ن وقیزه‌ونه وخراپترین ڕێگا ئه‌و ڕێگایه‌یه». هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن مه‌سعود ـ رضي الله عنه ـ ئه‌ڵێ(١): «سَأَلْتُ رَسُولَ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ : أَيُّ الذَّنْبِ أَعْظَمُ عِنْدَ اللهِ؟ قَالَ: أَنْ تَجْعَلَ لِلهِ نِدًّا وَهُوَ خَلَقَكَ، قُلْتُ لَهُ: إِنَّ ذَلِكَ لَعَظِيمٌ. قُلْتُ: ثُمَّ أَيٌّ؟ قَالَ: ثُمَّ أَنْ تَقْتُلَ وَلَدَكَ مَخَافَةَ أَنْ يَطْعَمَ مَعَكَ، قُلْتُ: ثُمَّ أَيٌّ؟ قَالَ: ثُمَّ أَنْ تُزَانِيَ حَلِيلَةَ جَارِكَ» «پرسیارم كرد له په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ : چی گه‌وره‌ترین تاوانه له لای خوا؟ فه‌رموی: ئه‌وه‌یه هاوتا بۆ خوا دابنێیت له كاتێكدا ئه‌و دروستی كردویت، پێم وت: ئه‌مه زۆر گه‌وره‌یه، وتم: پاشان چی؟ فه‌رموی: ئه‌وه‌یه منداڵه‌كه‌ت بكوژیت له ترسی ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵتدا نان بخوات! وتم: پاشان چی؟ فه‌رموی: ئه‌وه‌یه زینا بكه‌یت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری هاوسێكه‌ت».
زانایانیش كۆكن له سه‌ر حه‌رامبونی.
3- مه‌ترسی تاوانی داوێن پیسی، وقیزه‌ونیه‌كه‌ى، له‌گه‌ڵ خراپیه‌كانی:
داوێن پیسی له گه‌وره‌ترین وقیزه‌ونترین جه‌ریمه وتاوانه‌كانه وله هه‌موی زیاتر مه‌ترسیدارتره له سه‌ر تاك وكۆمه‌ڵگاكان له‌به‌ر ئه‌و تێك دانه‌ى لێی ده‌كه‌وێته‌وه له تێكه‌ڵ بونی وه‌چه وڕه‌چه‌ڵه‌كه‌كان كه ئه‌مه‌ش ئه‌بێته مایه‌ی زایه‌بونی مافه‌كان له كاتی میرات بردندا، وفه‌وتانی یه‌كتر ناسین ویه‌كتر سه‌رخستن له سه‌ر هه‌ق. ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خێزان وزایه‌بونی ڕۆڵه‌كان وخراپ په‌روه‌رده بونیان وڕه‌وشت تێكچونیان. هه‌روه‌ها ئه‌مه فریودانی مێردی تێدایه چونكه له داوێن پیسیه‌وه كۆرپه‌له دروست ده‌بێت، ئه‌وساش مێرد منداڵی خه‌ڵك په‌روه‌رده ده‌كات. زیانه‌كانیشی زۆر زۆره وكاریگه‌ریه‌كانی شاراوه نیه چ له تاك وچ له كۆمه‌ڵگادا: له زایه بون وتێك چون وهه‌ڵ وه‌شاندنه‌وه.
بۆیه ئیسلام ئه‌وپه‌ری وریایی لێ كردوه، وتوندترین سزای داناوه بۆ ئه‌نجامده‌رانی، وه‌ك ڕون ده‌كرێته‌وه.
پرسى دوه‌م: حه‌ددی داوێن پیس:
حاڵی داوێن پیس له دو حاڵه‌ت به ده‌ر نیه:
1- یان هاوسه‌رگیری كردوه (أَنْ يَكونَ مُحْصَنًا).
2- یان هاوسه‌رگیری نه‌كردوه.
یه‌كه‌م: داوێن پیسی هاوسه‌ردار:
ئه‌و نا سه‌ڵتیه‌ی كه حه‌دد پێویست ده‌كا، ئه‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ى خواره‌وه‌ی تێدا بێ:
1- جوت بو بێت له دامێنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ى زیناكه‌ره نێرینه یان مێینه‌كه پێشتر به حه‌ڵاڵی وله دامێنه‌وه جوت بو بێت.
2- ئه‌بێت جوت بونه‌كه له هاوسه‌ر گیریه‌كی دروست دا بێت.
3- ئه‌بێت پیاوه‌كه یان ئافره‌ته‌كه له كاتی جوتبونه‌كه‌دا باڵغ وئازاد وژیر بو بێتن.
جا نا سه‌ڵت (المُحْصَن) ئه‌وه‌یه: كه‌سه‌كه له دامێنه‌وه جوت بو بێت له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا، له هاوسه‌ر گیریه‌كی دروست دا، وهه‌ر دوكیشیان باڵغ وئازاد بن.
ئه‌مه پێنج مه‌رجه ئه‌بێت فه‌راهه‌م ببێت بۆ به دیهاتنی ئه‌و ئیحصانه‌ى ئه‌بێته مایه‌ی حه‌دد، ئه‌ویش: پێگه‌یشتن وژیری وئازادی وجوت بون، له دامێنه‌وه، وئه‌بێت جوت بونه‌كه له هاوسه‌رگیریه‌كی دروستدا بێت.
حه‌دده‌كه‌شی ئه‌مه‌یه: ئه‌گه‌ر هاوسه‌ردار داوێن پیسی كرد ئه‌وا حه‌دده‌كه‌ى به‌رد باران كردنه تا مردن، پیاو بێت یان ژن. ڕه‌جم كردنیش به ته‌واتری چه‌سپاوه له په‌یامبه‌ره‌وه ـ صلی الله علیه وسلم ـ له وته وكرده‌وه‌یدا. ڕه‌جمیش له قورئاندا باس كرابو پاشان له‌فزه‌كه‌ى نه‌سخه‌وه بو وحوكمه‌كه‌ى مایه‌وه، ئه‌مه‌ش له فه‌رموده‌كه‌ى خوای میهره‌باندا: ﴿الشَّيْخُ وَالشَّيْخَةُ إِذَا زَنَيَا فَارْجُمُوهُمَا الْبَتَّةَ نَكالَا مِنَ اللهِ وَاللهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ﴾ ﴿پیاو وژنی گه‌وره ئه‌گه‌ر داوێن پیسیان كرد ئه‌وا به‌رد بارانیان بكه‌ن تا مردن وه‌كو سزایه‌ك له لایه‌ن خواوه، خواش به ده‌سه‌ڵات ودانایه﴾. وه‌ك له عومه‌ری كوڕی خه‌تتابه‌وه هاتوه، له وتاردا فه‌رمویه‌تی: «إِنَّ اللهَ قَدْ بَعَثَ مُحَمَّدًا بِالْحَقِّ، وَأَنْزَلَ عَلَيْهِ الْكِتَابَ، فَكَانَ مِمَّا أَنْزَلَ عَلَيْهِ آيَةُ الرَّجْمِ، قَرَأْنَاهَا وعَيْنَاهَا وَعَقَلْنَاهَا، فَرَجَمَ رَسُولُ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ وَرَجَمْنَا بَعْدَهُ، فَأَخْشَى إِنْ طَالَ بِالنَّاسِ زَمَانٌ أَنْ يَقُولَ قَائِلٌ: مَا نَجِدُ الرَّجْمَ فِي كِتَابِ اللهِ، فَيَضِلُّوا بِتَرْكِ فَرِيضَةٍ أَنْزَلَهَا اللهُ، وَإِنَّ الرَّجْمَ فِي كِتَابِ اللهِ حَقٌّ عَلَى مَنْ زَنَى إِذَا أَحْصَنَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ، إِذَا قَامَتِ الْبَيِّنَةُ أَوْ كَانَ الْحَبَلُ أَوِ الِاعْتِرَافُ» «خوا، موحه‌ممه‌دی به هه‌ق ناردوه، وقورئانی بۆ دابه‌زاندوه، جا له‌وانه‌ى دایبه‌زاندوه ئایه‌تی ڕه‌جم كردن بو، ئه‌وه‌بو خوێندمان وله‌به‌رمان كرد ولێ‌ی تێگه‌یشتین، ئه‌وه‌بو په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ ڕه‌جمی كرد وئێمه‌ش ڕه‌جمان كرد دوای ئه‌و، جا ده‌ترسم ڕۆژگارێك به سه‌ر خه‌ڵكدا بێت، هه‌ندێكیان بڵێن: ئێمه ڕه‌جم له قورئان دا نابینینه‌وه، ئه‌وسا گومڕا ببن به هۆی وازهێنانیان له فه‌رزێك له‌وانه‌ى خوا دایبه‌زاندوه، به‌ڕاستی ڕه‌جم كردن بۆ داوێن پیسی هاوسه‌ردار ژن بێت یان پیاو هه‌قه وله قورئانه‌كه‌ى خوادا هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه یان دو گیانی، یان دان پێدانان هه‌بێ»(٢).
هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو هوره‌یره ئه‌ڵێ: «پیاوێك له موسڵمانان هاته خزمه‌تی په‌یامبه‌ر له مزگه‌وتدا، بانگی لێ‌كرد وتی: ئه‌ی په‌یامبه‌ری خوا! من داوێن پیسیم كردوه! ئه‌میش پشتی لێ‌كرد، ئه‌ویش هاته به‌رده‌می وتی: ئه‌ی په‌یامبه‌ر خوا! زینام كردوه! دیسانه‌وه پشتی لێكرده‌وه، تا چوار جار ئه‌مه‌ى دوباره بویه‌وه، كه چوار جار شایه‌تی له سه‌ر خۆیدا، په‌یامبه‌ری خوا بانگی كرد وفه‌رموی: ئایه شێت بوی؟ وتی: نه‌خێر، فه‌رموی: ئه‌ی خێزانداری؟! وتی: به‌ڵێ، فه‌رموی: بیبه‌ن ڕه‌جمی بكه‌ن»(٣).
زانایانیش كۆكن له سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر كه‌س داوێن پیسی بكات وهاوسه‌ردار بێت ئه‌وا حوكمه‌كه‌ى ڕه‌جم كردنه به به‌رد هه‌تا مردن.
دوه‌م: داوێن پیسی ڕه‌به‌ن:
ئه‌و كه‌سه‌ی مه‌رجه‌كانی پێشوی داوێن پیسی هاوسه‌رداری تێدا نه‌بێت.
حه‌دده‌كه‌شی ئه‌مه‌یه: ئه‌گه‌ر سه‌ڵت داوێن پیسی كرد ئه‌وا حه‌دده‌كه‌ى سه‌د قامچیه، له‌گه‌ڵ نه‌فی كردنی بۆ ماوه‌ى ساڵێك، به‌ڵام بۆ ئافره‌ت مه‌رجه له نه‌فی كردنه‌كه‌دا مه‌حره‌می له‌گه‌ڵدا بێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿الزَّانِيَةُ وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا مِئَةَ جَلْدَةٍ﴾ [النور:2] «ئافره‌تی داوێن پیس، وپیاوی داوێن پیس -كه پیش‌تر هاوسه‌رگیریان نه‌كردوه- سزای هه‌ر یه‌كه‌یان سه‌د قامچیه»، وله‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى عوباده‌ى كوڕی صامت ـ رضي الله عنه ـ ئه‌ڵێ: په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «خُذُوا عَنِّي خُذُوا عَنِّي، قَدْ جَعَلَ اللهُ لَهُنَّ سَبِيلًا، الْبِكْرُ بِالْبِكْرِ، جَلْدُ مِائَةٍ وَنَفْيُ سَنَةٍ» «له منه‌وه حه‌ددی زیناكه‌ر وه‌ر بگرن، له منه‌وه وه‌ری بگرن، خوای گه‌وره ده‌روی له ئافره‌تانی داوێن پیس كرده‌وه(٤)، حه‌ددی داوێن پیسی سه‌ڵت له‌گه‌ڵ سه‌ڵتدا سه‌د قامچیه له‌گه‌ڵ نه‌فی ساڵێك»(٥). ته‌غریبیش: یانی نه‌فی كردنی ودورخستنه‌وه‌ى له نیشتمانه‌كه‌ى.
ئه‌گه‌ریش كۆیله داوێن پیسی كرد -ڕه‌به‌ن بو یان نا به‌نده یان كه‌نیزه‌ك-، ئه‌وا حه‌دده‌كه‌ى په‌نجا قامچیه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿فَعَلَيْهِنَّ نِصْفُ مَا عَلَى الْمُحْصَنَاتِ مِنَ الْعَذَابِ﴾ [النساء: 25] «جا ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌نیزه‌كانه شویان كرد ئینجا داوێن پیسیان كرد، ئه‌وا حه‌دده‌كه‌یان نیوه‌ى حه‌ددی ئافرتانی ئازاده». جا سزای باس كرا‌و له ئایه‌ته‌كه‌دا بریتیه له سه‌د قامچی، ونیوه‌كردنه‌وه‌ش هه‌ر بۆ ئه‌وه ده‌ڕوا، چونكه به‌رد باران كردن ناكرێته دو كوت (به‌ش)ه‌وه.
كۆیله‌ش نه‌فی كردنی له سه‌ر نیه چونكه له سوننه‌تدا نه‌فی كردنی كۆیله نه‌هاتوه ئه‌گه‌ر داوێن پیسی كرد، هه‌روه‌ها نه‌فیكردنی زیانی تێدایه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى، وئافره‌تیش نه‌فی ناكرێت مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌حره‌م دا.
پرسى سێیه‌م: داوێن پیسی به چی ده‌سه‌لمێت؟
بۆ جێبه‌جێكردنی حه‌ددی داوێن پیسی ئه‌بێت سه‌ره‌تا بسه‌لمێنرێت، وناشسه‌لمێنرێ مه‌گه‌ر به دو شت نه‌بێت:
یه‌كه‌م: زیناكه‌ره‌كه خۆی چوار جار دانی پێدا بنێت، با له چه‌ند دانیشتنێكی جیا جیا بێت، چونكه په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ دانپێدانانی ماعز وغامدیه‌ى وه‌رگرت. سه‌باره‌ت به مه‌رج گرتنی چوار جار؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ماعز له‌لای په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ سێ جار ئیعترافی كرد به‌ڵام هه‌ر ڕه‌ددی كرده‌وه، كه چواره‌م جار دانی پێدا نا حه‌ددی له سه‌ر جێبه‌جێ كرد.
- وئه‌شبێت به ڕاشكاوانه دان بنێت به هه‌قیقه‌تی داوێن پیسی وجوت بون، چونكه له‌وانه‌یه مه‌به‌ستی جگه له داوێن پیسی بێت وه‌ك چێژ وه‌رگرتنێك كه حه‌دد پێویست ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاتێك ماعز ئیعترافی كرد، په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ پێی فه‌رمو: «لَعَلَّكَ قَبَّلْتَ، أَوْ غَمَزْتَ؟» «له‌وانه‌یه ماچت كردبێت، یان به ده‌ستت یان چاوت ئاماژه‌یه‌كت كردبێت؟» وتی: نه‌خێر. وچه‌ندین جار داوای ڕونكردنه‌وه‌ى لێ كرد تا هیچ ئیحتمالێكی تر نه‌مایه‌وه.
- هه‌روه‌ها ئه‌بێت له سه‌ر دانپێدانانه‌كه‌ى بمێنێته‌وه تا كاتی جێبه‌جێكردنی حه‌دده‌كه، ولێ‌ی په‌شیمان نه‌بێته‌وه، چونكه په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ چه‌ندین جار داوای دانپێدانانی له ماعز كرد، به‌شكو په‌شیمان ببێته‌وه له وته‌كه‌ى، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاتێك ماعز ڕای كرد له حاڵی ڕه‌جمكرنه‌كه‌دا، په‌یامبه‌ر فه‌رموی: ئه‌ى بۆ وێڵتان نه‌كرد؟!(٦)
دوه‌م: چوار كه‌س شایه‌تی داوێن پیسی له سه‌ر بدرێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿لَوْلَا جَاءُوا عَلَيْهِ بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ﴾ [النور: 13] «ئه‌ى بۆ ئه‌و تۆمه‌ت هاوێژانه چوار شایه‌تی دادگه‌ر ناهێنن له سه‌ر قسه‌كه‌یان؟!»، وفه‌رمایشتی: ﴿فَاسْتَشْهِدُوا عَلَيْهِنَّ أَرْبَعَةً مِنْكُمْ﴾ [النساء:15] «-ئه‌ى دادوه‌ران- چوار شایه‌تی دادگه‌ر له موسڵمانان داوا بكه‌ن له سه‌ر ئه‌و ئافره‌تانه». وبۆ ئه‌وه‌ی شایه‌تیه‌كه‌یان به داوێن پیسی دروست ببێت ئه‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌ى تێدا بێت:
1- ئه‌بێت شایه‌ته‌كان چوار كه‌س بن، له‌به‌ر ئایه‌ته‌كانی پێش‌و، ئه‌گه‌ریش له چوار كه‌متر بون وه‌ر ناگیرێت.
2- ئه‌بێت ته‌كلیف لێكراو (باڵغ وعاقڵ) بن، جا شایه‌تیدانی منداڵ وشێت وه‌رناگیریت.
3- ئه‌بێت پیاوی دادگه‌ر بن، جا شایه‌تیدانی ئافره‌ت بۆ حه‌ددی داوێن پیسی وه‌رناگیرێت، وه‌كو پاراستن وڕێزێك بۆ ئافره‌تان، چونكه داوێن پیسی، فاحیشه وخراپه‌كاریه. هه‌روه‌ها شایه‌تیدانی فاسق (له گوێڕایه‌ڵی خوا ده‌رچو) وه‌رناگیرێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله : ﴿وَأَشْهِدُوا ذَوَيْ عَدْلٍ مِنْكُمْ﴾ [الطلاق:2] «ودو پیاوی دادگه‌ر به شاهید بگرن»، ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِنْ جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا﴾ [الحجرات:6] «ئه‌ى باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر فاسقێك هه‌واڵێكی بۆ هێنان، ئه‌وا له هه‌واڵه‌كه‌ى دڵنیا ببنه‌وه پێش به ڕاست خستنه‌وه‌ى وباسكردنی».
4- ئه‌بێت شایه‌ته‌كان داوێن پیسیه‌كه به چاوی خۆیان ببینن وبه ڕون وڕاشكاوی باس وه‌سفێكی بكه‌ن، هه‌مو ئیحتمالێك دور بخاته‌وه كه چێژ وه‌رگرتنی حه‌رام نه‌بوه، بۆیه ئه‌بێت بڵێن: كۆ ئه‌ندامی نێرینه‌یمان بینی له دامێنی ئافره‌ته‌كه‌دا وه‌ك چۆن میل له ناو كلدانه‌كه‌یدایه، ته‌ماشاكردنی شتی واش ڕێگه پێدراوه له‌به‌ر زه‌روره‌ت.
5- ئه‌بێت شایه‌ته‌كان موسڵمان بن، جا شایه‌تیدانی ناموسڵمان وه‌رناگیرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دادگه‌ری له‌ودا به‌دی نه‌هاتوه.
6- ئه‌بێت له یه‌ك دانیشتن‌دا شایه‌تی له سه‌ر بده‌ن، ئیتر پێكه‌وه یان جیا جیا بێن بۆ دانیشتنه‌كه.
جا هه‌ر كام له‌م مه‌رجانه نه‌بو ئه‌وا پێویسته حه‌ددی تۆمه‌ت هاوێژه‌ر به‌سه‌ر هه‌مو شایه‌ته‌كاندا جێ به‌جێ بكرێت، چونكه هه‌مویان تۆمه‌تی زینایان به‌خشیوه‌ته‌وه.
(١) أخرجه البخاري (6861)، ومسلم (86).
(٢) أخرجه البخاري (3872)، ومسلم (1691) [واللفظ له].
(٣) أخرجه البخاري (6825)، ومسلم (1691) - 16، واللفظ لمسلم.
(4) ئاماژەیە بۆ فەرمایشتەكەی خوا : {فَأَمْسِكُوهُنَّ فِي الْبُيُوتِ حَتَّى يَتَوَفَّاهُنَّ الْمَوْتُ أَوْ يَجْعَلَ اللَّهُ لَهُنَّ سَبِيلًا} [النساء:15]. كە باسی بەند كردنیان دەكات لە ماڵەوە تا دەرویان لێ دەكرێتەوە. وەرگێڕ.
(5) أخرجه مسلم (1690).
(6) أخرجه الترمذي (1428) وحسنه، وابن ماجه (2554). وقال الألباني: «حسن صحيح» «صحيح الترمذي» (1154).