چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی تێدایه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ی داوێن پیسی، وحوكمه‌كه‌ى، ومه‌ترسیه‌كه‌ى:
1- پێناسه‌ی «القَذْف»: له زماندا: بریتیه له هاویشتن، له‌مه‌شه‌وه ده‌وترێ: «القذف بالحجارة= به‌رد هاویشتن» وشتی تریش، پاشان به كار هێنراوه بۆ خراپه هاویشتن بۆ خه‌ڵك وه‌ك داوێن پیسی ونێر بازی كردن وهاوشێوه‌كانیان، له‌به‌ر بونی خاڵی لێك چون له نێوانیاندا، ئه‌ویش ئازاره.
2- حوكمی تۆمه‌تی زینا: تۆمه‌تی داوێن پیسی له بنه‌مادا حه‌رامه به قورئان وفه‌رموده وكۆ ده‌نگی، وتاوانێكی گه‌وره‌یه له تاوانه گه‌وره‌كان، بۆیه حه‌رامه فاحیشه بدرێته پاڵ كه‌س. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خواى میهره‌بان: ﴿إِنَّ الَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ الْغَافِلَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ لُعِنُوا فِي الدُّنْيَا وَالْآَخِرَةِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ﴾ [النور:23] «ئه‌وانه‌ى تۆمه‌تی داوێن پیسی ده‌ده‌نه پاڵ ئافره‌تانی داوێن پاكی بێ ئاگا كه داوێن پیسی به دڵیشیاندا نایه‌ت، ئه‌وانه له ڕه‌حمه‌ت وبه‌زه‌یی خوا دوره‌وه خراون له دونیا ودوا ڕۆژ دا، له ناو دۆزه‌خیشدا سزایه‌كی به ئێشیان بۆ هه‌یه». وله‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو هوره‌یره، كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «اِجْتَنِبُوا السَّبْعَ المُوبِقَات» «خۆتان له حه‌وت له ناو به‌ره‌كه بپارێزن»، جا له‌وانه‌ى باسی كرد: «قذف المحصنات المؤمنات الغافلات» «وتۆمه‌تباركردنی ئافره‌تانی داوێن پاكی باوه‌ڕداری بێ ئاگا»(١). موسڵمانانیش كۆكن له سه‌ر حه‌رامێتی تۆمه‌تی زینا هاویشتن، هه‌روه‌ها دانانی به تاوانێكی گه‌وره.
وتۆمه‌تی زینا هاویشتن واجبه له سه‌ر كه‌سێك كه ژنه‌كه‌ى ده‌بینێت داوێن پیسی ده‌كات، پاشان منداڵێكیشی ده‌بێت، زۆربه‌ى گومانی وایه له كابرای داوێن پیسه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه نه‌درێته پاڵی وبیباته نێو خانه‌واده‌كه‌ى خۆیه‌وه وله‌وانیش نه‌بێت. وتۆمه‌تی داوێن پیسی به‌خشینه‌وه‌ش حه‌ڵاڵه بۆ كه‌سێك ببینێت ژنه‌كه‌ى داوێن پیسی ده‌كات به‌ڵام منداڵی له‌و داوێن پیسیه نه‌بێت.
پرسى دوه‌م: حه‌ددی تۆمه‌تی زینا، ودانایی له‌و حه‌دده:
1- حه‌ددی تۆمه‌تی زینا: له شه‌ریعه‌ت ئه‌وه چه‌سپاوه كه هه‌ر كه‌س تۆمه‌تی زینا بداته پاڵ موسڵمانێك وبه‌ڵگه نه‌هێنێته‌وه بۆ ڕاستگۆیی بانگه‌شه‌كه‌ى ئه‌وا هه‌شتا قامچی لێ ده‌درێت ئه‌گه‌ر ئازاد بێت، وچلی لێ ده‌درێت ئه‌گه‌ر كۆیله بێت، پیاو بێت پان ژن، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿وَالَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ فَاجْلِدُوهُمْ ثَمَانِينَ جَلْدَةً﴾ [النور:4] «وئه‌وانه‌ى تۆمه‌تی داوێن پیسی ده‌ده‌نه پاڵ ئافره‌ته داوێن پاكه‌كان، هه‌روه‌ها پیاوانیش، به بێ ئه‌وه‌ی چوار شایه‌تی دادگه‌ر بهێنن ئه‌وا هه‌شتا قامچیان لێ بده‌ن، وهه‌رگیز شایه‌تیان لێ وه‌ر مه‌گرن». وپێویسته له سه‌ر تۆمه‌تباریش سه‌رباری حه‌دد له سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌بێت سزاش بدرێت ئه‌ویش بریتیه له وه‌رنه‌گرتنی شایه‌تیدانی وحوكمی فاسقدان به سه‌ریدا، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿وَلَا تَقْبَلُوا لَهُمْ شَهَادَةً أَبَدًا وَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ﴾ [النور:4] «وهه‌رگیز شایه‌تیان لێ وه‌رمه‌گرن، وئه‌وانه‌ش له گوێڕایه‌ڵی خوا ده‌رچون». ئه‌گه‌ریش تومه‌تكه‌ره‌كه ته‌وبه‌ى كرد ئه‌وا شایه‌تیه‌كه‌ى وه‌رده‌گیرێت، ته‌وبه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه: خۆی به درۆ بخاته‌وه له‌و تۆمه‌تی زینایه‌ی به‌خشیویه‌تیه‌وه وپه‌شیمان بێته‌وه وداوای لێبوردن له خوا بكات، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جل جلاله: ﴿إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ وَأَصْلَحُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ﴾ [النور:5] «به‌ڵام كێ له‌وه‌و دوا ته‌وبه‌ی كرد وپه‌شیمان بویه‌وه له تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌كه وكرده‌وه‌كانی چاك كرد، ئه‌وا خوا له تاوانه‌كانی ده‌بورێت وبه‌زه‌یی پێدا دێته‌وه وته‌وبه‌كه‌ى وه‌رده‌گیرێ».
2- دانایی لێی: ئامانجی ئیسلام له جێبه‌جێكردنی حه‌ددی تۆمه‌ت هاویشتن: پاراستنی كۆمه‌ڵگایه، وپارێزگاری كردنه له ناموسی خه‌ڵك، وبڕینی زمانی خراپه، وداخستنی ده‌رگای بڵاوكردنه‌وه‌ى خراپه‌كاریه له نێوان باوه‌ڕداراندا.
پرسى سێیه‌م: مه‌رجه‌كانی پێویست بونی حه‌ددی تۆمه‌تی زینا:
حه‌ددی تۆمه‌ت هاویشتن پێویست نابێت مه‌گه‌ر چه‌ند مه‌رجێك فه‌راهه‌م بێت له تۆمه‌ت كه‌ر وله تۆمه‌ت بۆ كرا‌و، بۆ ئه‌وه‌ى تاوان باره‌كه شایسته‌ى سزای قامچی لێ دان بێت:
یه‌كه‌م: مه‌رجه‌كان له تۆمه‌ت كه‌ردا، ئه‌ویش پێنج دانه‌یه:
1- ئه‌بێت باڵغ بێت، جا بچوك حه‌ددی له سه‌ر نیه.
2- ئه‌بێت ژیر بێت، جا حه‌دد له سه‌ر شێت وتێكچو نیه.
3- نابێت تۆمه‌تكه‌ر بنه‌چه بێت بۆ تۆمه‌ت بۆ كرا‌و، وه‌ك باوك وباپیر ودایك وداپیره، جا حه‌دد نیه له سه‌ر باوك ودایك ئه‌گه‌ر تۆمه‌تیان كرد بۆ كوڕ وكچه‌كه‌یان وبه‌ره‌و خواره‌وه.
4- ئه‌بێت سه‌ر پشك بێت، جا حه‌دد نیه له سه‌ر خه‌وتو وزۆر لێ كرا‌و.
5- ئه‌بێت زانا بێت به حه‌رام كردن، جا حه‌دد نیه له سه‌ر نه‌زان.
دوه‌م: مه‌رجه‌كان له تۆمه‌ت بۆ كرا‌و دا، ئه‌میش هه‌ر پێنج دانه‌یه:
1- ئه‌بێت تۆمه‌ت بار كرا‌و موسڵمان بێت، جا حه‌دد نیه له سه‌ر كه‌سێك تۆمه‌تی زینا بداته پاڵ ناموسڵمان، چونكه حورمه‌تی نوقسانه.
2- ئه‌بێت ژیر بێت، جا حه‌ددی له سه‌ر نیه ئه‌گه‌ر بۆ شێتێك بیكات.
3- ئه‌بێت باڵغ بێت، یان بكرێ جوت ببێت یان جوت ببن له‌گه‌ڵیدا، ئه‌مه‌ش بریتیه له ده ساڵن ونۆ ساڵن وبه‌ره‌و سه‌ره‌وه.
4- ئه‌بێت به ڕوكه‌ش له زیناوه پاك بێت، جا حه‌ددی له سه‌ر نیه ئه‌گه‌ر بۆ خراپه كارێك بیكات.
5- ئه‌بێت تۆمه‌ت بۆ كرا‌و ئازاد بێت، جا حه‌ددی له سه‌ر نیه ئه‌گه‌ر بۆ كۆیله‌یه‌ك بیكات، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ (٢): «مَنْ قَذَفَ مَمْلُوكَهُ بِالزِّنَا، يُقَامُ عَلَيْهِ الْحَدُّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، إِلَّا أَنْ يَكُونَ كَمَا قَالَ» «هه‌ر كه‌س تۆمه‌تی زینا بداته پاڵ كۆیله‌كه‌ى، ئه‌وا له ڕۆژی قیامه‌تدا حه‌ددی له سه‌ر جێ به‌جێ ده‌كرێت مه‌گه‌ر به‌و شێوازه بێت ئه‌و وتویه‌تی». پێشه‌وا نه‌وه‌وی رحمه الله ئه‌ڵێ: «ئه‌م فه‌رموده ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه تێدایه كه تۆمه‌تكه‌ر بۆ كۆیله له دونیادا حه‌ددی له سه‌ر نیه، ئه‌مه‌ش جێی كۆ ده‌نگیه، به‌ڵام تۆمه‌تكه‌ره‌كه ته‌مبێ ده‌كرێت، چونكه كۆیله موحصه‌ن نیه»(٣).
له‌مه‌وه ڕون بویه‌وه كه مه‌رجی جێبه‌جێكردنی حه‌دد له سه‌ر تۆمه‌تكه‌ر ئه‌بێت تۆمه‌ت بۆ كرا‌و موحصه‌ن بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه: موسڵمانێكی، ژیری، ئازادی، داوێن پاكی، پێگه‌یشتوی -یان شیاو بێت بۆ جوت بون-، ئه‌مه‌ش له فه‌رمایشته‌كه‌ى خوادا باس كراوه كه ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَالَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ﴾ [النور: 4]. له‌مه تێده‌گه‌یت كه: قامچی نادرێت له كه‌سێكی ناموحصه‌ن.
پرسى چواره‌م: مه‌رجه‌كانی جێ به‌جێ كردنی حه‌ددی تۆمه‌تی زینا:
ئه‌گه‌ر حه‌ددی تۆمه‌تی زینا پێویست بو، ئه‌وا ئه‌بێت چوار مه‌رجی تێدا فه‌راهه‌م بێت، كه بریتیه له:
1- تۆمه‌ت بۆ كرا‌و داوای هه‌بێت له سه‌ر تۆمه‌تكه‌ر، وئه‌م داواكاریه‌ش به‌رده‌وام بێت تا كاتی حه‌دد جێ به‌جێ كردنه‌كه. چونكه حه‌ددی تۆمه‌تی زینا مافی تۆمه‌ت بۆ كراوه، جا بێ داواكاری وی جێ به‌جێ ناكرێت، به لێ خۆشبونیشی ده‌كه‌وێت. جا ئه‌گه‌ر له تۆمه‌ت كه‌ره‌كه خۆش بو ئه‌وا حه‌دده‌كه‌ى له سه‌ر ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ته‌مبێ ده‌كرێت به شێوازێك ڕێگری لێ بكات له تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ی حه‌رام.
2- ئه‌بێت تۆمه‌تكه‌ره‌كه به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌هێنێت تۆمه‌ته‌كه‌ى بچه‌سپێنێت ئه‌ویش بریتیه له چوار شایه‌ت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا: ﴿ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ فَاجْلِدُوهُمْ﴾ [النور:4].
3- ئه‌بێت تۆمه‌ت بۆ كراوه‌كه تۆمه‌ته‌كه به ڕاست نه‌خاته‌وه ودانی پێدا نه‌نێت،، جا ئه‌گه‌ر دانی پێ دا نا وبه ڕاستی خسته‌وه ئه‌وا حه‌ددی له سه‌ر نیه، چونكه ئه‌مه له به‌ڵگه هێنانه‌وه كاریگه‌ر تره.
4- ئه‌بێت تۆمه‌ت كه‌ره‌كه مولاعه‌نه نه‌كات له‌گه‌ڵ تۆمه‌ت بۆ كراوه‌كه‌دا ئه‌گه‌ر تۆمه‌ت كه‌ره‌كه مێرده‌كه بو، جا ئه‌گه‌ر مولاعه‌نه‌ى له‌گه‌ڵ كرد ئه‌وا حه‌دده‌كه‌ى له سه‌ر ده‌كه‌وێت، وه‌ك پێشتر له لیعاندا باس كرا.
(١) أخرجه البخاري (5585)، ومسلم (2001).
(٢) أخرجه مسلم (2003)-75.
(٣) أخرجه مسلم (1707).
(٤) أخرجه مسلم (1706).
(٥) أخرجه مسلم (1581).
(٦) أخرجه أبو داود (3488)، وأحمد (1/242)، وهو صحيح «مسند أحمد» (4/95) (2221) ط الأرناؤوط.