چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ی مه‌ى، وحوكمه‌كه‌ى، ودانایی له قه‌ده‌غه كردنی:
1- پێناسه‌ی «الْخَمْر»:
له زماندا هه‌ر شتێكه عه‌قڵ دابپۆشێت له هه‌ر مادده‌یه‌ك بێت.
له شه‌رعیشدا: هه‌ر شتێكه سه‌ر خۆش بكات ئیتر شه‌ربه‌ت بێت له مێوژ یان له شتی تر، یان لێ نراو بێت، یان لێ نه‌نراو بێت. سه‌ر خۆشكردنیش: بریتیه له تێكه‌ڵ بونی عه‌قڵ، سه‌ر خۆش كه‌ریش: بریتیه له‌و خواردنه‌وه‌ى بخۆره‌كه‌ى سه‌ر خۆش ده‌كات، سه‌ر خۆشیش: پێچه‌وانه‌ى بێ‌دار (الصَّاحِي)ـه.
2- حوكمه‌كه‌ى:
حوكمی مه‌ى حه‌رامه، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م سه‌ر خۆش كه‌ره‌كانی تر، جا هه‌مو سه‌ر خۆش كه‌رێك مه‌یه، جا دروست نیه مه‌ی بخورێته‌وه ئیتر كه‌م بێت یان زۆر، خواردنه‌وه‌شی تاوانێكه له تاوانه گه‌وره‌كان، مه‌ییش حه‌رامه به قورئان وسوننه‌ت وكۆ ده‌نگی، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ : ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ﴾ [المائدة:90] «ئه‌ی باوه‌ڕداران مه‌ی وقومار وئه‌و بتانه‌ى هاوبه‌شدانه‌ران ئاژه‌ڵی له لادا سه‌ر ده‌بڕن، وتیر وپشكی نه‌فامه‌كان ئه‌مانه تاوانن وله ڕازاندنه‌وه‌ى شه‌یتانن، بۆیه له‌م تاوانانه دور بكه‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌شت ببه‌نه‌وه»، جا فه‌رمان كردن به دور كه‌وتنه‌وه به‌ڵگه‌یه له سه‌ر حه‌رام كردن. وله‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى عائیشه ، ئه‌ڵێ: په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «كُلُّ شَرَابٍ أَسْكَرَ فَهُوَ حَرَامٌ» «هه‌مو خواردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ر خۆشكه‌ر حه‌رامه»( )، وله ئیبن عومه‌ره‌وه ـ رضي الله عنه ـ به‌رزی ده‌كاته‌وه: «كُلُّ مُسْكِرٍ خَمْرٌ، وَكُلُّ خَمْرٍ حَرَامٌ» «هه‌مو سه‌ر خۆش كه‌رێك مه‌یه، وهه‌مو مه‌یه‌كیش حه‌رامه»( ). وفه‌رموده‌كان له باره‌ى حه‌رام كردن ولێ ڕه‌تانی زۆر زۆره ئه‌گاته ڕاده‌ى ته‌واتر، ئوممه‌تیش كۆكه له سه‌ر حه‌رام بونی.
3- دانایی له باره‌ى حه‌رامێتی مه‌یه‌وه:
خوای میهره‌بان زۆر نیعمه‌تی به‌خشیوه به مرۆڤ، له‌وانه: نیعمه‌تی عه‌قلأ كه پێی له دروست كراوه‌كانی تری جیا كردۆته‌وه، وله‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌ر خۆش كه‌ره‌كان وا له مرۆڤ ده‌كه‌ن نیعمه‌تی عه‌قڵ له ده‌ست بده‌ن، وڕق وكینه له نێوان باوه‌ڕداران بڵاوه پێ ده‌كه‌ن، وڕێگری له نوێژ ده‌كات، وله یادی خوا دورت ده‌خاته‌وه، شه‌رع حه‌رام كرد، بۆیه مه‌ی مه‌ترسیه‌كه‌ى گه‌وره‌یه، وخراپیه‌كه‌ى مه‌زنه، مه‌ى وڵاخی شه‌یتانه سواری ئه‌بێت بۆ زه‌ره‌ردان له موسڵمانان، خوای به‌رز ده‌فه‌رموێ: ﴿إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلَاةِ﴾ [المائدة: 91] «شه‌یتان به ڕازاندنه‌وه‌ى تاوانه‌كان ده‌یه‌وێت هۆكاره‌كانی دوژمنایه‌تی وڕق وكینه بخاته نێوانتانه‌وه، به هۆی مه‌ی خواردن وقوماركردنه‌وه، وله یادی خوا ونوێژ دورتان بخاته‌وه».
پرسى دوه‌م: حه‌ددی مه‌ی خۆر، ومه‌رجه‌كانی، وبه چی ده‌سه‌لمێت؟
1- حه‌ددی مه‌ی خۆر: حه‌ددی مه‌ی خۆر، قامچی لێدانه، ئه‌ندازه‌كه‌شی: چل قامچیه. دروستیشه بگه‌یه‌نرێته هه‌شتا، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێكۆشانی پێشه‌وا، كه پێویستی كرد زیادی ده‌كات ئه‌گه‌ر خه‌ڵك خویان گرت به مه‌ی خواردنه‌وه وبه چل قامچی وازیان نه‌ده‌هێنا، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵب ـ رضي الله عنه ـ : «جَلَدَ النَّبِيُّ ـ صلی الله علیه وسلم ـ أَرْبَعِينَ، وَأَبُو بَكْرٍ أَرْبَعِينَ، وَعُمَرُ ثَمَانِينَ، وَكُلٌّ سُنَّةٌ، وَهَذَا أَحَبُّ إِلَيّ» «په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ چل قامچی لێده‌دا، ئه‌بوبه‌كریش هه‌روه‌ها، وعومه‌ر كردیه هه‌شتا، هه‌مویشی سوننه‌ته (ڕێگایه‌كه گیراوه‌ته به‌ر)، ئه‌مه‌ش [واته: چل]م پێ خۆش تره»( ). وله‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌نه‌س ـ رضي الله عنه ـ ئه‌ڵێ: په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «أَنَّ النَّبِيَّ ـ صلی الله علیه وسلم ـ كَانَ يَضْرِبُ فِي الْخَمْرِ بِالنِّعَالِ وَالْجَرِيدِ أَرْبَعِينَ» «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ له سه‌ر مه‌ی خواردنه‌وه به پیلآو وسه‌عه‌فی دار خورما چل جاری له كابرای ده‌دا»( ).
2- مه‌رجه‌كانی جێ به‌جێ كردنی حه‌ددی مه‌ی خواردنه‌وه:
چه‌ند مه‌رجێك هه‌یه بۆ جێبه‌جێ كردنی حه‌دد له سه‌ر سه‌كران، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه:
- موسڵمان بێت، جا نا موسڵمان حه‌ددی له سه‌ر نیه.
- باڵغ بێت، جا حه‌دد نیه له سه‌ر منداڵ.
- ژیر بێت، جا حه‌دد نیه له سه‌ر شێت، وتێكچو.
- ئه‌بێت ویستدار بێت، جا حه‌دد نیه له سه‌ر زۆر لێكراو وله بیرچو وهاوشێوه‌كانی. ئه‌م سێ مه‌رجه‌ش فه‌رموده‌كه‌ى [پێشتر] به‌ڵگه‌یه له سه‌ری: «خوای میهره‌بان له: هه‌ڵه وله بیر چونه‌وه وزۆر لێ كردنی ئوممه‌ته‌كه‌م خۆش بوه». هه‌روه‌ها فه‌رموده‌ى: «قه‌ڵه‌م هه‌ڵگیراوه له سه‌ر سێ جۆر خه‌ڵك:... ». پێشتریش چه‌ند جار باس كرا.
- ئه‌بێت بزانێت حه‌رامه، جا حه‌دد نیه له سه‌ر نه‌زان.
- ئه‌بێت بزانێت ئه‌و خوارده‌نه‌وه‌یه مه‌یه، جا ئه‌گه‌ر خواردی وای زانی خواردنه‌وه‌یه‌كی تره ئه‌وا حه‌ددی له سه‌ر نیه.
3- ئه‌وه‌ى حه‌ددی مه‌ی خواردنه‌وه‌ى پێ ده‌سه‌لمێت؟
حه‌ددی مه‌ی خواردنه‌وه به یه‌كێك له‌م دو شته ده‌چه‌سپێت:
1- داننان به خواردنه‌وه‌ى: وه‌ك ئه‌وه‌ى ئیعتراف بكات به ویستی خۆی مه‌ی خواردۆته‌وه.
2- به‌ڵگه، ئه‌ویش شایه‌تی دانی دو پیاوی دادگه‌ری موسڵمان له سه‌ری.
پرسى سێیه‌م: حوكمی مادده هۆش به‌ر (المخدرات)ه‌كان وبازرگانی پێوه كردنیان:
1- حوكمی مادده هۆشبه‌ره‌كانی جگه له مه‌ی: مه‌به‌ست له موخه‌دده‌رات ئه‌وه‌یه هۆش وبیر دا ده‌پۆشێت، وبه‌كار هێنه‌ره‌كه‌ى توشی ته‌مبه‌ڵی وقورسی وته‌وه‌زه‌لی وسارد بونه‌وه ده‌كات، وه‌ك به‌نج وئه‌فیون، وحه‌شیش وهاو شێوه‌كانی. مادده هۆش به‌ره‌كانیش حه‌رامه هه‌ر چۆنێك به كاری بهێنێت، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى [پێشتری] عائیشه ، كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «هه‌مو خواردنه‌وه‌یه‌ك سه‌ر خۆش بكات حه‌رامه». هه‌روه‌ها فه‌رموده‌كه‌ى [پێشتری] ئیبن عومه‌ر ، كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «هه‌مو سه‌ر خۆش كه‌رێك مه‌یه، هه‌مو سه‌ر خۆش كه‌رێكیش حه‌رامه... هتد». هه‌روه‌ها له‌به‌ر گه‌وره‌یی ترسناكی ئه‌م مادده هۆشبه‌رانه، وزۆری خراپی، وتوندی له ناو بردنی بۆ گه‌نج وپیاوانی ئوممه‌ت، وسه‌رقاڵ كردنیان له گوێڕایه‌ڵی خوا وتێكۆشان له دژی دوژمنانی وشته به‌رز وبه سوده‌كان ئیسلام حه‌رامی كردوه.
2- حوكمی بازرگانی كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه: له په‌یامبه‌ره‌وه ـ صلی الله علیه وسلم ـ ، نه‌هی هاتوه له حه‌رام كردنی فرۆشتنی مه‌ى، جابر ده‌گێڕێته‌وه له په‌یامبه‌ره‌وه ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «إِنَّ اللهَ حَرَّمَ بَيْعَ الْخَمْر، وَالْمَيْتَةِ، وَالْخِنْزِيرِ، وَالْأَصْنَامِ» «خوای دانا فرۆشتنی مه‌ی ومرداره‌وه بو وبه‌راز وبتی حه‌رام كردوه»( ). هه‌روه‌ها ـ صلی الله علیه وسلم ـ ئه‌فه‌رموێ: «وَإِنَّ اللهَ إِذَا حَرَّمَ شَيْئًا حَرَّمَ ثَمَنَهُ» «خوای دانا ئه‌گه‌ر شتێك حه‌رام بكات، نرخه‌كه‌شى حه‌رام ده‌كات»( ).
هه‌ر بۆیه زانایان ئه‌ڵێن: ئه‌وه‌ى خوا حه‌رامی كردبو كه‌ڵكی لێوه‌ر بگیرێت، فرۆشتنیشی حه‌رام ئه‌بێت، ونرخ خواردنه‌كه‌شی هه‌روه‌ها.
وله به‌ر ئه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان ناوی مه‌ی ده‌یگرێته‌وه، جا نه‌هی له‌باره‌ى فرۆشتنی مه‌یه‌وه، له ڕوی شه‌رعه‌وه ئه‌م مادده هۆشبه‌رانه‌ش ده‌گرێته‌وه، كه‌واته حه‌رامه بفرۆشرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و پاره‌شی له‌مه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت حه‌رام ده‌بێت.
( ) أخرجه البخاري (5585)، ومسلم (2001).
( ) أخرجه مسلم (2003)-75.
( ) أخرجه مسلم (1707).
( ) أخرجه مسلم (1706).
( ) أخرجه مسلم (1581).
( ) أخرجه أبو داود (3488)، وأحمد (1/242)، وهو صحيح «مسند أحمد» (4/95) (2221) ط الأرناؤوط.