چه‌ند پرسێكی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ی دزی وحوكمه‌كه‌ى حه‌ددی بكه‌ره‌كه‌ى ودانایی تێیدا:
1- پێناسه‌ی دزی:
له زماندا: بردنی شته به دزیه‌وه. له شه‌رعیشدا( ): بردنی ماڵی كه‌سی تره به سته‌م، وبه شاراوه‌یی ودزیه‌وه، له شوێنێكی قایم وتۆكمه‌ى هاوشێوه‌دا به چه‌ند مه‌رجێكی دیاری كرا‌و كه باس ده‌كرێت به ویستی خوا.
2- حوكمی دزین:
دزین حه‌رامه، چونكه ده‌ست درێژی كردنه بۆ سه‌ر مافی خه‌ڵك، وبردنی ماڵیانه به ناڕه‌وا. وقورئان وسوننه‌ت وكۆ ده‌نگی به‌ڵگه‌ن له سه‌ر حه‌رامیه‌كه‌ى. ویه‌كێكیشه له تاوانه گه‌وره‌كان، خوای گه‌وره‌ش نه‌فره‌تی له خاوه‌نه‌كه‌ى كردوه وه‌ك له فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو هوره‌یره‌دا ـ رضي الله عنه ـ هاتوه، كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «لَعَنَ اللهُ السَّارِقَ، يَسْرِقُ الْبَيْضَةَ فَتُقْطَعُ يَدُهُ، وَيَسْرِقُ الْحَبْلَ فَتُقْطَعُ يَدُه» «خوا نه‌فره‌تی له دز كردوه، هێلكه‌یه‌ك ده‌دزێت وده‌ستی ده‌بڕدرێت، وپه‌تێك ده‌دزێت وده‌ستی دبڕدرێت»( ).
3- حه‌ددی بكه‌ره‌كه‌ى: حه‌دد پێویسته له سه‌ر بكه‌ره‌كه‌ى جێ به‌جێ بكرێت.
ئه‌ویش بریتیه له: بڕینی ده‌ستی، پیاو بێت یان ژن، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خواى بالآ: ﴿وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَيْدِيَهُمَا جَزَاءً بِمَا كَسَبَا نَكاڵا مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ﴾ [المائدة: 38] «-ئه‌ى كار به ده‌ستان!- ده‌ستی دزی پیاو ودزی ئافره‌ت ببڕنه‌وه به گوێره‌ى شه‌رع، وه‌كو سزایه‌ك له سه‌ر خواردنی ماڵی خه‌ڵك به ناڕه‌وا، تا بشبێته ڕێگر له به‌رده‌م كه‌سی تر ده‌ست بۆ كاری وا نه‌بات، خواش به ده‌سه‌ڵاته له موڵكه‌كه‌یدا، ودانایه له كاره‌كانیدا». وله‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى عائیشه ، فه‌رموی: «كَانَ رَسُولُ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ يَقْطَعُ السَّارِقَ فِي رُبُعِ دِينَارٍ فَصَاعِدًا» «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ ده‌ستی دزی ده‌بڕی به‌رامبه‌ر ڕوبعه دینارێك وبه‌ره‌و سه‌ره‌وه»( ). وله‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى عائیشه دیسانه‌وه، ئه‌ڵێ: قوڕه‌یش خه‌می ئافره‌ته مه‌خزومیه‌كه دایگرتبون كه دزی كردبو، تێیدا هاتوه كه په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «وَايْمُ اللهِ لَوْ أَنَّ فَاطِمَةَ بِنْتَ مُحَمَّدٍ سَرَقَتْ لَقَطَعْتُ يَدَهَا» «سوێند به خوا ئه‌گه‌ر فاتیمه‌ی كێ موحه‌ممه‌د دزی بكات ئه‌وه بێگومان ده‌ستیم ده‌بڕی»( ). زانایانیش كۆكن له سه‌ر حه‌رامێتی دزی كردن، واجبێتی بڕینی ده‌ستی دز به گشتی.
4- دانایی له جێبه‌جێكردنی حه‌ددی دزی كردن:
ئیسلام حورمه‌تی بۆ پاره داناوه، وحورمه‌تیشی گرتوه له مافی تاكه‌كان كه هه‌یانبێت، وده‌ست درێژی كردنیشی قه‌ده‌غه كردوه بۆ سه‌ر ئه‌م مافه، ئیتر به دزی بێت یان له پڕدا بردن، یان غه‌ش كردن یان خیانه‌ت كردن یان به‌رتیل یان شێوه‌كانی تری به ناڕه‌وا خواردنی ماڵی خه‌ڵك.
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دز ئه‌ندامێكی خراپی كۆمه‌ڵگایه –چونكه ئه‌گه‌ر وێڵ بكرێت خراپه وشه‌ڕی ته‌شه‌نه ده‌كات ومه‌ترسی وزه‌ره‌ره‌كه‌ى بڵاو ده‌بێته‌وه- بۆیه ئیسلام بڕینی ئه‌و ئه‌ندامه خراپه‌ى داناوه، وه‌ك سزایه‌ك بۆ ئه‌و ده‌سته له سه‌ر سته‌م وده‌ست درێژیه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى ببێته ڕێگر كه‌سی تر ده‌ست بۆ ئه‌م تاوانه نه‌بات، وماڵ ومافی خه‌ڵكیش بپارێزراو بێت.
پرسى دوه‌م: مه‌رجه‌كانی واجبێتی حه‌ددی دزی كردن:
بۆ ئه‌وه‌ى حه‌ددی دزی كردن جێبه‌جێ بكرێت وده‌ستی دز ببڕدرێت، ئه‌بێت ئه‌م مه‌رجانه هه‌بێت:
1- ئه‌بێت پاره بردنه‌كه به دزی وشاراوه‌ییه‌وه بێت، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌وا نابڕدرێت، جا تالآنكه‌ر -به زۆر-، وزه‌وتكه‌ر، وفڕێنه‌ر، وخیانه‌تكار ئه‌مانه ده‌ست بڕینیان له سه‌ر نیه( )، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ ( ): «لَيْسَ عَلَى خَائِنٍ وَلَا مُنْتَهِبٍ، وَلَا مُخْتَلِسٍ قَطْعٌ» «ده‌ست بڕین نیه بۆ خیانه‌تكه‌ر، وتالآنكه‌ر، وفڕێنه‌ر».
2- ئه‌بێت دزه‌كه ته‌كلیف لێكراو (باڵغ وعاقلأ) بێت، جا ده‌ستی منداڵ وشێت نا‌بڕدرێ، چونكه قه‌ڵه‌میان له سه‌ر هه‌ڵ گیراوه وه‌ك باس كرا، منداڵیش ته‌مبێ ده‌كرێ.
3- ئه‌بێت دزه‌كه ویستدار بێت، جا ده‌ستی زۆر لێ كرا‌و نابڕدرێت، چونكه عوزری هه‌یه، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى [پیشتری] په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «له سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌م هه‌ڵه وله بیر چونه‌وه وزۆر لێ كردن هه‌ڵ گیراوه».
4- ئه‌بێت بزانێت حه‌رامه، جا ده‌ستی نه‌زان به حه‌رامێتی دزی كردن نابڕدرێت.
5- ئه‌بێت ماڵه دزراوه‌كه حورمه‌ت دار بێت، جا ئه‌وه‌ى ماڵ نیه وحورمه‌تی نیه وه‌ك ئامێره‌كانی مۆسیقا ومه‌ی وبه‌راز ومرداره‌وه بو، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى كه ماڵه به‌ڵام حورمه‌ت دار نیه وه‌ك ماڵی ناموسڵمانی شه‌ڕ كه‌ر -چونكه ناموسڵمانی شه‌ڕ كه‌ر خوێن وماڵی حه‌ڵاڵه- ئه‌وه ده‌ست بڕینی تێدا نیه.
6- ئه‌بێت ماڵه دزراوه‌كه بگاته ڕاده، كه بریتیه له ڕوبعه دینارێكی زێڕ وبه‌ره‌و سه‌ره‌وه، یان سێ درهه‌م زیو، یان به‌رامبه‌ر ئه‌مانه له دراوه‌كانی تر، جا كه‌متر له‌مه ده‌ست بڕینی تێدا نیه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «لَا تُقْطَعُ يَدُ السَّارِقِ إِلَّا فِي رُبُعِ دِينَارٍ فَصَاعِدًا» «ده‌ستی دز نابڕدرێت مه‌گه‌ر له ڕوبعه دینارێك وبه‌ره‌و سه‌ره‌وه»( ).
7- ئه‌بێت ماڵه دزراوه‌كه له شوێنێكی قایم (حِرْز)ی هاوشێوه‌ی خۆی بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و شوێنه‌یه كه زۆرجار پاره‌ى تێدا قایم ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ده‌گۆڕێت به گوێره‌ى ماڵ وشاره‌كان وهتد، وله‌مه‌شدا ده‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ داب ونه‌ریت، جا ئه‌گه‌ر له شوێنێكی قایم نه‌یبرد، وه‌ك ببینێت ده‌رگاكه كراوه‌ته‌وه، یان شوێنه‌كه هه‌ڵدراوه‌ته‌وه، ئه‌وه ده‌ست بڕینی تێدا نیه.
8- ئه‌بێت شوبهه له سه‌ر دزه‌كه نه‌مێنێت، جا ئه‌گه‌ر شوبهه هه‌بو له‌وه‌ى دزیویه‌تی ئه‌وا ده‌ست بڕینی تێدا نیه، چونكه حه‌دده‌كان به شوبهه دور ده‌خرێنه‌وه، سا ده‌ستی كه‌سێك نابڕدرێت دزی له ماڵی باوكی بكات، به هه‌مان شێوه له ماڵی كوڕه‌كه‌ى بیكات، چونكه بژێوی هه‌ر یه‌كه‌یان له سه‌ر ئه‌وی تریانه. هه‌روه‌ها ده‌ستی هاوبه‌ش نابڕدرێت به هۆی دزیه‌وه له ماڵی هاوبه‌شه‌كه‌ی له‌وه‌ى هاوبه‌شى هه‌یه، به هه‌مان شێوه هه‌ر كه‌سێك شایسته‌ییه‌كی له مالێكدا هه‌بێت ولێ‌ی ببات، ئه‌وا بڕینی تێدا نیه، به‌ڵام ته‌مبێ ده‌كرێت وئه‌وه‌ى بردویه‌تی ده‌گێڕدرێته‌وه.
9- ئه‌بێت له لای دادوه‌ر دزیه‌كه بچه‌سپێت، ئه‌مه‌ش یان به شایه‌تی دانی دو كه‌سی دادگه‌ر، یان به دان پێدانانی دزه‌كه خۆی ده‌بێت، له‌به‌ر گشتێتی فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿وَاسْتَشْهِدُوا شَهِيدَيْنِ مِنْ رِجَالِكُمْ﴾ [البقرة:282]، سه‌باره‌ت به دان پێدانانیش، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه مرۆڤ تۆمه‌تبار ناكرێت له سه‌ر شایه‌تیدانی له دژی خۆی وزیان پێگه‌یاندنی.
10- ئه‌بێت دزی لێ كراوه‌كه داوای ماڵه‌كه‌ى بكات، چونكه ماڵ، به به‌خشین وبۆ حه‌ڵاڵ كردن حه‌ڵاڵ ئه‌بێت، یان بهێڵێت بڕواته شوێنی هه‌ڵ گرتنه‌كه‌وه، یان ئه‌و شته‌كانی تریش كه حه‌دد له سه‌ر ده‌خه‌ن.
پرسى سێیه‌م: تكا كرن بۆ حه‌ددی دزی كردن، وبه‌خشینی دزراوه‌كه به دزه‌كه:
1- تكا كردن بۆ حه‌ددی دزی كردن: دروست نیه تكا بكرێت نه بۆ حه‌ددی دزی كردن، نه بۆ هیچ حه‌ددێكی تر ئه‌گه‌ر گه‌یشته پێشه‌وا وپێی زانی، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ كاتێك ئوسامه تكای كرد بۆ ئافره‌ته مه‌خزومیه‌كه كه دزی كرد، پێی فه‌رمو: «أَتَشْفَعُ فِي حَدٍّ مِنْ حُدودِ اللهِ؟!» «تكا ده‌كه‌یت بۆ حه‌ددێك له حه‌دده‌كانی خوا؟!». پێشتریش له سه‌ره‌تای ده‌روازه‌ى حه‌دده‌كان باسی لێوه كرا.
2- به‌خشینی دزراو به دز: دروسته دزراو ببه‌خشرێت به دز، ودزه‌كه‌ی لێ ببه‌خشرێت، پێش به‌رز كردنه‌وه‌ى بۆ لای دادوه‌ر. به‌ڵام كه گه‌یشته دادوه‌ر نه‌خێر، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى سه‌فوانی كوڕی ئومه‌ییه ـ رضي الله عنه ـ كه دزێك عاباكه‌ى له ژێر سه‌ری دزیوه، كه به‌رزی ده‌كاته‌وه بۆ لای په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ وفه‌رمانی كرد ده‌ستی ببڕدرێت، سه‌فوان وتی: من خۆش ده‌بم وچاو پۆشی لێده‌كه‌م، له ڕیوایه‌تێكدا: وتی ئه‌ی په‌یامبه‌ری خوا! بۆ خۆی، په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: ئه‌ى بۆ پێش ئه‌وه‌ی بگاته لای من وات نه‌كرد؟!( ).
پرسى چواره‌م: چۆنێتی بڕینه‌وه وشوێنه‌كه‌ى:
ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی پێش‌و فه‌راهه‌م بو، وبڕین پێویست بو، ئه‌وا ده‌ستی ڕاستی دز له جومگه‌ى له‌په‌وه ده‌بڕدرێت، دوای بڕینه‌وه‌ش ده‌سته‌كه‌ى به ئاگر كه‌وی ده‌كرێت، یان ده‌ژه‌نرێته زه‌یتێكی كولآو یان هه‌ر هۆكارێكی تر كه ئه‌بێته مایه‌ی وه‌ستانی خوێن به‌ر بونه‌كه وساڕێژ كردنه‌وه‌ى برینه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ى برینه‌كه توشی له‌ناو چون وتیاچون نه‌یه‌ت.
ئه‌گه‌ریش هه‌م دزی كرده‌وه، ئه‌مجاره پێی چه‌پی ده‌بڕدرێت.
( ) [هاو شێوه: یانی: شوێنی هه‌ڵ گرتنه‌كه شیاوی ئه‌و شته بێت تێیدا حه‌شار ده‌درێت، بۆ نمونه: ئه‌ڵماسێك له تاقه‌كه‌ى ژوری میوانیان دا نه‌نێت، كه له به‌ر ده‌ست دایه]
( ) متفق عليه: أخرجه البخاري (6783)، ومسلم (1687).
( ) أخرجه البخاري (6790)، ومسلم (1684).
( ) أخرجه البخاري (3475)، ومسلم (1688).
( ) [ده‌ست بڕینیان له سه‌ر نیه، نه‌ك هیچ سزایه‌ك! جا ئاگادار به].
( ) أخرجه الترمذي (1488) واللفظ له، وقال: «حسن صحيح»، وابن ماجه (2591)، وصححه الألباني «صحيح الترمذي» (1172).
( ) أخرجه مسلم (1684) -2.
( ) أخرجه النسائي (2/255)، وأحمد (6/466)، وهو صحيح، وصححه الألباني في الإروا‌ء (2317).