باسی شه‌شه‌م : تازیر وئه‌ده‌ب دان وته‌مبێ كردن «التَّعْزِير»
بەروار: 2020/08/19سەردارن: 512نوسەر: دەستەیەک لە زانایان ، وەرگێرانی مامۆستا على خان

چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی له‌ خۆ گرتوه‌:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ی ته‌مبـێ كردن، وحوكمه‌كه‌ى، ودانایی تێیدا:
1- پێناسه‌ی ته‌مبـێ: «التعزير» له‌ زماندا: ڕێگریكردن وگه‌ڕاندنه‌وه‌یه‌. وبه‌ واتای سه‌رخستن له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ڕاگرتندا دێت، وه‌ك له‌ فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا  هاتوه‌: ﴿وَتُعَزِّرُوهُ وَتُوَقِّرُوهُ﴾ [الفتح:9] «بۆ ئه‌وه‌ى بڕوا به‌ خوا وپه‌یامبه‌ر بهێنن، وخوا سه‌ر بخه‌ن به‌ سه‌ر خستنی دینه‌كه‌ى وبه‌ گه‌وره‌ی ڕا بگرن، وته‌سبیحاتی بكه‌ن...»، واشی پێ وتراوه‌ چونكه‌ ڕێگری له‌ ده‌ست درێژی كار ده‌كات زیان بگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها به‌ واتای سه‌ر شۆڕكردن وسوكایه‌تیش دێت، ئه‌وترێت: «عَزَّرَه عَلَى ذَنْبٍ وَقَعَ مِنْه»، كه‌واته‌ له‌ دژ به‌ یه‌ك (الأضداد)ـه‌كانه‌( ). وه‌كو بنه‌ڕه‌تیش به‌ واتای: ڕێگری كردن دێت. له‌ زاراوه‌شدا: ته‌مبێكردنه‌ له‌ سه‌ر هه‌ر تاوانێك كه‌ حه‌دد وكه‌فاره‌تی تێدا نیه‌.
2- حوكمی ته‌مبێكردن: ته‌مبێكردن پێویسته‌ له‌ هه‌مو تاوانێكدا كه‌ حه‌دد وكه‌فاره‌تی نیه‌ له‌ شه‌رعدا، له‌ كردنی حه‌رامێك، یان نه‌كردنی واجبێك ئه‌گه‌ر پێشه‌وا پێی باش بو، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو بورده‌ی كوڕی نیار كه‌ په‌یامبه‌ری خوا  ـ صلی الله علیه وسلم ـ  فه‌رموی: «لَا يُجْلَدُ فَوْقَ عَشْرِ جَلَدَاتٍ إِلَّا فِي حَدٍّ مِنْ حُدُودِ اللهِ» «سه‌روی ده‌ قامچی له‌ هیچ كه‌سێك نادرێت مه‌گه‌ر بۆ حه‌ددێك بێت له‌ حه‌دده‌كانی خوا»( ). هه‌روه‌ها: «أَنَّه  ـ صلی الله علیه وسلم ـ  حَبَسَ فِي تُهْمَةٍ» «په‌یامبه‌ری خوا  ـ صلی الله علیه وسلم ـ  به‌ هۆی تۆمه‌تێكه‌وه‌ كه‌سێكی به‌ند كرد»( ). هه‌روه‌ها عومه‌ریش خه‌ڵكی ته‌مبێ ده‌كرد وئه‌ده‌ب ده‌دا به‌ نه‌فی كردن وسه‌ر تاشین وجگه‌ له‌ مانه‌ش. ته‌مبێكردنیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كار به‌ ده‌ست یان جێگره‌كه‌ى، كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی له‌ كردنیدا بینی ده‌یكات، وله‌ نه‌كردنیشی بینی وازی لێ ده‌هێنێت.
3- دانایی له‌ بونی ته‌مبێكردن: ته‌مبێكردن شه‌رع كراوه‌ بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵگا له‌ ئاژاوه‌ وخراپه‌كاری، ودور خستنه‌وه‌ى سته‌م، وڕێگری كردن له‌ سه‌رپێچی كاران وته‌مبێ كردنیان. 
پرسى دوه‌م: ئه‌و جۆرانه‌ى تاوان كه‌ ئه‌بێته‌ مایه‌ی ته‌مبـێ له‌ سه‌ركردن:
ئه‌و تاوانانه‌ى ته‌مبێكردن پێویست ده‌كه‌ن دو جۆرن:
1- نه‌كردنی واجبه‌كان له‌گه‌ڵ توانینی جێبه‌جێكردنی، وه‌ك قه‌رزدانه‌وه‌، وئه‌مانه‌ت وماڵی هه‌تیو دانه‌وه‌، ئه‌م شتانه‌ وهاوشێوه‌كانی له‌ سه‌ر به‌ جێ نه‌گه‌یاندنی ته‌مبێ ده‌كرێت تا ده‌یداته‌وه‌، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو هوره‌یره‌  ـ رضي الله عنه ـ ، كه‌ په‌یامبه‌ری خوا  ـ صلی الله علیه وسلم ـ  فه‌رمویه‌تی: «مَطْلُ الْغَنِيِّ ظُلْمٌ» «ماته‌ڵكردن له‌ لایه‌ن داراوه‌ سته‌مه‌»( ). له‌ ڕیوایه‌تێكی تردا: «لَيُّ الْوَاجِدِ يُحِلُّ عِرْضَهُ وَعُقُوبَتَهُ» «دواخستنی دارا ناموس وسزادانی حه‌ڵاڵ ده‌كات»( ).
2- كردنی حه‌رامكراوه‌كان: وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نها بكه‌وێت له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی بێگانه‌دا یان بچێته‌ لای به‌ بێ جوت بون، یان ماچی بكات یان یاری له‌گه‌ڵ بكات، هه‌روه‌ها وه‌ك ئافره‌ت بچێته‌ لای ئافره‌ت، جا له‌مانه‌ وهاوشێوه‌كانیان دا ته‌مبێ كردن هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر سزایه‌كی دیاری كراوه‌ی له‌ سه‌ر نه‌هاتبو.
پرسى سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ى ته‌مبـێ كردن:
شه‌رع ئه‌ندازه‌یه‌كی دیاری كراوی دانه‌ناوه‌ بۆ سزادانی ته‌مبێ كردن، جا له‌مه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای تێكۆشان وئه‌ندازه‌ گیری دادوه‌ره‌، بزان چی به‌ گونجاو ده‌زانێت بۆ كاره‌كه‌، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌ زانایان پێیان وایه‌: سزای ته‌مبێ كردن ده‌گاته‌ ڕاده‌ى كوشتنیش ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی بیخوازێت، وه‌ك كوشتنی موسڵمانی سیخوڕ، وپه‌رته‌وازه‌كه‌ری كۆمه‌ڵی موسڵمانان، ئه‌وانی تریش كه‌ خراپه‌یان ته‌نها به‌ كوشتن لا ده‌چێت.
پرسى چواره‌م: جۆری سزاكانی ته‌مبێكردن:
ئه‌و سزایانه‌ى ته‌مبێی پێ ده‌كرێ، ئه‌كرێت به‌ گوێره‌ى په‌یوه‌ستیه‌كانی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ پۆلێن بكرێت:
1- ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته‌ به‌ جه‌سته‌وه‌، وه‌ك قامچی وكوشتن.
2- ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته‌ به‌ ماڵه‌وه‌، وه‌ك له‌ ناو بردن وقه‌ره‌بوكردنه‌وه‌، بۆ نمونه‌: له‌ ناو بردنی بته‌كان وشكاندنیان، وله‌ ناو بردنی ئامێره‌كانی مۆسیقا وگۆرانی وقاپ وقاچاخی مه‌ی خواردنه‌وه‌.
3- ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ردوكیان پێك هاتوه‌، وه‌ك قامچی دان له‌ دز به‌ بێ ئه‌وه‌ى له‌ شوێنێكی قایمی بردبێت له‌گه‌ڵ چه‌ند قاتكردنه‌وه‌ى قه‌ره‌بوه‌كه‌ی سه‌ری، چونكه‌ بڕیاری په‌یامبه‌ر  ـ صلی الله علیه وسلم ـ  له‌ باره‌ى، دزی كردنه‌وه‌ له‌ به‌ر وبومی هه‌ڵ واسراو به‌ داره‌كه‌یه‌وه‌ پێش بردنی بۆ خه‌رمان وبێده‌ر (الجرین)= حه‌دد جێ به‌جێ كردن ودو جار غه‌رامه‌ كردنی بو( ). «الجرین»یش بریتیه‌ له‌ شوێنی وشكردنه‌وه‌ى خورما.
4- هه‌شیه‌تی په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌ستنه‌وه‌ى ویسته‌وه‌، وه‌ك به‌ند كردن ودورخستنه‌وه‌.
5- هه‌شیه‌تی په‌یوه‌سته‌ به‌ لایه‌نی مه‌عنه‌ویه‌وه‌، وه‌ك ئازاردانی به‌ سه‌رزه‌نشت كردنی وبه‌ گژا چونه‌وه‌ى.


( ) [ئه‌و وشانه‌یه‌، كه‌ به‌ واتایه‌ك وژه‌كه‌ى دێت، وه‌ك «بيع» به‌ كڕین وفرۆشتنیش ده‌وترێ]
( ) متفق عليه: أخرجه البخاري (6848، 6849)، ومسلم (1708).
( ) أخرجه الترمذي (1450)، وأبو داود (3630) وحسنه الألباني «صحيح الترمذي» (1145).
( ) أخرجه البخاري (2400)، ومسلم (1564).
( ) أخرجه أبو داود (3628)، والنسائي (7/316)، وابن ماجه (2427)، وصححه غير واحد، وحسنه الألباني. انظر: «صحيح سنن النسائي» (4372، 4373). واللَّيُّ معناه: المطل.
( ) [انظر: «مستدرك الحاكم» (8243)، و«سنن النسائي» (4973، 4974)، و«سنن أبي داود» (4390)].