چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی تێدایه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ی حیڕابه، وحه‌ددی بكه‌ره‌كانی:
1- پێناسه‌ی «الحِرَابة»: له زماندا وه‌رگیراوه له: «حَرَبه» یانی: هه‌مو ماڵه‌كه‌ى تالآن كرد. له شه‌رعیشدا: هه‌ڵگرتنی چه‌كه له سه‌ر موسڵمانان -بێ هیچ دوژمنایه‌تیه‌كی پێش وه‌خته- بۆ بردنی ماڵیان، یان له ناو بردنی خۆیان، یان ئه‌تكردنی ناموسیان، ئیتر له شار بێت یان له ده‌شت، له لایه‌ن كه‌سێكی ته‌كلیف لێ كراوه‌وه با ئه‌هلی زیممه یان هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ش بێت. هه‌روه‌ها ڕێگریشی پێ ده‌وترێت.
2- حه‌ددی جه‌رده‌یی وسزای جه‌رده‌كان: بنه‌ما له باره‌ى جێبه‌جێكردنی حه‌دد له سه‌ر جه‌رده وڕێ بڕه‌كان وسزادانیان فه‌رمایشته‌كه‌ى په‌روه‌ردگاره : ﴿إِنَّمَا جَزَاءُ الَّذِينَ يُحَارِبُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا أَنْ يُقَتَّلُوا أَوْ يُصَلَّبُوا أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُمْ مِنْ خِلَافٍ أَوْ يُنْفَوْا مِنَ الْأَرْضِ﴾ [المائدة:33] «سزای ئه‌وانه‌ى دژایه‌تی خوا ده‌كه‌ن وبه ئاشكرا دژی ده‌وه‌ستنه‌وه، وحوكمه‌كانی خوا وپه‌یامبه‌ر پێشێل ده‌كه‌ن وله سه‌ر زه‌ویدا خراپه‌كاری ده‌كه‌ن به كوشتنی خه‌ڵك وتالآن بردنی ماڵیان، سزاكه‌یان ئه‌وه‌یه: بكوژرێن، یا له خاچ بدرێن له‌گه‌ڵ كوشتندا، یا ده‌ستی ڕاستی له‌گه‌ڵ پێی چه‌پی ببڕدرێته‌وه، ئه‌گه‌ریش ته‌وبه‌ی نه‌كرد ده‌ستی چه‌پی وقاچی ڕاستی، یان دور ده‌خرێته‌وه بۆ وڵاتێكی تر وله‌وێدا به‌ند ده‌كرێت تا ته‌وبه ده‌كه‌ن..».
حه‌ددی جه‌رده‌كانیش ده‌گۆڕێ به گوێره‌ى جۆراوجۆری ئه‌و تاوانانه‌ى ئه‌نجامیان داوه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
- ئه‌وانه‌یان ده‌كوژن وماڵه‌كه‌ش ده‌به‌ن: ده‌كوژرێن وله خاچ ده‌درێن تا بڵاو ببێته‌وه، دروستیش نیه چاوپۆشی لێ بكرێت به كۆ ده‌نگی زانایان.
- ئه‌وانه‌یان ده‌كوژن به‌ڵام ماڵه‌كه نابه‌ن: ده‌كوژرێت، به‌ڵام له خاچ نادرێت.
- ئه‌وانه‌یان ماڵه‌كه ده‌به‌ن وناكوژن: له یه‌ك كاتدا ده‌ستی ڕاست وقاچی چه‌پی ده‌بڕدرێت.
- ئه‌وانه‌یان ته‌نها خه‌ڵك ده‌تۆقێنن وڕێگاكه ترساوی ده‌كه‌ن وناكوژن وماڵ نابه‌ن: له زه‌وی دور ده‌خرێته‌وه وشار به ده‌ر ده‌كرێت وده‌ر ده‌كرێت، ناهێڵرێت له هیچ شارێكدا ئۆقره بگرێت.
ئه‌م ورده‌كاریه‌ش له باره‌ى سزادانیانه‌وه له ﴿أَوْ﴾ی ئایه‌ته‌كه‌وه وه‌رگیراوه، له‌وێ بۆ جۆرا وجۆریه له سزادان، وڕیز به‌ندیه، نه‌ك سه‌ر پشك كردن، ئه‌مه‌ش له ئیبن عه‌بباسه‌وه ـ رضي الله عنه ـ گێڕدراوه‌ته‌وه(أخرجه الشافعي في «مسنده» (282).).
پرسى دوه‌م: مه‌رجه‌كانی پێویست بونی حه‌دد له سه‌ر جه‌رده‌كان:
بۆ جێبه‌جێ كردنی حه‌دد له سه‌ر جه‌رده‌كان ئه‌بێت چه‌ند مه‌رجێك هه‌بێت، گرنگترینیان:
1- ته‌كلیف لێ كرا‌و بێت: جا ئه‌بێت باڵغ وعاقڵ بێت بۆ ئه‌وه‌ى به جه‌رده هه‌ژمار بكرێت، وحه‌ددی له سه‌ر جێبه‌جێ بكرێت، سا شێت ومنداڵ به جه‌رده هه‌ژمار ناكرێن وحه‌ددیشیان لێ نادرێت، وچونكه هیچ كامیان ته‌كلیف لێ كرا‌و نین.
2- به ئاشكرا بیكه‌ن، وماڵه‌كه به زۆر ببه‌ن، جا ئه‌گه‌ر به شاراوه‌یی بیبه‌ن ئه‌وه دزن، ئه‌گه‌ریش بیڕفێنن وڕا بكه‌ن ئه‌وا ڕاوڕوت وتالآنكاریه، وده‌ستیان نابڕدرێت.
3- بسه‌لمێت جه‌رده‌ن، ئه‌مه‌ش یان خۆیانی دان پێدا بنێن، یان دو شایه‌تی داد گه‌ر شایه‌تی بده‌ن، وه‌ك له دزی دا هه‌یه.
4- ئه‌بێت ئه‌و ماڵه‌ى ئه‌برێت له شوێنێكی قایمدا بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى به زۆر له ده‌ستی كابرای ببات، جا ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه وێلأ كرا بو، وله ده‌ستی كه‌سدا نه‌بو ئه‌وا به بردنی نابێته جه‌رده.
پرسى سێیه‌م: كه‌وتنی حه‌دد له سه‌ر جه‌رده‌كان:
حه‌ددی جه‌رده ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر جه‌رده تاوانباره‌كه ته‌وبه‌ى كرد پێش ئه‌وه‌ى دادوه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بشكێت به سه‌ریدا، وه‌ك ئه‌وه‌ى ڕا بكات، یان دیار نه‌مێنێت پاشان ته‌وبه بكات، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِنْ قَبْلِ أَنْ تَقْدِرُوا عَلَيْهِمْ فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ﴾ [المائدة:34] «به‌ڵام هه‌ر جه‌رده‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتتان بشكێت به سه‌ریدا ته‌وبه‌ی كرد ئه‌وا مافه‌كانی خوای له سه‌ر ده‌كه‌وێت، بشزانن ئه‌ی باوه‌ڕداران خوا لێخۆشبو وبه به‌زه‌ییه». جا كامه‌ى مافی واجبی خوا بێت، ده‌كه‌وێت؛ وه‌ك دور خستنه‌وه، وده‌ست وقاچ بڕین، وحه‌تمیه‌تی كوشتنی، به‌ڵام مافی مرۆڤه‌كان ناكه‌وێت وه‌ك نه‌فس وپه‌ل وماڵ، چونكه مافێكی ئاده‌میزاده‌كانه وكه‌وتۆته سه‌ری وه‌ك قه‌رز، مه‌گه‌ر خاوه‌ن مافه‌كه لێی ببورێت.
به‌ڵام دوای ده‌سه‌ڵات به سه‌ر شكان وبه‌رزكردنه‌وه‌ى بۆ لای كار به ده‌ست ته‌وبه‌ی كرد، ئه‌وا حه‌ددی له سه‌ر ناكه‌وێت، با ڕاستگۆش بێت له ته‌وبه‌كردنه‌كه‌ى.