چه‌ند پرسێكی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ی هه‌ڵگه‌ڕاوه، ومه‌رجه‌كانی، وحوكمه‌كه‌ى:
1- پێناسه‌ی «الرِّدَّة»:
له زماندا: گه‌ڕانه‌وه‌یه له شت، له‌مه‌ش: هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ئیسلام. له زاراوه‌شدا: كوفر كردنه دوای موسڵمان بون، به ویستی خۆی، له ڕێگه‌ى زمان یان بیر وباوه‌ڕ، یان گومان یان كرده‌وه‌وه.
2- مه‌رجه‌كانی:
مه‌رجه‌كانی بریتیه له: ژیری وجیاكاری سه‌ر پشكی. جا حوكمی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه نادرێت به سه‌ر شێت یان منداڵێكی ناجیاكار، یان زۆر لێكراودا ئه‌گه‌ر لێیان وه‌شایه‌وه.
3- حوكمی هه‌ڵگه‌ڕاوه: حوكمی له دونیادا: بریتیه له كوشتن، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «مَنْ بَدَّل دِينَه فَاقْتُلوه» «كێ دینی خۆی گۆڕی بیكوژن»( ).
وئه‌بێت پێش كوشتن داوای ته‌وبه‌ی لێ بكرێت، وبانگ بكرێت بۆ ئیسلام، وبه‌ری لێ ته‌سك بكرێته‌وه وبه‌ند بكرێت بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ، جا ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ی كرد ئه‌وه باشه وه‌گه‌رنا ده‌كوژرێته‌وه، به به‌ڵگه‌ى فه‌رموده‌ى ئه‌و جوله‌كه‌یه‌ی موسڵمان بو پاشان هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه، موعاز به ئه‌بو موسای وت: له سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه دانابه‌زم تا نه‌كوژرێت، ئه‌وه‌بو كوژرا( ). له ڕیوایه‌تێكی تردا( ): «پێشتریش داوای ته‌وبه‌ی لێكرا بو». هه‌روه‌ها له‌به‌ر وته‌كه‌ى عومه‌ر كه پێی ده‌گات پیاوێك دوای موسڵمان بونی بێ باوه‌ڕ بوه بۆیه كوژراوه پێش ئه‌وه‌ى داوای ته‌وبه‌ی لێ بكرێت، وتی: «ئه‌ی بۆ سێ ڕۆژ به‌ندتان نه‌كرد، هه‌ر ڕۆژ ونانێكتان پێ بدایه، وداوای ته‌وبه‌تان لێ بكردایه به‌شكو ته‌وبه‌ی بكردایه یان به دوا ڕۆژی خۆیدا پێداچونه‌وه‌یه‌كی بكردایه، خوایه ئاماده نه‌بوم، وڕازیش نه‌بوم كه پێیان وتم»( ).
ئه‌وه‌شی كه هه‌ڵده‌ستێت به كوشتنی، پێشه‌وا یان جێ نشینه‌كه‌یه‌تی، چونكه مافی خوایه بۆیه ده‌درێته كار به ده‌ست، ومنداڵی جیاكار ناكوژرێت -با بشوترێت هه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ى دروست ئه‌بێت- هه‌تا باڵغ ده‌بێت.
سه‌باره‌ت حوكمیشی له دوا ڕۆژدا: خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ : ﴿وَمَنْ يَرْتَدِدْ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُولَئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ﴾ [البقرة: 217] «بێ باوه‌ڕان سورن له سه‌ر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌تان... جا هه‌ر كامتان -ئه‌ى موسڵمانان- گوێڕایه‌ڵیان بكات وهه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه وله سه‌ریشی بمرێت، ئه‌وا كرده‌وه‌كانی له دونیا ودوا ڕۆژدا پوچ ده‌بێته‌وه، وئه‌بێته په‌یوه‌ستی ئاگری دۆزه‌خ وهه‌رگیز تێیدا ناهێنرێته ده‌ره‌وه».
پرسى دوه‌م: ئه‌و شتانه‌ى پێی هه‌ڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه:
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه به‌دی دێت به كردنی هه‌ر شتێك ببێته مایه‌ی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه، ئیتر شتی جددی یان گاڵته یان ڕابواردن بێت، وه‌ك شیرك دانان بۆ خوا به هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه، ونكوڵی كردن له نوێژ وپایه‌كانی تری ئیسلامیش، هه‌روه‌ها جوێن دان به خوا وپه‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ ، ونكوڵی كردن له قورئان یان هه‌ندێكی، یان كه‌سێك پێی وابێت هه‌ندێك كه‌س ده‌توانن له شه‌ریعه‌تی موحه‌ممه‌د ـ صلی الله علیه وسلم ـ بڕۆنه ده‌ره‌وه وه‌ك سۆفیه زیاده‌ڕۆكان، هه‌روه‌ها كه‌سێك پشتگیری هاوبه‌شدانه‌ران بكات ویارمه‌تیان بدات، وه‌ك خۆشویستتنی دینی بێ باوه‌ڕان یان وه‌ك سه‌رخستنیان به سه‌ر موسڵماناندا، وجگه له‌مانه‌ش له جۆره‌كانی هه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه كه به دی دێت به كردنی هه‌ڵ وه‌شێنه‌ره‌وه‌یه‌ك له هه‌ڵ وه‌شێنه‌ره‌وه زۆره‌كانی ئیسلام. له‌وانه‌ش: حوكم كردن به یاسا ده‌ستكرده‌كان كه وا بزانێت باشتره له شه‌ریعه‌تی ئیسلام یان یه‌كسانه به‌و.
كه‌واش بێت ده‌كرێت ئه‌و شتانه‌ى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى پێ به دی دێت له مانه‌ى خواره‌وه كورت هه‌ڵبهێنین:
1- قسه: وه‌ك جوێندان به خوا یان په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ یان فریشته‌كان، یان بانگه‌شه‌ی په‌یامبه‌رایه‌تی یان زانینی غه‌یب بكات، هه‌روه‌ها شیرك دانان بۆ خوا.
2- كرده‌وه: وه‌ك سوژه بردن بۆ بت وگۆڕ وهاو شێوه‌كانی، یان قورئان بخرێته زبڵ دانه‌وه، یان به ئه‌نقه‌ست سوكایه‌تی پێ بكات، یان پشتگیری ویارمه‌تی هاوبه‌ش دانه‌ران بكات له دژ موسڵمانان وه‌ك حه‌زێك له دینی بێ باوه‌ڕان، وهتد.
3- بیر وباوه‌ڕ: وه‌ك باوه‌ڕ به بونی هاوبه‌ش یان هاوسه‌ر یان منداڵ بۆ خوا، یان بڕوا بون به حه‌ڵاڵێتی داوێن پیسی یان مه‌ى، یان بڕوا بون به‌وه‌ى ڕێبازی غه‌یره په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ باشتره له ڕێبازی ئه‌م [یا وه‌كو ئه‌مه وه‌ك باس كرا].
4- گومان: وه‌ك گومان بون له حه‌رامێتی شتێك كۆ ده‌نگی هه‌بێت بۆ حه‌ڵاڵ بونی، یان حه‌ڵاڵ بونی ئه‌وه‌ی كۆ ده‌نگی هه‌یه بۆ حه‌رام بونی، وهاوشێوه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ش لای شاراوه نابێت چونكه له نێوان موسڵمانان گه‌وره بوه.
پرسى سێیه‌م: ئه‌و حوكمانه‌ى په‌یوه‌ستن به هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌وه:
1- زۆر لێ كرا‌و له سه‌ر وتنی قسه‌یه‌ك ببێته مایه‌ی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى، ئه‌وه حوكم نادرێت به هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿إِلَّا مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالْإِيمَانِ﴾ [النحل: 106] «مه‌گه‌ر كه‌سێك ناچار كرابێت به ده‌می كوفر به خوا بكات وهه‌ڵ بگه‌ڕێته‌وه دوای باوه‌ڕ هێنانی، ئه‌مه‌شی كردوه له ترسی تیا چون».
2- هه‌ڵگه‌ڕاوه سێ ڕۆژ داوای ته‌وبه‌ی لێ ده‌كرێت، ته‌وبه‌ی كرد باشه، ئه‌گه‌رنا ده‌كوژرێت، كوشتنیشی لای پێشه‌وا یان جێ نشینه‌كه‌یه‌تی وه‌ك باس كرا.
3- هه‌ڵگه‌ڕاوه ڕێگری لێ ده‌كرێت هه‌ڵس وكه‌وت به ماڵه‌كه‌یه‌وه بكات، كه موسڵمان بو ئه‌وسا ڕێگه‌ى هه‌ڵس وكه‌وت كردنی پێ ده‌درێت. ئه‌گه‌ریش له سه‌ر هه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ى بمرێت یان به هه‌ڵ گه‌ڕاوه‌یی بكوژرێت، ئه‌وا ماڵه‌كه‌ى ده‌ستكه‌وته بۆ خزێنه‌ى ده‌وڵه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى میراتگری نیه، چونكه موسڵمان میرات له ناموسڵمان نابات، وهیچ ناموسڵمانێكیش میراتی لێ نابات، چونكه ئیقڕار ناكرێت له سه‌ر هه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ى.
4- هه‌ڵگه‌ڕاوه نه ده‌شۆردرێت نه نوێژی له سه‌ر ده‌كرێت نه له‌گه‌ڵ موسڵمانان ده‌نێژرێت ئه‌گه‌ر له سه‌ر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌كه‌ى بكوژرێت؟
5- ته‌وبه‌كردنی هه‌ڵگه‌ڕاوه به دی دێت، به هێنانی شایه‌تومان، له‌به‌ر گشتێتی فه‌رمایشته‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ ( ): «أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى يَقُولُوا: لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، فَإِذَا قَالُوهَا عَصَمُوا مِنِّي دِمَاءَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ إِلَّا بِحَقِّهَا» «فه‌رمانم پێكراوه بجه‌نگم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا تا ده‌ڵێن: «لا إله إلا الله»، كه وتیان، ئیتر خوێن وماڵیان له من پارێزراو ده‌بێت مه‌گه‌ر به مافی ئه‌و ڕسته‌یه». هه‌ر كه‌سێكیش هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌كه‌ى به هۆی نكوڵی كردن بێت له پرسێكی دینی ئه‌وا، ته‌وبه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه: له‌گه‌ڵ شایه‌تومانه‌كه‌ی دا دان بنێت به‌وه‌ى نكوڵی لێكردوه وپه‌شیمان ببێته‌وه له‌وه‌ى كوفری پێكردوه.
( ) أخرجه البخاري (6524).
( ) أخرجه أبو داود (4355). وقوَّاه الحافظ ابن حجر «الفتح» (12/287).
( ) به‌ڵكو هه‌ر هه‌مان ڕیوایه‌ته‌كه‌ى ئه‌بو داودی پێشتره، تێیدا هاتوه ئه‌ڵێ: «قَال أَحدُهما» واته: «یه‌كێكیان وتی»، مه‌به‌ستیشی ته‌ڵحه‌ى كوڕی یه‌حیا وبوڕده‌ی كوڕی عه‌بدوڵای كوڕی ئه‌بو بوڕده‌یه، كه هه‌واڵخوانی فه‌رموده‌كه‌ن. وه‌رگێڕ.
( ) أخرجه مالك (2/ 737) (16).
( ) أخرجه البخاري (25)، ومسلم (21).