چه‌ند پرسێكی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: له باره‌ى پێناسه‌ی سوێنده‌وه:
پێناسه‌كه‌ى: «الأَيْمان»: له زماندا كۆی «يَمِين»ـه، كه سوێند وقه‌سه‌مه، واشی پێ وتراوه چونكه كاتێك سوێندیان خواردوه هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌سته ڕاستی ده‌خسته ناو ده‌سته ڕاستی هاوڕێكه‌ی( ). له شه‌رعیشدا: ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ى شتێكی سوێند له سه‌ر خواراوه به ناو هێنانی خوا یان سیفه‌تێك له سیفه‌ته‌كانی.
پرسى دوه‌م: جۆره‌كانی سوێند:
سوێند له ڕوانگه‌ى دامه‌زراندنی ودانه‌مه‌زراندنیه‌وه ئه‌بێته سێ به‌شه‌وه:
1- سوێندی حساب بۆ نه‌كراو (اللغو): ئه‌مه‌ش سوێندێكه بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی سوێند بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى بڵێت: نه به خوا، ئا به خوا، مه‌به‌ستیشی سوێند نیه، ئه‌مه به له‌غو داده‌نرێت، یان سوێند بخوات له سه‌ر شتێك وا بزانێت وایه وده‌رده‌كه‌وێت وا نیه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ [وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الْأَيْمَانَ]﴾ [المائدة:89] «خوا لێتان ناگرێت وسزاتان نادات به هۆی ئه‌و سوێندانه‌ى ده‌یخۆن به بێ مه‌به‌ست، به‌ڵام له سه‌ر ئه‌و وسوێندانه سزاتان ده‌دات كه به دڵ مه‌به‌ستتانه». عائیشه ئه‌ڵێ: ئه‌م ئایه‌ته ﴿لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ﴾ سه‌باره‌ت به‌م قسه‌یه دابه‌زی: نا به خوا، وئا به خوا، نه‌خێر به خوا. ئه‌م سوێنده‌ش نه كه‌فاره‌ت ونه لێگرتنی تێدا نیه، ونه تاوانباریش ده‌بێت( ).
2- سوێندی دامه‌زراو: ئه‌و سوێنده‌یه سوێند خۆره‌كه مه‌به‌ستێتی وسوره له سه‌ری، وبۆ كارێكی ئاینده‌یی ده‌یخوات، وبۆ شتێك ئه‌بێت بكرێت، ئا ئه‌مه سوێندی دامه‌زراو ومه‌به‌ست دار، هه‌ر كه‌وتیش (الْحِنْث)( ) كه‌فاره‌تی تێدا پێویسته، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى [پێشوی] خوا : ﴿لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الأَيْمَانَ﴾ [المائدة: 89].
3- سوێندی نقوم كه‌ر (الغَمُوس): ئه‌و سوێندی درۆیه‌یه كه مافی پێ ده‌خوات، یا مه‌به‌ست لێی غه‌شكردن وفێڵكردن وخیانه‌تكردنه، جا خاوه‌نه‌كه‌ى سوێند له سه‌ر شتێك ده‌خوات ئه‌شزانێت درۆ ده‌كات، ئه‌م سوێنده‌ش تاوانێكه له تاوانه گه‌وره‌كان، وئه‌م سوێنده‌ش دانامه‌زرێت وكه‌فاره‌تیشی تێدا نیه، چونكه له‌وه گه‌وره‌تره كه‌فاره‌ت بیسڕێته‌وه، وله‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانه‌مه‌زراوه، جا كه‌فاره‌ت واجب ناكات وه‌ك له‌غو. به‌ڵام ته‌وبه لێ كردن وماف گێڕانه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانی واجبه ئه‌گه‌ر زایه‌كردنی مافی له خۆ گرتبو، پێشی وتراوه نوقمكه‌ر، چونكه خاوه‌نه‌كه‌ى نوقمی تاوان ده‌كات، پاشان نوقمی ئاگری دۆزه‌خ په‌نا به‌خوا، به‌ڵگه‌ى حه‌رامیه‌كه‌شی فه‌رمایشته‌كه‌ى خوایه ـ صلی الله علیه وسلم ـ : ﴿وَلَا تَتَّخِذُوا أَيْمَانَكُمْ دَخَلًا بَيْنَكُمْ فَتَزِلَّ قَدَمٌ بَعْدَ ثُبُوتِهَا وَتَذُوقُوا السُّوءَ بِمَا صَدَدْتُمْ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ وَلَكُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ﴾ [النحل:94] «وسوێنده‌كانتان به كار مه‌هێنن بۆ فێڵ كردن له‌و كه‌سانه‌ى سوێندیان بۆ ده‌خۆن، ئه‌وسا به‌و هۆیه‌وه له ناو ده‌چن دوای ئه‌وه‌ى له ئه‌ماندا بون، وه‌ك كه‌سێك پێی بخلیسكێت دوای جێگیر بونی، وسزای خراپ ده‌چه‌ژن له دونیادا به هۆی ئه‌وه‌ی بونه‌ته به‌ر به‌ستی به‌رده‌م خه‌ڵكی تر له هاتنه ناو دینه‌وه به هۆی بینینی غه‌در وخیانه‌ت له ئێوه، وله دوا ڕۆژیشدا سزای به ئێشتان بۆ هه‌یه». وله‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن عومه‌ر ـ رضي الله عنه ـ ، ئه‌ڵێ: په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «الْكَبَائِرُ: الْإِشْرَاكُ بِاللهِ، وَعُقُوقُ الْوَالِدَيْنِ، وَقَتْلُ النَّفْسِ، وَالْيَمِينُ الْغَمُوسُ» «تاوانه گه‌وره‌كان ئه‌مانه‌یه: هاوبه‌ش دانان بۆ خوا، وئازار دانی دایك وباوك، وكوشتنی نه‌فس، وسوێندی نوقم كه‌ر»( ). هه‌روه‌ها فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو هوره‌یره ـ رضي الله عنه ـ ، كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «خَمْسٌ لَيْسَ لَهُنَّ كَفَّارَةٌ: الشِّرْكُ بِاللهِ ، وَقَتْلُ النَّفْسِ بِغَيْرِ حَقٍّ، أَوْ بَهْتُ مُؤْمِنٍ، أَوِ الْفِرَارُ يَوْمَ الزَّحْفِ، أَوْ يَمِينٌ صَابِرَةٌ( ) يَقْتَطِعُ بِهَا ماڵ بِغَيْرِ حَقٍّ» «پێنج شت كه‌فاره‌تیان نیه: هاوبه‌ش دانان بۆ خوا ، وكوشتنی كه‌سێك به ناهه‌ق، یان بوهتان كردن بۆ باوه‌ڕدار، یان ڕاكردن له ڕۆژی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌دا، یان سوێندێكی به‌ندكه‌ر كه ماڵێكی به ناهه‌ق پێ زه‌وت ده‌كات»( ).
پرسى سێیه‌م: كه‌فاره‌تی سوێند ومه‌رجه‌كانی واجب بونی:
1- كه‌فاره‌تی سوێند: خوای مه‌زن كه‌فاره‌تی سوێندی داناوه بۆ به‌نده‌كانی، كه ئه‌بێته مایه‌ی حه‌ڵاڵ بونی سوێنده‌كه ولێ ده‌رچونی، ئه‌مه‌ش وه‌ك میهره‌بانیه‌ك به به‌نده‌كانی، خوا ئه‌فه‌رموێت: ﴿قَدْ فَرَضَ اللَّهُ لَكُمْ تَحِلَّةَ أَيْمَانِكُمْ﴾ [التحريم:2] «بێگومان -ئه‌ى باوه‌ڕداران- خوا حه‌ڵاڵكردنی سوێنده‌كانتانی بۆ داناون ئه‌ویش به كه‌فاره‌تدانی». وپه‌یامبه‌ریش ـ صلی الله علیه وسلم ـ ئه‌فه‌رموێ: «مَنْ حَلَفَ عَلَى يَمِينٍ؛ فَرَأَى غَيْرَهَا خَيْرًا مِنْهَا، فَلْيَأْتِهَا وَلْيُكَفِّرْ عَنْ يَمِينِهِ» «كێ سوێندی له سه‌ر شتێك خوارد، دوایی بینی جگه له‌و شته باشتره سوێندی له سه‌ر خواردوه، ئه‌وا با بیكات وكه‌فاره‌تی سوێنده‌كه‌ى بدات»( ). ئه‌م كه‌فاره‌ته‌ش له سه‌ر كه‌سه‌كه واجب ده‌بێت ئه‌گه‌ر سوێنده‌كه‌ی شكاند وه‌فای نه‌كرد به‌وه‌ی سوێنده‌كه ئه‌یخوازێت.
كه‌فاره‌تی سوێندیش سه‌ر پشكی وڕیزبه‌ندیشی تێدایه؛ جا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌فاره‌تی له سه‌ره سه‌ر پشك ده‌كرێت له نێوان: ناندانی ده هه‌ژار بۆ هه‌ر هه‌ژارێك نیو مه‌ن خواردن، یان دابینكردنی كه‌لوپه‌لی ده هه‌ژار بۆ هه‌ر یه‌كێكیان به‌رگێكی بۆ ده‌كات نوێژی له سه‌ر بخات( )، یان ئازادكردنی كۆیله‌یه‌كی باوه‌ڕداری بێ عه‌یب، كێش هیچی له‌م سیانه ده‌ست نه‌كه‌وت سێ ڕۆژ به ڕۆژو ده‌بێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ : ﴿لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الْأَيْمَانَ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ﴾ [المائدة:89] «خوا لێتان ناگرێت وسزاتان نادات به هۆی ئه‌و سوێندانه‌ى ده‌یخۆن به بێ مه‌به‌ست، به‌ڵام له سه‌ر ئه‌و وسوێندانه سزاتان ده‌دات كه به دڵ مه‌به‌ستتانه، جا ئه‌گه‌ر وه‌فاتان نه‌كرد به سوێنده‌كه‌وه، ئه‌وا خوای گه‌وره تاوانه‌كه‌یتان بۆ ده‌سڕێته‌وه به ناندانی ده هه‌ژار، بۆ هه‌ر هه‌ژارێك نیو مه‌ن له خواردنی مامناوه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كه، یا كه‌لوپه‌ل بۆ دابین كردنیان، یان ئازادكردنی كۆیله‌یه‌ك، جا سه‌ر پشكه له نێوان ئه‌مانه‌دا، هیچ كام له‌مانه‌شی پێ نه‌كرا ئه‌وا له سه‌ریه‌تی سێ ڕۆژ به ڕۆژو بێت». جا كه‌فاره‌تی سوێند هه‌م سه‌ر پشكی تێدایه هه‌م ڕیزبه‌ندی؛ سه‌ر پشكی له نێوان خواردندان وجلو به‌رگ وئازادكردن. وڕیزبه‌ندیش له نێوان ئه‌م سیانه ونێوان ڕۆژو.
2- مه‌رجه‌كانی واجب بونی كه‌فاره‌تی سوێند: ئه‌گه‌ر سوێند شكێنرا وه‌فا نه‌كرا به‌وه‌ی ئه‌یخوازێت كه‌فاره‌ته‌كه‌ى واجب نابێت مه‌گه‌ر به سێ مه‌رج، كه بریتیه له:
مه‌رجی یه‌كه‌م: ئه‌بێت سوێنده‌كه دابمه‌زرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستی گرێدانی سوێنده‌كه بێت بۆ شتێكی ئاینده وه‌ك پێشتر باس كرا، سوێندیش دانامه‌زرێت مه‌گه‌ر به خوا یان ناوێك له ناوه‌كانی یان سیفه‌تێك له سیفه‌ته‌كانی بخورێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الْأَيْمَانَ﴾ [المائدة: 89] ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌فاره‌ت واجب نابێت مه‌گه‌ر سوێندی دامه‌زراو، به‌ڵام سوێند بێت به سه‌ر زمانی‌دا به بێ مه‌به‌ست، ئه‌وه سوێنده‌كه‌ی دانامه‌زرێت، وكه‌فاره‌تیشی له سه‌ر نیه.
مه‌رجی دوه‌م: به ویستی خۆی سوێند بخوات، جا هه‌ر كه‌س به زۆر سوێند بخوات سوێنده‌كه‌ى دانامه‌زرێت وكه‌فاره‌تیشی تێدا نیه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى [پێشتری] په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «هه‌ڵه وله بیر چونه‌وه وزۆر لێ كردن له سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌م هه‌ڵ گیراوه».
مه‌رجی سێیه‌م: سوێنده‌كه‌ى بشكێنێت، به‌وه‌ى ئه‌وه بكات كه سوێندی خواردوه نه‌یكات، یان ئه‌وه نه‌كات كه سوێندی خواردوه بیكات، سوێنده‌كه‌شی له بیر بێت، به ویستی خۆشی بیكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شكاندی به له بیر چونه‌وه یان زۆر لێ كران، ئه‌وه كه‌فاره‌تی له سه‌ر نیه له‌به‌ر فه‌رموده‌ى پێش‌و.
• «إن شا‌ء الله= خوا ویستی لێ بێت»( ) كردن له سوێندا:
هه‌ر كه‌س له سوێند خواردنه‌كه‌یدا وتی: «إِنْ شا‌ء الله» ئه‌وه ئه‌گه‌ر سوێنده‌كه‌ی بشكێنێت كه‌فاره‌تی له سه‌ر نیه، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «مَنْ حَلَفَ فَقَالَ: إِنْ شَاءَ اللهُ لَمْ يَحْنَثْ» «هه‌ر كه‌س له سوێنده‌كه‌یدا بڵێت: خوا ویستی لێ بێت، سوێنده‌كه‌ى نه‌شكاوه»( ).
• شكاندنی سوێند ووه‌فانه‌كردن به‌وه‌ی ئه‌یخوازێت:
بنه‌ما ئه‌وه‌یه كه‌سه‌كه وه‌فا بكات به سوێنده‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام جاری وا هه‌یه به هۆی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك یان زه‌روره‌تێك ده‌یشكێنێت، جا كه‌فاره‌تی بۆ دانراوه وه‌ك باس كرا. ئه‌شكرێ سوێند شكاندن به گوێره‌ى سوێند له سه‌ر خوراو به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه دابه‌ش بكرێت:
1- سوێند شكاندنه‌كه واجب بێت: ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر سوێند بخوات له سه‌ر نه‌كردنی واجبێك، وه‌ك ئه‌وه‌ى سوێند بخوات سه‌ردانی خزمه نزیكه‌كانی نه‌كات، یان سوێند بخوات له سه‌ر كردنی حه‌رامێك، وه‌ك ئه‌وه‌ى سوێند بخوات مه‌ى بخواته‌وه، لێره‌دا واجبه سوێنده‌كه‌ى بشكێنێت، وكه‌فاره‌تیشی ده‌كه‌وێته سه‌ر، چونكه سوێنده له سه‌ر تاوان كردن.
2- سوێند شكاندنه‌كه حه‌رام بێت: وه‌ك ئه‌وه‌ى سوێند بخوات له سه‌ر كردنی واجبێك، یان نه‌كردنی حه‌رامێك، ئه‌وا واجبه له سه‌ری وه‌فای پێوه بكات، وحه‌رامه له سه‌ری سوێنده‌كه‌ى بشكێنێت، چونكه سوێنده‌كه‌ى له‌م حاڵه‌ته‌دا ته‌ئكید كردنه‌وه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی خوا ته‌كلیفی كردوه له به‌نده‌كان.
3- سوێند شكاندنه‌كه حه‌ڵاڵ بێت: ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر سوێندی خوارد له سه‌ر كردن یان نه‌كردنی حه‌ڵاڵێك.
پرسى چواره‌م: شێوه‌ى چه‌ند سوێندێكی دروست وقه‌ده‌غه‌كراو:
سوێند خواردنی دروست ئه‌و سوێنده‌یه به ناوی خوا یان سیفه‌تێك له سیفه‌ته‌كانی ده‌یخوات، وه‌ك ئه‌وه‌ى بڵێت: ئه‌مه‌ش سوێند به خوا، یان: به وه‌جهی خوا، یان: به عه‌زه‌مه‌ت (گه‌وره‌ی) ومه‌زنیی خوا...، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن عومه‌ر ، كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ گه‌یشتۆته عومه‌ر ته‌ماشا ده‌كات له‌گه‌ڵ كاروانێكدا به ڕێوه‌یه وسوێند به باوكی ده‌خوات، په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «أَلَا إِنَّ اللهَ يَنْهَاكُمْ أَنْ تَحْلِفُوا بِآبَائِكُمْ، مَنْ كَانَ حَالِفًا فَلْيَحْلِفْ بِاللهِ، أَوْ لِيَصْمُتْ» «ئاگادار بن! خوا ڕێئگریتان لێ ده‌كات سوێند به باوكانتان بخۆن، كێ له ئێوه سوێندی خوارد با سوێند به خوا بخوات، یان با بێ ده‌نگ بێت»( ). هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن عومه‌ر : «كَانَتْ يَمِينُ النَّبِيِّ ـ صلی الله علیه وسلم ـ : لَا، وَمُقَلِّبِ القُلُوب» «سوێندی په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ ئه‌مه بو: نه‌خێر، به هه‌ڵگێڕه‌ره‌وه‌ى دڵه‌كان»( ). هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر وتی: سوێند به خوا ده‌خۆم ئه‌بێت ئه‌و كاره بكه‌م، ئه‌گه‌ر نیه‌تی سوێند بێت سوێنده، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ : ﴿وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ﴾ [النحل: 38] «وئه‌و هاوبه‌شدانه‌رانه سوێند به خوا ده‌خۆن به سوێندی قورس وته‌ئكید له سه‌ر كرا‌و».
وله سوێنده قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانیش:
1- سوێند خواردن به جگه له خوا ، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێ: به گیان تۆ، به ئه‌مانه‌ت قه‌سه‌م...، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى [پێشتری] ئیبن عومه‌ر كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «هه‌ر كه‌س سوێند ده‌خوات با سوێند به خوا بخوات یان با بێ ده‌نگ بێت».
2- سوێند بخوات كه ئه‌و جوله‌كه یان گاوره، یان ئه‌و به‌ریه له خوا یان له په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ ئه‌گه‌ر فلان كار بكات، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى بوره‌یده له باوكیه‌وه كه په‌یامبه‌ری خوا فه‌رمویه‌تی: «مَنْ حَلَفَ فَقَالَ: إِنِّي بَرِيءٌ مِنَ الْإِسْلَامِ، فَإِنْ كَانَ كَاذِبًا فَهُوَ كَمَا قَالَ، وَإِنْ كَانَ صَادِقًا فَلَنْ يَرْجِعَ إِلَى الْإِسْلَامِ سَالِمًا» «هه‌ر كه‌س سوێندی خوارد وتی: من به‌ریم له ئیسلام ئه‌گه‌ر ئاوها وئاوها نه‌كه‌م یان بكه‌م، جا ئه‌گه‌ر درۆ بكات له سوێنده‌كه‌یدا ئه‌وه به‌و شێوازه‌یه وتویه‌تی، ئه‌گه‌ریش ڕاستگۆ بێت، ئه‌وا به سه‌لامه‌تی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئیسلامه‌تی»( ).
3- سوێند خواردن به باوكان [وماموان وخاڵوان وشه‌هیدان] وبه تاغوته‌كان [... وهتد]، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى عه‌بدولڕه‌حمانی كوڕی سه‌موره ـ رضي الله عنه ـ ، ئه‌ڵێ: په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «لَا تَحْلِفُوا بِالطَّوَاغِي وَلَا بِآبَائِكُمْ» «نه سوێند به تاغوت ونه سوێند به باوكانتان مه‌خۆن»( ).
( ) [انظر: الصحاح للجوهري، «يمين»].
( ) أخرجه البخاري (4613).
( ) بریتیه له وه‌فا نه‌كردن به‌وه‌ى سوێنده‌كه ده‌یخوازێت.
( ) رواه الجخاري (6298).
( ) ئه‌مه‌ش سوێندی نوقمكه‌ره، پێشی وتراوه «صابرة» له «صبر»ه‌وه وه‌رگیراوه، كه به‌ندكردن وپه‌یوه‌ستبونه، چونكه خاوه‌نه‌كه‌ى به هۆیه‌وه په‌یوه‌ست وبه‌ند ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له ڕوانگه‌ى حوكمه‌كه‌شیه‌وه په‌یوه‌سته.
( ) أخرجه أحمد [(14/ 351) (8737) الرسالة، وانظر التعليق عليه]، وحسَّنه الألباني «الإروا‌ء» (2564).
( ) أخرجه البخاري (6722) ومسلم (1650) واللفظ له.
( ) یانی: ئه‌گه‌ر به‌و كه‌ل وپه‌له‌وه نوێژ بكات، ئه‌وه‌نده‌ی دا بپۆشێت نوێژه‌كه‌ى له سه‌ر بكه‌وێت. وه‌رگێڕ
( ) [به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوێندی خوار ووتی: خوا حه‌ز بكا، دوا جار سوێنده‌كه‌ى شكاند، ئه‌وه كه‌فاره‌تی له سه‌ره].
( ) أخرجه الترمذي (1532)، وأحمد (2/309). وصححه الألباني «صحيح الترمذي» (1237).
( ) أخرجه البخاري (6270)، ومسلم (1646).
( ) أخرجه البخاري (6628).
( ) أخرجه أبو داود (3258)، والنسائي (7/6)، وصححه الألباني «صحيح سنن النسائي» (3532).
( ) أخرجه مسلم (1648).