چه‌ند پرسێكی تێدایه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ى خوارده‌مه‌نی، وبنه‌ما تێیدا:
1- پێناسه‌كه‌ى: «الأَطْعِمَة»: كۆی «طَعَام»ه، ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ ده‌یخوات وده‌بێته خۆراك بۆی له خۆراك (قوت)ـه‌كان وجگه له‌وانه‌ش، یان خواردنه‌وه‌كان.
2- بنه‌ما تێیدا: ڕێسای شه‌رعی له باره‌ى زانینی ئه‌وه‌ى چی حه‌ڵاڵه وچی حه‌رامه له خوارده‌مه‌نیه‌كان له‌م ئایه‌ته‌وه وه‌رگیراوه: ﴿قُلْ لَا أَجِدُ فِي مَا أُوحِيَ إِلَيَّ مُحَرَّمًا عَلَى طَاعِمٍ يَطْعَمُهُ إِلَّا أَنْ يَكُونَ مَيْتَةً أَوْ دَمًا مَسْفُوحًا أَوْ لَحْمَ خِنْزِيرٍ فَإِنَّهُ رِجْسٌ أَوْ فِسْقًا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلَا عَادٍ فَإِنَّ رَبَّكَ غَفُورٌ رَحِيمٌ﴾ [الأنعام:145] «-ئه‌ى په‌یامبه‌ر- بڵێ: من له‌وه‌ى وه‌حیم بۆ هاتوه نابینم شتێك حه‌رام بێت مرۆڤ بیخوات له‌وه‌ى ئێوه باسی ده‌كه‌ن، مه‌گه‌ر مرداره‌وه بو (مردار بو بێته‌وه به بێ سه‌ر بڕینی شه‌رعی)، یان خوێنی ڕژاو، یان گۆشتی به‌راز ئه‌وه پیسه، یان ئه‌وه‌ى سه‌ر بڕینه‌كه‌ى ده‌رچون بێت له گوێڕایه‌ڵی خوا وه‌ك ئه‌وه‌ی ناوی جگه له خوای له سه‌ر هێنرا بێت له كاتی سه‌ر بڕینیدا، جا كێ ناچار بو له‌م حه‌رامكراوانه بخوات به هۆی برسێتی زۆره‌وه به بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی له خواردنی چێژ وه‌رگرتن بێت، وبه بێ به‌زاندنی سنوری ناچاری ئه‌وا بێگومان خوا لێی ده‌بورێ، ومیهره‌بانه به‌رامبه‌ری»، هه‌روه‌ها له فه‌رمایشته‌كه‌ى تری خواوه كه ئه‌فه‌رموێت: ﴿وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ﴾ [الأعراف:157] «به‌زه‌یی خۆم بۆ ئه‌وانه ده‌نوسم كه شوێنی ئه‌م په‌یامبه‌ره نه‌خوێنده‌واره ده‌كه‌ون كه... وپاكه‌كانیان بۆ حه‌ڵاڵ ده‌كات له خواردن وخواردنه‌وه وهاوسه‌رگیری، وپیسه‌كانیان له سه‌ر حه‌رام ده‌كات وه‌ك گۆشتی به‌راز»، هه‌روه‌ها له فه‌رمایشتی: ﴿قُلْ مَنْ حَرَّمَ زِينَةَ اللَّهِ الَّتِي أَخْرَجَ لِعِبَادِهِ وَالطَّيِّبَاتِ مِنَ الرِّزْقِ﴾ [الأعراف:32] «-ئه‌ى په‌یامبه‌ر- به‌و نه‌زانه هاوبه‌شدانه‌رانه بڵێ: كێ كه‌لوپه‌لی جوانی له سه‌ر حه‌رام كردون كه خوا كردویه‌تی ڕازاوه‌یی بۆ ئێوه، وكێیه چێژ وه‌رگرتن له خوارده‌مه‌نی حه‌ڵاڵ وپاكی لێ حه‌رام كردون»، مه‌به‌ستیش له پاكه‌كان: ئه‌وه‌یه نه‌فس پێی پاكه وحه‌زی لێ ده‌كات، چونكه خواردمه‌نی خۆراكی مرۆڤه، بۆیه شوێنه‌واره‌كه‌شی له سه‌ر ڕه‌وشته‌كه‌ى ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، جا خوارده‌مه‌نی پاك شوێنه‌واره‌كه‌شی پاك ده‌بێت، پیسیش پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌یه، هه‌ر بۆیه خوا ـ رضي الله عنه ـ خوارده‌مه‌نی پاكی حه‌ڵاڵ كردوه، وپیسه‌كه‌ى حه‌رام كردوه.
جا بنه‌ما له پرسی خوارده‌مه‌نیه‌كان حه‌ڵاڵێتیه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى شه‌رعی دانا حه‌رامی كردبێت، بۆیه خوا ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَقَدْ فَصَّلَ لَكُمْ مَا حَرَّمَ عَلَيْكُمْ إِلَّا مَا اضْطُرِرْتُمْ إِلَيْهِ﴾ [الأنعام:119] «چی ڕێگرتانه -ئه‌ى موسڵمانان- له خواردنی ئه‌وه‌ی ناوی خوای له سه‌ر هێنراوه، له كاتێكدا خوا هه‌مو ئه‌وه‌ى له سه‌رتان حه‌رامه بۆی به‌یان كردون، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ناچاری ده‌یخوازێت له حه‌رامه‌كان به هۆی برسێتیه‌وه ئه‌وا بۆتان حه‌ڵاڵه».
ئه‌م به‌یانه‌ش، سێ شتی له خۆ گرتوه:
1- باسكردنی حه‌ڵاڵكراوه‌كان به ده‌ق.
2- باسكردنی حه‌رامكرداوه‌كان به ده‌ق.
3- ئه‌وه‌ى شه‌رع لێی بێ ده‌نگ بوه.
په‌یامبه‌ریش ـ صلی الله علیه وسلم ـ ئه‌مه‌ی ڕون كردۆته له فه‌رموده‌كه‌ى خۆیدا:
«إِنَّ اللهَ حَدَّ حُدُودًا فَلَا تَعْتَدُوهَا، وَفَرَضَ لَكُمْ فَرَائِضَ فَلَا تُضَيِّعُوهَا، وَحَرَّمَ أَشْيَاءَ فَلَا تَنْتَهِكُوهَا، وَتَرَكَ أَشْيَاءَ مِنْ غَيْرِ نِسْيَانٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَلَكِنْ رَحْمَةً مِنْهُ لَكُمْ فَاقْبَلُوهَا وَلَا تَبْحَثُوا فِيهَا» «خوا كۆمه‌ڵێك سنوری داناوه مه‌یشكێنن، وكۆمه‌ڵێك شتی فه‌رز كردوه زایه‌ی مه‌كه‌ن، وشتانێكی حه‌رام كردوه ئه‌نجامی مه‌ده‌ن، وشتانێكیشی وێلأ كردوه به بێ له فه‌رامۆش كردن چونه‌وه، به‌ڵكو وه‌كو میهره‌بانی له‌وه‌وه بۆ ئێوه، جا وه‌ری بگرن وبه دوایدا مه‌گه‌ڕێن»( ).
پرسى دوه‌م: ئه‌وه‌ى شه‌رع به ده‌ق وتویه‌تی حه‌لآڵه:
بنه‌ما وڕێسا له‌مه‌دا ئه‌وه‌یه: هه‌مو خوارده‌مه‌نیه‌كی پاك زیانی تێدا نه‌بێت ئه‌وه حه‌ڵاڵه، خوارده‌مه‌نیه حه‌ڵاڵه‌كانیش ئه‌بنه دو جۆره‌وه: ئاژه‌ڵه‌كان وڕوه‌كه‌كان، وه‌ك دانه‌وێڵه وبه‌ر وبومه‌كان، وئاژه‌ڵانیش دو جۆرن: وشكانی وئاوی.
یه‌كه‌م: ئاژه‌ڵی ده‌ریایی: ئه‌مه‌ش هه‌ر ئاژه‌ڵێكه ته‌نها له ده‌ریادا ده‌ژیت، وه‌ك ماسی به جۆره‌كانیه‌وه، هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵه ده‌ریاییه‌كانی تریش، مه‌گه‌ر ژه‌هردار بێت ئه‌وه حه‌رامه چونكه زیانی هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش حه‌رامن كه به پیس داده‌نرێن وقیزه‌ونن وه‌ك قوڕباق (بۆق)، ونه‌هیش هاتوه له كوشتنی، هه‌روه‌ها وه‌ك تیمساح چونكه به پیس داده‌نرێت، هه‌روه‌ها كه‌ڵپی هه‌یه ونێچیری پێ ده‌گرێت، ئه‌مانه‌ش له به‌ر گشتێتی فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ : ﴿وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ﴾ [الأعراف:157]. ودروستیشه ئاژه‌ڵی ده‌ریایی بخورێت ئیتر موسڵمان ڕاوی بكات یان نا موسڵمان، یان هاوشێوه‌ى هه‌بێت له وشكانیدا ده‌خورێت یان نا، ئاژه‌ڵی ده‌ریاییش پێویستی به سه‌ر بڕینی شه‌رعی نیه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿أُحِلَّ لَكُمْ صَيْدُ الْبَحْرِ وَطَعَامُهُ مَتَاعًا لَكُمْ وَلِلسَّيَّارَةِ﴾ [المائدة:96] «ئه‌ى موسڵمانان! له كاتی ئیحرامدا خوا ڕاوی له ده‌ریادا بۆ حه‌ڵاڵ كردون، هه‌روه‌ها خواردنه‌كه‌شی بۆ حه‌ڵاڵ كردون كه مرداره‌وه بوه‌كانیه‌تی چونكه سودی لێ ده‌بینن له نیشته‌جێ وله گه‌شته‌كانتاندا»، عه‌بدوڵای كوڕی عه‌بباس ئه‌ڵێ: «ئاگادار بن! ڕاوه‌كه‌ى: ئه‌وه‌یه به ڕاو ده‌گیرێت، خواردنه‌كه‌شی: ئه‌وه‌یه له ده‌ریا دێته ده‌ره‌وه»( ). هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو هوره‌یره كه پیاوێك پرسیاری كرد له په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ : ئه‌ی په‌یامبه‌ری خوا! ئێمه به ده‌ریادا ده‌ڕۆین وكه‌مێك ئاو له‌گه‌ڵ خۆماندا ده‌به‌ین، جا ئه‌گه‌ر ده‌ست نوێژی پێ بگرین تینومان ده‌بێت، ئایا به ئاوی ده‌ریا ده‌ست نوێژ بگرین؟ فه‌رموی: «هُوَ الطَّهُورُ مَاؤُهُ الْحِلُّ مَيْتَتُهُ» «ده‌ریا ئاوه‌كه‌ى پاكه، ومرداره‌وه بوه‌كه‌شى حه‌ڵاڵه»( ).
دوه‌م: ئاژه‌ڵی وشكانی: ئه‌و ئاژه‌ڵه وشكانیانه‌ى به ده‌ق حه‌ڵاڵن، ده‌كرێت له‌مانه‌ى خواره‌وه پوخت بكرێته‌وه:
أ- مه‌ڕ وبزن ومانگا وشتر (الأَنْعَام): له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿وَالْأَنْعَامَ خَلَقَهَا لَكُمْ فِيهَا دِفْءٌ وَمَنَافِعُ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ﴾ [النحل:5] «وشتر ومانگا ومه‌ڕ وبزن خوا بۆی دروست كردون -ئه‌ى خه‌ڵكینه- كه خوریه‌كه‌ی ئه‌بێته مایه‌ی گه‌رم كردنه‌وه بۆتان، كه‌ڵكی تریشی تێدایه له شیر وپێسته وسه‌ركه‌وتن به سه‌ریدا، وله گۆشته‌كه‌شیان ده‌خۆن». هه‌روه‌ها فه‌رمایشتی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَوْفُوا بِالْعُقُودِ أُحِلَّتْ لَكُمْ بَهِيمَةُ الْأَنْعَامِ إِلَّا مَا يُتْلَى عَلَيْكُمْ﴾ [المائدة:1] «ئه‌ی ئه‌وانه‌ى بڕواتان به خوا وپه‌یامبه‌ر هه‌یه وشه‌رعه‌كه‌یتان به ڕاست خستۆته‌وه، په‌یمانه گرێدراوه‌كانتان ببنه‌نه سه‌ر... خوا وشتر ومه‌ڕ ومانگا وبزنی بۆحه‌ڵاڵ كردون، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى بۆی ڕون كردونه‌ته‌وه كه حه‌رامه». مه‌به‌ست له ئه‌نعامیش: وشتر ومانگا ومه‌ڕ وبزنه.
ب- ئه‌سپ: له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى جابری كوڕی عه‌بدوڵا ، ئه‌ڵێ: «نَهَى النَّبِيُّ ـ صلی الله علیه وسلم ـ يَوْمَ خَيْبَرَ عَنْ لُحُومِ الْحُمُرِ، وَرَخَّصَ فِي لُحُومِ الْخَيْلِ» «له ڕۆژی خه‌یبه‌ردا په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ نه‌هی كرد له گۆشتی كه‌ر، وڕێگه‌یدا به گۆشتی ئه‌سپ»( ).
ج- بزن مژه (الضَّبّ): له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى عه‌بدوڵای كوڕی عه‌بباس ، ئه‌ڵێ: «أُكِلَ الضَّبُّ عَلَى مَائِدَةِ رَسُولِ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ » «له سه‌ر خوانی په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ بزن مژه‌ك خوراوه»( ). هه‌روه‌ها فه‌رموده‌ى: «كُلُوا فَإِنَّهُ حَلَالٌ، وَلَكِنَّهُ لَيْسَ مِنْ طَعَامِي» «ئێوه بیخۆن حه‌ڵاڵه، به‌ڵام ئه‌وه خواردنی من نیه»( ).
د- گوێدرێژی ده‌شتی (الحِمَارُ الوَحْشِي): كه ماڵی نیه، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو قه‌تاده ـ رضي الله عنه ـ كه گوێدرێژێكی ده‌شته‌كی بینیوه وسه‌ری بڕیوه، جا په‌یامبه‌ر فه‌رمویه‌تی: «هَلْ مَعَكُمْ مِنْ لحمه شي‌ء» «هیچتان له گۆشته‌كه‌ى پێیه؟»، وتیان: پێكه‌یمان لایه، ئه‌وه‌بو بردی ولێ‌ی خوارد( ).
ه- كه‌روێشك: له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌نه‌س ـ رضي الله عنه ـ كه وشترێكی گرتوه، ئه‌بو ته‌ڵحه‌ش سه‌ری بڕیوه، وڕانه‌كه‌ى نارد بۆ په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ ، ئه‌ویش وه‌ری گرت( ).
و- كه‌متیار: له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى جابر ـ رضي الله عنه ـ ، ئه‌ڵێ: پرسیاری كه‌متیارم له په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ كرد، فه‌رموی: «هُوَ صَيْدٌ، وَيُجْعَلُ فِيهِ كَبْشٌ إِذَا صَادَهُ [الْمُحْرِمُ]» «ئه‌وا نێچری ڕاوه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئیحرامدا بێت ڕاوی بكات شه‌كێك سه‌ر ده‌بڕێت (مادامیش كردی به ڕاو وفیدیه‌ى له سه‌ر دانا كه‌واته حه‌ڵاڵه)»( ). حافز ئیبن حه‌جه‌ر ئه‌ڵێ: «له باره‌ى حه‌ڵاڵی كه‌متیاره‌وه كۆمه‌ڵێ فه‌رموده هاتون خراپ نین»( ).
ز- مامر (مریشك): له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو مو‌سا ـ رضي الله عنه ـ ، ئه‌ڵێ: «رأَيْتُ رسولَ الله ـ صلی الله علیه وسلم ـ يأكلُ لحمَ دَجاجٍ» «په‌یامبه‌رم ـ صلی الله علیه وسلم ـ بینی گۆشتی مریشكی ده‌خوارد»( ). وقاز وسۆنه‌ش ده‌درێنه پاڵ مریشكه‌وه، چونكه له پاكه‌كانن وئه‌ڕۆنه ژێر فه‌رمایشتی: ﴿أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ﴾ [المائدة:4].
ح- كوله: له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى عه‌بدوڵای ئه‌بو ئه‌وفا ـ رضي الله عنه ـ ، ئه‌ڵێ: «له‌گه‌ڵ په‌یامبه‌ری خوادا حه‌وت یان شه‌ش غه‌زامان كرد، له‌گه‌ڵیدا كوله‌مان ده‌خوارد»( ).
پرسى سێیه‌م: ئه‌وه‌ى شه‌رع به ده‌ق وتویه‌تی: حه‌رامه:
بنه‌ما له‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی حه‌رام كراون ئه‌وه‌یه: هه‌ر خوارده‌مه‌نیه‌كی پیسی قیزه‌ون زیانی تێدا بێت، دروست نیه بخورێت، به‌م شێوازه‌ى خواره‌وه:
1- خواردنه حه‌رامه‌كان له قورئاندا كورت هه‌ڵهاتوه له ده شت‌دا، كه له‌م فه‌رمایشته‌ى خوادا هاتوه: ﴿حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنْزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى النُّصُبِ﴾ [المائدة:3] «خوا ئه‌مانه‌ى له سه‌ر حه‌رام كردون: [1] مرداره‌وه‌بو، [2] وخوێنی ڕژاو، [3] وگۆشتی به‌راز، [4] وئه‌وه‌ى ناوی جگه له خوای له سه‌ر هێنراوه له كاتی سه‌ر بڕیندا، [5] وخنكاو، [6] وئه‌وه‌ى به لێدان مرداره‌وه بو بێت، [7] وبه‌ره‌وه بو، كه‌وتۆته خواره‌وه ومردار بۆته‌وه، [8] هه‌روه‌ها قۆچ لێدراو، به هۆیه‌وه مردار بۆته‌وه، [9] هه‌روه‌ها ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ى له سه‌ر حه‌رام كردون كه دڕنده خواردویه‌تی، مه‌گه‌ر پێش مردار بونه‌وه پێ ڕا بگه‌ن وبه شێوه‌یه‌كی شه‌رعی سه‌ری ببڕن ئه‌وه‌یان حه‌ڵاڵه بۆتان، ئه‌مه‌ش هه‌لآوێره له خنكاو وئه‌وانه‌ى پاشی، [10] هه‌روه‌ها خوا خواردنی ئه‌وانه‌شی له سه‌ر حه‌رام كردون كه لای بته‌كان سه‌ر ده‌بڕدرێت».
- سه‌باره‌ت به مرداره‌وه بو: ئه‌وه‌یه كه له خۆوه مردار بو بێته‌وه وگیانی ده‌رچو بێت بێ ئه‌وه‌ی شه‌رعیانه سه‌ر بڕدرا بێت، حه‌رامیش كراوه له‌به‌ر ئه‌و زیانه‌ى تێیدایه به هۆی قه‌تیس بونی خوێنه‌كه‌یه‌وه وپیسی خۆراك وخواردنیه‌وه. بۆ ناچاریش حه‌ڵاڵ ئه‌بێت به پێی پێویست، وله مرداره‌وه‌بو: ماسی [ئه‌وانه‌ى تریش كه به ته‌نها له ده‌ریا ده‌ژین] وكوله هه‌لآوێر كراون، چونكه حه‌ڵاڵن.
- خوێنیش: مه‌به‌ست پێی خوێنی ڕژاوه، ئه‌مه‌ش حه‌رامه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا له ئایه‌تێكی تردا: ﴿أَوْ دَمًا مَسْفُوحًا﴾ [الأنعام: 145] «یان خوێنێكی ڕژاو بێت». ئه‌و خوێنه‌شی كه له دوای سه‌ر بڕین له به‌ین گۆشت وده‌ماره‌كاندا ده‌مێنێته‌وه، حه‌ڵاڵه، هه‌روه‌ها ئه‌و خوێنانه‌ش حه‌ڵاڵه كه شه‌رع حه‌ڵاڵی كردوه، وه‌ك جگه‌ر وسپلأ.
- گۆشتی به‌راز: چونكه قیزه‌ونه، وخۆراكی پیس وگه‌ن ده‌خوات، هه‌روه‌ها له‌به‌ر زیانه زۆره‌كه‌ى( )، خوای گه‌وره‌ش ئه‌م سیانه‌ى له‌م فه‌رمایشته‌دا كۆ كردۆته‌وه: ﴿إِلَّا أَنْ يَكُونَ مَيْتَةً أَوْ دَمًا مَسْفُوحًا أَوْ لَحْمَ خِنْزِيرٍ فَإِنَّهُ رِجْسٌ أَوْ فِسْقًا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ﴾ [الأنعام:145].
- ئه‌وه‌ى ناوی جگه له خوای له سه‌ر هێنرا بێت: یانی ئه‌وه‌ى له كاتی سه‌ر بڕینیدا ناوی جگه له خوای له سه‌ر هێنرا بێت، ئه‌مه‌ش حه‌رامه له به‌ر ئه‌وه‌ى هاوبه‌شدانانی تێدایه كه دژی ته‌وحیده، چونكه سه‌ر بڕین وپه‌ستنه دروست نیه بۆ جگه له خوا بكرێت، وه‌ك خوا ئه‌فه‌رموێ: ﴿فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ﴾ [الكوثر:2] «سا نوێژه‌كانت هه‌ر هه‌موی به پاكی بۆ خوا بكه، وسه‌ر بڕینه‌كانت هه‌ر با بۆ ئه‌و بێت وته‌نها ناوی وی له سه‌ر بهێنه».
- خنكاو (الْمُنْخَنِقَة): ئه‌وه‌یه كه ده‌خنكێت تا مرداره‌وه بون، به ئه‌نقه‌ست بێت یا نا.
- لێدراو (الْمَوْقُوذَة): ئه‌وه‌یه كه به گۆچان یان شتێكی قورس لێی ده‌درێت، مردار ئه‌بێته‌وه.
- به‌ره‌وه بو (الْمُتَرَدِّيَة): ئه‌وه‌یه كه له شوێنێكی به‌رزه‌وه كه‌وتۆته خواره‌وه، مردار ئه‌بێته‌وه.
- قۆچ لێدراو (النطيحة): ئه‌وه‌یه كه ئاژه‌ڵێك قۆچی لێ ده‌دات ده‌یكوژێت.
- ئه‌وه‌ى دڕنده خواردبێتی: ئه‌وه‌یه كه شێر وپڵنگ (النمر والفهد( )) وگورگ وسه‌گ هێرش ده‌كاته سه‌ری وهه‌ندێكی ده‌خوات، به‌و هۆیه‌وه مردار ده‌بێته‌وه، جا كام له‌م پێنجه‌ی كۆتایی پێی گه‌یشتی وژیانی تێدا بو ئه‌وا شه‌رعیانه سه‌ری ده‌بڕیت وحه‌ڵاڵه بیخۆیت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا ـ رضي الله عنه ـ : ﴿إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ﴾ [المائدة:3].
- ئه‌وه‌ى لای بته‌كان سه‌ر بڕدرا بێت: به‌ردێك بو له ده‌وری كه‌عبه دانرا بو، له سه‌رده‌می نه‌فامیدا سه‌ر بڕینیان له‌وێدا ده‌كرد، ئه‌مه دروست نیه بیخۆیت، چونكه له‌و هاوبه‌ش دانانه‌یه كه خوا حه‌رامی كردوه، وه‌ك له «أهل لغير الله به»دا باس كرا.
له خوارده‌مه‌نیه‌كان ئه‌مانه‌ش دیسانه‌وه حه‌رامن:
2- ئه‌وه‌ى زیانێكی تێدا بێت: وه‌ك ژه‌هر، ومه‌ی، وسه‌رجه‌م سه‌ر خۆش كه‌ر وخاوكه‌ره‌وه‌كانی تر، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ : ﴿وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ﴾ [البقرة:195] «وخۆتان توشی له ناو چون مه‌كه‌ن به وازهێنان له تێكۆشان له پێناو خوا ونه‌به‌خشین له‌و پێناوه‌دا»، هه‌روه‌ها فه‌رمایشتی: ﴿وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ﴾ [النساء:29] «وخۆتان ویه‌كتر مه‌كوژن».
3- ئه‌وه‌ى له زیندو بڕا بێت: له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو واقدی له‌یسی ـ رضي الله عنه ـ ، ئه‌ڵێ( ): په‌یامبه‌ری خوا فه‌رموی: «مَا قُطِعَ مِنَ الْبَهِيمَةِ وَهِيَ حَيَّةٌ فَهُوَ مَيْتَةٌ» «ئه‌وه‌ى له ئاژه‌ڵ بڕا بێت به زیندویی ئه‌وه مرداره‌وه بوه».
4- ئاژه‌ڵی دڕنده: له ئاژه‌ڵه وشكانیه‌كاندا ئه‌وه‌یه به كه‌ڵپه‌كانی نێچیر ده‌گرێ (قه‌پ ده‌گرێت) وه‌ك شێر وگورگ وپڵنگ وسه‌گ، له‌به‌ر فه‌رمودكه‌ى ئه‌بو سه‌عله‌به‌ی خوشه‌نی ـ رضي الله عنه ـ : «نَهَى النَّبِيُّ ـ صلی الله علیه وسلم ـ عَنْ [أَكْلِ] كُلِّ ذِي نَابٍ مِنَ السِّبَاعِ» «په‌یامبه‌ر نه‌هی كردوه له خواردنی هه‌مو كه‌ڵپه دارێك له دڕنده‌كان»( ). وله‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ی په‌یامبه‌ر: «كُلُّ ذِي نَابٍ مِنَ السِّبَاعِ فَأَكْلُهُ حَرَامٌ» «هه‌مو كه‌ڵپه‌دارێك له دڕنده‌كان خواردنی حه‌رامه»( ).
5- باڵنده‌ى دڕنده: ئه‌وه‌یه كه به چڕنوكه‌كانی ڕاو ده‌كات، وه‌ك داڵ، وباز وهه‌ڵۆ، وكۆلاره، وكونده په‌پو، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن عه‌بباس ، ئه‌ڵێ: «نَهَى رَسُولُ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ عَنْ كُلِّ ذِي نَابٍ مِنَ السِّبَاعِ، وَعَنْ كُلِّ ذِي مِخْلَبٍ مِنَ الطَّيْرِ» «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ نه‌هی كردوه له هه‌مو كه‌ڵپه دارێك له دڕنده‌كان، وله هه‌مو چڕنوك دارێك له باڵنده‌كان»( ).
6- وله باڵنده‌كان ئه‌وانه حه‌رامه كه پاشه‌ڕۆ وپیسی ده‌خۆن، وه‌ك دالأ، وڕه‌خه‌م( ) وقه‌له ڕه‌ش، له‌به‌ر پیسی ئه‌و خۆراكانه‌ى ده‌یخوات.
7- هه‌ر ئاژه‌ڵێك كوشتنی سوننه‌ت بێت، خواردنی حه‌رامه: وه‌ك مار وكولآژدوم (دو پشك) ومشك وكۆلاره، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى عائیشه ، ئه‌ڵێ: په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «خَمْسٌ مِنَ الدَّوَابِّ، كُلُّهُنَّ فَاسِقٌ يَقْتُلُهُنَّ فِي الْحَرَمِ: الْغُرَابُ، وَالْحِدَأَةُ، وَالْعَقْرَبُ، وَالْفَأْرَةُ، وَالْكَلْبُ الْعَقُورُ» «پێنج ئاژه‌ڵ هه‌مویان له هاوتاكانیان ناچن وله سنوریان ده‌رچون، جا له سنوری حه‌ره‌م بێت یان له ده‌ره‌وه ده‌كوژرێن: قه‌له بازه‌ڵه، وكۆلاره، وكولآژدم، ومشك، وسه‌گی هار»( ). وله‌به‌ر ئه‌وه‌ى به پیس دانراو وقیزه‌ونن.
8- كه‌ری ماڵی: له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى جابر ـ رضي الله عنه ـ : «أَنَّ رَسُولَ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ نَهَى يَوْمَ خَيْبَرَ عَنْ لُحُومِ الْحُمُرِ الْأَهْلِيَّةِ» «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ له ڕۆژی خه‌یبه‌ردا نه‌هی كرد له گۆشتی گوێدرێژی ماڵی»( ).
9- ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ى به پیس داده‌نرێت: وه‌ك مشك ومار ومێش وزه‌رده‌واڵه وهه‌نگ، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا: ﴿وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ﴾ [الأعراف:157].
10- «الجَلَّالَة»: ئه‌و ئاژه‌ڵه‌یه زۆربه‌ى خواردنه‌كانی پیسه، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن عومه‌ر ئه‌ڵێ: «نَهَى رسولُ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ عَنْ أَكْلِ الجَلَّالَة» «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ نه‌هی كرد له خواردنی ئاژه‌ڵی خواردن پیس»( ). له‌مه‌شدا وشتر ومانگا ومه‌ڕ وبزن ومریشك وهاوشێوه‌كانیان هه‌مویان وه‌كو یه‌كن، ئه‌گه‌ریش له پیسی دور بخرێته‌وه، وخواردنی پاكی پێ بدرێت حه‌ڵاڵ ئه‌بێت. ئیبن عومه‌ریش كه‌ى بیویستایه ئه‌م جۆره ئاژه‌ڵه بخوات سێ ڕۆژ ئه‌یبه‌سته‌وه، وتراوه: زیاتر له‌وه‌ش.
پرسى چواره‌م: ئه‌وه‌ى شه‌رع لێی بێده‌نگ بوه:
ئه‌وه‌ى كه شه‌رع لێی بێ ده‌نگ بوه، وده‌قێك نه‌هاتوه حه‌رامی بكات، ئه‌وه حه‌ڵاڵه، چونكه بنه‌ما له شته‌كاندا حه‌ڵاڵیه، ئه‌م ئایه‌ته‌ش به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه: ﴿هُوَ الَّذِي خَلَقَ لَكُمْ مَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا﴾ [البقرة: 29] «خوا به ته‌نها، هه‌رچی له سه‌ر ئه‌رز هه‌یه له نیعمه‌ته‌كان له پێناوی ئێوه دروستی كردوه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ڵكی لێ وه‌ر بگرن». هه‌روه‌ها فه‌موده‌كه‌ى ئه‌بو ده‌ردایش ـ رضي الله عنه ـ [كه پێشتر به له‌فزێكی تر باس كرا]، په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «مَا أَحَلَّ اللهُ فِي كِتَابِهِ فَهُوَ حَلَالٌ، وَمَا حَرَّمَ فَهُوَ حَرَامٌ، وَمَا سَكَتَ عَنْهُ فَهُوَ عَافِيَةٌ، فَاقْبَلُوا مِنَ اللهِ الْعَافِيَةَ، فَإِنَّ اللهَ لَمْ يَكُنْ نَسِيًّا، ثُمَّ تَلَا هَذِهِ الْآيَةَ: ﴿وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا﴾» «ئه‌وه‌ى خوا حه‌ڵاڵی كرد ئه‌وه حه‌ڵاڵه، ئه‌وه‌شی حه‌رام كردبێت حه‌رامه، له چیش بێ ده‌نگ بو بێت ئه‌وه عه‌فوی لێداوه وچاو پۆشی لێكراوه، جا بێوه‌یی خوا وه‌ر بگرن، وه‌نه‌بێت خوا هیچی له بیر چو بێت، پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێند: ﴿وه‌نه‌بێت خوا هیچ شتێكی له شته‌كان فه‌رامۆش كردبێت﴾»( ).
پرسى پێنجه‌م: ئه‌وه‌ى كه‌ڕاهه‌تی هه‌یه بخورێت:
كه‌ڕاهه‌تی هه‌یه پیاز وسیر وهاوشێوه‌كانیان له بۆن ناخۆشه‌كان بخورێت، وه‌ك كه‌وه‌ر وتور، به تایبه‌ت له كاتی هاتن بۆ مزگه‌وته‌كان وشوێنی كۆبونه‌وه‌كان بۆ په‌رستن ویادی خوا، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى جابر ـ رضي الله عنه ـ ، په‌یامبه‌ری خوا فه‌رمویه‌تی: «مَنْ أَكَلَ مِنْ هَذِهِ الشَّجَرَةِ الْمُنْتِنَةِ فَلَا يَقْرَبَنَّ مَسْجِدَنَا، فَإِنَّ الْمَلَائِكَةَ تَأَذَّى مِمَّا يَتَأَذَّى مِنْهُ الْإِنْسُ» «هه‌ر كه‌س له‌م داره بۆ گه‌نه‌ى خوارد با نزیك مزگه‌وته‌كه‌مان نه‌كه‌وێته‌وه، چونكه فریشته‌كان ئازاریان پێ ده‌گات به‌وه‌ى مرۆڤه‌كان ئازاریان پێ ده‌گات»( ). یانی: داری سیر، له ڕیوایه‌تێكدا: «تا بۆنه‌كه‌ى ده‌چێت»( ). ئه‌گه‌ریش كۆلآندی وبۆ نه‌كه‌ى نه‌ما ئه‌وه هیچی تێدا نیه بیخوات، له‌به‌ر وته‌كه‌ى عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ـ رضي الله عنه ـ : «كێش خواردی با به كۆلآندنی بۆنه‌كه‌ى بمرێنێت»( ). وله ڕیوایه‌تێكی جابر دا ـ رضي الله عنه ـ ( ): «وا گومان ئه‌به‌م مه‌به‌ستی به كاڵی بێت»( ).
پرسى شه‌شه‌م: ئادابه‌كانی خواردن:
خواردن كۆمه‌ڵێك ئادابی هه‌یه ئه‌بێت موسڵمان سور بێ له سه‌ری، كه ئه‌مانه‌یه:
1- «بسم الله» كردن له سه‌ره‌تای خواردن: له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى عومه‌ری كوڕی ئه‌بو سه‌له‌مه ـ رضي الله عنه ـ ، ئه‌ڵێ: مێرد منداڵێك بوم له كۆشی په‌یامبه‌ردا ـ صلی الله علیه وسلم ـ ، جا له كاتی چێشت خواردندا ده‌ستم به هه‌مو لایه‌كی قاپه‌كه ده‌سوڕاند وله شوێنێكه‌وه نه‌مده‌خوارد، ئه‌وه‌بو په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «يَا غُلَامُ، سَمِّ اللهَ، وَكُلْ بِيَمِينِكَ، وَكُلْ مِمَّا يَلِيكَ» «ڕۆڵه گیان! بسم الله بكه، وبه ده‌ستی ڕاست بخۆ، وله پێشی خۆشته‌وه بخۆ»، جا له‌و ڕۆژه‌وه هه‌میشه خواردنی من به‌و شێوازه‌یه( ).
2- به ده‌ستی ڕاست خواردن: له‌به‌ر فه‌رموده‌ى پێش‌و.
3- له پێش خۆوه خواردن: دیسانه‌وه له‌به‌ر فه‌رموده‌ى پێش‌و، مه‌گه‌ر بزانێت به‌رامبه‌ره‌كانی به‌وه ئازاریان پێ ناگات وپێی ناخۆش نیه، ئه‌وا هیچی تێدا نیه له‌م سه‌ر وئه‌و سه‌ری قاپه‌كه‌وه بخوات، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌نه‌س ـ رضي الله عنه ـ كه باسی ئه‌و پیاوه به‌رگ دوره‌مان بۆ ده‌كات په‌یامبه‌ری خوای ـ صلی الله علیه وسلم ـ ده‌عوه‌ت كردوه بۆ خواردنێك، ئه‌نه‌س ئه‌ڵێت: «ته‌ماشا ده‌كه‌م په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ ده‌ست بۆ كوله‌كه ده‌بات له ده‌وربه‌ری قاپه‌كه»( ). یان كه‌سه‌كه ته‌نها بێت وكه‌سی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت، یان خواردنه‌كه جۆراوجۆر بێت، ئه‌و كاته بۆی دروسته له غه‌یره پێشی خۆشیه‌وه بخوات ئه‌گه‌ر ئازاری كه‌سی نه‌ده‌دا.
4- ستایشی خوا كردن له كۆتاییه‌كه‌ى: له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو ئومامه ـ رضي الله عنه ـ ، ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر سفره له به‌رده‌م په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ هه‌ڵبگیرایه، ده‌یفه‌رمو: «الْحَمْدُ لِلهِ حَمْدًا كَثِيرًا طَيِّبًا مُبَارَكًا فِيهِ، غَيْرَ مُوَدَّعٍ وَلَا مُسْتَغْنًى عَنْهُ رَبَّنَا» «حه‌مد وستایش بۆ خوا، ستایشێكی زۆری پاك وبێ خه‌وشی پڕ فه‌ر وپیرۆز، ستایشێكی واز لێ نه‌هێنراو (یان: خواردنێكی نه‌بڕاوه ودوا خواردن نه‌بێت)، بێ بێ‌نیاز بون پێی (واته: پێویستیمان پێیه‌تی) ئه‌ى په‌روه‌ردگاره‌كه‌م»( ). وله‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «إِنَّ اللهَ لَيَرْضَى عَنِ الْعَبْدِ أَنْ يَأْكُلَ الْأَكْلَةَ فَيَحْمَدَهُ عَلَيْهَا، أَوْ يَشْرَبَ الشَّرْبَةَ فَيَحْمَدَهُ عَلَيْهَا» «خوا له به‌نده ڕازی ده‌بێت كه خواردنێكی خوارد ستایشی ئه‌وی له سه‌ر بكات یان خواردنه‌وه‌یه‌كی خوارد ستایشی ئه‌وی له سه‌ر بكات»( ).
5- خواردن له سه‌ر سفره: له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌نه‌سی كوڕی مالك ـ رضي الله عنه ـ ، ئه‌ڵێ: «مَا أَكَلَ النَّبِيُّ ـ صلی الله علیه وسلم ـ عَلَى خِوَانٍ وَلَا فِي سُكُرُّجَةٍ وَلَا خُبِزَ لَهُ مُرَقَّقٌ [قَطُّ] [حَتَّى مَاتَ]، قُلْتُ لِقَتَادَةَ: عَلَى مَا يَأْكُلُونَ؟ قَالَ: عَلَى السُّفَرِ» «په‌یامبه‌ر هه‌رگیز نانی نه‌خواردوه نه له سه‌ر خوان ومێز، ونه له ناو قاپی پێخۆر، ونانی نه‌رمی نه‌خواردوه. به قه‌تاده‌م وت: ئه‌ی له سه‌ر چی نانیان ده‌خوارد، وتی: له سه‌ر سفره»( ).
6- خواردن به ڕاكشانه‌وه كه‌ڕاهه‌تی هه‌یه: له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى عائیشه ، ئه‌ڵێ: «قُلْتُ: يَا رَسولَ اللهِ! كُلْ -جَعَلَنِي اللَّهُ فَدَاكَ- مُتَّكِئًا، فَإِنَّهُ أَهْوَنُ عَلَيْكَ، فَأَصْغَى بِرَأْسِه حَتَّى كَادَ أَنْ تُصِيبَ جَبْهَتَه الأَرْضَ، قَالَ: «لَا، بَلْ آكُلُ كَمَا يَأْكُلُ العَبْدُ، وَأَجْلِسُ كَمَا يَجْلِسُ العَبْدُ» «وتم: ئه‌ى په‌یامبه‌ری خوا -خوا بمكات به قوربانت- به ڕاكشانه‌وه خوارد بخۆ، ئه‌وه ڕه‌حه‌تتره بۆت، ئه‌ویش سه‌ری كرده خواره‌وه خه‌ریك بو ناوچه‌وانی به‌ر زه‌ویه‌كه بكه‌وێت، فه‌رموی: نه‌خێر، به‌ڵكو ئه‌خۆم وه‌كو كۆیله، وداده‌نیشم وه‌كو كۆیله»( ). وله‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو جوحه‌یفه ـ رضي الله عنه ـ ، په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «إِنِّي لَا آكُلُ مُتَّكِئًا» «من به ڕاكشانه‌وه شت ناخۆم»( ).
7- عه‌یبدار نه‌كردنی خواردنێك كه حه‌زی لێ ناكات: له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو هوره‌یره ـ رضي الله عنه ـ ئه‌ڵێ( ): «مَا عَابَ النَّبِيُّ ـ صلی الله علیه وسلم ـ طَعَامًا قَطُّ إِنِ اشْتَهَاهُ أَكَلَهُ وَإِلَّا تَرَكَهُ» «هه‌رگیز په‌یامبه‌ر هیچ خواردنێكی عه‌یبدار نه‌كروه، حه‌زی لێ ببوایه ده‌یخوارد، وه‌گه‌رنا وازی لێ ده‌هێنا».
8- خواردن له ده‌ورو به‌ری قاپ وناوه‌ڕاستی ده‌فره‌وه كه‌ڕاهیه‌تی هه‌یه: له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن عه‌بباس ـ رضي الله عنه ـ ، ئه‌ڵێ: ده‌وریه‌ك تریتیان هێناوه بۆ په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ ، ئه‌ویش فه‌رموی: «كُلُوا مِنْ جَوَانِبِهَا، وَلَا تَأْكُلُوا مِنْ وَسَطِهَا، فَإِنَّ الْبَرَكَةَ تَنْزِلُ فِي وَسَطِهَا» «له ده‌وربه‌ره‌كه‌ى بخۆن، وله ناوه‌ڕاسته‌كه‌یه‌وه مه‌خۆن، چونكه فه‌ڕ وبه‌ره‌كه‌ت دا ده‌به‌زێته ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی»( ).
9- خواردن به سێ په‌نجه، ولێسانه‌وه‌یان دوای خواردنه‌كه، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى كه‌عبی كوڕی مالك ـ رضي الله عنه ـ ، ئه‌ڵێ: «په‌یامبه‌ر به سێ په‌نجه خواردنی ده‌خوارد، وده‌ستیشی نه‌ده‌سڕی تا په‌نجه‌كانی ده‌لێسایه‌وه»( ).
10- خواردنی ئه‌وه‌ى له كاتی خواردنه‌كه ده‌كه‌وێت یان په‌رش وبڵاو بۆته‌وه، له‌به‌ر فه‌رموده‌ى: «إِذَا سَقَطَتْ لُقْمَةُ أَحَدِكُمْ فَلْيُمِطْ عَنْهَا الْأَذَى وَلْيَأْكُلْهَا، وَلَا يَدَعْهَا لِلشَّيْطَانِ» «ئه‌گه‌ر پاروی كه‌سێكتان كه‌وت، با زیانه‌كه‌ى لێ بكاته‌وه وبیخوات، وێڵی نه‌كات بۆ شه‌یتان»( ).
11- سڕین ولێسانه‌وه‌ى ئه‌و ده‌وریه‌ى لێی ده‌خوات: له‌به‌ر وته‌كه‌ى ئه‌نه‌س له فه‌رموده‌ى پێش‌و: «په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ به لێسانه‌وه‌ى ده‌وری فه‌رمانی پێكردین». یانی: بیسڕین وچی خواردنێكی تێدا ماوه بخورێت، وله ڕیوایه‌تێكدا: «په‌یامبه‌ری فه‌رمانی كرد به لێسانه‌وه‌ى په‌نجه وده‌وریه‌كان، وفه‌رموی: «إِنَّكُمْ لَا تَدْرُونَ فِي أَيِّهِ الْبَرَكَةُ» «ئێوه نازانن له كوێیدا به‌ره‌كه‌ت وفه‌ڕ هه‌یه»( ).
( ) أخرجه الدارقطني (4/184)، والبيهقي (10/12) [ونقلت لفظ الحاكم لتمامه] وحسنه النوي كما في الحديث الثلاثين من كتاب الأربعين له.
( ) أخرجه الدارقطني (4/270). وانظر: «تفسير ابن كثير» (3/189) عند الآية المذكورة.
( ) أخرجه أبو داود (1/64)، والنسائي (59)، وابن ماجه (386)، والترمذي (69) وقال: «حسن صحيح»، ومالك (ص 20)، والحاكم (1/140) وغيرهم، وصححه الألباني «صحيح سنن النسائي» (58).
( ) أخرجه البخاري (5520)، ومسلم (1941).
( ) أخرجه البخاري (5217)، ومسلم (1945).
( ) متفق عليه: أخرجه البخاري (7267)، ومسلم (1944).
( ) متفق عليه: أخرجه البخاري (6/222)، ومسلم (1196).
( ) متفق عليه: أخرجه البخاري (6/231)، ومسلم (1953).
( ) أخرجه أبو داود (3801) [واللفظ والزيادة له]، والترمذي (4/222) [(1791)] وقال: «حسن صحيح»، وابن ماجه (3085) والنسائي (4334)، وصححه الألباني «صحيح سنن ابن ماجه» (2522).
( ) فتح الباري: (9/574).
( ) متفق عليه: أخرجه البخاري (5517)، ومسلم (1649).
( ) أخرجه البخاري (5495)، ومسلم (1952).
( ) [بۆ زانینی زیاتر له‌سه‌ر پیسی وقیزه‌ونی به‌راز، بڕوانه كتێبی: گۆشتی به‌راز خۆشه یان وشتر؟! علی خان]
( ) [الفهد: سبع من الفصيلة السنورية بَين الْكَلْب والنمر لكنه أَصْغَر مِنْهُ].
( ) أخرجه أحمد (5/218)، وأبو داود (2858)، والترمذي (1480)، وحسَّنه، وصححه الألباني «صحيح الترمذي» (1197).
( ) أخرجه البخاري (5530)، ومسلم (1932) [والزيادة لهما في الموضعين].
( ) أخرجه مسلم (1933).
( ) أخرجه مسلم (1934). و«المِخْلَب= چڕنوك» بۆ باڵنده ودڕنده وه‌ك نینۆك وایه بۆ مرۆڤ؛ چونكه باڵنده به چرنوكه‌كانی پێسه ده‌بڕێنێت وده‌دڕێنێت.
( ) [باڵنده‌یه‌كی، سپیه وخاڵی ڕه‌شی پێوه‌یه، په‌ڕی زۆره، دنوكه‌كانی درێژه وتۆزێك چه‌ماوه‌ته‌وه. «المعجم الوسيط» (رخم)].
( ) أخرجه البخاري (1829)، ومسلم (1198).
( ) أخرجه البخاري (5204)، ومسلم (1941).
( ) أخرجه أبو داود (3785)، وابن ماجه (3189) وهو صحيح. انظر إرواء الغليل (8/149).
( ) أخرجه الحاكم (2/375) وصحح [إسناد]ه [وهذا لفظه]، وافقه الذهبي.
( ) أخرجه البخاري (5452)، ومسلم (564).
( ) [أخرجه مسلم (561)].
( ) أخرجه مسلم (567).
( ) [واته ڕیوایه‌تێكی حه‌دیسی پێش‌و نه‌ك وته‌كه‌ى عومه‌ر].
( ) جامع الأصول (8/280) [!! بل هو عند البخاري (854)].
( ) أخرجه البخاري (6/196) [(5376)]، ومسلم (2022). ومعنى تطيش: تتحرك في نواحي القصعة ولا تقتصر على موضع واحد.
( ) أخرجه البخاري (5379).
( ) أخرجه البخاري (5459). ومعنى «غير مودع»: غير متروك الطاعة.
( ) أخرجه مسلم (2734).
( ) أخرجه البخاري (5386) [واللفظ أشبه (5415) والزيادات للبخاري نفسه]. «الخوان»یش: ئه‌وه‌یه خواردنی له سه‌ر ده‌خورێت، بریتیه له سفره، كراوه‌ته عه‌ره‌بی. «السُّفرة»ش: هه‌ر وایه، واشی پێ وتراوه چونكه ڕا ده‌خرێت له كاتی خواردن له سه‌ری. «السكرجة»ش: په‌رداخێكی بچوكه شتی تێدا ده‌خورێت له پێخۆر، فارسیه، له‌وانه‌یه بۆیه له سه‌ر خوان نانی نه‌خواردوه، چونكه عاده‌تی عه‌جه‌م شێوازێكی دیاری كراوی هه‌بوه، له‌وانه‌یه «السكرجة»ش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه بێت.
( ) أخرجه البغوي في «شرح السنة» (11/286-287)، وأحمد في «الزهد» (ص 5، 6) وصححه الأرناؤوط بشاهد مُرْسَل «حاشية شرح السنة».
( ) أخرجه البخاري (5398).
( ) أخرجه البخاري (5409)، ومسلم (2064).
( ) أخرجه أحمد (1/270)، والترمذي (1805) وقال: حسن صحيح، وأبو داود (3772)، وابن ماجه (3277)، وصححه الألباني «صحيح سنن ابن ماجه» (2650).
( ) أخرجه مسلم (2032).
( ) أخرجه مسلم (2305).
( ) أخرجه مسلم (2033).