چه‌ند پرسێكی تێدایه:
پرسى یه‌كه‌م: واتاى سه‌ر بڕین، وجۆره‌كانی، وحوكمه‌كه‌ى:
1- پێناسه‌ى «الذَّبَائِح»: كۆی «ذَبِيْحَة»یه، واتا: سه‌ر بڕاو. له شه‌رعیشدا: ئه‌و ئاژه‌ڵه‌یه كه شه‌رعیانه سه‌ر بڕاوه. و«تَذكِية= سه‌ر بڕین»یش: بریتیه له سه‌ر بڕین یان له ملدانی ئاژه‌ڵی وشكانی گۆشت خوراوی ده‌سه‌ڵات به سه‌ر شكاو، به بڕینی قوڕ قوڕاگه وبۆڕی خواردن، یان بریندار كردن (عَقْر)ی ده‌سه‌ڵات به سه‌ر نه‌شكاو.
2- پێناسه‌ى سه‌ر بڕین: وله‌به‌ر ئه‌وه‌ى مه‌به‌ست له سه‌ر بڕین (الذبْح) ئه‌و ئاژه‌ڵه‌یه كه به شه‌رعیانه سه‌ر بڕاوه، جا گونجاوه جۆره‌كانی سه‌ر بڕین كه خواردنی ئاژه‌ڵ حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن ڕون بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌بێته سێ به‌شه‌وه، وه‌ك له پێناسه‌كه‌ى پێشتر ڕون ده‌بێته‌وه.
یه‌كه‌م: سه‌ر بڕین (الذَّبْح): ئه‌مه‌ش بڕینی قوڕ قوڕاگه‌ى ئاژه‌ڵه به كۆمه‌ڵێك مه‌رجه‌وه.
دوه‌م: له گه‌ردن دان (النَّحْر): ئه‌مه‌ش بڕینی گه‌ردن (لَبَّة)ی ئاژه‌ڵه، كه ئه‌كه‌وێته خوار مله‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌ر بڕینی سوننه‌تانه‌یه بۆ وشتر، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ﴾ [الكوثر:2].
سێیه‌م: بریندار كردن (العَقْر): ئه‌مه‌ش كوشتنی ئاژه‌ڵی ده‌سه‌ڵات به سه‌ر نه‌شكاوه له نێچیر وشتر ومانگا ومه‌ڕ وبزن، به بریندار كردنی هه‌ر شوێنێكی لاشه‌ی جگه له قوڕگ وگه‌ردن، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ڕافع ـ رضي الله عنه ـ ئه‌ڵێ: «وشترێك هه‌ڵهات وبۆی ده‌رچو، كابرایه‌ك تیرێكی تێگرت وه‌ستانی، په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی( ): «فَمَا نَدَّ عَلَيْكُمْ، فَاصْنَعُوا بِهِ هَكَذَا» «هه‌ر ئاژه‌ڵێكتان له یاخی بو، وه‌كو ئه‌مه‌ی لێ بكه‌ن».
3- حوكمی سه‌ر بڕین: سه‌ر بڕینی ئاژه‌ڵی ده‌سه‌ڵات به سه‌ر شكاو حوكمه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ست ولازمه، هیچ به‌شێكی ئاژه‌ڵی باس كرا‌و حه‌ڵاڵ نابێت به بێ ئه‌مه، ئه‌مه‌ش بێ جیاوازی له نێوان زانایان، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ﴾ [المائدة:3]. هه‌ر ئاژه‌ڵێكیش سه‌ر نه‌بڕدرێت به‌م شێوازه ئه‌وه مرداره‌وه بوه، جگه له ماسی وكوله، وئه‌وه‌ى له ئاودا نه‌بێت ناژیت، ئه‌مانه بێ سه‌ر بڕینیش حه‌ڵاڵ ده‌بن، وه‌ك باس كرا له باسی خوارده‌مه‌نیه‌كان.
پرسى دوه‌م: مه‌رجه‌كانی دروست بونی سه‌ر بڕین:
ئه‌م مه‌رجانه ئه‌بێته سێ به‌شه‌وه:
1- ئه‌و مه‌رجانه‌ى په‌یوه‌ستن به سه‌ربڕه‌وه.
2- ئه‌و مه‌رجانه‌ى په‌یوه‌ستن به سه‌ر بڕاوه‌وه.
3- ئه‌و مه‌رجانه‌ى په‌یوه‌ستن به ئامێری سه‌ر بڕینه‌وه.
یه‌كه‌م: ئه‌و مه‌رجانه‌ى په‌یوه‌ستن به سه‌ر بڕه‌وه:
1- شیاوی سه‌ر بڕ: به‌وه‌ى سه‌ر بڕه‌كه ژیر وجیاكار بێت، ئیتر نێر بێت یان مێ، موسڵمان بێت یان خاوه‌ن كتێب. خوا ئه‌فه‌رموێ: ﴿إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ﴾ [المائدة:3] «مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رتان بڕی بێت» ئه‌مه‌ش بۆ موسڵمانه، وهه‌روه‌ها ـ صلی الله علیه وسلم ـ ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حِلٌّ لَكُمْ﴾ [المائدة:5]، ئه‌مه‌ش له باره‌ى سه‌ر بڕاوی خاوه‌ن كتێبه‌كانه، ئیبن عه‌بباس ئه‌ڵێ: «خواردنه‌كه‌یان: سه‌ر بڕاوه‌كانیانه»( ). به‌ڵام بێ باوه‌ڕه‌كانی تری جگه له خاوه‌ن كتێبه‌كان، وه‌ك شێت وسه‌ر خۆش، ومنداڵی ناجیاكار، ئه‌وه سه‌ر بڕاویان حه‌ڵاڵ نیه.
2- ئه‌بێت بۆ جگه له خوا سه‌ر نه‌بڕدرێت، یان ناوی جگه له خوای له سه‌ر نه‌هێنرێت، جا ئه‌گه‌ر بۆ بت یا موسڵمان یا په‌یامبه‌رێك سه‌ر بڕا ئه‌وه حه‌ڵاڵ نابێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا له‌باسی خوارده‌مه‌نیه حه‌رامه‌كان: ﴿وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ﴾ [المائدة:3].
جا ئه‌گه‌ر ئه‌م دو مه‌رجه فه‌راهه‌م بو له سه‌ر بڕدا، ئه‌وا سه‌ر بڕاوه‌كه‌ى حه‌ڵاڵ ئه‌بێت، جیاوازیش نیه له نێوان پیاو وژن، وگه‌وره وگچكه، وئازاد وكۆیله.
دوه‌م: ئه‌و مه‌رجانه‌ى په‌یوه‌ستن سه‌ر بڕاوه‌وه:
1- ئه‌بێت قوڕ قوڕاگه وبۆڕی خواردن ودو ده‌ماره‌كه‌ى مل (الوَدَجَين)ی ئاژه‌ڵه‌كه ببڕێت، قوڕقوڕاگه‌ش بۆڕی هه‌ناسه‌یه، وه‌ده‌جه‌كانیش دو ده‌ماری به‌رامبه‌رن ده‌وری قوڕ قوڕاگه‌یان داوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ڕافعی كوڕی خه‌دیج ـ رضي الله عنه ـ ، په‌یامبه‌ری خوا فه‌رموی: «مَا أَنْهَرَ الدَّمَ، وَذُكِرَ اسْمُ اللهِ عَلَيْهِ فَكُلُوهُ، لَيْسَ السِّنَّ وَالظُّفُرَ» «ئه‌وه‌ى خوێنی چۆڕان، وناوی خوای له سه‌ر هێنرا، ئه‌وه لێی بخۆن، به‌ڵام به ددان ونینۆك نا»( ). جا به مه‌رجی گرت خوێن بچۆڕێنێت. وسه‌ر بڕینه‌كه به بڕینی ئه‌و شتانه‌ی ئاژه‌ڵه‌كه بێت كه ئاماژه‌ى بۆ كرا، به تایبه‌تیش له‌و شوێنانه‌وه، چونكه وا ده‌كات خێرا تر خوێنی بڕێژێت وزوتر ڕوحی ده‌ر بچێت، بۆیه گۆشته‌كه‌ى پاكتر ئه‌بێت، وسوكتر وساناتریش ئه‌بێت بۆ ئاژه‌ڵه‌كه.
ئه‌وه‌شی كه هۆكاری مردنی توش ئه‌بێت وه‌ك خنكاو ولێدراو وبه‌ره‌وه بو وئه‌وه‌ى به قۆچ لێی دراوه وئه‌وه‌ى دڕنده خواردویه‌تی، هه‌روه‌ها نه‌خۆش، وئه‌وه‌ى ئه‌كه‌وێته تۆڕه‌وه، یان له تیاچون ڕزگاری ده‌كات= ئه‌گه‌ر پێی ڕاگه‌یشت وبینی به ته‌ئكید ژیانی تێدا ماوه -وه‌ك جولآندنی ده‌ستی یان قاچی یان پێڵوی چاوه‌كانی- وسه‌ری بڕی ئه‌وه حه‌ڵاڵه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ﴾ [المائدة:3]، یانی: ئه‌وه حه‌رام نیه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی له شوێنی دیاری كرا‌و سه‌ری ببڕێت، به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناشكێت به سه‌ریدا، وه‌ك ڕاوكردن، وئاژه‌ڵه ده‌شته‌كیه‌كان، ویان كه‌وتۆته ناو بیرێكه‌وه وهاوشێوه‌كانی، ئه‌و كاته سه‌ر بڕینی به برینداركردنی ده‌بێت له هه‌ر شوێنێكی لاشه‌ی، ئه‌بێته سه‌ر بڕین بۆی، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ڕافعی كوڕی خه‌دیج پێش‌و له‌باره‌ی وشتره ڕاكردوه‌كه‌وه كه كابرا به تیرێك تێی وه‌شاند وه‌ستاندی، په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «چی هه‌ڵهات ویاخی بو له ده‌ستان ئاوهای لێ بكه‌ن».
2- له كاتی سه‌ر بڕیندا ناوی خوای له سه‌ر بهێنرێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿وَلَا تَأْكُلُوا مِمَّا لَمْ يُذْكَرِ اسْمُ اللَّهِ عَلَيْهِ وَإِنَّهُ لَفِسْقٌ﴾ [الأنعام:121] «ئه‌ى موسڵمانان له‌و سه‌ر بڕاوانه مه‌خۆن كه له كاتی سه‌ر بڕیندا ناوی خوای له سه‌ر نه‌هێنراوه، خواردن له‌و سه‌ر بڕوانه ده‌رچونه له گوێڕایه‌ڵی خوا». سوننه‌تیشه له‌گه‌ڵ «بسم الله» كرندا، «اللّه أَكبر»یش بكات، چونكه په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ ( ) له كاتی سه‌ر بڕینی قوربانیه‌كه‌یدا ناوی خوای هێناوه، وته‌كبیریشی كردوه. له ڕیوایه‌تێكدا: ده‌یفه‌رمو: «بِسْم الله، اللّهُ أَكبر»( ).
سێیه‌م: ئه‌و مه‌رجانه‌ى په‌یوه‌ستن به ئامێری سه‌ر بڕینه‌وه:
ئه‌بێت ئامێره‌كه تیژاییه‌كه‌ى برینداركه‌ر بێت له ئاسن ومس وبه‌رد وئه‌و شته‌كانی تریش كه قوڕگ ده‌بڕێت، وخوێن ده‌چۆڕێنێت، جگه له ددان ونینۆك، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى [پێشتری] ڕافعی كوڕی خه‌دیج، كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «ئه‌وه‌ى خوێنی چۆڕان، وناوی خوای له سه‌ر هێنرا، ئه‌وه لێی بخۆن، به‌ڵام ددان ونینۆك نا». وسه‌رجه‌م جۆره‌كانی ئێسك هی ئاده‌میزاد بێت یان نا ئه‌ڕواته ژێر حوكمی ددان ونینۆكه‌وه.
هۆكاری ڕێگریه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه له فه‌رموده‌كه‌دا هاتوه: «وَسَأُحَدِّثُكُمْ عَنْ ذَلِكَ: أَمَّا السِّنُّ فَعَظْمٌ، وَأَمَّا الظُّفُرُ فَمُدَى الْحَبَشَةِ» «وباسی ئه‌وه‌شتان بۆ ده‌كه‌م: سه‌باره‌ت به ددان، ئێسقانه، نینۆكیش چه‌قۆی حه‌به‌شیه‌كانه»( ). سه‌باره‌ت به نه‌هی كردنیش له سه‌ر بڕین به ئێسك: چونكه به خوێن پیس ده‌بێت، په‌یامبه‌ریش نه‌هی كردوه له پیس كردنی، چونكه توێشوی برا جنۆكه‌كانمانه. سه‌باره‌ت به نینۆكیش: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاو لێ كه‌ری بێ باوه‌ڕانی تێدایه( ).
پرسى سێیه‌م: ئادابه‌كانی سه‌ر بڕین:
سه‌ر بڕین كۆمه‌ڵێك ئادابی هه‌یه، ئه‌بێت سه‌ر بڕ پێوه‌ى پابه‌ند بێت، ئه‌وانه‌ش:
1- سه‌ر بڕ چه‌قۆكه‌ى تیژ بكات، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى شه‌ددای كوڕی ئه‌وس ـ رضي الله عنه ـ ، په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «إِنَّ اللهَ كَتَبَ الْإِحْسَانَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ، فَإِذَا قَتَلْتُمْ فَأَحْسِنُوا الْقِتْلَةَ، وَإِذَا ذَبَحْتُمْ فَأَحْسِنُوا الذَّبْحَ، وَلْيُحِدَّ أَحَدُكُمْ شَفْرَتَهُ، فَلْيُرِحْ ذَبِيحَتَهُ» «خوا چاكه كاری له سه‌ر هه‌مو شتێك نوسیوه، جا ئه‌گه‌ر كوشتتان ئه‌وا به شێوازێكی چاك بكوژن، ئه‌گه‌ریش سه‌رتان بڕی به شێوازێكی چاك سه‌ری ببڕن، وبا چه‌قۆكه‌ى تیژ بكات وسه‌ر بڕاوه‌كه‌ى ڕه‌حه‌ت بكات».
2- ئاژه‌ڵه‌كه پاڵ بخات به لای چه‌پدا، وقاچی ڕاستی دوای سه‌ر بڕینی وێلأ بكات بجوڵێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به جولآنه‌وه‌ى ڕه‌حه‌ت بێت، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى پێشوی شه‌ددادی كوڕی ئه‌وس ـ رضي الله عنه ـ ، هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بولخه‌یر: پیاوێكی ئه‌نساڕی بۆی گێڕایه‌وه له په‌یامبه‌ری خواوه ـ صلی الله علیه وسلم ـ ، كه قوربانیه‌كه‌ى پاڵ خستوه بۆ سه‌ڕ بڕین، به كابرای فه‌رموه: «أَعِنِّي عَلَى ضَحِيَّتِي» «یارمه‌تیم بده له قوربانیه‌كه‌مدا» ئه‌ویش یارمه‌تیداوه»( ).
3- له گه‌ردن دان (نَحْر)ی وشتر به پێوه وبه ده‌ست چه‌پ به‌ستراوی ئه‌بێت، نه‌حریش ئه‌وه‌یه به تیژێك بده‌یت له گه‌ردن (لَبَّة)، كه چالآیی نێوان مل وسنگه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿فَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهَا صَوَافَّ﴾ [الحج:36] «جا له كاتی سه‌ر بڕینیدا بڵێن: بسم الله، با وشتره‌كه به پێوه بێت له سه‌ر سیان له قاچه‌كانی وچواره‌میشی به‌ستراوه‌ته‌وه»، یانی( ): له سه‌ر سیان له قاچه‌كانی به پێوه بێت.
وئیبن عومه‌ر تێپه‌ڕ بو به لای پیاوێكدا یه‌خی وشتره‌كه‌ى داب‌و تا سه‌ری ببڕێت، پێی وت: هه‌ڵی بسێنه به پێوه وبه به‌ستراوی سوننه‌تی موحه‌ممه‌د ـ صلی الله علیه وسلم ـ ( ).
4- سه‌ر بڕینی هه‌مو ئاژه‌ڵه‌كان جگه له وشتر، له‌به‌ر فه‌رمایشتی: ﴿إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تَذْبَحُوا بَقَرَةً﴾ [البقرة: 67] «خوا فه‌رمانتان پێ ده‌كات مانگایه‌ك سه‌ر ببڕن». وله‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌نه‌س ـ رضي الله عنه ـ : «په‌یامبه‌ر خۆی ئه‌و دو شه‌كه‌ی سه‌ر بڕی كه كردی به قوربانی»( ).
پرسى چواره‌م: ئه‌و شتانه‌ى كه‌ڕاهه‌تی هه‌یه له سه‌ر بڕیندا:
1- كه‌ڕاهه‌تی هه‌یه به ئامێری كول سه‌ر ببڕدرێت -یانی: نه‌بڕ-، چونكه ئه‌مه سزادانی ئاژه‌ڵه، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى پێشتری شه‌دداد، كه تێیدا هاتبو: «با چه‌قۆكه‌ى تیژ بكات وسه‌ر بڕاوه‌كه‌ى ڕه‌حه‌ت بكات». وله‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن عومه‌ر ـ رضي الله عنه ـ ( ): «أَمَرَ رَسُولُ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ بِحَدِّ الشِّفَارِ، وَأَنْ تُوَارَى عَنِ الْبَهَائِمِ» «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمانی كرد به تیژكردنی تیغ، وله به‌رچاوی ئاژه‌ڵانیش دور بخرێته‌وه».
2- كه‌ڕاهه‌تی هه‌یه ملی ئاژه‌ڵ بشكێنرێت یان پێستی بكه‌نرێت پێش گیان ده‌رچونی، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى پێشوی شه‌ددادی كوڕی ئه‌وس ـ رضي الله عنه ـ : «ئه‌گه‌ریش سه‌رتان بڕی به شێوازێكی چاك سه‌ر ببڕن». وله‌به‌ر وته‌كه‌ى عومه‌ر ـ رضي الله عنه ـ : «وَلَا تُعْجِلُوا الْأَنْفُسَ أَنْ تَزْهَقَ» «په‌له مه‌كه‌ن؛ پێش ده‌رچونی گیانه‌كان مه‌كه‌ون»( ).
3- كه‌ڕاهه‌تی هه‌یه چه‌قۆ تیژ بكرێت به پێش چاوی ئاژه‌ڵێكی تره‌وه، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن عومه‌ری پێش‌و: «وله به‌رچاوی ئاژه‌ڵان دور بخرێته‌وه».
پرسى پێنجه‌م: حوكمی سه‌ر بڕاوی خاوه‌ن كتێبه‌كان:
سه‌ر بڕاوی خاوه‌ن كتێبه‌كان له جوله‌كه وگاوره‌كان حه‌ڵاڵه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حِلٌّ لَكُمْ﴾ [المائدة: 5]. یانی: ئه‌ى موسڵمان سه‌ر بڕاوی خاوه‌ن كتێبه‌كان له جوله‌كه وگاوره‌كان حه‌ڵاڵه بۆتان. ئیبن عه‌بباس وتی [وه‌ك باس كرا]: خواردنه‌كه‌یان، واتا: سه‌ر بڕاوه‌كه‌یان. جا سه‌ر بڕاوی خاوه‌ن كتێبه‌كان له جوله‌كه وگاوره‌كان حه‌ڵاڵه به كۆ ده‌نگی موسڵمانان، چونكه ئه‌وانیش بڕوایان هه‌یه به حه‌رامێتی: سه‌ر بڕین بۆ جگه له خوا، ومرداره‌وه بو، به پێچه‌وانه‌ى بێ باوه‌ڕانی تره‌وه له بت په‌رستان وزندیقه‌كان وهه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان وئاگر په‌رسته‌كان، ئه‌مانه سه‌ر بڕاویان حه‌ڵاڵ نیه، به هه‌مان شێوه هاوبه‌ش دانه‌ر -هاوبه‌شی گه‌وره- له گۆڕ ومه‌زار په‌رستان وهاوشێوه‌كانیان.
هه‌روه‌ها خواردنی ئه‌وانه حه‌رامه كه بزانین سه‌ر بڕدراوه به خنكاندن، یان به له سه‌ر دان، یان به ته‌زوی كاره‌با وه‌ك عاده‌تی زۆربه‌ى خاوه‌ن كتێبه‌كانه له‌م سه‌رده‌مه‌دا( ).
( ) أخرجه البخاري (5509)، ومسلم (1968). ونَد: نَفَرَ وذهب على وجهه شاردًا.
( ) أخرجه البخاري معلقاً، وصله البيهقي. انظر: «فتح الباري» (9/552-553).
( ) أخرجه البخاري (5503)، ومسلم (1968).
( ) صحيح مسلم (رقم 1966).
( ) صحيح مسلم (1966)-18.
( ) أخرجه مسلم (1955).
( ) انظر: فتح الباري (9/544).
( ) أخرجه أحمد (5/373)، قال الهيثمي: «ورجاله رجال الصحيح» «مجمع الزوائد» (4/25)، وقال الحافظ: «رجاله ثقات». «الفتح» (10/19).
( ) «زاد المسير» (5/432).
( ) أخرجه البخاري (1713)، ومسلم (1320).
( ) أخرجه البخاري (5554)، ومسلم (1966).
( ) أخرجه أحمد (2/108)، وابن ماجه (3172)، وضعَّفه الألباني «ضعيف ابن ماجه» (681) لكن له ما يشهد له.
( ) أخرجه البيهقي في سننه (9/278)، وقال الألباني: «هذا إسناد يحتمل التحسين» «إرواء الغليل» (8/176).
( ) انظر: «مجلة البحوث الإسلامية» (7/247).