چه‌ند پرسێكی تێدایه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ى ڕاو كردن، وحوكمه‌كه‌ى، وبه‌ڵگه‌ى شه‌رعی بونی:
1- پێناسه‌ى «الصيد»: چاوگی «صادَ يصيدُ صيدًا»ه، یانی: ڕاوی كرد وله پڕدا وبه فێلأ بردی، ئیتر بخورێت، یا نا، وبه «المصيد= ڕاوكراو»ه‌كه ئه‌مه وتراوه، له ڕوانگه‌ى ناونانی «المفعول» به ناوی «اسم المصدر»ه‌وه، جا به ئاژه‌ڵه «مصيد= ڕاوكراو»ه‌كه ئه‌وترێ: «صيد= ڕاو».
له شه‌رعیشدا: ڕاوكردنی ئاژه‌ڵێكی حه‌ڵاڵی به سروشت ده‌شته‌كی (متوحش)ه، كه موڵكی كه‌س نیه، وده‌سه‌ڵاتیش ناشكێت به سه‌ریدا.
«الوحش»: یش هه‌مو ئاژه‌ڵێكی نا ماڵیه له ئاژه‌ڵانی وشكانی.
2- شه‌رعی بونی ڕاوكردن: ڕاوكردن شه‌رعی وحه‌ڵاڵه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿أُحِلَّتْ لَكُمْ بَهِيمَةُ الْأَنْعَامِ إِلَّا مَا يُتْلَى عَلَيْكُمْ غَيْرَ مُحِلِّي الصَّيْدِ وَأَنْتُمْ حُرُمٌ﴾ [المائدة:1] «خوا وشتر ومه‌ڕ ومانگا وبزنی بۆ حه‌ڵاڵ كردون، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى خوا بۆی ڕون كردونه‌ته‌وه كه حه‌رامه، وه‌ك: مرداره‌وه بو... هتد، وحه‌رامێتی ڕاو كردن له كاتی ئیحرام دا»، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَإِذَا حَلَلْتُمْ فَاصْطَادُوا﴾ [المائدة:2] «ئه‌گه‌ر له ئیحرامه‌كه‌تان ته‌واو بون ئه‌وا ڕاوكردنتان بۆ حه‌ڵاڵه». وله‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى عه‌دی كوڕی حاتیم ـ رضي الله عنه ـ ، په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «إِذَا أَرْسَلْتَ كَلْبَكَ الْمُعَلَّمَ، وَذَكَرْتَ اسْمَ اللهِ عَلَيْهِ فَكُلْ» «ئه‌گه‌ر سه‌گه فێركراوه‌كه‌ت نارد، و«بسم الله»ت لێ كرد، ئه‌وا له نێچیره‌كه بخۆ»( ). ئه‌مه ئه‌گه‌ر ڕاوكردنه‌كه بۆ پێویستی مرۆڤ بو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ خۆشی وگه‌مه‌كردن بێت ئه‌وه مه‌كڕوهه، چونكه گاڵته‌ى بێ هوده‌یه، وپه‌یامبه‌ریش ـ صلی الله علیه وسلم ـ نه‌هی كردوه ئاژه‌ڵ بكرێته نیشان شكێن( ).
پرسى دوه‌م: ڕاو كردنی حه‌لآلأ وڕاو كردنی حه‌رام:
ڕاو هه‌موی حه‌ڵاڵه ده‌ریایی وشكانیه‌كه‌ى مه‌گه‌ر له چه‌ند حاڵه‌تێكدا:
حاڵه‌تی یه‌كه‌م: ڕاوكردن له حه‌ره‌مدا حه‌رامه له ئیحرامدا بێت یان نا، ئه‌مه‌ش به كۆ ده‌نگی، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ له ڕۆژی فه‌تحی مه‌ككه‌دا: «إِنَّ هَذَا الْبَلَدَ حَرَّمَهُ اللهُ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ، فَهُوَ حَرَامٌ بحُرْمَةِ اللهِ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ... لَا يُعْضَدُ شَوْكُهُ وَلَا يُنَفَّرُ صَيْدُهُ» «ئه‌م شاره له‌و ڕۆژه‌وه‌ى خوا ئاسمانه‌كان وزه‌وی دروست كردوه، حه‌رامی كردوه... دڕكه‌كه‌ى نابڕدرێت، نێچیری ئیزعاج ناكرێت»( ). حافز ئیبن حه‌جه‌ر ئه‌ڵێ: وتراوه: مانایه بۆ ڕاو كردن... زانایان ئه‌ڵێن: كه نه‌هی ده‌كات له ئیزعاج كردن سودی ئه‌وه‌ى لێ ده‌كرێت له ناو بردنی له پێشتره حه‌رام بێت»( ).
حاڵه‌تی دوه‌م: حه‌رامه له سه‌ر كه‌سێك له ئیحرامدا بێت له نێچیری وشكانی بخوات، یان ڕاوی بكات، یان یارمه‌تیده‌ر بیت بۆ ڕاوكردنی له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا ـ رضي الله عنه ـ : ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَقْتُلُوا الصَّيْدَ وَأَنْتُمْ حُرُمٌ﴾ [المائدة: 95] «ئه‌ى باوه‌ڕداران ڕاوی ئاژه‌ڵی وشكانی مه‌كه‌ن له كاتێكدا له ئیحرام دان ئیتر حه‌ج بێت یان عومره، یان له ناو سنوری حه‌ره‌م بون». هه‌روه‌ها حه‌رامه له سه‌ری له‌وه بخوات كه ڕاوی كردوه، یان له‌به‌ر ئه‌م ڕاو كراوه، یان یارمه‌تی ڕاوكردنی داوه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿وَحُرِّمَ عَلَيْكُمْ صَيْدُ الْبَرِّ مَا دُمْتُمْ حُرُمًا﴾ [المائدة:96] «وخوا ڕاوی وشكانی له سه‌رتان حه‌رام كردوه هه‌تا له ئیحرامدا بن». وپه‌یامبه‌ریش ـ صلی الله علیه وسلم ـ ، كه سه‌عبی كوڕی جه‌سسامه ـ رضي الله عنه ـ به دیاری گوێدرێژێكی ده‌شته‌كی پێدا، ڕه‌دی كردنه‌وه وفه‌رموی: «إِنَّا لَمْ نَرُدَّهُ عَلَيْكَ إِلَّا أَنَّا حُرُمٌ» «ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه وه‌رمان نه‌گرت كه له ئیحرامداین»( ).
پرسى سێیه‌م: مه‌رجه‌كانی حه‌لآڵ بونی ڕاو كردن:
بۆ ئه‌وه‌ی ڕاو كردن حه‌ڵاڵ بێت، هه‌ندێك شت به مه‌رج گیراوه له نێچیره‌وان، وهه‌ندێكیش له ئامێره‌كه‌ى:
یه‌كه‌م: مه‌رجه‌كانی ڕاو چی: ئه‌وه‌ى مه‌رجه بۆ كه‌سی سه‌ربڕ، مه‌رجیشه بۆ ڕاو كه‌ره‌كه؛ كه ئه‌بێت موسڵمان یان خاوه‌ن كتێب، وژیر بێت، جا ئه‌وه‌ى شێت وسه‌ر خۆش ڕاوی ده‌كه‌ن حه‌ڵاڵ نیه، چونكه شیاوی ئه‌وه‌یان نیه (عدم الأهلية)، هه‌روه‌ها سه‌ر بڕاوی ئاگر په‌رست وبت په‌رست وهه‌ڵ گه‌ڕاوه دروست نیه، چونكه ڕاوكه‌ر وه‌ك سه‌ر بڕ وایه. به‌ڵام ئه‌وه‌ى پێویستی به سه‌ر بڕین نیه وه‌ك ماسی وكوله، حه‌ڵاڵه ئه‌گه‌ر كه‌سی ڕاو كه‌ریش سه‌ر بڕینی دروست نه‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌بێت ڕاوكه‌ر مه‌به‌ستی ڕاو بێت، چونكه وه‌شاندن به ئامێر وناردنی بریندار كه‌ر وه‌ك سه‌ر بڕین وایه، بۆیه مه‌به‌ست مه‌رجه.
دوه‌م: مه‌رجه‌كانی ئامێری ڕاو كردن: ئامێریش دو جۆره:
1- ئه‌وه‌ى تیژیه‌كی هه‌یه بریندار ده‌كات، وه‌ك شمشێر وچه‌قۆ وتیر: له‌مه‌شدا ئه‌وه مه‌رجه كه له ئامێری سه‌ر بڕیندا مه‌رجه، كه ئه‌بێت خوێن بچۆڕێنێت، ونه ددان بێت نه نینۆك، وئه‌بێت به تیژیه‌كه‌ى نه‌ك به پانی وقورسیه‌كه‌ى نێچیره‌كه بریندار بكات. له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى [پێشتری] ڕافعی كوڕی خه‌دیج ـ رضي الله عنه ـ ، كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «ئه‌وه‌ى خوێنی چۆڕاند وناوی خوات لێ هێنا بو بیخۆ». وپرسیار له په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ كرا له باره‌ی شكار به تیری بێ په‌ڕ ونێزه «المِعْرَاض»؟ فه‌رموی: «مَا خَزَقَ فَكُلْ، وَمَا أَصَابَ بِعَرْضِهِ فَلَا تَأْكُلْ» «هه‌رچی ئه‌یدڕی وئه‌چوه ناوه‌وه بخۆ، هه‌رچیش به پانیه‌كه‌ى به‌ری كه‌وت مه‌یخۆ»( ). وبه‌رد وگۆچان وته‌ڵه وپارچه ئاسن وهاوشێوه‌كانیان كه تیژ نین هاواتای «المِعْرَاض»ن، ئه‌و گوله‌یه نه‌بێت كه ئه‌مڕۆ له تفه‌گه‌كاندا به كار دێت، ئه‌مه‌یان ڕاوی حه‌ڵاڵه، چونكه هێزێكی تێدایه توانای دڕین وخوێن چۆڕانی هه‌یه.
2- برینداركه‌ره‌كان له ئاژه‌ڵه دڕنده‌كان یان باڵنده برینداره‌كان كه به چڕنوكیان ڕاو ده‌كه‌ن، جا دروسته ڕاو بكرێت به ئاژه‌ڵی دڕنده كه به كه‌ڵپه‌كانی ڕاو ده‌كات، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿وَمَا عَلَّمْتُمْ مِنَ الْجَوَارِحِ مُكَلِّبِينَ تُعَلِّمُونَهُنَّ مِمَّا عَلَّمَكُمُ اللَّهُ فَكُلُوا مِمَّا أَمْسَكْنَ عَلَيْكُمْ وَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهِ﴾ [المائدة: 4] «بڵێ: پاكه‌كانتان بۆ حه‌ڵاڵه، هه‌روه‌ها ڕاوی ئه‌وانه‌ى ڕاهێنانتان پێ كردون له چڕنوكدار وكه‌ڵپه‌داره‌كان له سه‌گ وباز وپڵنگه‌كان وئه‌وانى تریش، فێریان ده‌كه‌ن ڕاوتان بۆ بكه‌ن، كه خوا فێری كردون، سا له‌وه بخۆن كه بۆ ئێوه‌ى ده‌گرن، وناوی خوای له سه‌ر بهێنن له كاتی ڕه‌وانه كردنی بۆ ڕاو كردن». ئاژه‌ڵانی دڕنده‌یش وه‌كو: سه‌گ، وپڵنگ. باڵنده‌ى برینداركه‌ریش وه‌كو: باز ودالأ، وشاهین.
مه‌رجه‌كانی ڕاو كردن به ئاژه‌ڵی دڕنده وباڵنده‌ى بریندار كه‌ر:
مه‌رجه بۆ ڕاوكردن به ئاژه‌ڵی دڕنده وباڵنده‌ى ڕاوچی، كه فێركراو بێت، یانی: فێری چۆنێتی گرتنی نێچیره‌كه بو بێت، به‌وه‌ى ئه‌م سیفه‌تانه‌ى تێدا بێت:
1- بڕوا بۆ ئاژه‌ڵی مه‌به‌ست، نه‌ك بڕوا بۆ شتێكی تر.
2- كه خاوه‌نه‌كه‌ى لێی خوڕی واز بهێنێت، كه‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى ویستی بوه‌ستێت بوه‌ستێت، ئه‌م دو مه‌رجه‌ش تایبه‌تن به سه‌گه‌وه، چونكه پڵنگ وه‌خته وه‌ڵامی كه‌س نه‌داته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌شبێت فێركراو بێت. به‌ڵام باڵنده: فێركردنی به دو شت حساب ده‌كرێت: كه نێردرا بڕوات، كه بانگ كرا بگه‌ڕێته‌وه.
3- پێش ئه‌وه‌ى بیهێنێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى، ئه‌بێت هیچ نه‌خوات له‌و نێچیره‌ى ڕاوی كردوه ئه‌گه‌ر كوشتی.
بنه‌ماش له حیساب كردن بۆ ئه‌م مه‌رجانه فه‌رمایشته‌كه‌ى خوایه : ﴿قُلْ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ وَمَا عَلَّمْتُمْ مِنَ الْجَوَارِحِ مُكَلِّبِينَ تُعَلِّمُونَهُنَّ مِمَّا عَلَّمَكُمُ اللَّهُ فَكُلُوا مِمَّا أَمْسَكْنَ عَلَيْكُمْ﴾ [المائدة:4]. هه‌روه‌ها فه‌رموده‌كه‌ى عه‌دی كوڕی حاتیمه ـ رضي الله عنه ـ له په‌یامبه‌ری خواوه ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «أَرْسَلْتَ كَلْبَكَ [الْمُعَلَّم] وَسَمَّيْتَ، فَأَمْسَكَ وَقَتَلَ فَكُلْ، وَإِنْ أَكَلَ فَلَا تَأْكُلْ، فَإِنَّمَا أَمْسَكَ عَلَى نَفْسِهِ» «ئه‌گه‌ر سه‌گه‌كه‌ت نارد و«بسم الله»ت كرد، وگرتی وكوشتی بیخۆ، ئه‌گه‌ریش لێی خوارد مه‌یخۆ چونكه بۆ خۆی گرتویه‌تی»( ).
* «بسم الله» كردن له كاتی وه‌شاندن له نێچیر:
هه‌روه‌ها له‌و مه‌رجانه: بسم الله كردنه له كاتی وه‌شاندن له نێچیر یان ناردنی برینداركه‌ره‌كه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ : ﴿فَكُلُوا مِمَّا أَمْسَكْنَ عَلَيْكُمْ وَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهِ﴾ [المائدة:4]. هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى [پێشوی] عه‌دی كوڕی حاتیم ـ رضي الله عنه ـ به‌رزی ده‌كاته‌وه: «ئه‌گه‌ر سه‌گه‌كه‌ت نارد «بسم الله»ی له سه‌ر بكه... ئه‌گه‌ر تیره‌كه‌ت هاویشت «بسم الله»ی له سه‌ر بكه»، وله له‌فزێكدا: «ئه‌گه‌ر سه‌گه فێركراوه‌كه‌ت نارد وناوی خوات له سه‌ر هێنا ئه‌وا بخۆ»( ). ئه‌گه‌ریش «بسم الله» نه‌كرد به سه‌هوه‌وه ئه‌وا نێچیره‌كه حه‌ڵاڵ ئه‌بێت.
حوكمی گه‌یشتن به نێچیر هه‌ر به زیندویی:
ئه‌گه‌ر ڕاوچی گه‌یشته نێچیره‌كه وهێشتا ژیانێكی ئۆقره‌ی تێدا مابو، ئه‌وا واجبه شه‌رعیانه سه‌ری ببڕێت، وبه بێ ئه‌وه حه‌ڵاڵ نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێی گه‌یشت وبینی شكاره‌كه ژیانێكی ئۆقره‌ی تێدا نه‌ماوه، ئه‌وه به بێ سه‌ر بڕینیش دروسته بخورێت.
( ) أخرجه البخاري (5483)، ومسلم (1929).
( ) أخرجه البخاري (5513)، ومسلم (1956).
( ) أخرجه البخاري (1833)، ومسلم (1353).
( ) «فتح الباري»: (4/55-56).
( ) أخرجه البخاري (1825).
( ) أخرجه البخاري (5168)، ومسلم (1929). و«المِعْرَاض»: تیرێكه بێ په‌ڕ ونێزه «بلا ريش ولا نصل»، جا به پاناییه‌كه‌ى به‌ر ده‌كه‌وێت نه‌ك تیژیه‌كه‌ى. وئه‌وترێ: «خزق السهم الرمية»: واته لێیدا وچوه ناویه‌وه‌وه.
( ) أخرجه البخاري (5483)، ومسلم (1929)-3.
( ) أخرجه مسلم (1929)-6.