چه‌ند پرسێكی تێدایه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ی دادوه‌ری، وحوكمه‌كه‌ى، وبه‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی:
1- پێناسه‌كه‌ى: «القضاء»: له زماندا: حوكمدان ویه‌كلاكردنه‌وه، وموحكه‌م كردنی شت، ولێ بونه‌وه‌یه، ئه‌وترێ: «قَضَى يقضِي قضاءً» ئه‌گه‌ر حوكم بدات ویه‌كلای بكاته‌وه. له زاراوه‌شدا: ڕونكردنه‌وه‌ى حوكمی شه‌رعه، له‌گه‌ڵ پابه‌ندكردنه پێوه‌ی، ویه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكیه‌كان، وبڕانه‌وه‌ى كێشه‌كانه. «دادوه‌ری»ش پێی وتراوه: حوكم، چونكه ڕێگری ده‌كات له مافخواردن، له حیكمه‌ت=داناییه‌وه وه‌رگیراوه كه ئه‌خوازێت شت له جێی خۆی دابنێیت.
2- حوكمه‌كه‌ی ودانایی تێیدا: دادوه‌ری فه‌رزی كیفایه‌ته، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى به‌س بێت پێی هه‌ستا، تاوان له سه‌ر ئه‌وانی تر ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ریش هه‌مو چاكان نه‌یانكرد ئه‌وا هه‌مویان تاوانبار ده‌بن. چونكه كاروباری خه‌ڵك به بێ ئه‌مه ڕێك ناڕوا، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له كاره چاكه گه‌وره‌كان؛ سه‌رخستنی سته‌م لێكراو، وجێ به‌جێكردنی سنوری خوا، ومافدانی خاوه‌ن ماف، وسوڵح كردن له نێوان خه‌ڵك، ویه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكی وكێشه وشكاته‌كانی تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ى ئاسایش به‌رقه‌رار بێت وخراپه‌كاری كه‌م ببێته‌وه.
بۆیه پێویسته له سه‌ر پێشه‌وا، دادوه‌ر دیاری بكات به‌و شێوازه‌ى پێویستی وبه‌رژه‌وه‌ندی ده‌یخوازێت، بۆ ئه‌وه‌ى مافه‌كان زایه نه‌بێت وسته‌م ته‌شه‌نه نه‌كات، هه‌روه‌ها فه‌زڵێكی مه‌زن، وپاداشتێكی گه‌وره‌ی تێدایه بۆ كه‌سێك پێی هه‌ستێت ومافی بدات، وشیاوی ئه‌و شوێنه بێت، هه‌روه‌ها تاوانێكی گه‌وره‌ی تێدایه بۆ كه‌سێك بیكات ومافی نه‌دات وشیاوی ئه‌و شوێنه نه‌بێت.
3- به‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی: بنه‌ما تێیدا قورئان وسوننه‌ت وكۆ ده‌نگیه. به‌ڵگه‌ی شه‌رعی بونی له قورئاندا، فه‌رمایشته‌كه‌ى خوایه : ﴿يَا دَاودُ إِنَّا جَعَلْنَاكَ خَلِيفَةً فِي الْأَرْضِ فَاحْكُمْ بَيْنَ النَّاسِ بِالْحَقِّ﴾ [ص:26] «ئه‌ى داود ئێمه تۆمان وه‌ك جێ‌نشین داناوه له سه‌ر زه‌ویدا وتۆمان كردوه به پادشا تێیدا، سا حوكم بكه له نێوان خه‌ڵكدا به دادگه‌ری وئینسافه‌وه». له سوننه‌تیشدا فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ره ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «إِذَا حَكَمَ الْحَاكِمُ فَاجْتَهَدَ ثُمَّ أَصَابَ فَلَهُ أَجْرَانِ، وَإِذَا حَكَمَ فَاجْتَهَدَ ثُمَّ أَخْطَأَ فَلَهُ أَجْرٌ» «ئه‌گه‌ر دادوه‌ر دوای تێكۆشان حوكمی كرد وپێكای ئه‌وا دو پاداشتی بۆ هه‌یه، وئه‌گه‌ریش تێكۆشا وحوكمی كرد به‌ڵام هه‌ڵه‌ى كرد یه‌ك پاداشتی بۆ هه‌یه»( ).
په‌یامبه‌ری خواش ـ صلی الله علیه وسلم ـ خۆی دادوه‌ری كردوه، وداوه‌ریشی داناوه، هاوه‌ڵه‌كانیش وپێشینانی چاكیش له‌وه‌و دوا هه‌ر وایان كردوه.
سه‌باره‌ت به كۆ ده‌نگی؛ موسڵمانان كۆكن له سه‌ر شه‌رعی بونی دانانی دادوه‌ر وحوكم كردن له نێوان خه‌ڵكدا.
پرسى دوه‌م: مه‌رجه‌كانی دادوه‌ر:
ئه‌مانه‌ى خواره‌وه مه‌رجن بۆ كه‌سێك ببێته دادوه‌ر:
1- ئه‌بێت موسڵمان بێت، چونكه ئیسلامه‌تی مه‌رجى دادگه‌ر بونه، بێ باوه‌ڕیش دادگه‌ر نیه، هه‌روه‌ها به دادوه‌ركردنی بێباوه‌ڕ به‌رزیه بۆی...
2- ئه‌بێت ته‌كلیف لێ كرا‌و (پێگه‌یشتو وژیر) بێت، چونكه منداڵ وشێت ته‌كلیف لێكراو نین، هه‌روه‌ها له ژێر ویلایه‌تی كه‌سی تریشن.
3- ئازاد بێت، چونكه كۆیله سه‌رقاڵی مافی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی وهیچ ویلایه‌تێكی نیه، جا شیاوی دادوه‌ری نیه، وه‌ك ئافره‌ت.
4- نێر بێت، جا ئافره‌ت ناكرێته دادوه‌ر، چونكه ئه‌هلی ویلایه‌ت نیه، په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ ئه‌فه‌رموێ: «لَنْ يُفْلِحَ قَوْمٌ وَلَّوْا أَمْرَهُمُ امْرَأَةً» «گه‌لێك سه‌ر فراز نابێت ئافره‌تێك ببێته كار به ده‌ستیان»( ).
5- دادگه‌ر بێت، جا فاسق ناكرێته دادوه‌ر، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِنْ جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا﴾ [الحجرات:6]. جا ئه‌گه‌ر هه‌واڵی وه‌رنه‌گیرێت، حوكم وه‌ر نه‌گرتنی له پێشتره.
6- دور بێت له عه‌یب وده‌ردی به‌رده‌وام وه‌ك كه‌ڕی وكوێری ولآڵی، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌م عه‌یبانه‌دا ناتوانێت ناكۆكیه‌كان یه‌كلا بكاته‌وه، وبه مه‌رج گرتنی چاویش جێی زیاتر تێڕامانه.
7- ئه‌بێت زانا بێت به حوكمه شه‌رعیه‌كان كه به هۆیه‌وه كراوه به دادوه‌ر، با له مه‌زهه‌به‌كه‌ى خۆیشی بێت كه ته‌قلیدی پێشه‌وایه‌ك ده‌كات له پێشه‌واكان.
پرسى سێیه‌م: ئادابی دادوه‌ر وڕه‌وشته‌كانی، وچی بۆ شیاوه وچی بۆ نه‌گونجاوه:
1- ئه‌بێت دادوه‌ر به هێز وسامدار بێ، بێ لوتبه‌رزی وتیژی، ونه‌رم بێ، بێ لاوازی، بۆ ئه‌وه‌ى به‌هێز ته‌مای ببڕێ له ناهه‌ق كردنی، ولاوازیش بێ‌ئومێد نه‌بێ له دادگه‌ریه‌كه‌ى.
2- ئه‌بێت له سه‌ر خۆ وهێور بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له قسه‌ی ناكۆكه‌كان توڕه نه‌بێت ببێته ڕێگر له به‌رده‌م حوكمدانه‌كه‌ى.
3- ئه‌بێت زرنگ وهۆشیار بێت، له بێ ئاگایی په‌ی پێ نه‌برێت، وله خۆش باوه‌ڕی فێڵی لێ نه‌كرێت.
4- ئه‌بێت پاك بێت، وله خراپه وشتی نه‌شیاو وحه‌رامه‌وه دور بێت.
5- ئه‌بێت قه‌ناعه‌تدار وڕاستگۆ بێت، خاوه‌ن ڕا وبۆچون ومشور بێت. عه‌لی ـ رضي الله عنه ـ ئه‌ڵێت: «نابێت دادوه‌ر داوه‌ری بكات تا پێنج خه‌سڵه‌ت له خۆیدا كۆ ده‌كاته‌وه، له شتی نه‌شیاوه‌وه دور بێت، له سه‌ر خۆ بێت، بزانێت پێشتر چی بوه، ڕاوێژ به ژیره‌كان بكات، وله لۆمه‌ى لۆمه‌كار نه‌ترسێت»( ).
6- حه‌رامه دادوه‌ر چپه بۆ هیچ كام له لایه‌نه ناكۆكه‌كان بكات، یان موجامه‌له‌ی یه‌كێكیان بكات، یان به‌ڵگه‌كه‌ى بخاته سه‌ر زوبانی، یان فێری بكات چۆن بانگه‌شه بكات.
7- حه‌رامه دادوه‌ر به توڕه‌ییه‌كی زۆره‌وه حوكم بدات، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «لَا يَقْضِي الْحَاكِمُ بَيْنَ اثْنَيْنِ وَهُوَ غَضْبَانُ» «دادوه‌ر له كاتی توڕه‌ییدا حوكم ناكات له نێوان دو كه‌سدا»( ). هه‌روه‌ها هه‌ر شتێك بیر په‌رته‌وازه بكات له كێشه وغه‌م وبرسیه‌تی وتینیویه‌تی وماندویه‌تی ونه‌خۆشی وهاوشێوه‌كانی قیاس ده‌كرێته سه‌ر توڕه‌یی.
8- حه‌رامه له سه‌ر دادوه‌ر به‌رتیل وه‌ر بگرێت، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو هوره‌یره ـ رضي الله عنه ـ ، په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «لَعَنَ اللهُ الرَّاشِيَ وَالْمُرْتَشِيَ فِي الْحُكْمِ» «خوا نه‌فره‌تی كردوه له به‌رتیل ده‌ر وبه‌رتیل وه‌رگر له حوكمدان»( )، جا به‌رتیل دان ڕێگری ده‌كات له حوكم كردن به هه‌ق بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى، یان وای لێ ده‌كات حوكم به ناهه‌ق بكات بۆ ناهه‌قه‌كه، هه‌ر دوكیشیان شه‌ڕێكی مه‌زنه.
9- حه‌رامه له سه‌ر دادوه‌ر دیاری له لایه‌نه ناكۆكه‌كان یان یه‌كێكیان وه‌ر بگرێت، كێش عاده‌تی هه‌یه به‌رده‌وام دیاری پێ ده‌دات پێش دادوه‌ری، ئه‌وه هیچی تێدا نیه به مه‌رجێك دیاری به‌خشه‌كه كێشه‌ى نه‌بێت ودادوه‌ره‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و بڕیار بدات. ئه‌گه‌ریش له هه‌مو ئه‌مانه خۆی بگرێته‌وه باشتره بۆی، جا دادوه‌ر ئه‌بێت خۆی له هه‌مو ئه‌و شتانه به دور بگرێت كه كاریگه‌ری ئه‌بێت له سه‌ر دادوه‌ریه‌كه‌ی وسومعه‌كه‌ى، ته‌نانه‌ت كڕین وفرۆشتنیش؛ نابێت خۆی به خۆی كڕین وفرشتن بكات له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا بیناسێت، له به‌ر موجامه‌له، چونكه موجامه‌له له كڕین وفرۆشتندا وه‌ك دیاری وایه، بۆیه كڕین وفرۆشتن له ڕێگه‌ى بریكارێكه‌وه ده‌یكات كه نه‌زانرێت بۆ ئه‌وه.
10- دروست نیه دادوه‌ر داده‌وه‌ری بكات بۆ خۆی وخزمانی له‌وانه‌ى كه شایه‌تیان بۆی وه‌رناگیرێت، ودادوه‌ری ناكات له سه‌ر دوژمنه‌كه‌ى، چونكه له‌م حاڵه‌تانه‌دا مایه‌ی تۆمه‌ته.
11- دادوه‌ر به زانینی خۆی حوكم ناكات، چونكه سه‌ر ده‌كێشێ بۆ تۆمه‌تباركردنی.
12- سوننه‌ته دادوه‌ر نوسه‌رێكی هه‌بێت ڕوداوه‌كان بنوسێت، وجگه له‌وه‌ش له‌وانه‌ى پێویستی پێ ده‌بێت بۆ یارمه‌تیدانی، وه‌ك ده‌رگاوان، وته‌زكیه‌چی( )، وه‌رگێڕ، وجگه له‌مانه‌ش، له‌به‌ر زۆری سه‌رقاڵی به كاروباری خه‌ڵكه‌وه پێویستی به یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت.
13- ئه‌بێت دادوه‌ر حوكم بكات به‌وه‌ى له قورئان وسوننه‌تدا هاتوه، ئه‌گه‌ر نه‌یدۆزیه‌وه ئه‌ڕوات بۆ كۆ ده‌نگی، له‌وێش ده‌ستی نه‌كه‌وت وشیاوی تێكۆشان بو ئه‌وا تێده‌كۆشێت، ئه‌گه‌ریش شیاوی ئه‌وه نه‌بو ئه‌وا له سه‌ریه‌تی پرسیار بكات له موفتیه‌ك وفه‌تواكه‌ى وه‌ربگرێت.
14- پێویسته له سه‌ر دادوه‌ر دادگه‌ر بێت له نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كاندا له هه‌مو شتێك‌دا، عومه‌ر ـ رضي الله عنه ـ نوسراوێكی نوسی بۆ ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری: «وَآسِ بَيْنَ النَّاسِ فِي وَجْهِكَ وَمَجْلِسِكَ وَعَدْلِكَ، حَتَّى لَا يَيْأَسَ الضَّعِيفُ مِنْ عَدْلِكَ، وَلَا يَطْمَعَ الشَّرِيفُ فِي حَيْفِكَ» «له سه‌یركردنت ودانیشتنت ودادگه‌ریت یه‌كسانی بكه له نێوان هه‌مویان (یان یه‌كسانی بكه هه‌ر یه‌كه‌یان وه‌ك به‌رامبه‌ره ناكۆكه‌ى ته‌ماشا بكه)، بۆ ئه‌وه‌ى لاواز بێ‌ئومێد نه‌بێت له دادگه‌ریت، وناوداریش به ته‌ما نه‌بێت سته‌می بۆ بكه‌یت»( ).
پرسى چواره‌م: ڕێگای حوكم دان وچۆنیه‌تیه‌كه‌ى:
دادوه‌ر له هه‌ر كێشه‌یه‌كدا ده‌گاته بڕیاردان، به گرتنه به‌ری ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى خواره‌وه:
- ئه‌گه‌ر هه‌ر دو لایه‌نه ناكۆكه ئاماده بون، ئه‌یانهێنێت له به‌ر ده‌ستی خۆی ده‌یان وه‌ستێنێت، وپرسیاریان لێده‌كات: كامتان بانگه‌شه‌ی هه‌یه؟ یان بێ ده‌نگ ده‌بێت تا بانگه‌شه‌كار خۆی قسه ده‌كات وگوێی لێ ده‌گرێت.
- جا ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌كه به شێوه‌یه‌كی دروست باس كرا، ئه‌وسا دادوه‌ر پرسیار ده‌كات له بانگه‌شه له سه‌ر كرا‌و كه هه‌ڵوێستی چیه له سه‌ر ئه‌وه، ئه‌گه‌ر دانی پێدا نا ئه‌وا بڕیار ده‌دات له دژی، ئه‌گه‌ریش نكوڵی لێ كرد، داوای به‌ڵگه له بانگه‌شه كار ده‌كات.
- ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌كار به‌ڵگه‌ى هه‌بو داوای هێنانی لێ ده‌كات، وگوێ شل ده‌كات بۆ شایه‌ته‌كه، وبه مه‌رجه‌كانیه‌وه حوكمی بۆ ده‌دات، وئیش به زانینی خۆیشی ناكا.
- ئه‌گه‌ریش بانگه‌شه‌كار به‌ڵگه‌ى نه‌بو، ئه‌وا دادوه‌ر پێی ده‌ڵێت: بۆی هه‌یه سوێندی بانگه‌شه له سه‌ر كرا‌و بدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاتێك كابرای حه‌دره‌می بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ى كرد كه زه‌ویه‌كه‌ى، كابرای كیندی زه‌وتی كردوه، په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: به‌ڵگه‌ت هه‌یه؟ وتی: نه‌خێر، فه‌رموی: سا بۆت هه‌یه سوێندی بده‌یت( ). هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «الْبَيِّنَةُ عَلَى الْمُدَّعِي، وَالْيَمِينُ عَلَى الْمُدَّعَى عَلَيْهِ» «به‌ڵگه له سه‌ر بانگه‌شه‌كه‌ره، سوێندیش له سه‌ر بانگه‌شه له سه‌ر كرا‌و»( ).
- ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌كار ڕازی بو به سوێند خواردنی بانگه‌شه له سه‌ر كرا‌و، ئه‌وا دادوه‌ر سوێندی ده‌دات وڕێگه‌ى ده‌دات بڕوات، چونكه بنه‌ما ئه‌ستۆ پاكیه.
- ئه‌گه‌ر بانگه‌شه له سه‌ر كرا‌و سوێندی نه‌خوارد وڕازی نه‌بو، ئه‌وسا داده‌ور به نكوڵی كردن (النُكُول) بڕیار ده‌دات، نكوڵیش قه‌رینه‌یه‌كی ڕوكه‌شه له سه‌ر ڕاستگۆیی بانگه‌شه‌كه‌ر، عوسمان ـ رضي الله عنه ـ وكۆمه‌ڵێك له زانایان به نكوڵی كردن بڕیاریان داوه.
كۆمه‌ڵێكی تریش له زانایان پێیان وایه ئه‌گه‌ر بانگه‌شه له سه‌ر كرا‌و نكوڵی كرد له سوێند خواردن، ئه‌مجا سوێندی بانگه‌شه‌كه‌ر ده‌درێت، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر لاكه‌ى ئه‌و به‌هێزتر بو.
- جا ئه‌گه‌ر بانگه‌شه له سه‌ر كرا‌و سوێندی خوارد ودادوه‌ر ڕێگه‌ى ڕۆیشتنی دا، ئه‌مجا بانگه‌شه له سه‌ر كرا‌و دوای ئه‌وه به‌ڵگه‌ى هێنا، ئه‌وه وه‌ری ده‌گرێت وبڕیاری له سه‌ر ده‌دات، چونكه سوێنده‌كه هه‌قه‌كه ناسڕێته‌وه، به‌ڵكو ته‌نها ناكۆكی ناهێڵێت.
( ) متفق عليه: أخرجه البخاري (7352)، ومسلم (1716).
( ) أخرجه البخاري (4425).
( ) انظر: «المغني» لابن قدامة (14/17). وقال الألباني: «لم أره لعلي، وأخرج البيهقي (10/110) نحوه عن عمر بن عبد العزيز»، انظر: «إرواء الغليل» (8/239).
( ) أخرجه البخاري (7158)، ومسلم (1717).
( ) أخرجه الترمذي (1336) وقال: حسن صحيح، وابن ماجه (2313)، وصححه الألباني «صحيح الترمذي» (1073).
( ) [ئه‌و كه‌سه‌یه، دادوه‌ر پشتی پێ ده‌به‌ستێت له مه‌ڕ دادگه‌ری شاهیده‌كان و...هتد]
( ) أخرجه الدارقطني (512) وهو صحيح، انظر: إرواء الغليل (8/241).
( ) أخرجه مسلم (223).
( ) سيأتي تخريجه في الباب الذي بعد هذا.