چه‌ند پرسێكی تێدایه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ی شاهێدی، وحوكمه‌كه‌ى، وبه‌ڵگه‌كانی:
1- پێناسه‌كه‌ى: «الشَّهَادَة»: له زماندا: هه‌واڵی یه‌كلایه، له «المشاهدة= بینین» ه‌وه وه‌رگیراوه، چونكه شایه‌ت باسی ئه‌وه ده‌كات كه بینیویه‌تی وسه‌یری كردوه. مه‌به‌ستیش پێی له‌لای فه‌قیهه‌كان: هه‌واڵ دانه به هه‌ق بۆ كه‌سێكی تر له سه‌ر كه‌سێكی تر له دانیشتنی دادوه‌ریدا، یان: هه‌واڵدانی شایه‌ته به‌وه‌ى بینیویه‌تی به له‌فزێكی تایبه‌ت، كه بریتیه له: شایه‌تی ئه‌ده‌م، یان بینیم، یان جێگره‌وه‌كانیان.
2- حوكمه‌كه‌ى: چونه ژێر باری شایه‌تیدانه‌وه بۆ جگه له مافه‌كانی خوا -یانی: مافی ئاده‌میزاده‌كان- فه‌رزی كیفایه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌بو پێی هه‌ستێت له سه‌ر ئه‌وانی تر ده‌كه‌وێت له‌به‌ر به‌دیهاتنی مه‌به‌ست، ئه‌گه‌ریش نه‌بو ده‌بێته فه‌رز له سه‌ری، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿وَلَا يَأْبَ الشُّهَدَاءُ إِذَا مَا دُعُوا﴾ [البقرة:282] «وله سه‌ر شایه‌ته‌كانه ئه‌گه‌ر وترا بێن بۆ شایه‌تیدان، له سه‌ریانه شایه‌تی بده‌ن».
به‌ڵام شایه‌تیدان وسه‌لماندنی له‌لای دادوه‌ر: فه‌رزی عه‌ینه له سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی چۆته ژێر باری كه‌ى بانگكرا بۆ ئه‌داكردنی، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا ـ رضي الله عنه ـ : ﴿وَلَا تَكْتُمُوا الشَّهَادَةَ وَمَنْ يَكْتُمْهَا فَإِنَّهُ آَثِمٌ قَلْبُهُ﴾ [البقرة:283] «جا ئه‌گه‌ر قه‌رزار نكوڵی كرد له مافه‌كه، شایه‌تیشی له سه‌ر هه‌یه، ئه‌وا له سه‌ریه‌تی گه‌واهیدانه‌كه‌ى ئاشكرا بكات ونه‌یشارێته‌وه، كێش بیشارێته‌وه ئه‌و دڵێكی غه‌دركه‌ر وخراپی هه‌یه». ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تونده بۆ كه‌سێك بیشارێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له سه‌ر فه‌رزبونی ئه‌داكردنی شایه‌تی بۆ شایه‌ت كه‌ى داوای لێكرا.
بۆ واجب بونی ئه‌داكردنی شایه‌تیش: ئه‌بێت شایه‌ت توشی زه‌ره‌ر وزیان نه‌بێت، ئه‌گه‌رنا توشی زه‌ره‌ر ده‌هات له ناموس وكه‌سایه‌تی یان ماڵی یان خۆی یان خێزانه‌كه‌ى، ئه‌وا واجب نیه له سه‌ری، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «لَا ضَرَرَ وَلَا ضِرَارَ» «نه زیان بگه‌یه‌نه، ونه زیان به زیان وه‌ڵام بده‌ره‌وه»( ).
3- به‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی: به‌ڵگه‌ی شه‌رعی بونی، قورئان وفه‌رموده وكۆ ده‌نگیه، سه‌باره‌ت به قورئان فه‌رمایشته‌كه‌ى خوایه ـ صلی الله علیه وسلم ـ كه ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَلَا يَأْبَ الشُّهَدَاءُ إِذَا مَا دُعُوا﴾ [البقرة:282]. هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَأَقِيمُوا الشَّهَادَةَ لِلَّهِ﴾ [الطلاق:2] «وشایه‌تیه‌كانتان له به‌ر خوا بده‌ن به ته‌نها نه‌ك له‌به‌ر شتی تر»، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَلَا تَكْتُمُوا الشَّهَادَةَ وَمَنْ يَكْتُمْهَا فَإِنَّهُ آَثِمٌ قَلْبُهُ﴾ [البقرة:283]، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَأَشْهِدُوا ذَوَيْ عَدْلٍ مِنْكُمْ﴾ [الطلاق:2]، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَاسْتَشْهِدُوا شَهِيدَيْنِ مِنْ رِجَالِكُمْ فَإِنْ لَمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌ وَامْرَأَتَانِ مِمَّنْ تَرْضَوْنَ مِنَ الشُّهَدَاءِ﴾ [البقرة:282] «وشایه‌تی دو پیاو بخوازن، ئه‌گه‌ر نه‌بو، ئه‌وا شایه‌تی پیاوێك ودو ئافره‌ت بخوازن كه به شایه‌تیان ڕازین».
له سوننه‌تیشدا: فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن مه‌سعوده ـ رضي الله عنه ـ كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی( ): «شَاهِدَاكَ أَوْ يَمِينُهُ» «یان دو شاهید ده‌هێنیت، یان ئه‌و سوێند ده‌خوات»، وفه‌رموده‌كه‌ى [پێشتری] ئیبن عه‌بباسه: «به‌ڵگه له سه‌ر بانگه‌شه‌كه‌ره، سوێندیش له سه‌ر نكوڵی كه‌ر».
زانایانیش كۆكن له سه‌ر شه‌رعی بونی، بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كان، هه‌روه‌ها چونكه پێویستی ده‌یخوازێت.
پرسى دوه‌م: مه‌رجه‌كانی ئه‌و شایه‌تیه‌ی وه‌ر ده‌گیرێت:
ئه‌و كه‌سه‌ی شایه‌تى وه‌ر ده‌گیرێت ده‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌ى خواره‌وه‌ی تێدا بێت:
1- ئیسلامه‌تی: جا شایه‌تیدانی بێ باوه‌ڕ وه‌ر ناگیرێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا ـ رضي الله عنه ـ : ﴿وَأَشْهِدُوا ذَوَيْ عَدْلٍ مِنْكُمْ﴾ [الطلاق:2]. هه‌روه‌ها ـ صلی الله علیه وسلم ـ ئه‌فه‌رموێ: ﴿مِمَّنْ تَرْضَوْنَ مِنَ الشُّهَدَاءِ﴾ [البقرة:282] هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا شَهَادَةُ بَيْنِكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ حِينَ الْوَصِيَّةِ اثْنَانِ ذَوَا عَدْلٍ مِنْكُمْ أَوْ آَخَرَانِ مِنْ غَيْرِكُمْ إِنْ أَنْتُمْ ضَرَبْتُمْ فِي الْأَرْضِ فَأَصَابَتْكُمْ مُصِيبَةُ الْمَوْتِ﴾ [المائدة:106]، «ئه‌ى باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر مردن له كه‌سێكتان نزیك بویه‌وه ئه‌وا با دو كه‌سی ئه‌مین ودادگه‌ری موسڵمان به شایه‌ت بگرێت بۆ وه‌سه‌ت نامه‌كه‌ى، یان دو كه‌سی ناموسڵمان له كاتی پێویست ونه‌بونی موسڵماندا، جا ده‌یانكه‌ن به شایه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌فه‌رتان كرد ومردن یه‌خه‌ى پێ‌گرتن»، ئیبن عه‌بباس وزۆرێكی تر له باره‌ى: ﴿أَوْ آَخَرَانِ مِنْ غَيْرِكُمْ﴾ ئه‌ڵێن: له نا موسڵمانه‌كان یانی: خاوه‌ن كتێبه‌كان( ).
2- پێگه‌یشتن وژیری: جا منداڵ با دادگه‌ریش بێت شایه‌تی نیه، چونكه عه‌قڵی كاملأ نیه، بۆیه شیاوێتی نوقسانه. به‌ڵام شایه‌تی منداڵان له سه‌ر یه‌كتر له‌باره‌ى برینه‌كانه‌وه -به تایبه‌ت- وه‌رده‌گیرێت، به تایبه‌ت پێش بڵاوه لێ كردن بێت، ئه‌گه‌ر هه‌مویان یه‌ك قسه‌یان ده‌كرد، هه‌روه‌ها شایه‌تی شێت ونوقسان وسه‌ر خۆش وه‌ر ناگیرێت، چونكه شایه‌تیان دڵنیایی نادات به‌و بڕیاره‌ى له سه‌ر ئه‌وه درا بێت.
3- قسه‌كردن: جا شایه‌تی لالأ وه‌ر ناگیرێت، با له ئاماژه‌شی تێ بگه‌ن، وئاماژه‌شی وه‌ر ده‌گیرێت له كۆمه‌ڵێك حوكمی تایبه‌ت به خۆی له‌به‌ر زه‌روره‌ت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شایه‌تیه‌كه‌ى به نوسین پێشكه‌ش كرد وه‌ر ده‌گیرێت، چونكه نوسین ده‌لاله‌ته له سه‌ر له‌فزه‌كان.
4- له‌به‌ر بون وزه‌بتكردن وبه ئاگا بون (الحِفْظُ والضَّبْطُ واليَقَظَةُ): جا شایه‌تی بێ ئاگا وناسراو به زۆری هه‌ڵه وسه‌هو وه‌رناگیرێت، چونكه متمانه به وته‌كه‌ى به دی نایه‌ت؛ له‌وانه‌یه غه‌ڵه‌تی خۆی بێت، به‌ڵام كێ ئه‌مه‌ی كه‌م بێت لێی وه‌رده‌گیرێت، چونكه كه‌س لێی سه‌لامه‌ت نابێت.
5- دادگه‌ری: جا شایه‌تی فاسق وه‌رناگیریت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿وَأَشْهِدُوا ذَوَيْ عَدْلٍ مِنْكُمْ﴾ [الطلاق:2]. «داد گه‌ر»یش ئه‌وه‌یه: له دینداری دا ڕێك بێت، كه هیچ جێی گومان نیه، وخاوه‌ن كه‌سایه‌تیه، واجب وسوننه‌ته‌كان به جێ ده‌گه‌یه‌نێت، وخۆی له حه‌رام ومه‌كڕوهه‌كان به دور ده‌گرێت.
پرسى سێیه‌م: ئه‌و حوكمانه‌ى په‌یوه‌ستن به گه‌واهی دانه‌وه:
1- پێویسته له سه‌ر شایه‌ت، زانستی هه‌بێت به‌وه‌ى شایه‌تی له سه‌ر ده‌دات، جا بۆی دروست نیه شایه‌تی بدات له سه‌ر شتێك زانستی له باره‌وه نیه، خوا ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ﴾ [الإسرا‌ء:36] «ئه‌ی مرۆڤ شوێن ئه‌وه مه‌كه‌وه كه زانستت پێی نیه به‌ڵكو ته‌ئكید بكه‌وه‌وه ودڵنیابه‌ره‌وه»، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ: ﴿إِلَّا مَنْ شَهِدَ بِالْحَقِّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ﴾ [الزخرف:86] «مه‌گه‌ر یه‌كێك شایه‌تی هه‌ق بدات، وزانستیشی هه‌بێت به هه‌قیقه‌تی ئه‌وه‌ی شایه‌تی له سه‌ر ده‌دات» یانی: له سه‌ر به‌ر چاو ڕۆشنی زانست. زانستیش به دی دێت به بیستن یان بینین، یان بڵاو بونه‌وه وته‌شه‌نه كردن ئه‌گه‌ر زۆر جار به دی نه‌ده‌هات مه‌گه‌ر به‌مه وه‌ك ڕه‌چه‌ڵه‌ك ومردن.
2- شایه‌تی باوك بۆ كوڕه‌كه‌ی وبه پێچه‌وانه‌شه‌وه وه‌رناگیرێت، چونكه جێی تۆمه‌ته، هه‌روه‌ها شایه‌تیدانی ژن ومێرد بۆ یه‌كتر. به‌ڵام شایه‌تیدانیان له دژی یه‌كتر وه‌ر ده‌گیرێت، جا ئه‌گه‌ر شایه‌تیدا له دژ باوكی یان كوڕی یان هاوژینه‌كه‌ى یان ژن له دژ پیاوه‌كه‌ى ئه‌وه وه‌ر ده‌گیرێت، چونكه جێی تۆمه‌ت نیه، خوا ئه‌فه‌رموێ: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ بِالْقِسْطِ شُهَدَاءَ لِلَّهِ وَلَوْ عَلَى أَنْفُسِكُمْ أَوِ الْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ﴾ [النساء:135]. «ئه‌ی بڕواداران به خوا وپه‌یامبه‌ره‌كه‌ى به دادگه‌ری هه‌ستن، شایه‌تی له‌به‌ر خوا بده‌ن، ئه‌گه‌ر له دژی خۆشتان یان باوك ودایكانتان یان خزم ونزیكه‌كانتان بێت، شایه‌تی له سه‌ر دراو هه‌ر چۆنێك بێت؛ هه‌ژاره یان ده‌وڵه‌مه‌نده».
3- شایه‌تی دوژمندار له دژ دوژمنه‌كه‌ى وه‌رناگیرێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى به هۆیه‌وه سودێكی پێ ده‌گات، یان به هۆیه‌وه زیانێكی لێ دور ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام دوژمنی دینی ڕێگر نابێت له وه‌رگرتنی شایه‌تی، بۆیه شایه‌تی موسڵمان له دژ نا موسڵمان، وسوننه‌تی له دژ بیدعه‌چی وه‌رده‌گیرێت.
4- پێویسته گه‌واهیده‌ر به هه‌ق شایه‌تی بدات ئه‌گه‌ر له دژ نزیكترین كه‌سیشی بێت، موجامه‌له‌كردنیش دروست نیه، خوا ئه‌فه‌رموێ: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ بِالْقِسْطِ شُهَدَاءَ لِلَّهِ وَلَوْ عَلَى أَنْفُسِكُمْ أَوِ الْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ﴾ [النساء:135]. یانی: ئه‌گه‌ر شایه‌تیه‌كه له دژ دایك وباوكت وخزمه‌كانت بێت، ڕه‌چاویان مه‌كه له شایه‌تیداندا، به‌ڵكو شایه‌تی هه‌ق بده، با به هۆیه‌وه زیانیشیان به‌ر بكه‌وێ.
5- شایه‌تی له سه‌ر شایه‌تی وه‌رده‌گیرێت، چونكه پێویستی ده‌یخوازێت، ئه‌مه‌ش به مه‌رجێك شایه‌ته سه‌ره‌كیه‌كان به‌رده‌ست نه‌بن به هۆی نه‌خۆشی یان مردن یان شتی تره‌وه، له‌گه‌ڵ دادگه‌ر بونی شایه‌ته سه‌ره‌كی ولقه‌كان هه‌ر دو لایان.
6- شایه‌تی درۆ وه‌رناگیرێت، ئه‌مه‌ش له تاوانه گه‌وره‌كانه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿فَاجْتَنِبُوا الرِّجْسَ مِنَ الْأَوْثَانِ وَاجْتَنِبُوا قَوْلَ الزُّورِ﴾ [الحج:30] «جا دور بكه‌ونه‌وه له پیسیه‌كان كه بریتیه له بته‌كان، هه‌روه‌ها دور بكه‌ونه‌وه له درۆش»، هه‌روه‌ها په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ ئه‌فه‌رموێ: «أَلَا أُنَبِّئُكُمْ بِأَكْبَرِ الْكَبَائِرِ، ثَلَاثًا، قَالُوا: بَلَى يَا رَسُولَ اللهِ، قَالَ: الْإِشْرَاكُ بِاللهِ، وَعُقُوقُ الْوَالِدَيْنِ وَجَلَسَ وَكَانَ مُتَّكِئًا، فَقَالَ أَلَا وَقَوْلُ الزُّورِ قَالَ: فَمَا زَالَ يُكَرِّرُهَا حَتَّى قُلْنَا: لَيْتَهُ سَكَتَ» «ئایا هه‌واڵتان پێ بده‌م به گه‌وره‌ترینی تاوانه گه‌وه‌ركان (سێ جار)، وتیان: به‌ڵێ ئه‌ی په‌یامبه‌ری خوا، فه‌رموی: شیرك بۆ خوا بڕیار دان، وئازار دانی دایك وباوك، جا ڕاكشا بو دانیشت وفه‌رموی: ئاگادار بن! هه‌روه‌ها شایه‌تی دانی درۆ، ئیتر هه‌ر دوباره‌ی ده‌كرده‌وه، تا وتمان: خۆزگه بێ ده‌نگ بوایه»( )، هه‌روه‌ها لابه‌ری دادگه‌ری وبه‌رپاكه‌ری سته‌مه.
7- دروست نیه شایه‌ت كرێ وه‌ر بگرێت له سه‌ر شایه‌تی دان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی بڕوات بۆ شوێنی شایه‌تیدانه‌كه ئه‌وا بۆی هه‌یه كرێی ڕێگا وه‌ربگرێت.
8- ژماره‌ى شایه‌ته‌كان ده‌گۆڕێت به گوێره‌ى گۆڕانكاری شایه‌ت له سه‌ر دراوه‌كان: جا داوێن پیسی ونێربازی كه‌متر له چوار شایه‌تی پیاوی تێدا وه‌رناگیرێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿لَوْلَا جَاءُوا عَلَيْهِ بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ﴾ [النور:13]. به‌ڵام باقی سنوره‌كانی تر وه‌ك دزین وتۆمه‌ت به‌خشینه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی تر ماڵ نه‌بێت، ومه‌به‌ستیش لێی ماڵ نه‌بێت، هه‌روه‌ها له‌و شتانه بێت كه زۆر جار پیاو لێی ده‌ڕوانێت، وه‌ك هاوسه‌رگیری، وته‌ڵاق، وگێڕانه‌وه، وزیهاركردن، وڕه‌چه‌ڵه‌ك، وبریكاری، وه‌سیه‌ت كردن، وهاوشێوه‌كانی، له‌مانه‌دا دو شاهیدی پیاو وه‌رده‌گیرێت وشایه‌تی ئافره‌ت وه‌رناگیرێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ له‌باره‌ی ره‌جعه‌وه: ﴿وَأَشْهِدُوا ذَوَيْ عَدْلٍ مِنْكُمْ﴾ [الطلاق:2]. جا سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ى تر كه باس كران قیاس ده‌كرێته سه‌ری. چونكه نه ماڵه ونه مه‌به‌ست لێی ماڵه، بۆیه وه‌ك سزاكان وایه.
سه‌باره‌ت به ماڵ وئه‌وه‌ی مه‌به‌ست لێی ماڵه وه‌ك كڕین وفرۆشتن وبه كرێدان وقه‌رز وبارمته وسپارده، وهاوشێوه‌كانیان له گرێ به‌سته ماڵیه‌كان، ئه‌وه شایه‌تی دو پیاو، یان پیاو وئافره‌تێكی تێدا وه‌ر ده‌گیرێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿وَاسْتَشْهِدُوا شَهِيدَيْنِ مِنْ رِجَالِكُمْ فَإِنْ لَمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌ وَامْرَأَتَانِ مِمَّنْ تَرْضَوْنَ مِنَ الشُّهَدَاء﴾ [البقرة:282].
هه‌روه‌ها له ماڵ وئه‌وه‌ی مه‌به‌ست لێی ماڵه شایه‌تی یه‌ك پیاو وسوێندی بانگه‌شه‌كاره‌كه‌ش وه‌رده‌گیرێت، چونكه په‌یامبه‌ر له سه‌ر ئه‌وه بڕیاری داوه ـ صلی الله علیه وسلم ـ ( ).
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه -زۆر جار- پیاوان نایبینن وه‌ك ئه‌و عه‌یبانه‌ى ئافره‌تان كه شاراوه‌ن یا بێوه‌ژنانه یا كچانه‌ن، یا له دایك بون یا شیردانن، یان له دایك بونی كۆرپه‌له وهاوشێوه‌كانیانین، ئه‌وا شایه‌تی ئافره‌تان تێیدا به ته‌نها وه‌رده‌گیرێت، یه‌ك ئافره‌تیش به‌سه.
كێش بانگه‌شه‌ی هه‌ژاری بكات كه ده‌وڵه‌مه‌ند بو بێت، ئه‌وا پێویستی به سێ شایه‌تی پیاو هه‌یه [تا به ڕاست بخرێته‌وه وزه‌كاتی پێ بدرێت]، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «رَجُلٌ أَصَابَتْهُ فَاقَةٌ حَتَّى يَقُومَ ثَلَاثَةٌ مِنْ ذَوِي الْحِجَا مِنْ قَوْمِهِ لَقَدْ أَصَابَتْ فُلَانًا فَاقَةٌ» «داواكردن وده‌ست پان كردنه‌وه له خه‌ڵك دروست نیه مه‌گه‌ر له سێ حاڵه‌ت:... وپیاوێك توشی هه‌ژاریه‌ك هاتبێت بۆی دروست نیه داوا بكات مه‌گه‌ر سێ پیاوی عاقڵی نێو خێڵه‌كه‌ى خۆی شایه‌تی بۆ بده‌ن كه فلان كه‌س توشی هه‌ژاری هاتوه»( ).
9- له ئه‌داكردنی شایه‌تیدا مه‌رج نیه به له‌فزی شایه‌تی بێت، وه‌ك بڵێ: شایه‌تی ده‌ده‌م، یان بینیم، به‌ڵكو ئه‌وه‌نده به‌سه بڵێت: ئه‌وه وئه‌وه‌م بینی یان بیستم، وهاوشێوه‌كانی، چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌هاتوه ئه‌مه‌ی به مه‌رج گرتبێت.
پاشان: ئه‌مه ئه‌وه بو كه خوا كۆكردنه‌وه‌ى ئاسان كرد له‌م پوخته‌یه‌دا، داوا له خوا ده‌كه‌ین به ته‌نها بۆ خۆی بێت، وبه هۆیه‌وه سود بگه‌یه‌نێت به به‌نده باوه‌ڕداره‌كانی.
وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين، وصلّى الله وسلم وبارك على نبيِّنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.
( ) أخرجه الحاكم (2/57) وصححه وافقه الذهبي، والبيهقي (6/69) وصححه الألباني «الصحيحة» (250).
( ) أخرجه البخاري (6676)، ومسلم (138)-221، واللفظ لمسلم.
( ) انظر: تفسير ابن كثير (3/211).
( ) أخرجه البخاري (2653، 2654)، ومسلم (87).
( ) [أخرجه أحمد (14499)، والترمذي (1344، 1345)، وابن ماجه (2369)].
( ) أخرجه مسلم (1044). والحِجا: العقل.