یەكەم: پێناسەی نوێژ
نوێژ لە ڕووی زمانیەوە واتە دوعا.
نوێژ لە ڕووی زاراوەی شەرعیەوە بریتیە لە پەرستشێك بۆ خوا كە پێك هاتووە لە چەند گوفتار و كردارێكی تایبەت،كەبە الله أكبر دەست پێ دەكات و بە سەلام دانەوە كۆتایی پێ دەهێنرێت.
دووەم: گرنگی و فەزڵی نــوێـژ
1. نوێژ گرنگترین پایەی ئیسلامە لە دوای شایەتومان.
2. خوای گەورە لەهەموو حاڵەتێكدا هەر فەرمانی بە ئەنجامدانی نوێژ كردووە, لە سەفەر و شوێنی خۆت ولەكاتی شەڕ و ئاشتی و لەكاتی نەخۆشی ولەشساغیشدا.
3. نوێژ دوا وەسیەتی پێغەمبەری خوایە صلى الله علیه وسلم بۆ ئوممەتەكەی.
4. نوێژ لە شەریعەتی هەموو پێغەمبەرانە.
5. نوێژ هەرەكۆڵەكەی دینە و بەو نەبێ ڕاناوەستێ.
6. نوێژ رێگری دەكات لە خراپە وفاحیشە.
7. نوێژ سڕەرەوەی تاوان و گوناهەكانە.
8. زۆر نوێژكردن دەبێتە هۆی ئەوەی لەگەڵ پێغەمبەری خوادا صلى الله علیه وسلم بیت لە بەهەشتدا.