بەشی دووەم :  حوكمی نوێژ و نوێژنەكەر و سزاكەی
بەروار: 2020/08/30سەردارن: 1327نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

 یەكەم: حوكمی نوێژ
 پێنج نوێژەكە فەرزە لەسەر هەموو تاكێكی موسڵمانی پێگەیشتوو، و هەریەك لە زانایانی وەكو ابن حەزم وابن روشد ونەوەوی و ابن تیمیە یەكدەنگی زانایانیان لەوبارەیەوە گواستۆتەوە.

 دووەم: حوكمی نوێژنەكەرێك كە باوەڕی بە واجبێتی نوێژ نەبێت
ئەوەی نوێژ نەكات و باوەڕی بە واجبێتی نوێژ نەبێت ئەوا كافر دەبێت، و هەریەك لە زانایانی وەكو : ابن عبدالبر و نەوەوی و ابن تیمیە یەكدەنگی زانایانیان لەوبارەیەوە گواستۆتەوە.

 سێیەم: حوكمی ئەو نوێژنەكەرەی كەلەبەر تەمبەڵی وكەمتەرخەمی نایكات
 ئەو كەسەی كە بەهیچ شێوەیەك نوێژ ناكات بەهۆی تەمبەڵی و گوێ‌ پێنەدانەوە ئەوا كافر دەبێت ولەدین دەردەچێت وئەمەش مەزهەبی حەنبەلیەكانە (1)، وە بۆچوونێكیشە لای شافعیەكان و ووتەیەكیشە لای مالیكیەكان و كۆمەڵێك لە سەلەفیش ئەم قسەیەیان كردووە ، و بۆچوونی زۆرینەی فەرموودەناسانە و بۆچوونی ابن تیمیە وابن القیم و وتەی پەسەندكراوی ابن عوسەیمینیشە.
 
 چوارەم: سزای نــوێـژنەكەر
نوێژنەكەر دەكوژرێت و ئەمەش بۆچوونی زۆرینەی زانایانە (2) لە مالیكی و شافعی و حەنبەلیەكان.
 


(1) مەزهەبی حەنبەلیەكان ئەوەیە كە ئەگەر كەسێك پاش ئەوەی ئیمام بانگهێشتیشی دەكات بۆ نوێژ كەچی ئەو نایەت هەتا كاتەكەی دەڕوات و كاتی نوێژی دووەم دێت ئەوا كافر دەبێت, جا ئەگەر هەموو نوێژەكان نەكات ئەوا بێگومان كافرو بێباوەڕ دەبێت.
(2) لەگەڵ راجیاوازیەك لەنێو هەڵگران وپەیڕەوكارانی ئەم مەزهەبەش بەوەی كە ئایا وەكو هەڵگەڕاوە دەكوژرێت یان وەكو حەدێك؟مالیكی و شافعیەكان لەگەڵ ئەوەدان كە وەكو حەد دەكوژرێت و حەنبەلیەكانیش لەسەر ئەوەن كە وەكو هەڵگەڕاوە وكافر دەكوژرێت.

بابەتەکانی تر
مافەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەسەر باوەڕدارانەوە (بەشی سێیەم)سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی خێزان وكۆمه‌ڵگه‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 10-به‌خشینى كلیلى خه‌زێنه‌ى سه‌ر هه‌موو زه‌وى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 7-قه‌ده‌غه‌كردنى ناوهێنانى به‌ ته‌نهاسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كانسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /پێشه‌كی نوسه‌رناسینی پەیامبەری خوا یەكێكە لە ‏بنچینە سەرەكیەكانی ئیسلامتایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)3-كۆتایى هێنه‌رى پێغه‌مبه‌رانه‌حیكمه‌تى فره‌ژنى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمتایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 6-بانگكردنى به‌ (النبیّ) یان (الرسول) (صلى الله عليه وسلم) سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم )/له‌سه‌ر ئاستی به‌شه‌كانی فێركردن وفه‌رمانبه‌رانیسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌ خێرخواز و بانگه‌واز خوازه‌كانهەندێك بەڵگەی عەقڵیی سەبارەت بە پێغەمبەرێتی محمد ( صلى الله عليه وسلم )مافەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەسەر باوەڕدارانەوە (بەشی دووەم)